له كاتێكدا به‌غدا به‌رده‌وامیی داوه به سته‌مكردن و برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستان و مووچه و قووتی خه‌ڵكی هه‌رێمی بڕیوه، له‌م به‌ره‌جه‌ژنه دۆخێكی خراپی بۆ هاووڵاتییان و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دروست كردووه، به‌ڵام فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له به‌غدا، قسه‌ی محه‌مه‌د سوودانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق بۆ خه‌ڵك ده‌گوازێته‌وه له بری ئه‌وه‌ی باسی سته‌مه‌كانی به‌غدای بكردایه.
ئه‌گه‌رچی رێككه‌وتن له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت كرابوو بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2025، به‌ڵام به‌غدا پابه‌ند نه‌بوو به‌و رێككه‌وتنه و جارێكی تر ده‌ستی بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان برد و مووچه‌ی خه‌ڵكی راگرت، وه‌ك چۆن له ساڵی 2014 مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی راگرت و بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی نه‌نارد و دواتریش كێشه‌ی ئابووری بۆ خه‌ڵك دروست كرد، لایه‌نه‌كانیش له‌بری به‌رگری له خه‌ڵك، خه‌ریكی خراپكردنی دۆخه‌كه‌ن.
ئیدریس ئیسماعیل ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی كه خۆیان ده‌كه‌نه ده‌مڕاست بۆ به‌غدا و قسه‌ی به‌غدا ده‌گوازنه‌وه، هه‌قه به‌رگری له مافی خه‌ڵك بكه‌ن، بۆچی مووچه و قووتی خه‌ڵك بكرێته ناو چوارچێوه سیاسییه‌كه، ئه‌مه قسه‌كه‌یه كه ده‌بوو لایه‌نه‌كان هه‌موویان هه‌ڵوێستیان هه‌بوایه به‌رانبه‌ر ئه‌و كار و مامه‌ڵانه‌ی به‌غدا ده‌یكات به‌رانبه‌ر به مووچه‌خۆری هه‌رێم، ئه‌وه‌ی كه ده‌یكه‌ن هیچ خزمه‌ت به دۆخه‌كه ناكات، خۆ ده‌بوو فراكسیۆنی یه‌كگرتوو باسی ئه‌و سته‌م و برسیكردنه‌ی به‌غدای بكردایه له چه‌ند ساڵی رابردوو، له‌م به‌ره‌جه‌ژنانه كه خه‌ڵك چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی مووچه بوو، نه‌ك گواستنه‌وه‌ی قسه‌ی سوودانی.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندییه‌كانی خۆی به‌رانبه‌ر به به‌غدا جێبه‌جێ كردووه، دادگای فیدراڵی خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه بوو، بڕیاری دا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له واده‌ی خۆیدا بنێرێت و دوا نه‌خرێت، به‌ڵام پابه‌ندی ئه‌وه‌ش نه‌بوون، ئه‌مه سته‌مكردن نییه، بۆچی باسی ئه‌وه‌یان نه‌كرد، ئه‌و هه‌موو كێشه و بیانووه‌یان به هه‌رێم گرت تا سه‌رئه‌نجام به یه‌كجاری مووچه‌یان راگرت، هه‌ر له لیستی مووچه به كاغه‌ز و به سیدی، په‌یرۆڵ و هه‌موو جۆره‌كانی تر، ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێكیشیان بده‌یتێ، ئه‌وانه هه‌ر به‌و جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد ده‌كه‌ن.
رێبین سالم چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان یاسایی و ده‌ستوورییه، به‌ڵام به‌غدا نایه‌وێ به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات و ده‌یه‌وێ خۆی به‌سه‌ر هه‌رێم فه‌رز بكات، سه‌رۆكی حكوومه‌ت چه‌ندان جار رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ كردن، به‌ڵام ئه‌وان پابه‌ند نین و رێككه‌وتن به چاره‌سه‌ری كۆتایی نازانن، بۆیه له كۆتایی ئه‌وانه جگه له ماندووبوون و شه‌رمه‌زاری هیچی تریان بۆ نامێنێته‌وه، ئێمه له‌وه‌ته‌ی هه‌ین دژایه‌تی كراوین له‌لایه‌ن به‌غداوه، هه‌موو په‌رله‌مانتار و نوێنه‌رانی كورد پێویسته به‌رگری له ماف و شایسته و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكه‌ن، نه‌ك گوێ به لایه‌نی به‌رانبه‌ر بگرن و پێیان وابێ ئه‌و سته‌مه ره‌وایه.
حه‌سه‌ن كه‌ریم فه‌رمانبه‌ر، به "وشه"ی گوت، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ئه‌ركی خۆیان له بیر كردووه و خه‌ریكی ئه‌وه‌ن چۆن دۆخه‌كه ئاڵۆز بكه‌ن، نه‌دانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هیچ شتێك هه‌ڵناگرێت، ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌یه بۆچی فه‌رمانبه‌ر بكرێته قوربانی، رێگه‌ی تر هه‌یه به‌كار بهێنرێت، له كوێ هه‌یه مووچه‌ی خه‌ڵك رابگرێت له كاتێكدا خه‌ڵك تاوانی نییه، ئه‌وانه‌ی نوێنه‌ری كورد له به‌غدا خۆ له خه‌ڵك باشتر ئه‌وه ده‌زانن، بۆچی دوو قسه له‌سه‌ر ئه‌و سته‌مه‌ی به‌غدا ناكه‌ن كه چه‌ند ساڵێكه له كاتی خۆیدا مووچه‌ی نه‌ناردووه، خه‌ڵك متمانه‌ی به‌و په‌رله‌مانتارانه داوه تا له به‌غدا بڵێن ئێمه به‌رگری له ماف و شایسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین، كه‌چی قسه‌ی لایه‌نی به‌رانبه‌ر ده‌گوازنه‌وه.
وشه/ تایبه‌ت