شه‌وى رابردوو له واشنتن هێرش كرایه سه‌ر مۆزه‌خانه‌ى جووه‌كان له واشنتن دوو فه‌رمانبه‌رى باڵوێزخانه‌ى ئیسرائیل كوژران. ئه‌مه‌ش وه‌ك رووداوێكى ته‌ناهى و تیرۆریستى تێنه‌په‌ڕى. به‌ڵكو به دواى خۆى چه‌ندان كاردانه‌وه‌ى سیاسى لێكه‌وته‌وه و دواجاریش هۆشداریى له بوژانه‌وه و به‌هێزبوونى ره‌وتى دژه سامى"ئه‌نتى سامیزم" ده‌درێت.
شه‌وى رابردوو 21ى ئایار كه‌سێك له واشنتن هێرشى كرده سه‌ر مۆزه‌خانه‌ى جووه‌كان، دوو كه‌سى له فه‌رمانبه‌رانى باڵوێزخانه‌ى ئیسرائیل كوشت. ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت، كه‌سى هێرشبه‌ر كه ئێسته له لایه‌ن نووسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى فیدڕاڵى گیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، له كاتى هێرشه‌كه‌ى هوتافى بۆ "ئازادى فه‌ڵه‌ستین" كێشاوه.
نه‌ته‌نیاهۆ هۆكاره له په‌ره‌سه‌ندنى دژه‌سامى
به‌رپرسانى ئیسرائیلى كه‌وتنه تۆمه‌تباركردنى یه‌كتر. یائیر گۆلان سه‌رۆكى حزبى دیمو‌كراتى ئیسرائیلى ره‌خنه‌ى توندى له حكوومه‌تى بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ گرت و به‌وه تۆمه‌تبارى كرد كه "هه‌موو جووه‌كان له‌سه‌ر ئاستى دنیا ده‌خاته مه‌ترییه‌وه" یائیر ده‌ڵێ، "حكوومه‌تى بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ هانى دژه سامى ده‌دات و رق به‌رانبه‌ر به ئیسرائیل زیاد ده‌كات".
ئه‌وروپا هانى دژه‌سامى ده‌دات
هاوكات به‌رپرسانى ئیسرائیل، وڵاتانى ئه‌وروپایان به‌وه تۆمه‌تباركردووه، هۆكارن له بوژانه‌وه و ده‌ركه‌وتنى دژه‌سامى. له‌وانه جه‌دعون ساعر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "نوێنه‌رانى وڵاته‌كه‌مان له سه‌رانسه‌رى دنیا بوونه‌ته ئامانجى تیرۆر، داوا له رێبه‌رانى دنیا ده‌كه‌م له‌وه هانى دژایه‌تى ئیسرائیل بده‌ن".
ساعر راسته‌وخۆ به‌رپرسانى ئه‌وروپا تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئه‌و هاندانه‌ى دژ به ئیسرائیل له‌لایه‌ن هه‌ندێك سه‌ركرده و به‌رپرسى ژماره‌یه‌ك ده‌وڵه‌ت و ئه‌نجوومه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت، به تایبه‌تى له ئه‌وروپا".
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیلى دایه‌وه لێدوانه‌كه‌ى له‌سه‌ر "دژه‌سامى" به "لێدوانێكى ناشیاو و بێ پاساو" وه‌سف كرد.
تره‌مپ: هێرشبه‌ره‌كه دژه‌سامى و ترسنۆكه
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو ده‌ربڕى و گوتى، "هێرشبه‌ره‌كه دژه‌سامى و ترسنۆكه". هۆشداریشى دا له‌وه‌ى شه‌پۆلى رق له به‌رانبه‌ر جووه‌كان ناوه‌ستێ تا ئه‌و كاته‌ى رێكارى توند نه‌گرنه‌به‌ر. به‌ڵكو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه هه‌ڵمه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى دژه‌سامى فراوان ده‌كات و ره‌نگه زانكۆكانیش بگرێته‌وه. چاودێرانى سیاسى دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌رى هه‌یه رووداوه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو ببێته بیانووێك به ده‌ست تره‌مپه‌وه بۆ سنوورداركردنى ئازادى راده‌ربڕین له زانكۆكانى ئه‌مه‌ریكا، به بیانووى (دژه‌سامى)، چونكه له ماوه‌ى رابردوودا هه‌ڵمه‌تێكى گه‌وره دژ به پاڵپشتى ئه‌مه‌ریكا بۆ ئیسرائیل له‌ناو زانكۆكان هه‌بوو.
ئه‌ڵمانیا وه‌ك نموونه‌یه‌ك بۆ زیادبوونى تاوانى دژه‌ساامى
هه‌ر به هۆى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر مۆزه‌خانه‌ى جووه‌كان له واشنتن، ئاژانسى دۆیچه‌ڤیله‌ى ئه‌ڵمانى راپۆرتێكى درێژى له‌سه‌ر زیادبوونى تاوانى دژه‌سامى بڵاوكردووه‌ته‌وه. باسى له‌وه كردووه به‌گوێره‌ى راپۆرتى وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌ڵمانیا له ساڵى رابردوو (2024) له‌سه‌رانسه‌رى ئه‌ڵمانیا شه‌ش هه‌زار و 236 رووداوى دژه‌سامى روویداوه.به به‌راورد به ساڵى 2023 به رێژه‌ى 21% تاوانه‌كه زیادى كردووه. سه‌باره‌ت به پاڵنه‌رى دژه‌سامى باس له‌وه كراوه 48% به هۆى فكرى راستڕه‌وه، هه‌روه‌ها 31%یش به پێوه‌ندى به "ئایدیۆلۆژیاى بیانى"هه‌یه.
دژه‌سامى چییه؟
دژه‌سامى (Anti-Semitism) وه‌ك زاراوه‌یه‌ك له ناوه‌ڕاستى سه‌ده‌ى نۆزده‌م له ئه‌ڵمانیا ده‌ركه‌وت و وا پێناسه ده‌كرێت، "شێوه‌یه‌كه له شێوه‌كانى ده‌مارگیرى و رقبوونه‌وه كه ئاراسته‌ى جووه‌كان ده‌كرێت و هه‌ندێك بیروباوه‌ڕی خراپیان له‌باره بڵاوده‌كه‌نه‌وه".