دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاری داوه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، مانگانه له كاتی خۆی و هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق دابه‌ش بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته حكوومه‌تی عێراقی پابه‌ند كردووه، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ ناكات و پابه‌ندی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نابێت، به‌رده‌وام ره‌وانه‌كردنی پاره‌كه دوا ده‌خات، له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا ئه‌وه سیاسه‌تی به‌غدا بووه كه ادژی هه‌رێم به‌كاری هێناوه.
نه‌زیره جاف پارێزه‌ری راوێژكار، به "وشه"ی راگه‌یاند، دادگای باڵای فیدراڵی به‌پێی ماده‌ی 92ی ده‌ستووری عێراق، له بڕگه‌ی یه‌كی ئه‌و ماده‌یه ده‌ڵێت، دادگای باڵای فیدراڵی له رووی كارگێڕی و داراییه‌وه دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆیه، به‌ڵام له رووی كارگێڕییه‌وه هیچ كات بڕیاره‌كانی وا نابینرێت كه سه‌ربه‌خۆ بن و به‌رده‌وام دووره له یاسا و بڕیاری سیاسی، ئه‌گه‌ر بڕیاریشی له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێم و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ركردبێت، حكوومه‌تی عێراق پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بووه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، بڕیاره‌كانی ئه‌م دادگایه له ده‌ره‌وه‌ی كاری دیاریكراوی یاسایی، بڕیاری سیاسین و پشێوی دروست ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ك دژی هه‌رێمی كوردستان بڕیار ده‌ده‌ن و خێرا بڕیاره‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه كاتێك له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێم بڕیار بدرێت، پابه‌ندبوون نییه و كاری پێ ناكرێت، ئه‌وه وای له‌و دادگایه كردووه كه ده‌ستوه‌ردانی ناوخۆیی و ناوچه‌یی له‌سه‌ر بێت، له كاتێكدا به‌پێی ده‌ستوور ده‌ڵێت بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدراڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه و بنبڕه و ده‌بێت هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان پێوه‌ی پابه‌ند بن.
رێبوار كه‌لاری چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌غدا فاشیلیی خۆی پێشان ده‌دات، شۆڤێنیی خۆی به‌رانبه‌ر به كورد درێژه پێ ده‌دات، رقی خۆی به‌سه‌ر كورد ده‌ڕژێت، به‌ڵام هه‌تا ماوه ناگات به‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت، زۆر پێش ئه‌وانه‌ی ئێسته دژی كورد بوون، به‌ڵام هه‌موویان له‌ناوچوون و نه‌مان، كورد و كوردستان زیاتر و زیاتر پێش كه‌وت و هه‌نگاوی بۆ سه‌ره‌وه ناوه، ئه‌وه‌ی دژی كوردستان بووبێت، خۆی له خواره‌وه بینیوه‌ته‌وه.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، له دوایین بڕیاری دادگاكه كه باس له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كرا، بڕیار بوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم مانگانه له كاتی خۆیدا ره‌وانه بكرێت و حكوومه‌تی عێراق به‌و كاره هه‌ڵبستێت، به‌ڵام پابه‌ند نییه، بۆیه ئه‌گه‌ر بڕیاری دادگا هه‌یه، بۆچی حكوومه‌تی عێراق پێوه‌ی پابه‌ند نابێت؟، ئه‌مه كێشه‌یه و ستهمكردنیشه له فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، ئه‌مه هیچی له جینۆساید كه‌متر نییه و بگره جینۆسایدێگی ئابوورییه، به‌غدا به كوردی ده‌كات.
پشتیوان كامه‌ران مووچه‌خۆر، به "وشه"ی گوت، له‌وكاته‌ی مووچه له‌سه‌ر به‌غدایه و مانگانه ده‌یدات كه ده‌یانگوت چیتر كێشه دروست نابێت و له واده‌ی خۆی دابه‌ش ده‌كرێت، ئه‌وه زیاتر له دوو ساڵه هه‌ر فریای ئه‌وه ده‌كه‌وین چاومان له‌وه بێت مانگانه مووچه كه‌ی دێت، به‌غدا گرفت دروست ده‌كات، پاره ده‌نێرێت، دابه‌ش ده‌كرێت یان نا، ئه‌مه هیچی بۆ سته‌مكردن نه‌هێشتووه‌ته‌وه، ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی برسیكردنه كاتێك قووتی سه‌تان هه‌زار كه‌س ناده‌ی، به‌غدا به‌س پاره‌كه‌ی له ده‌سته به‌و جۆره‌مان پێده‌كات، ئه‌گه‌ر شتی تریشی له ده‌ست بێ زۆر له ئێسته خراپتره.
وشه/ تایبه‌ت