قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌و كه‌سه‌ی كه هه‌موو كات دژایه‌تیی كوردی كردووه، به سه‌ره‌تای قسه و به‌رنامه و كاره‌كانی، ئه‌و ده‌یه‌وێت هه‌موو كات كوردستان له رووی ئاسایش و سه‌قامگیری ئاڵۆز و شێواو بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر كورد و كوردستان و له ماوه‌ی رابردووش كه مووشه‌ك ئاراسته‌ی كوردستان ده‌كرا، ته‌نیا كه‌سێك بوو كه پشتیوانی ده‌كرد، خۆیشی به‌رده‌وام مووشه‌كی ئاراسته‌ی هه‌رێم ده‌كرد له پێناو ئاڵۆزی و تێكدانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان.
له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی ئارام و سه‌قامگیره، عێراق له وێرانه‌یه‌ك زیاتر هیچیتر نییه، گرووپه میلیشیاكان بوونه‌ته هۆكاری ئه‌و شێواوییه، به‌رپرسان و كه‌سانی وه‌ك خه‌زعه‌لی ده‌یانه‌وێت كوردستانیش هه‌مان ئاراسته‌ی عێراق بگرێت، بۆیه هه‌موو كات خه‌زعه‌لی دژایه‌تی و قینی خۆی بۆ كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه.
كاوه فه‌تحوڵا مامۆستای زانكۆ، به "وشه"ی راگه‌یاند، خه‌زعه‌لی كه‌سێكی پڕ له قین و بوغزه به‌رانبه‌ر به كورد و كوردستان، ئه‌و نایه‌وێت به چاوانی خۆی كوردستان ببینێت له به‌هێزی و پێگه‌كه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه و نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌تی، ئه‌و پێگه‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن وڵاته زلهێزه‌كانه‌وه گرنگی پێ ده‌درێت، ئه‌و سه‌قامگیری و ئارامییه‌ی كه كوردستان هه‌یه‌تی و عێراقه‌كه‌ی خۆیشی نوقمی شه‌ڕ و ئاڵۆزی و نائارامی بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یه وایكردووه خه‌زعه‌لی و هاوشێوه‌كانی به‌رانبه‌ر به كوردستان هه‌میشه قین له دڵ بن.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، قه‌یس خه‌زعه‌لی و ئه‌وانه‌ی چاویان به كوردستان هه‌ڵنایه‌ت، ده‌یانه‌وێت له هه‌موو روویه‌كه‌وه به‌تایبه‌ت له رووی ئابووری كوردستان پێش نه‌كه‌وێت، ئه‌وان دڵخۆشن به نه‌دانی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پێیان وایه به‌و جۆره ده‌توانن رووبه‌ڕووی هه‌رێم ببنه‌وه، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی كوردستان ده‌یانی وه‌ك خه‌زعه‌لی و هاوشێوه‌كانی به‌ڕێ كردووه بۆ زبڵدانی مێژوو، كوردستانیش زیاتر پێشكه‌وتوو و به‌هێزتر بووه، بۆیه بیروبۆچوونی ئه‌وانه‌ی به‌رانبه‌ر به كورد و كوردستان هه‌یانه، سه‌رئه‌نجام ته‌نیا له‌ناوچوونی خۆیانه و هیچیتر.
رێبوار كه‌لاری رۆشنبیر، به "وشه"ی راگه‌یاند، خه‌زعه‌لی عێراقی خستووه‌ته به‌رده‌م دووڕێیانێكی تاریك و به هه‌ر لایه‌كدا ئاراسته بكه‌ن، ده‌یانه‌وێت به هه‌ندێك قسه و كاری لابه‌لا و به هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه بیری خه‌ڵكی عێراق ببه‌نه‌وه، خه‌زعه‌لی كه‌سێكی نه‌زان و بێسووده، ئه‌و ته‌نیا بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی عێراق رووبه‌ڕووی مه‌ترسی بكاته‌وه، ئه‌و ناتوانێت بگات به كوردستان، بۆیه له دووره‌وه ته‌ماشا ده‌كات و قسه ده‌كات، قسه‌كانیشی وه‌ك بڵقی سه‌ر ئاو وان، ئه‌و كه‌سێكی سه‌رلێشێواوه و به قسه‌كردن به‌رانبه‌ر به كورد و كوردستان، ده‌یه‌وێت خۆی هێور بكاته‌وه له‌و دۆخه شێواوه‌ی كه تێی كه‌وتووه.
هاوكات محه‌مه‌د عادل چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌رچی سامانی عێراق هه‌یه بۆ ئه‌و گرووپانه ده‌بێت كه بوونه‌ته هۆكاری وێرانبوون و ئاڵۆزی و خراپیی دۆخه‌كه، ئه‌وانه ساڵانه به ملیاران دۆلاریان بۆ خه‌رج ده‌كرێت، به‌ڵام ئاست لاواز و بێسه‌روبه‌ر و مه‌ترسیدارن بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵك، ئه‌وان خۆیان ده‌زانن كوردستان له چ ئاستێكدایه، بۆیه به‌و جۆره هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌رێم، خه‌زعه‌لی خۆی كه‌سێكی رقاوی و چاو و دیدێكی دوژمنكارانه‌ی هه‌یه به‌رانبه‌ر به كوردستان، بۆیه هه‌موو كاتێك ئاوایه، سه‌روه‌ت و داهاتی عێراق بۆ ئه‌وانه ده‌بێت و مووچه‌ش بۆ خه‌ڵكی كوردستان به ره‌وا نابینن.
وشه/ تایبه‌ت