ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆس له زاری به‌رپرسێكی باڵای ئێران بڵاوی كرده‌وه، تاران به پێشنیازی دامه‌زراندنی كۆنسێرسیۆم یان گرووپێكی تایبه‌ت به پیتاندنی یۆرانیۆم له ناو خاكی وڵاته‌كه‌ی به هاوبه‌شیی وڵاتانی تر رازی بووه، هاوكات نیویۆرك تایمز بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا رازی بووه مۆڵه‌تی پیتاندنی رێژه‌یه‌كی كه‌می یۆرانیۆم به ئێران بدات تا ئه‌و كاته‌ی به رێككه‌وتنێكی گشتگیر ده‌گه‌ن.
وه‌ك ئاشكرایه هه‌فته‌ی رابردوو پڕۆژه‌ی پێشنیازكراوی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عومان راده‌ستی ئێران كرا و ئێران وێڕای وه‌رگرتنی پێشنیازه‌كه، گوتی به‌مزووانه وه‌ڵامی شایسته ده‌داته‌وه.
له دوو رۆژی رابردوودا هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌وانه‌ش سی ئێن ئێن، ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه كه ئێران به پڕۆژه پێشنیازكراوه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناڕازییه كه رێگه‌ی له پیتاندن گرتووه و داوای دامه‌زراندنی كۆنسێرسیۆم یان گرووپێك به هاوبه‌شی ئێران، سعوودیه، وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌مه‌ریكا له ناو خاكی ئێران ده‌كات و به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌كه، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه چاودێریی چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كان ده‌كات. سه‌رچاوه‌كه ته‌نانه‌ت نووسیبووی ئێران خه‌ریكی ئاماده‌كارییه بۆ نووسینی وه‌ڵامێك بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی پێشنیازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌مه‌ریكا چه‌ند جارێك هه‌ڵوێسته‌كانی پێشووی خۆی له دژی ئێران‌دا دووباره كردووه‌ته‌وه، تره‌مپ پێداگریی له‌وه كردووه رێ به ئێران نادات یۆرانیۆم بپیتێنێت، هاوكات ئه‌گه‌ری هێرش و بژارده‌ی سه‌ربازیشی به بیر ئێران هێنراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆس ئه‌مڕۆ چوارشه‌م چواری حوزه‌یران، له زاری به‌رپرسێكی باڵای ئێران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئێران رازییه به‌وه‌ی ئه‌و گرووپه له ناو خاكی خۆی دابمه‌زرێت.
ئه‌وان پێداگرییان كردووه كه كۆنسێرسیۆمه‌كه ئه‌گه‌ر له ناو خاكی ئێران بێت، ئه‌وا ده‌كرێ قسه‌ی له‌باره‌وه بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی ئێران بێت، قابیلی جێبه‌جێكردن نییه.
به‌گشتی دواین زانیارییه‌كان ئه‌وه دسه‌لمێنن كه ئێران پێشنیازه‌كه‌ی ویتكۆف نه به ته‌واوی ره‌ت ده‌كاته‌وه و نه به ته‌واوی قبووڵی ده‌كات، به‌ڵكو به‌شێكی قبووڵ ده‌كات و بۆ ورده‌كارییه‌كان ده‌چێته دانوستانه‌وه.
هاوكات نیویۆرك تایمز بڵاوی كرده‌وه، پڕۆژه پێشنیازكراوه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك پردێكی دیپلۆماسی وایه و ئامانجه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه له‌و دۆخه چه‌قبه‌ستووه‌ی ئێسته‌ی ده‌ربازی بێت.
هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه، ته‌نانه‌ت تره‌مپ به‌وه رازی بووه به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م رێگه به ئێران بدرێت له پیتاندن به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی وردتر رێوشوێنی تۆكمه داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی ئێران هه‌رگیز ده‌ستی به چه‌كی ئه‌تۆمی نه‌گات.
ته‌نانه‌ت باسی له قسه‌ی تره‌مپ كردووه كه گوتوویه‌تی، رێگه به ئێران نادات یۆرانیۆم بپیتێنێت و مه‌به‌سته‌كه‌ی وا لێكداوه‌ته‌وه كه له درێژخایه‌ندا، پیتاندن له ئێران قه‌ده‌غه ده‌كات نه‌ك ئێسته، مه‌به‌ستی تره‌مپ ئێسته و به لایه‌وه ئاساییه به رێژه‌یه‌كی كه‌م له پیتاندن به‌رده‌وام بێت.
جێی باسه پێنج گه‌ڕی دانوستان له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه چوون و هێشتا دیار نییه گه‌ڕی شه‌شه‌می دانوستان كه‌ی و له كوێ ده‌كرێت، پێشبینی ده‌كرێ له ئه‌گه‌ری رازیبوونی ئێران به به‌شێك له پێشنیازه‌كه، كاتی گه‌ڕه‌كه‌ش دیاری بكرێت و ئێران و ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی هه‌نگاوێكی تر له یه‌كتر نزیك بكه‌ونه‌وه.
ئێران له دۆخێكی زۆر خراپدایه و له نێوان دوو بژارده‌ی جه‌نگ و رێككه‌وتن، ناتوانێت بژارده‌ی رێككه‌وتن ره‌ت بكاته‌وه و جگه له سازش و ملكه‌چبوون، بۆ زۆربه‌ی داواكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هیچ ده‌رگایه‌كی بۆ ده‌ربازبوون نییه.