دۆسیه‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان له عێراق كە ده‌سته‌یه‌كه له ساڵى 2016 دامه‌زراوه، وێڕاى ئه‌وه‌ى چه‌ند كێشه‌یه‌كى كارگێڕى و یاسایى هه‌یه، هه‌میشه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق له كێشه‌دایه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى به‌شێوه‌یه‌كى خه‌یاڵى له ده‌روازه سنوورییه‌كانى عێراق ته‌شه‌نه‌ى كردووه. ته‌نانه‌ت لیوا عومه‌ر وائلى سه‌رۆكى ده‌سته‌كه خۆی ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر دۆسیه‌ى ره‌جنرۆڤه‌ره قاچاخه‌كان له پۆسته‌كه‌ى دوور خرایه‌وه.
ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كانى عێراق، ده‌زگایه‌كه به‌گوێره‌ى یاسایه‌ك له ساڵى 2016 دامه‌زراوه. ئه‌و ده‌سته‌یه كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى كارگێڕى و یاسایى هه‌یه. وێڕاى ئه‌وه‌ش ململانێیه‌كى توند له‌سه‌ر ئه‌و ده‌زگایه هه‌یه، چونكه سه‌روبه‌ندى له‌گه‌ڵ ده‌روازه سنوورییه‌كان هه‌یه، داهاتى گه‌نده‌ڵى له‌و ده‌روازانه به‌گوێره‌ى لێدوانى د. غالب ده‌عمى ده‌گاته حه‌وت ملیار دۆلار.
یاساى ده‌روازه سنوورییه‌كان كه له 2016 له په‌رله‌مان په‌سند كراوه، له 17 ماده پێكهاتووه، چه‌ند خاڵێك له‌و یاسایه له ساڵانى رابردوودا جێى مشتومڕى شاره‌زایان بووه. یه‌كه‌م ئه‌و ده‌زگایه راسته‌وخۆ سه‌ربه سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه كه هاوكات فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراقه. دووه‌م خاڵ ئه‌وه‌یه ده‌بێت ئه‌و ده‌سته‌یه خاوه‌نى ئه‌نجوومه‌نێك بێت، له ته‌واوى نوێنه‌رانى وه‌زاره‌ته‌كان و نوێنه‌رانى ئه‌و پارێزگایانه‌ى تێدا بێت كه ده‌روازه‌ى سنوورییان هه‌یه، واته نوێنه‌رانى هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانى ته‌واوى وه‌زاره‌ته‌كانى عێراقیش له ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا بن، به‌ڵام ئێسته ئه‌و مه‌رجانه له‌و ده‌سته‌یه نییه. سێیه‌م خاڵ ئه‌وه‌یه خاڵى چاودێرى له یاساكه نییه، واته دیار نییه كێ چاودێریى كاره‌كانى ده‌سته‌كه ده‌كات؟ هه‌رچه‌نده په‌رله‌مان له ساڵانى رابردوو له لیژنه‌كانى دارایى و ده‌سپاكى هه‌وڵیان داوه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌كه بكه‌ن، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكى ئه‌و لێپرسینه‌وه و لێكۆڵینه‌وانه دیار نییه.
د.
غالب ده‌عمى توێژه‌رى ئابوورى له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى حوڕه باس له‌وه ده‌كات، هه‌ر ئه‌ندامێك و كارمه‌ندێك ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان زیاتر له پێویست گه‌نده‌ڵ بووه. هه‌ر ئه‌و توێژه‌ره باسى له‌وه كردووه له‌گه‌ڵ سعوودیه و سووریا و ئوردن زۆربه‌ى ده‌راوزه‌كان نافه‌رمین. له راپۆرتێكى سه‌نته‌رى ره‌وابتى عێراقى هاتووه، "حكوومه‌تى عێراق به‌سه‌ر ده‌روازه سنوورییه‌كان زاڵ نییه، ئه‌مه‌ش ئیراده‌ى ده‌وڵه‌تى تێكشكاندووه، داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كان له‌لایه‌ن میلیشیاكانى عێراقه‌وه ده‌برێن، هه‌ڵوێستى حكوومه‌تیش له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه رۆشن نییه".
له ماوه‌ى نۆ ساڵى رابردوودا ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان، سێ سه‌رۆكى گۆڕیوه. سه‌رۆكى یه‌كه‌مى كازم عیقابى بوو، سه‌رۆكى دووه‌م لیوا عومه‌ر وائیلى بوو كه له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمییه‌وه كرایه سه‌رۆك ده‌سته و پێشتریش له هه‌واڵگرى له‌گه‌ڵ ئه‌و كارى كردووه. دانانى وائیلى له 13ى شوباتى 2020 بوو. دواتر تا 18ى ئادارى 2024 كه له‌ناكاو وائیلى دوور خرایه‌وه، ئه‌مه‌ش به دۆسیه‌ى "ره‌جرۆڤه‌ره‌كان" ناسراوه و چیرۆكێكى سه‌رنجڕاكێشه بۆ ده‌رخستنى دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى له ده‌روازه سنوورییه‌كانى عێراق.
له رۆژى 16ى ئادارى 2024 لیوا عومه‌ر وائیلى سه‌رۆكى ده‌سته‌كه له په‌یجى خۆى له فه‌یسبووك بڵاوى كرده‌وه، له ده‌روازه‌ى ئوم قه‌سڕ توانراوه 53 ئۆتۆمبیلى ره‌جرۆڤه‌ر ده‌ستى به‌سه‌ر دابگیرێت كه خۆیان له باجى گومرگى دزیوه‌ته‌وه، به ساخته‌كارى خه‌ریك بوون ملیارێك دینار زیان به عێراق بگه‌یه‌نن و ئۆتۆمبێله‌كان ببنه ده‌ره‌وه. عومه‌ر وائیلى ئه‌مه‌ى وه‌ك پاڵه‌وانێتى راگه‌یاند، كه‌چى دوو رۆژ دواتر له پۆسته‌كه‌ى دوور خرایه‌وه، تا له ناوه‌ڕاستى مانگى 12ى 2024 له‌لایه‌ن سوودانییه‌وه بۆ پۆسته‌كه‌ى گه‌ڕایه‌وه. له ماوه‌ى دوورخستنه‌وه‌كه‌ى
ئیبراهیم خه‌ڵه‌ف سه‌رۆكایه‌تیى ده‌سته‌كه‌ى ده‌كرد. هۆكارى دوورخستنه‌وه‌ى وائلى ئه‌وه بوو،
كۆمه‌ڵه ئۆتۆمبیله‌كه هى به‌رپرسێكى باڵا بوو، به زووترین كات سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كانى له پۆسته‌كه‌ى دوورخسته‌وه.
لیوا عومه‌ر وائلى له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید، باس له گه‌نده‌ڵى ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ، "ده‌روازه سنوورییه‌كان ئه‌وانه‌ى ده‌ریایین زۆر ئاڵۆزن، كه‌شتییه‌كان بار ده‌كرێن و به‌تاڵ ده‌كرێن بێ پشكنین و هیچ رسووماتێك". هه‌ر ئه‌و به‌رپرسه ده‌ڵێ ته‌نیا له ماوه‌ى ساڵێكدا سێ هه‌زار سه‌رپێچیمان له ده‌روازه سنوورییه‌كانى عێراق تۆمار كردووه.
ماڵپه‌ڕى
میساق وه‌ته‌نى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر ده‌روازه سنوورییه‌كان كردووه و ده‌ڵێ، "له دواى 2003دا داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كان بۆ حزبه‌كان بووه و له دواى 2014 وه كه‌وتووه‌ته ده‌ست میلیشیاكان، ساڵانه زیانى هه‌شت ملیار دۆلار له عێراق ده‌ده‌ن".