هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاو به‌ره‌و فره سه‌رچاوه‌یی ده‌نێت و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان، رۆڵی گه‌وره ده‌گێڕێت و ئه‌مڕۆ له ئه‌مه‌ریكا دوو گرێبه‌ستی گه‌وره به به‌های زیاتر له 100 ملیار دۆلار واژوو كرد.
ناسر ئیسماعیل شاره‌زای بواری ئابووری، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌دڵنیاییه‌وه به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی ده‌بێته یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی تری داهات بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه له پاڵ نه‌وتدا هه‌رێم گازی سروشتیش ده‌فرۆشێت و هه‌نارده ده‌كرێت، به‌وه‌ش كوردستان ده‌بێته خاوه‌نی سه‌رچاوه‌ی زیاتری داهات كه له رووی ئابوورییه‌وه گرنگ ده‌بێت، گازی سروشتی له نه‌وت زۆر گرنگتر و به به‌هاتره، وڵاتانی دنیا دوای گازی سروشتی ده‌كه‌ون پێچه‌وانه‌ی نه‌وت، به‌هاكه‌شی زیاتره و به‌رزتره و وه‌ك نه‌وت نییه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، گازی سروشتی وه‌ك نه‌وت نییه، ئێسته زۆر له وڵاتان كاریان به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و فرۆشتنه، بۆیه گازی سروشتی یه‌كێكه له‌و مادانه‌ی كه كڕیاری باشی هه‌یه و زۆر له وڵاتان كێشه‌ی ئه‌و گازه‌یان هه‌یه، بۆیه هه‌م كڕیاری زۆر و هه‌میش پاره‌ی باش ده‌كات، ئه‌وه‌ش بۆ كوردستان زۆرباشه، چونكه خاوه‌نی یه‌ده‌گێكی زۆری گازه، به‌هۆیه‌وه ئابووریی كوردستان ده‌گاته ئاستێكی زۆر به‌رز، پێشتر كۆمپانیای "دانه گاز"، رای گه‌یاندبوو پڕۆژه‌ی په‌ره‌پێدانیKM250 ته‌واو ده‌بێت، به ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه‌ش به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی له هه‌رێمی كوردستان له 250 ملیۆن پێی سێجای رۆژانه‌وه بۆ 750 ملیۆن پێی سێجا به‌رز ده‌بێته‌وه.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگه له سه‌ره‌تادا كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ بكات و به‌هۆی عێراقه‌وه تووشی گرفت نه‌بێت، كاره‌كه ئابوورییانه بێت و هه‌رێم تووشی زیان نه‌بێت، به‌م شێوه‌یه هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نرێته ئه‌وپه‌ڕی ئابووریی به‌هێز و داهاتێكی باشی ده‌بێت، هه‌روه‌ها له به‌رانبه‌ردا كوردستان هه‌نگاوی نوێ له بواری پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن ده‌بینێت و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌هێز ده‌بێت، ده‌توانرێت به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ی كه له گازی سروشتی ده‌ستی ده‌كه‌وێت، ژێرخانی ئابووری بگه‌یه‌نێته قۆناغی نوێ، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به ژێرخانی ئابووری هه‌یه.
د.جیهاد حه‌سه‌ن ئه‌ندامی لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كان له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی یه‌ده‌گێكی زۆری گازی سروشتییه و ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه گه‌وره كۆمپانیاكانی بواری به‌رهه‌مهێنانی گاز له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، بۆیه ساڵ به‌ساڵ به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی له هه‌رێم به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستاندایه، ئێسته له هه‌موو دنیادا وڵاتان گرنگی به گازی سروشتی ده‌ده‌ن و سه‌رچاوه‌یه‌كی سروشتی به‌هێزه له رووی دارایی و ئابووری، ئه‌مه‌ش بۆ كوردستان زۆر گرنگه و به‌هۆیه‌وه كوردستان ده‌چێته قۆناغێكی به‌هێزی ئابوورییه‌وه.
روونی كرده‌وه، سه‌رۆكی حكوومه‌ت كارێك ده‌كات هه‌مووان پێی دڵخۆش بن، ئه‌وه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستان بێت ده‌یكات، ئابووری به‌هێز ده‌كات، دنیا به‌گۆڕانێكی خێرادا تێپه‌ڕ ده‌بێت و چاوه‌كانیش له‌سه‌ر كوردستانن، زۆر وڵات هه‌ن به‌هۆی گازی سروشتیی كوردستانه‌وه ده‌بووژێنه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر كوردستان ده‌ست به فرۆشتنی گازی سروشتی بكات، خۆشگوزه‌رانییه‌ك روو له هه‌مووان ده‌كات كه پێشتر به‌و جۆره نه‌بووه، چونكه له رووی بازاڕ و دارایی و سه‌رچاوه‌ی داهاته‌وه گاز جیاوازه له نه‌وت.
پێشتر هاوڕێ مه‌نسووربه‌گ شاره‌زای كانه‌كان، به "وشه"ی راگه‌یاند، پێویسته هانی ئه‌و كۆمپانیایانه بدرێت كه له بواری گازی سروشتی‌دا كار ده‌كه‌ن و پسپۆڕییان هه‌یه، ده‌بێ ئاسانكارییان بۆ بكرێت بێنه هه‌رێمی كوردستان و به‌دوای كێڵگه‌ی گازی نوێ‌دا بگه‌ڕێن، بۆیه كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت كه گازی سروشتی لێ ده‌ربهێنرێت و زیاد بكات، هه‌ركات ئه‌مه كرا و پێداویستیی ناوخۆ و عێراق دابین كرا، ئه‌وكات ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكرێت و له‌وه‌به‌دوا راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر داهات و ئابووریی هه‌رێم هه‌یه و ده‌بێته مایه‌ی زیاتر خۆشگوزه‌رانیی هاووڵاتییان.
وشه/ تایبه‌ت