ماوه‌ى ساڵانێكه چه‌مكى "ده‌وڵه‌تى قووڵ" له ناوه‌نده سیاسى و میدیاییه‌كان و ته‌نانه‌ت له ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانیش به‌كار ده‌هێنرێت. هه‌ندێك باوه‌ڕ به بوونى هێزیكى وه‌ها ده‌كه‌ن له چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تێكدا، هه‌ندێكی تر نكۆڵى له بوونى ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت به "خه‌یاڵ و وه‌هم"ى ده‌زانن، له به‌رانبه‌ردا كه‌سانێك هه‌ن له بیرمه‌ند و نووسه‌ران پێیان وایه ده‌وڵه‌تى قووڵ ته‌نیا ناوێكى نوێیه بۆ "حكوومه‌تى سێبه‌ر"، "گرووپى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان"، ئه‌گه‌رنا له‌وان جیاواز نییه و به سه‌ربه‌خۆیى بوونى نییه.
ده‌وڵه‌تى قووڵ كه به ئینگلیزى "Deep state"ى بۆ به‌كار ده‌هێنرێت، ساڵانێكه له ناوه‌نده سیاسییه‌كان و میدیاییه‌كان و سه‌نته‌ره‌كانى توێژینه‌وه و ته‌نانه‌ت له ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانیش باسى لێوه ده‌كرێت. له‌وه‌ش زیاتر له هزرى سیاسى سه‌ده‌ى بیسته‌م و دواتریش مشتومڕێكى زۆر له‌سه‌ر بوون و نه‌بوونى هه‌یه. كاتێك چه‌مكه‌كه ته‌ماوى ده‌بێت، ئه‌وا مێژووه‌كه‌شى مشتومڕى له‌سه‌ر ده‌بێت، بۆیه بۆچوونى جیاواز له‌سه‌ر كات و شوێنى ده‌ركه‌وتنى هه‌یه.
كۆمه‌ڵێك پێناسه بۆ ده‌وڵه‌تى قووڵ هه‌یه، به‌ڵام تێگه‌یشتنێكى ساده بۆ ده‌وڵه‌تى قووڵ ئه‌وه‌یه، "بریتییه له تۆڕێكى نهێنى تایبه‌ت، به‌رپرسانى حكوومه‌ت له‌خۆ ده‌گرێت و هه‌ندێك جار قه‌واره‌ى گه‌وره‌ترى ده‌وڵه‌ت ده‌چنه ناو ئه‌و تۆڕه‌وه، له بواره‌كانى دارایى و پیشه‌سازیى سه‌ربازى چالاك ده‌بن، له ده‌ره‌وه‌ى یاسا كار ده‌كه‌ن به ئامانجى ئه‌وه‌ى كاریگه‌رى له‌سه‌ر سیاسه‌تى فه‌رمى حكوومه‌ت دابنێن و به‌گوێره‌ى ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ى ئه‌و تۆڕه ده‌یخوازێت، حكوومه‌ت ئاراسته بكه‌ن".
له پێناسه‌یه‌كى تردا هاتووه، "ده‌وڵه‌تى قووڵ كۆمه‌ڵه كه‌سانێكن له چوارچێوه‌یه‌كى نهێنى و رێكخراو كار ده‌كه‌ن، له ده‌وڵه‌تێكدا كه جۆرێك له سه‌قامگیرى سیاسیى هه‌بێت، زۆرجاریش له ده‌وڵه‌تانى دیكتاتۆرى و تۆتالیتارى ده‌رده‌كه‌وێت، كاریان به یاسایى و نایاسایى ده‌بێت، له‌پێناو پاراستنى ده‌سه‌ڵات و سه‌قامگیریى كۆمه‌ڵگه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ر كوده‌تایه‌ك و گۆڕانكارییه‌كى له‌ناكاو، ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سه له چوارچێوه‌ى ده‌زگا و بیرۆكراتیى ده‌وڵه‌ت كار ناكه‌ن".
نووسه‌رى ئه‌مه‌ریكى مایك لۆفگرین كه كتێبێكى له‌سه‌ر بوونى ده‌وڵه‌تى قووڵ له ئه‌مه‌ریكا نووسیوه، به ناوى
(ده‌وڵه‌تى قووڵ له ئه‌مه‌ریكا) (Deep state in the United States) مایك به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ى ده‌وڵه‌تى قووڵ ده‌كات، "تێكه‌ڵه‌یه‌كى جۆراوجۆره له به‌رپرسانى حكوومه‌ت له‌سه‌ر ئاستى باڵا، به‌شێوه‌یه‌كى كارا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه ده‌به‌ن بێ ئه‌وه‌ى پرسیار له ده‌نگده‌ر بكه‌ن".
مایك كه نزیكه‌ى 28 ساڵ ئه‌ندامى
كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا بووه، دووپاتى ده‌كاته‌وه ده‌وڵه‌تى قووڵ بوونى هه‌یه، هه‌رچه‌نده وه‌ك چه‌مك پسپۆڕیى نییه و ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت چه‌مكێكى باوه. ده‌وڵه‌تى قووڵیش به به‌بڕواى ئه‌و "به نه‌بینراوى به به‌رچاوى هه‌مووانه".
كه‌چى زاناى كۆمه‌ڵناسى ئه‌مه‌ریكى چارڵس رایت میلز له ساڵى 1956 كتێبێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه به‌ناوى "ده‌سته‌ى به‌هێز"، تێیدا باسى له ره‌گه‌زه‌كانى ده‌وڵه‌تى قووڵ كردووه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و پێی وایه، له دواى نیوه‌ى دووه‌مى سه‌ده‌ى بیسته‌م سێ كه‌رت وه‌ك ده‌وڵه‌تى قووڵ ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌وانیش پیشه‌سازیى سه‌رباز، كه‌رتى دارایى "وۆڵ ستریت" پنتاگۆن.
عه‌لى جه‌رباوى توێژینه‌وه‌یه‌كى كردووه له‌سه‌ر "ده‌وڵه‌تى قووڵ: هه‌وڵێك بۆ دیاركردنى چه‌مكه‌كه" و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تێیدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، كۆمه‌ڵێك زاراوه‌ى تر وه‌ك هاوواتاى ده‌وڵه‌تى قووڵ به‌كار ده‌هێنرێن، له‌وانه "ده‌وڵه‌تێك له‌ناو ده‌وڵه‌ت" و "پاسه‌وانى دێرین" و "حكوومه‌تى سێبه‌ر"و "ده‌وڵه‌تى دووفاقى"، له‌گه‌ڵ "ده‌وڵه‌تى هاوته‌ریب". جه‌رباوى پێی وایه له‌وه‌ته‌ى ده‌وڵه‌تى قووڵ ده‌ركه‌وتووه، به‌كارهێنانى زاراوه‌كه‌ى سنوورداره و له دوو بازنه به‌كار ده‌هێنرێت، یه‌كه‌میان له‌و بواره ئه‌كادیمییه‌ى توێژینه‌وه له ململانێیه شاراوه‌كانى ناو ده‌وڵه‌ت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى هۆكاره‌كه‌ى بدۆزێته‌وه. له ناوه‌ندى سیاسیش به‌كار ده‌هێنرێت بۆ تۆمه‌تباركردنى یه‌كتر.
ئه‌و نووسه‌ره وه‌ك نموونه‌یه‌ك ماوه‌ى یه‌كه‌مى سه‌رۆكایه‌تیى دۆناڵد تره‌مپ به نموونه ده‌هێنێته‌وه، گوایه چه‌ندان جار گله‌یى ئه‌وه‌ى كردووه، هێزێكى شاراوه هه‌یه ده‌یه‌وێ سنوور بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى دابنێت. دژایه‌تیى تره‌مپ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى قووڵى ئه‌مه‌ریكا ئه‌و كاته ده‌رده‌كه‌وێت كه له هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن له ساڵى 2023 گوتى، "ده‌وڵه‌تى قووڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌ڕووخێنێ، یانیش ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا ده‌وڵه‌تى قووڵ بڕووخێنێ".
دواتر
عه‌لى جه‌رباوى پێی وایه له ئه‌ده‌بیاتى سیاسیى ئه‌مه‌ریكا ده‌وڵه‌تى قووڵ ئه‌وه‌یه: بوونى كۆمه‌ڵه‌یه‌كى نه‌بینراوه له ده‌وڵه‌تى ره‌گى داكوتاو، كۆنترۆڵى سیاسه‌تى ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌كات و ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ى هه‌ر لێپرسینه‌وه‌یه‌كه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و پێناسانه‌ى بیرمه‌ندان بۆ "ده‌وڵه‌تى قووڵ"یان كردووه، ئه‌و هێزه چه‌ندان خه‌سڵه‌تى هه‌یه: یه‌كه‌م: ئه‌ندامانى به دامه‌زراندنێكى سیاسى و هه‌ڵبژاردن له گرووپ یان له تۆڕه‌كه دانانرێن، به‌ڵكو كه‌سانێكن خۆیان به پاسه‌وانى دڵسۆزى ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌كه ده‌زانن. دووه‌م: مه‌رج نییه رۆڵى نه‌رێنێیان هه‌بێت، به‌ڵكو زۆرجار ده‌ستێكى شاراوه‌ن و ده‌وڵه‌ت به‌هێزتر ده‌كه‌ن. سێیه‌م: هێز و توندوتیژى به‌كار ده‌هێنن له ده‌ره‌وه‌ى لێپرسینه‌وه و سزادانان. چواره‌م: پرس و راوێژ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى ئاسایى و به‌رپرسانى فه‌رمى حكوومه‌ت ناكه‌ن. پێنجه‌م: شێوازی كاركردنیان له هه‌واڵگریى ده‌چێت و زۆرجاریش به‌ر له هه‌موو شتێك ده‌زگاكانى ئاسایش و هه‌واڵگرى ده‌خه‌نه ژێر كۆنترۆڵى خۆیان.
له‌باره‌ی مێژووى ئه‌و جۆره ده‌سه‌ڵاته بۆچوونى جیاواز هه‌یه، به‌ڵام له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست نووسه‌ران مێژووى ده‌ركه‌وتنى ده‌وڵه‌تى قووڵ بۆ توركیا ده‌گه‌ڕێننه‌وه، گوایه له نیوه‌ى سه‌ده‌ى بیسته‌م گرووپێك دروست بووه به ناوى ده‌وڵه‌تى قووڵ به توركى " derin devlet " ده‌ركه‌وتووه. تۆڕێك له ئه‌فسه‌رانى باڵا و به‌رپرسان بوون، كاریان پاراستنى ئه‌و سیستمه كردووه كه كه‌مال ئه‌تاتورك دایناوه.
مه‌ئموون فه‌ندى كه نووسه‌رى رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ته و مامۆستاى زانسته سیاسییه‌كانه له زانكۆى جۆرج تاون، وتارێكى له رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وه‌ست نووسیوه به‌ناوى "وه‌همى ده‌وڵه‌تى قووڵ"، له‌و وتاره‌دا نووسه‌ر نیگه‌رانیى خۆى له‌وه ده‌رده‌برێت كه نووسه‌ران دواى به‌هارى عه‌ره‌بى، زۆر ئه‌و زاراوه‌یه به‌كار ده‌هێنن بێ ئه‌وه‌ى به دروستى له ماناكه‌ى بگه‌ن. ئه‌و نووسه‌ره نكۆڵى له‌وه ناكات كه هێزێكى له‌م جۆره له كۆتاییه‌كانى ده‌وڵه‌تى عوسمانى له توركیا ده‌ركه‌وتبێت، ته‌نانه‌ت له ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانى تریش به‌كار هێنراون، بۆ نموونه له ساڵى 1993 پیته‌ر سكۆت كتێبێكى نووسیوه به‌ناوى"سیاسه‌تى قووڵ و كوشتنى كه‌ندى".
دواتر مه‌ئموون فه‌ندى باسى له‌وه كردووه، به‌كارهێنانى ده‌وڵه‌تى قووڵ وه‌ك "تیۆرى پیلانگێڕى"ی لێ هاتووه، چونكه كاتێك یه‌كێك له دیارده‌یه‌كى سیاسى یان هۆكارێكى سیاسى ناگات، ئه‌وا پێی وایه هۆكاره‌كه ده‌وڵه‌تى قووڵه. مه‌ئموون فه‌ندى پێی وایه باشتره له‌برى ده‌وڵه‌تى قووڵ، گرووپى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان "interest groups " به‌كار بهێنین، كه مه‌به‌ست لێى كۆمه‌ڵه كه‌سانێكى خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندین له‌ناو ده‌وڵه‌تدا كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام له شه‌فافییه‌ت و به‌شداریى سیاسیى راسته‌وخۆ ده‌ترسن، نه‌ك زیان به به‌رژه‌وه‌نده‌كانیان بكه‌وێت.