مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه و سه‌رۆكی پێشتری ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا، له وتارێكدا كه له نیویۆرك پۆست بڵاوی كردووه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات كه كورد باشترین هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایه له ناوچه‌كه‌دا. تیشك ده‌خاته سه‌ر مێژووی كورد و ئه‌و سته‌مانه‌ی به‌سه‌ر كورددا هاتوون. ئه‌و پێی وایه پێویسته ئه‌مه‌ریكا یارمه‌تیی كورد بدات بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ره‌وایه‌تی به‌و ریفراندۆمه ببه‌خشێت كه له ساڵی 2017 ئه‌نجامی دا.
ئه‌و هه‌روه‌ها روونی ده‌كاته‌وه كه به‌پێچه‌وانه‌ی زۆرینه‌ی ناوچه‌كه، كورد نه دژه جووه و نه دژه ئه‌مه‌ریكی، به‌ڵكو ئازادیخوازه و ده‌خوازێت مافی چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات و له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مه‌ریكادایه كه به‌خۆیدا بچێته‌وه و پشتیوانی كورد بكات و له دژی نه‌یارانیدا هه‌ڵوێستی هه‌بێت.
وتاره‌كه‌ی پۆمپیۆ له
نیویۆرك پۆست به مانشێتی ''كورد شایانی باشترن.. چۆن ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت پاڵپشتیی له هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانێك بۆ گه‌یشتن به ئازادی بكات.'' به وێنه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه، له كاتێكدا وێنه‌یه‌كی نه‌مر مه‌لا مسته‌فای بارزانی له پشته‌وه‌ی وێنه‌كه به‌دیار ده‌كه‌وێت.
له ده‌ستپێكی وتاره‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كات كورد سه‌لماندوویه‌تی كه یه‌كێكه له هاوبه‌شه جێی متمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌رچه‌نده تا ئه‌م ساته گه‌لی كورد خاوه‌ندارێتیی نیشتمانی راسته‌قینه‌ی خۆیان ناكه‌ن.
ئه‌و ئاماژه به مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكای كردووه و ده‌ڵێت ئه‌وانه دۆستی ئه‌مه‌ریكان و شایانی پێگه و ژیانێكی باشترن.
له به‌شێكی راپۆرته‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌كته‌ره ناوچه‌ییه‌كانی تر ته‌نیا به‌شێوه‌ی سه‌رزاره‌كی دۆستایه‌تیی ئه‌مه‌ریكایان كردووه، له كاتێكدا كورد به كردار و به‌و قوربانییه زۆره‌ی داویه‌تی دۆستایه‌تیی خۆی سه‌لماندووه.
هه‌رێمی كوردستان فاكته‌رێكی زۆر گرنگه له به‌رانبه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژموونی ئێران له ناوچه‌كه‌دا، لەکاتێکدا شوێنێكی وه‌ك عێراق بووه‌ته مۆره‌ی ده‌ستی ئێران.
له درێژه‌ی وتاره‌كه‌دا پۆمپیۆ روونی ده‌كاته‌وه، ''حه‌ز و دنیابینیی كورد بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌ربه‌خۆیی زیاتر، جگه له‌وه‌ی كه زۆر دادپه‌روه‌رانه‌یه، له هه‌مان كاتدا هیچ دژایه‌تییه‌كی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا نییه. من وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا له خولی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تیی تره‌مپ، له نزیكه‌وه دركم به په‌یمان و به‌ڵێنی ئه‌و گه‌له له پێناو ئامانجه هاوبه‌شه‌كانمان كردووه و ئه‌وان په‌یمانی خۆیان سه‌لماندووه. به‌پێچه‌وانه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوبه‌شه ناوچه‌ییه‌كانمان، كورد هه‌رگیز له كرده‌وه‌ی تیرۆریستی دژی ئه‌مه‌ریكا به‌شداریی نه‌كردووه، هه‌ڕه‌شه‌یان له هیچ سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكا نه‌كردووه، هیچ گومانێكمان له دۆستایه‌تیی كورد نه‌بووه.''
ئه‌و دڵسۆزییه‌ی كورد هه‌یه‌تی، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به سه‌رمایه‌یه‌كی كه‌م، ده‌ستكه‌وتی گه‌وره ده‌سته‌به‌ر بکەن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌راورد بكرێ به‌و تریلیۆن دۆلاره‌ی ئه‌مه‌ریكا له شتی تری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خه‌رجی كردووه، جیاوازییه‌كی زۆری هه‌یه.
مایك پۆمپیۆ له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا تیشك ده‌خاته سه‌ر كوردستان كه خاوه‌نی سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده و ده‌توانێت فاكته‌ری گرنگ بن بۆ خۆبژێوییان. بۆ نموونه یه‌ده‌گی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به 45 ملیار به‌رمیل ده‌خه‌مڵێنرێت كه نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێی یه‌ده‌گی نه‌وتی عێراقه و جگه له نه‌وت، هه‌رێمی كوردستان به‌گازی سروشتی ده‌وڵه‌مه‌نده. به چه‌ندان كانزای تر ده‌وڵه‌مه‌نده كه به‌هۆی کۆتوبەند سیاسییه‌كانه‌وه سوودیان لێ وه‌رنه‌گیراوه.
ده‌رده‌كه‌وێت وه‌زیری پێشتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، شاره‌زاییه‌كی زۆری له‌سه‌ر كورد هه‌یه و روونی ده‌كاته‌وه، كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاوازه كه له عێراق، سووریا، توركیا و ئێران ده‌ژین و ئێسته چاوی له‌وه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه یارمه‌تی بدرێن. ده‌مێكه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه مامه‌ڵه‌یه‌كی خراپ به‌رانبه‌ر كورد ده‌كرێت و كورد چاوی بڕیوه‌ته سه‌رنجی ئه‌مه‌ریكا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به‌غدا كێشه‌یه‌كی زۆری بۆ هه‌رێمی كوردستان هێناوه‌ته كایه‌وه و به‌ربه‌ست و له‌مپه‌ر و كێشه‌ی بۆ دروست كردووه، له هه‌مان كاتدا هه‌رێمی كوردستان له راكێشانی سه‌رنجی وه‌به‌رهێنانی بیانی سه‌ركه‌وتوو بووه و توانیویانه حوكمڕانییه‌كی سه‌ركه‌وتوو پێشكه‌ش بكه‌ن.
ئابووریی هه‌رێمی كوردستان ئازاده و به خێرایی له گه‌شه‌سه‌ندندایه، ده‌كرێ ئه‌و هه‌رێمه له داهاتوودا ببێته هاوبه‌شێكی گرنگ و خۆبژێو كه پێگه‌ی ستراتیجیی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه به‌هێز ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی بۆ سه‌رمایه و ئابووریی ئه‌مه‌ریكی هه‌بێت.
مایك پۆمپیۆ له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا باس له پێگه‌ی ئاسایش و ئارامیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه توندڕه‌وی و پاوانخوازی به‌سه‌ریدا زاڵ بووه، كه‌چی له ناو ئه‌و زه‌ریا نائارامه‌دا كوردستان وه‌ك دوورگه‌یه‌كی ئارام له لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیاندا ده‌دره‌وشێته‌وه.
جگه له‌مه له به‌شێكی زۆری ناوچه‌كه‌دا بیری دژه‌ئه‌مه‌ریكی و دژه جوو زۆر زاڵه و هه‌مووان بانگه‌شه‌ی ده‌كه‌ن، كه‌چی ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه‌یه كورد لێی بێبه‌رییه و نه دژایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا و نه دژایه‌تیی جوو ده‌كات.
به بۆچوونی مایك پۆمپیۆ، كورد هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان حه‌ز ده‌كه‌ن خۆیان چاره‌نووسی خۆیان به‌ده‌سته‌وه بێت و خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت و نوێنه‌رایه‌تیی خۆیان بن، نه ده‌خوازن ببنه ده‌وڵه‌تێكی ده‌ستنیشانكراوی ئه‌مه‌ریكا و نه ده‌خوازن ببن به نه‌یاری ئه‌مه‌ریكا.
به‌داخه‌وه ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌و به‌ستێنه ستراتیجییه‌ی پشتگوێ خستووه كه بریتییه له پشتیوانیكردن له كورد، هه‌مووش به هۆی ئه‌و ترسه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كاردانه‌وه‌كانی ناوچه‌كه هه‌یبووه، بۆیه‌ش له‌م دۆخه گرنگه‌دا پێویسته ئه‌مه‌ریكا كورد بخاته چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته ستراتیجییه‌كانی خۆی له ناوچه‌كه، یه‌كه‌م هه‌نگاو ئه‌وه‌یه رووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و سیاسه‌ت و پیلانانه ببێته‌وه كه ده‌خوازن ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان لاواز بكه‌ن، كاتێك سوپای پاسداران به مووشه‌ك ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كاته ئامانج كه پێشتر كردوویه‌تی، پێویسته ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی هه‌بێت. نابێ هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ناوچه‌كه سزای هاوبه‌شه‌كانمان بدات و ئه‌گه‌ر شتێكی وا بكرێت، به‌ره‌وڕووی ببێته‌وه و پێویسته ئه‌مه‌ریكا هه‌ندێك هێڵی سووری دیاریكراوی بۆ پاڵپشتیكردن له هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌بێت.
پۆمپیۆ داوا ده‌كات ناوچه كوردییه‌كان له ڕووی ئابوورییه‌وه بپارێزرێن، چونكه به‌غدا دژی ئابووریی كوردستان كاری كردووه، مووچه‌ی راگرتووه و ڕێگریی له هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه‌ی كردووه، ئه‌مه تاكتیكێكه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی تارانه و له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌یه‌وێت كورد ملكه‌چی ویست و داخوازییه‌كانی خۆی بكات.
ئه‌و به پێویستی ده‌زانێت واشنتن هه‌ژموونی خۆی به‌رانبه‌ر حكوومه‌تی عێراق به‌كار بهێنێت و رێگه بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان بكاته‌وه، چونكه له‌لایه‌ك ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كورد گه‌شه بكات و له‌لایه‌كی تر ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا زیاتر ببێت و پارێزگاری له ئاسایشی وزه بكرێت.
وه‌زیری پێشتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به پێویستی ده‌زانێت ئه‌مه‌ریكا ره‌وایه‌تیی به ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كورد ببه‌خشێت كه ساڵی 2017 كرا و 93%ی دانیشتووانی كوردستان ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆیی دا.
ئه‌و ئاماژه به هه‌ڵوێستی عێراق ده‌كات كه له بری ئێران، له جیاتی ئه‌وه‌ی رێز له‌و پرۆسه‌یه دیموكراسییه بگرێت، تانك و میلیشیاكانی ره‌وانه كرد و هێرشی كرده سه‌ریان، سزای كوردی دا و رێك له‌و كاته‌دا بوو كه ئه‌مه‌ریكا سه‌قامگیرییه ده‌ستكرده‌كه‌ی عێراقی هه‌ڵبژارد و به لای به‌غدایدا شكانده‌وه، هه‌ڵه‌یه‌ك كه پێویسته ئێسته ئەمەریکا راستی بكاته‌وه.
به گوته‌ی پۆمپیۆ، ددانپێدانان به ڕیفراندۆم و پشتیوانیكردن له كورد، به واتای ڕێزگرتن له ئیراده‌ی دیموكراسیی گه‌لێكه كه مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان هه‌یه.
پۆمپیۆ له كۆتاییدا دیسان دووپاتی ده‌كاته‌وه كه پێویسته ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ كورد كار بكات بۆ ڕێگه‌یه‌كی ئاشتییانه و دانوستانكاری بۆ ئۆتۆنۆمی و سه‌ربه‌خۆیی زیاتر.
ئه‌و هه‌روه‌ها داوا ده‌كات ئه‌مه‌ریكا هانی به‌غدا و هه‌ولێر بدات بۆ دانانی چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی بۆ پاراستن و رێزگرتن له سه‌روه‌ریی زیاتری كورد، كه له‌لایه‌ك ئاواته‌كانی كورد به‌دی بهێنێت و له‌لایه‌كی تر نیگه‌رانییه‌كانی عێراق بڕه‌وێنێته‌وه.
ئه‌و پێی وایه ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا به هه‌مانشێوه له‌گه‌ڵ توركیاش كه ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتووانی كوردن، مامه‌ڵه بكات و بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیجییه‌كانی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆتر و كۆتایی به یاخیبوونه‌كان هه‌نگاو بنێت.
پۆمپیۆ ده‌ڵێت له ساڵانی خزمه‌تكردنیدا، فێر بووه كه ئه‌مه‌ریكا به‌هێزتر بووه كاتێك له‌پاڵ ئه‌وانه وه‌ستاوه كه له به‌هاكاندا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هاوبه‌شن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌وپێش ده‌به‌ن.
ئه‌و به‌پێویستیشی ده‌زانێت پێشوازییه‌كی گه‌رم له مه‌سروور بارزانی له ئه‌مه‌ریكا بكرێت، چونكه ئێمه به‌دوای ئه‌و رێكارانه‌ین كه به‌ره‌وپێشچوون و ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی به‌دی ده‌هێنن.
جێی باسه مایك پۆمپیۆ له ساڵانی 2017 و 2018 وه‌ك سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا، له ساڵانی 2018 تا2021 وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كاری كردووه.