ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ناوی ته‌وتینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، خه‌ریكی موزایه‌ده و چه‌واشه‌كاری و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌رانی سلێمانییه، له كاتێكدا خۆیشی ئه‌وه ده‌زانێت كه "هه‌ژماری من" رێڕه‌وی خۆی گرتووه، ده‌یه‌وێ له‌و رێگه‌وه وا خۆی پێشان بدات كه دڵسۆزی خه‌ڵكه و به ته‌وتین مووچه بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، به‌ڵام ته‌نیا ده‌یه‌وێت فشار بكات و هیچی تر.
له كاتێكدا پڕۆژه‌كه هی حكوومه‌ته و وه‌زاره‌تی دارایی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، به‌ڵام په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی له كوردستان و به‌غدا و له‌سه‌ر ئاستی حزبیش، به‌رده‌وام لێدوان و قسه‌ی جۆراوجۆر ده‌كه‌ن له‌باره‌ی دژایه‌تیكردنی "هه‌ژماری من" و گرنگیدان به ته‌وتینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه له‌سه‌ر بانكه عێراقییه‌كان ده‌كرێت، چه‌ندان فۆرمی جیاواز به‌ناوی بانكه جۆربه‌جۆره‌كانی عێراق به فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی پڕ كرایه‌وه، به‌ڵام هیچ بنه‌مایه‌كی نه‌بوو جگه له كاغه‌زێك.
دكتۆر وه‌عدی مزوری پسپۆڕی یاسا، به ''وشه''ی راگه‌یاند، پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من، پڕۆژه‌یه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و چه‌ند ساڵێك له تاوتوێكردن و لێكۆڵینه‌وه بووه، دواتر بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، پڕۆژه‌كه یاساییه و حكوومه‌تی هه‌رێم پێی هه‌ستاوه، ئامانج لێی خزمه‌تكردنی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و به ئه‌لیكترۆنیكردنی مووچه و پێشكه‌وتنی كه‌رتی بانكییه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بوو زۆر زووتر ئه‌و كاره‌ی بكردایه، چونكه هه‌موو دنیا به‌و جۆره ئیش ده‌كات، هیچ گرفتێك له پڕۆژه‌كه‌دا نییه، رێكاری یاسایی كه حكوومه‌تی هه‌رێم پێی هه‌ستاوه و وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، هه‌روه‌ها دادگای فیدراڵیش به یاسایی ناوی هێناوه و له رووه ئابوورییه‌كه‌شه‌وه بانكی ناوه‌ندیی ددانی پێدا ناوه، چونكه بانكه‌كانی ناو هه‌ژماری من له بانكی ناوه‌ندی مۆڵه‌تییان هه‌یه.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، دژایه‌تیكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن حزبێك، ته‌نیا دروستكردنی كێشه‌یه و هیچ زیانیش به پڕۆژه‌كه ناگه‌یه‌نن، ئه‌وانه ته‌نیا ده‌یانه‌وێ فشار بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نا پڕۆژه‌كه له قۆناغی كۆتاییه و خزمه‌ت ده‌كات، بۆچی ده‌یانه‌وێ ئه‌وه بكه‌ن، له كاتێكدا پڕۆژه‌كه یاسایی و ئیداری و داراییه، حكوومه‌ت پێی هه‌ستاوه، كاری حكوومه‌تیش له چوارچێوه‌ی یاساییدا ده‌ڕوات و جێبه‌جێ ده‌كرێت.
حه‌سه‌ن مارف مامۆستا له سلێمانی، به "وشه"ی گوت، یه‌كێتی و فراكسیۆنه‌كه‌یان له به‌غدا ماوه‌ی ساڵێك ده‌بێت به‌ناوی ته‌وتینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، خه‌ریكی موزایه‌ده و چه‌واشه‌كارین و رۆژی 10 لێدوان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ده‌ن، فۆرمی ته‌وتینیان به فه‌رمانگه‌كانی سنووره‌كه و به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش كرد، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه ته‌نیا كاغه‌زێك بوو، فه‌رمانبه‌رانی پێ چه‌واشه كرا، هه‌ژماری منیش له قۆناغی كۆتاییه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌یكات ته‌نیا چه‌واشه‌كارییه، ئه‌گه‌ر نا "هه‌ژماری من" به‌رده‌وامه له كاركردن و به سه‌تان هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌و پڕۆژه‌یه تۆمار كراون، هه‌روه‌ها مانگانه ده‌یان هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له رێگه‌ی "هه‌ژماری من" مووچه وه‌رده‌گرن، یه‌كێتی و په‌رله‌مانتاره‌كانیشی خه‌ریكی قسه‌ن له‌باره‌ی ته‌وتین به‌بێ ئه‌وه‌ی نه هیچ كرابێت و نه شتێكی فه‌رمی هه‌بێت، ره‌نگه ئه‌مه‌ی یه‌كێتی ته‌نیا فشار بێت و هیچی تر.
محه‌مه‌د عادل شاره‌زای ئیداری و كارگێڕی، بۆ "وشه" ئاماژه ده‌كات، پڕۆژه‌كه هی حكوومه‌ته و فه‌رمانبه‌ر مووچه‌ی پێ وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه به‌هێزكردنی كاری ئیداری و كارگێڕییه، خۆ ناكرێت هه‌تا كوردستان هه‌یه هه‌ر به‌و شێوازه كۆنه مووچه وه‌ربگیرێت، وڵاتان رۆژ به رۆژ پێش ده‌كه‌ون، ئه‌وكات ئێمه دوا ده‌كه‌وین، له هه‌موو دنیا به‌و جۆره‌یه كاتێك حكوومه‌ت پڕۆژه‌یه‌ك ده‌كات بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتییه و ئامانجی لێی خزمه‌تكردنه به خه‌ڵك، چونكه پڕۆژه‌ی حكوومه‌ت چوارچێوه‌ی یاسایی هه‌یه، ئه‌مه حزب نییه كه ته‌نیا سه‌یری به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌رامی خۆی ده‌كات.
وشه/ تایبه‌ت