له دوایین راپۆرت كه ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كرێت قه‌یس خه‌زعه‌لى سكرتێرى میلیشیاى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق، دیدارى له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیه‌كانى هۆزى ئه‌لبوناسر كردووه، كه هۆزه‌كه‌ى سه‌دامه. ئه‌مه‌ش ته‌نیا له‌به‌ر به‌ژوه‌ندى سیاسى و كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگ. ئه‌مه وێستگه‌یه‌كى تر‌ى سیاسى ئه‌و كه‌سه‌یه كه به هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له ره‌وتى سه‌در ده‌ستى پێ كرد و دواتریش به پاڵپشتى مالیكى به‌شدارى پرۆسه‌ى سیاسى له عێراق بكات، به‌ڵام هه‌رچه‌نده به‌رژوه‌ندى و په‌یامه سیاسیه‌كانى خه‌زعه‌لى بگۆڕێن، ئه‌و دانپێنانه‌ى كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكیه‌كانه‌وه كردبووى، ئاراسته‌ى بیركردنه‌وه‌ى ئه‌و سه‌ركرده میلیشیایه دیارى ده‌كات كه له لیستى سزاكانى ئه‌مه‌ریكایه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌بى جه‌دید راپۆرتێكى له‌سه‌ر ئه‌گه‌رى به‌شداربوونى هۆزى ئه‌لبوناسر بڵاوكردووه‌ته‌وه، گوایه له بازنه‌ى تكریت به‌شداریى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌یش چه‌ند رۆژێكه له میدیاكان باس ده‌كرێت، چونكه ئه‌لبوناسر هۆزى سه‌دامى دیكتاتۆرى عێراقه. ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنج بێت له راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كرێت قه‌یس خه‌زعه‌لى دیدارى له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیه‌كانى ئه‌و هۆزه كردووه، هه‌ر چه‌نده ئه‌و هۆزه ئه‌و هه‌واڵه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، ئاماده نیین له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكى میلییشاى شیعه نزیك ببنه‌وه.
دیدارى قه‌یس خه‌زعه‌لى وێستگه‌یه‌كى نوێیه، به‌ڵام هیچ شتێكى نوێ له كه‌سایه‌تى ئه‌و ده‌رناخات، چونكه ئه‌و ئه‌گه‌ر له وێستگه سیاسییه‌كانیش به به‌رگى جیاوازه‌وه ده‌ركه‌وتبێ، به‌ڵام یه‌ك ناوه‌ڕۆكى هه‌بووه، ئه‌و ناوه‌ڕۆكه‌ى خۆشى له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كان باس كردووه، ئه‌و كاته‌ى لایان گیرا بوو.
خه‌زعه‌لى له ساڵى 1974 له ناوچه‌ى سه‌وره‌ى به‌غدا له دایك بووه، كه ئێسته به شارى سه‌در ناو ده‌برێت. له ته‌مه‌نى گه‌نجی خۆى له بنه‌ماڵه‌ى سه‌در نزیك ده‌كاته‌وه و له‌و كاته‌وه كه‌سێكى نزیك له سه‌در ده‌بێت. دواى رزگاركردنى عێراقیش له رژێمى سه‌دام له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در سوپاى مه‌هدى پێكده‌هێنن. یه‌كه‌م ئه‌ركیان دژایه‌تى هاوپه‌یمانان ده‌بێت، به‌ڵام كاتێك سه‌در له 2004 ئاگربه‌ست راده‌گه‌ینێ. ئه‌و بڕیاره خه‌زعه‌لى تووڕه ده‌كات و لێى جیا ده‌بێته‌وه. دواى ئه‌وه گرووپێكى میلیشیاى پێكده‌هێنێ به ناوى "ئه‌هلى كه‌هف" له كارى تێكده‌رانه به‌رده‌وام ده‌بێت و تا له 2007 كه‌سایه‌تیه‌كى به‌ریتانى ده‌ڕفێنێت، ئینجا له ئازارى 2007 له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه ده‌گیرێت و چه‌ند ساڵێك له گرتووخانه‌ى ئه‌مه‌ریكیه‌كان ده‌بێت.
ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌ڵێن كۆمه‌ڵێك دانپێنانى سه‌یروسه‌مه‌ره‌ى قه‌یس خه‌زعه‌لییان لایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له راگه‌یاندن ئاشكرا بووه، ئه‌وه‌یه كاتێك باسى له هۆكارى جیابوونه‌وه‌ى خۆى له موقته‌دا سه‌در كردووه، گوتوویه‌تى هۆكاره‌كه هزری بووه، چونكه ئه‌و "قه‌یس" باوه‌ڕى به بیرۆكه‌ى ویلایه‌تى فه‌قیهى ئێرانى هه‌بووه، كه‌چى سه‌در ئه‌م باوه‌ڕه‌ى نه‌بووه، هۆكارى دووه‌میش ئه‌وه بووه، سه‌رچاوه داراییه‌كان به‌ده‌ست سه‌در بووه و به ده‌ست قه‌یس نه‌بووه.واته دڵسۆزى بۆ ئێران و هه‌موو سیاسه‌تێك له پێناوى پاره دوو خاڵى گرنگن له كرده‌ى سیاسى خه‌زعه‌لى.
له ساڵى 2009 ئه‌و كاته‌ى نوورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیران بوو، ناوبژیوانى كرد بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكیه‌كان قه‌یس ئازاد بكه‌ن، ئه‌وه بوو قه‌یس ئازاد كرا و دواتر بووه خاوه‌نى میلیشیاى ئه‌هلى حه‌ق و دواتریش قه‌واره‌ى سادقون كه خۆى به باڵى سیاسى عه‌سائیب ده‌ناسێنێ. له‌گه‌ڵ هه‌ڵیگرسانى شه‌ڕى دژ به داعش میلیشیاكه گه‌وره‌تر بوو، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاره و پشتیوانى زیاتر ده‌كرا. زۆرێك له ناوچه سوننیه‌كان كه‌وتنه ده‌ست میلیشیاكه‌ى عه‌سائیب و له‌لایه‌ن رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشه‌وه قه‌یس و میلیشیاكه‌ى به تواناى دژ به مرۆڤایه‌تى تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
له شه‌شى كانوونى یه‌كه‌م 2019
وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا قه‌یس و له‌یسى براى خسته لیسته‌ى سزاكانه‌وه، به تۆمه‌تباربوونیان له‌وه‌ى پێشێلكاریى كوشنده‌یان دژ به مافه‌كانى مرۆڤ كردووه و خۆپیشانده‌رانیان كوشتووه. له كانوونى دووه‌مى 2020 وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا عه‌سائیب وه‌ك رێكخراوێكى تیرۆریستى ناساند. دواتر له سێى كانوونى دووه‌م 2020 قه‌یس و له‌یس خه‌زعه‌لى براى، خرانه لیستى تیرۆریسته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان. به‌هۆى ئه‌وه‌ى سه‌ربه ئێرانن و لایه‌ن فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانه‌وه پشتوانی ده‌كرێن و توندتیژى بۆ ئێران ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
قه‌یس خه‌زعه‌لى و میلیشیاكه‌ى به كۆمه‌ڵێك تاوان تۆمه‌تبار ده‌كرێن: ئه‌نجامدانى هێرشه مووشه‌كییه‌كان كه ماوه‌یه‌ك ده‌كرانه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و هاوپه‌یمانان. كوشتنى به كۆمه‌ڵ له ناوچه‌ى سوننه‌كان، بازرگانێتى چه‌ك و په‌یداكردنى پاره و سامان به چه‌ك و هێز، كوشتنى خۆپیشانده‌ران، به‌شداریكردن له شه‌ڕى سووریا له دژى ئۆپۆزسیۆن و لایه‌نگریى له ئه‌سه‌د. قه‌یس خه‌زعه‌لى ركابه‌رییه‌كى توندى له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در و میلیشیاى سه‌رایا سه‌لام هه‌یه، سه‌در عه‌سائیب به "میلیشیاى بێ ئابڕوو" ناو ده‌بات.