ئه‌گه‌ر بته‌وێ بزانى له‌م رۆژگاره كێ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه ده‌بات، ئه‌وا سه‌یركردنى پێگه‌یه‌كى ئه‌لیكترۆنى كه به‌م نزیكانه دانراوه هاوكارت ده‌بێت. پێگه‌كه به هاوڕێیانى بنجامین فرانكڵین (Ben Franklin Fellowship) ناوده‌برێت، ئه‌مه ناوى كۆمه‌ڵه‌یه‌كه "كریس لاندو" و به‌رپرسانى تر‌ى گه‌وره له كارگێڕییه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، له نموونه‌ى كاروبارى كونسوڵگەکان تێیدا به‌شدارن، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه تێیدا ئه‌ندامن كه پۆسته‌كانى بریكارى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه به‌ڕێوه ده‌به‌ن، چه‌ندان دیپلۆماتكارى پێشوو و ئێستا، له‌گه‌ڵ شاره‌زایانى كاروبارى نێوده‌وڵه‌تیش له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ن.
هه‌رچه‌نده هاوڕێیانى فرانكڵین خۆیان وه‌ك بێلایه‌ن ده‌ناسێنن، به‌ڵام ئه‌وان مه‌یلى راستڕه‌وییان به ته‌واوى روونه، چونكه ئه‌و ئامانجانه به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، گره‌نتیكردنى سنووره‌كان، هه‌روه‌ها دژى جۆراوجۆرى و دادخوازى و گشتگیرین، داواش ده‌كه‌ن به شێوه‌یه‌كى ورد ده‌رمانه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌كاربهێنرێت، ئه‌مه به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى گۆڤارى پۆلیتیكۆ. ئه‌و گۆڤاره ده‌شڵێ، چه‌ندان گفتوگۆى له‌گه‌ڵ دامه‌زرێنه‌رانى كۆمه‌ڵه‌كه ئه‌نجام داوه، وه‌هایش باسیان ده‌كات كه په‌ناگه‌یه‌كن بۆ ئه‌و توێژه‌ى هه‌ست به فه‌رامۆشكردنى خۆیان ده‌كه‌ن، له پانتایى دیپلۆماسییه‌تى ئه‌مه‌ریكا.
سه‌كۆى راستڕه‌وه‌كان
ماتیۆ بۆیز، یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانى كۆمه‌ڵه‌ى هاوڕێیانى فرانكڵین، دیپلۆماتكارێكى پێشووه، ده‌ڵێ، "ئه‌مه تۆڕێكه له‌و كه‌سانه‌ى كه سه‌ر به ره‌وتى پێشكه‌وتنخوازى نین، هه‌ستێكى وه‌هایان هه‌یه سه‌كۆیان نییه، وه‌ك ئه‌وانه‌ى كه ده‌یان ساڵه سه‌كۆیان بۆ ره‌خساوه". به‌ڵام زۆرێك له دیپلۆماتكارانى پیشه‌گه‌ر له ئه‌مه‌ریكا، به گومانه‌وه سه‌یرى ئه‌و رێكخراوه ده‌كه‌ن و هۆشداریش له‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه ره‌وتى دیپلۆماسی‌یان به سیاسى كردووه كه ده‌بێت ناحزبى بێت، هه‌روه‌ها كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پرۆسه‌ى بڕیاردان هه‌یه، له‌میانه‌ى پروپاگه‌نده‌یان بۆ باوه‌ڕێك كه له جووڵانه‌وه‌ى "دووباره ئه‌مه‌ریكا مه‌زن بكه‌ینه‌وه MAGA" وه‌رگیراوه، نه‌وه‌ك راستییه‌كان.
هه‌ندێك له‌وه ده‌ترسن ئه‌ندامبوون له كۆمه‌ڵه‌ى هاوڕێیانى فرانكڵین، وه‌ك "مه‌رجێكى نافه‌رمى" بێت بۆ به‌رزبوونه‌وه له پۆسته‌كان، له سایه‌ى حكوومه‌تى دۆناڵد تره‌مپ، په‌یامه‌كانیشى له دژى بنه‌ماكانى جۆراوجۆرى و دادخوازى و گشتگیری، زیان به ژنان و كه‌مینه‌كانى ناو وه‌زاره‌ته‌كه ده‌گه‌یەنێت، كه له ڕووى مێژووییه‌وه پیاوانى سپى پێست به‌سه‌ریدا زاڵن.
هه‌روه‌ها هه‌ندێك گومانیان له تواناى ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵه‌ى "فرانكڵین" هه‌یه، كه پۆست و ئه‌ركى دیاریان به‌ده‌ست هێناوه، فه‌رمانبه‌رێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا كه داواى له گۆڤاره ئه‌مه‌ریكییه‌كه كردووه ناوه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كرێت، له ترسى ئه‌وه‌ى به‌هۆى قسه‌كردن بۆ راگه‌یاندن كاره‌كه‌ى له‌ده‌ست بدات، گوتویه‌تى، كۆمه‌ڵه‌ى هاوڕێیانى فرانكڵین وه‌ك لیستى نهێنى لایه‌نگرى جووڵانه‌وه‌ى ماگا (MAGA) ته‌نیا ناوت تێدا تۆمار بكه ئه‌وا ده‌بیته یه‌كێك له كه‌سه به‌كه‌ڵكه‌كان!.
گۆڤارى
پۆلیتیكۆ باس له‌وه ده‌كات، كۆمه‌ڵه‌ى هاوڕێیانى فرانكڵین ته‌نیا گرووپێك نین ئه‌و كه‌سانه رابكێشن كه بایه‌خ به ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ده‌ده‌ن، له سه‌رجه‌م ئاراسته سیاسییه جیاوازه‌كانه‌وه، به "پڕۆژه‌ى ترۆمان بۆ ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى" ده‌ست پێ بكه، كه ئاراسته‌یه‌كى چه‌پگه‌رانه‌ى هه‌یه، تا ده‌گاته "په‌یمانگاى هیدسۆن" كه ئه‌ویش ئاراسته‌یه‌كى راستڕه‌وانه‌ى هه‌یه.
هێشتا مافى ئازادیى پێكهێنانى كۆمه‌ڵه‌كان هه‌یه، ته‌نانه‌ت له‌و دیپلۆماتكارانه‌ى كه پێشبینى ده‌كرێت سیاسه‌ته‌كانى سه‌رۆك جێبه‌جێ بكه‌ن، به چاوپۆشین له بۆچوونه كه‌سییه‌كانیان. به‌ڵام ئه‌وه‌ى هاوڕێیانى بنیامین فرانكڵین جیا ده‌كاته‌وه، دووپاتكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر خودى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، كۆشش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه بخه‌نه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه، كه هه‌مان بۆچوونى ئه‌وانى هه‌بێت، ئه‌مه‌ش رێبازێكه بۆ ده‌یان ساڵى تر كاریگه‌ریى به‌سه‌ر سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت.
دیپلۆماتكاره له‌بیركراوه‌كان
له دووى ئه‌م مانگه (ئایار)، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه ئاهه‌نگى ساڵانه‌ى رێكخستبوو به بۆنه‌ى "رۆژى كاروبارى ده‌ره‌وه" نیگه‌رانییه‌ك له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه هه‌بوو، به‌هۆى پلانى رێكخستنه‌وه‌ى په‌یكه‌ربه‌ندیى وه‌زاره‌ته‌كه، كه وا ده‌كات چه‌ندان كه‌س بێكار بن، له‌گه‌ڵ له‌ناوبردنى ئاژانسى ئه‌مه‌ریكى بۆ گه‌شه‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى له‌لایه‌ن حكوومه‌تى تره‌مپه‌وه، زۆرێك له قسه‌كه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى ئاهه‌نگه‌كان له هاوڕێیانى فرانكڵین بوون، ئه‌مه‌ش كه‌شه‌كه‌ى تووشى هه‌ستیارى كرد.
یه‌كێك له‌وانه‌ى قسه‌ى كرد، لۆ ئۆلۆسكى بوو، كه كاره‌كانى سه‌رۆكى ده‌رامەته مرۆییه‌كان له وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه ده‌بات، له‌میانه‌ى وته‌كه‌ى ستایشى هاوڕێیانى فرانكڵینى كرد، كه‌چى هه‌ندێك له دیپلۆماتكاره‌كان گاڵته‌یان به دانانى ئۆلۆسكى كرد، گوتیان ته‌مه‌نى بچووكه و شیاوى ئه‌و پۆسته نییه.
فلیپ لینده‌رمان دیپلۆماتكارى خانه‌نشینکراو، یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانى كۆمه‌ڵه‌كه‌یە، خه‌ڵاتێكى گه‌وره‌ى به‌ده‌ست هێنا ئه‌ویش "جامى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بۆ بوارى دیپلۆماسى" بوو. له وته‌كه‌ى لینده‌رمان باسى له‌وه كرد، ئه‌و خه‌ڵاته‌كه‌ى له‌بری ئه‌فسه‌رانى خزمه‌تگوزاریى ده‌ره‌وه وه‌رگرتووه، كه له‌بیر كراون، به‌ئه‌نقه‌ست له به‌رزكردنه‌وه و ئه‌ركه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رامۆش ده‌كرێن، به‌هۆى سیاسه‌ته‌كانى جۆراوجۆرى و دادخوازى توندڕه‌وانه، ئه‌مه‌ش هۆكار بوو هه‌ندێك له ئاماده‌بووان له هۆڵى ئاهه‌نگه‌كه بچنه ده‌ره‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى له رێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه چاودێریى رووداوه‌كه‌یان كردووه، به هۆى لێدوانى لینده‌رمان تووشى سه‌رسامى بوون و گوتیان مه‌به‌ستی له ژنان و كه‌مینه‌كانه، ئه‌وانه گوایه پله‌یان به‌رز كراوه‌ته‌وه و شایسته نین.
هه‌روه‌ها له ئاهه‌نگه‌كه كریس لاندو، بریكارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه قسه‌ى كرد، چه‌ندان جار دووپاتى له‌سه‌ر گرنگیى رێزگرتن كرده‌وه، بێ ئومێدى خۆى نیشاندا له‌وه‌ى هه‌ندێك له ئاماده‌بووان رۆیشتوون، به‌ڵام لێدوانه‌كانى لاندۆ به هاوارى گاڵته‌پێكردنى هه‌ندێك له ئاماده‌بووان پێشوازیى لێكرا، ئه‌وانه‌ى ناڕازی بوون، ده‌پرسن هۆكارى رقبوونه‌وه‌ى حكوومه‌تى تره‌مپ له ده‌وڵه‌تانى هاوپه‌یمانى ئه‌مه‌ریكا و فه‌رمانبه‌رانى ئاژانسى ئه‌مه‌ریكى بۆ گه‌شه‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى چییه؟! گۆڤارى پۆلیتیكۆ ئه‌و بڕگانه به "پێشێلكارییه‌كى زه‌قى" نه‌ریته دیپلۆماسییه‌كان ده‌زانێت.
ده‌وڵه‌تى قووڵى راستڕه‌وه‌كان
دوو دامه‌زرێنه‌رى كۆمه‌ڵه‌ى هاوڕێیانى فرانكڵین، پێداگرى ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وان نایانه‌وێ سیاسه‌تى حزبى بخه‌نه دیپلۆماسی ئه‌مه‌ریكییه‌وه، به‌ڵكو دوایین شت كه ده‌یانه‌وێ ئه‌وه‌یه "ده‌وڵه‌تێكى قووڵ"ى راستڕه‌و له‌ناو حكوومه‌ت دروست بكه‌ن. لینده‌رمان ده‌ڵێ،"ئێمه به توندى باوه‌ڕمان به سیستمى ده‌ستوورى هه‌یه، كە دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه بیرۆكراتییه‌تى فیدراڵیى كار، له به‌رژەوه‌ندیى سه‌رۆك ده‌كات و به‌رژوه‌ندییه‌كى سیاسیى ره‌واى نییه بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌وه‌ى سه‌رۆك ده‌یه‌وێ جێبه‌جێ بكات".
سه‌ركرده‌كانى هاوڕێیانى فرانكڵین گه‌نگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن، تێڕوانینى موحافیزكارانه به ده‌گمه‌ن نه‌بێت له ره‌وتى دیپلۆماسى نواندنى نییه، ئه‌مه‌ش مشتومڕه سیاسییه‌كان لاواز ده‌كات، كه‌چى هه‌ندێك دیپلۆماتكار له‌وه ده‌ترسن ئه‌و گه‌نگه‌شانه‌ى هاوڕێیانى فرانكڵین به‌ره‌و هه‌مان ئایدیۆلۆجیا بێت، به‌ڵام دامه‌زرێنه‌رانى وا داده‌نێن ئه‌م ئاره‌زووه هه‌یه، به‌ڵام به ئاراسته‌یه‌كى پێچه‌وانه‌وه.
هه‌ر یه‌كه له سیمۆن هانكیسۆن و لینده‌رمان ده‌ڵێن، بیرۆكه‌ى دامه‌زراندنى تۆڕێك بۆ دیپلۆماتكارانى موحافیزكار ساڵانێكه له‌لایان گه‌ڵاڵه بووه، به‌ڵام لینده‌رمان ده‌ستى به كاره‌كه كردووه، كه ئه‌مه‌ش بووه هۆى دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵەكه، بۆیزیش ئه‌و دووانه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
گۆڤارى پۆلیتیكۆ ئاشكراى كردووه، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا راسته‌وخۆ وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى له‌باره‌ى كۆمه‌ڵه‌ى هاوڕێیان نه‌داوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و پرسیاره‌ى ئاخۆ لایه‌نگرانى كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بڕیارى دامه‌زراندن ده‌بێت. به‌ڵام دواتر وه‌زاره‌ت راگه‌یەنراوێكى ناردووه و تێیدا ده‌ڵێ، ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه و تیمه‌كه‌ى، رێز له‌و بیرۆكه و سه‌ركردایه‌تییه ده‌گرن كه ئه‌ندامانى هاوڕێیانى بنیامین فرانكڵین پێشكه‌شی ده‌كه‌ن.