ئاژانسی فرانس پرێس به پشتبه‌ستن به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهیی عێراق رای گه‌یاند، ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌و خوێندكاره توێژه‌ره ئیسرائیلی- رووسییه‌ی له عێراق رفێنرابوو، به مه‌رجی ئازادكردنی ئه‌ندامێكی سوپای پاسدارانی ئێران كه سزای تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، ئازاد بكات.
ئێلیزابێس تیسۆركۆف كه ئیسرائیلییه و له هه‌مان كاتدا ره‌گه‌زنامه‌ی رووسیشی هه‌یه، دوو ساڵه له عێراق له‌لایه‌ن گرووپێك رفێنراوه و ئه‌و گوشاره خراوه‌ته سه‌ر عێراق ئازادی بكات، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق له ژێر گوشاری گرووپه توندڕه‌وه‌كانی نزیك له ئێران نه‌یتوانیوه ئازادی بكات.
به‌پێی نوێترین زانیارییه‌كان كه ئاژانسه فڕه‌نسییه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، عێراق رازی بووه ئه‌و ئیسرائیلییه ئازاد بكات، به مه‌رجێك ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سوپای پاسدارانیش ئازاد بكرێت كه هه‌ر له عێراق به تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌مه‌ریكییه‌ك گیراوه.
هاوكات كه‌ناڵی عێراقیی ''رابعه'' بڵاوی كرده‌وه، مه‌رجی ئازادكردنی ئیسرائیلییه‌كه، بریتییه له ئازادكردنی ئه‌ندامه‌كه‌ی سوپای پاسداران و شه‌ش كه‌سی تر.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه كردووه كه ئه‌و رێككه‌وتنه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك تا 10 رۆژی تر جێبه‌جێ ده‌كرێت كه لایه‌نی سێیه‌می ئه‌مه‌ریكایه.
به‌رپرسانی ته‌ناهیی عێراقی به ئاژانسی فرانس پرێسیان گوتووه، جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه به ره‌زامه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا گرێ دراوه.
تیسۆركۆف له رووسیا له دایك بووه و خوێندكاری زانكۆی پرینستۆنی ئه‌مه‌ریكایه و ره‌گه‌زنامه‌ی ئیسرائیلیشی هه‌یه، به‌ڵام به‌مه‌به‌ستی توێژینه‌وه‌ی دكتۆراكه‌ی كه تایبه‌ته به كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌ردانی عێراقی كردبوو و دوو ساڵه له به‌غدا رفێنراوه.
هیچ گرووپێك به‌رپرسیارێتیی رفاندنی ئه‌و هاووڵاتییه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه، به‌ڵام ئیسرائیل گوتوویه‌تی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا له پشتی رفاندنی ئه‌و خوێندكاره‌ن.
ئه‌و پاسداره‌ی بڕیاره له بری ئه‌و هاووڵاتییه ئیسرائیلییه ئازاد بكرێت، كه‌سێكه به ناوی محه‌مه‌د ره‌زا نووری كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له عێراق له‌گه‌ڵ چوار كه‌سی تر، به تۆمه‌تی كوشتنی مامۆستایه‌كی ئه‌مه‌ریكی به ناوی ستیڤن ئێدوارد گیران.
به‌گوێره‌ی رادیۆ
فه‌ردا، مامۆستاكه ته‌مه‌نی 45 ساڵ بوو و خه‌ڵكی ویلایه‌تی تێنیسی ئه‌مه‌ریكا بوو كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی له عێراق ده‌ژیان، رۆژێك له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی له به‌غدا ته‌قه‌ی لێ ده‌كرێت و ده‌كوژرێت.
دوای ئه‌م رووداوه، محه‌مه‌د ره‌زا نووری گیرا و له‌گه‌ڵ چوار هاووڵاتیی عێراقی سزای زیندانیی تاهه‌تاییان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
ئه‌وكات دادگایه‌كی ئه‌مه‌ریكاش محه‌مه‌د ره‌زا نووریی به تۆمه‌تی كوشتن و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی تۆمه‌تبار كردبوو. دادگاكه گوتبووی ئێران له وڵاتانی جیاوازی دنیا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ئه‌مه‌ریكییه‌كان بكوژێت بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ی خوێنی قاسم سلێمانی بكاته‌وه.
له ساڵی 2020ه‌وه كه قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا كوژران، ئێران هه‌وڵێكی زۆری داوه تۆڵه بستێنێته‌وه و ته‌نانه‌ت به‌وه تۆمه‌تبار كرا كه ویستوویه‌تی تره‌مپ بكوژێت، ئێران هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌ت كردوونه‌ته‌وه.