بڕیاره له رۆژانی داهاتوودا گه‌ڕی شه‌شه‌می دانوستان له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكادا به‌ڕێوه بچێت، ئه‌مه‌ریكا رۆژی پێنجشه‌م و ئێرانیش یه‌كشه‌می بۆ گه‌ڕی شەشەمی دانوستان دیاری كردووه.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، رۆژی پێنجشه‌م 12ی ئه‌م مانگه ده‌ست به گه‌ڕێكی تری دانوستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام تاران ده‌ڵێت، گه‌ڕی شه‌شه‌می دانوستان رۆژی یه‌كشه‌م 15ی حوزه‌یران له مه‌سقه‌ت به‌ڕێوه ده‌چێت.
گه‌ڕی شه‌شه‌می دانوستانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدا بڕیاره بكرێت، له دوێنێ دووشه‌مه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی رێبه‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی ده‌ستی پێ كردووه.
دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه رۆژی پێنجشه‌م به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران دیداریان ده‌بێت، به‌ڵام روونی نه‌كرده‌وه دیداره‌كه له‌باره‌ی پرسی ئه‌تۆمییه یان نا.
ئه‌و له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كێك له رۆژنامه‌نووسان كه داوای سه‌ره‌كیترین له‌مپه‌ری به‌رده‌م رێككه‌وتنی كردبوو گوتی، ''ئه‌وان هه‌ندێك شتیان داوا كردووه كه بۆیان نییه بیكه‌ن، ئه‌وان به‌دوای پیتاندنی یۆرانیۆمن، به‌ڵام ئێمه ناتوانین رێگه به‌وه بده‌ین له ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم درێژه‌ی پێ بدرێت.''
دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه‌ش كرد كه حه‌ز ده‌كات به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات و ده‌خوازێت پێش به وێرانكاری و مه‌رگ بگرێت.
ئیسماعیل به‌قایی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رای گه‌یاند، گه‌ڕی دووه‌می دانوستانی ئه‌تۆمی رۆژی یه‌كشه‌م له مه‌سقه‌ت ده‌كرێت.
ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له رۆژانی چوارشه‌م و پێنجشه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه له ئۆسڵۆ ده‌بێت و له 22ه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئۆسڵۆ به‌شداریی ده‌كات.
دۆناڵد تره‌مپ پێشتریش گوتبووی له ئه‌گه‌ری رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌و وڵاته مافی ئه‌وه‌ی نابێت یۆرانیۆم بپیتێنێت و ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر داخوازییه‌كانی خۆی سوور بێت، ئه‌وا ناچاری ده‌كات به زمانێكی تر قسه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكات.
جێی باسه هه‌فته‌ی رابردوو عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران، به روونی هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌ربڕی و گوتی، هیچ كه‌سێك ناتوانێت رێگه له ئێران بگرێت تا یۆرانیۆم نه‌پیتێنێت.
جگه له تره‌مپ هه‌ریه‌ك له ستیڤ ویتكۆف نوێنه‌ری تایبه‌تیی تره‌مپ بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه، پێداگرییان له‌وه كردووه كه رێگه به ئێران ناده‌ن یۆرانیۆم بپیتێنێت.
هاوكات 16 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگرێس، له نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه و ویتكۆفیان كردووه، داوایان كردووه پیتاندنی ئێران بوه‌ستێنرێت.
ئێران له به‌رده‌م گوشارێكی ئه‌مه‌ریكی و جیهانیدایه، بۆیه گه‌ڕی شه‌شه‌می دانوستان گه‌ڕێكی چاره‌نووسساز ده‌بێت و دیار نییه كامیان له‌و هێڵه سووره‌ی ده‌ستنیشانیان كردووه پاشه‌كشه ده‌كه‌ن.