11 ساڵ به‌سه‌ر داگیركردنى مووسڵ له‌لایه‌ن رێكخراوى تیرۆریستى داعش تێده‌په‌ڕێت، كه‌چى تا ئێسته كاریگه‌ریى ئه‌و داگیركارییه له‌سه‌ر مووسڵ ماوه و له‌لایه‌كى تر دۆسیه‌ى كه‌وتنى مووسڵ وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 10ى حوزه‌یران،
یادى كه‌وتنى مووسڵه. ساڵى 2014 له رۆژێكى ئه‌مڕۆ مووسڵ كه‌وته ده‌ست رێكخراوى تیرۆریستى داعش، ئه‌و شاره‌ى كه به دووه‌م گه‌وره‌ترین شارى عێراق داده‌نرێت. بێ هیچ به‌رگرییه‌ك كه‌وته ده‌ست رێكخراوه‌كه و ئه‌ویش به خواستى خۆى پێشێلكاریی ده‌رهه‌ق به ته‌واوى دانیشتووانى شاره‌كه كرد،جینۆسایدى ده‌رهه‌ق به ئێزیدى و مه‌سیحییه‌كان ئه‌نجام دا. تاوانه‌كانى داعش ماوه‌ى سێ ساڵ به‌رده‌وام بوو، له 10ى ته‌مووزى 2017 پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان توانیان شاره‌كه رزگار بكه‌ن.
دواى تێپه‌ڕبوونى 11 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته، تا ئێسته ژماره‌یه‌كى زۆر له خه‌ڵكى مووسڵ ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه، شاره‌كه به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌توانراوه له رووى خزمه‌تگوزارییه‌وه ئاوه‌دان بكرێته‌وه. جیا له‌مه‌ش به ده‌یان جۆر میلیشیا له شاره‌كه بڵاو بوونه‌ته‌وه و تا ئێسته خه‌ڵكێكى زۆریش چاره‌نووسیان نادیاره. له رووى مرۆییه‌وه شاره‌زایان وا وه‌سفى كه‌وتنى مووسڵ ده‌كه‌ن كه گه‌وره‌ترین كاره‌سات به‌سه‌ر عێراق هاتبێ و بۆ ده‌یان ساڵی تریش كاریگه‌رییه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌وه‌ى له رووى ده‌روونییه‌وه كاره‌ساته‌كه به‌لاى عێراقییه‌كان گه‌وره‌تر ده‌كات، ئه‌وه‌یه تا ئێسته دۆسیه‌ى كه‌وتنى مووسڵ یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه و تۆمه‌تباره سه‌ره‌كییه‌كان لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كراوه.
له سه‌ره‌تاى 2015 دا لیژنه‌یه‌ك به ناوى لێكۆڵینه‌وه له كه‌وتنى مووسڵ له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراق پێكهێنرا و تا ئێسته هیچ ئه‌نجامێكى ئه‌و لیژنه‌یه دیار نییه. شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق پێشتر له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى گوتی، "دۆسیه‌ى كه‌وتنى مووسڵ به كراوه‌یى ماوه‌ته‌وه".
حاكم زاملى كه پێشتر جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بوو، سه‌رۆكى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه له كه‌وتنى مووسڵ بوو و له لێدوانه‌كانى باسى له‌وه كردووه، له دۆسیه‌ى كه‌وتنى مووسڵ نهێنیى زۆر له دۆسیه‌كه‌دا هه‌یه و ته‌نانه‌ت پیلانگێڕیى نێوده‌وڵه‌تیش له كه‌وتنى مووسڵدا هه‌بووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت زاملى "كه سه‌ربه ره‌وتى سه‌دره" باس له‌وه ده‌كات له ماوه‌ى رابردوو گوشارێكى زۆر خراوه‌ته سه‌ر ئه‌ندامانى لیژنه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى واژوو له‌سه‌ر ئه‌نجامى له‌سه‌ر راپۆرته‌كانى لیژنه‌كه نه‌كه‌ن.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى كه‌وتنى مووسڵ به راشكاوى به‌رپرسانى عێراق ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، "نوورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، سه‌عدوون دلێمى وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌وكات و ئه‌سیڵ نوجه‌یفى پارێزگارى مووسڵ راسته‌وخۆ ناویان له دۆسیه‌كه هه‌یه و بانگهێشت كراون". له دۆسیه‌ى كه‌وتنى مووسڵدا نوورى مالیكى به تاوانبارى سه‌ره‌كى داده‌نرێت، چونكه ئه‌و جیا له‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران بووه، پۆستى فه‌رمانده‌ى باڵاى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراقیش بووه، ئه‌و سوپایه‌ى به ده‌یان هه‌زار كه‌س بوون له مووسڵ، كه‌چى چه‌ند سه‌عاتێك به‌رگرییان نه‌كرد.
وه‌ك ئه‌ندامانى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى مووسڵ باسى ده‌كه‌ن، زیاتر له 100 به‌رپرسى ته‌ناهى و سه‌ربازى بانگهێشتى لیژنه‌كه كراون، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه، به‌ڵام گوشاره سیاسییه‌كان نه‌یانهێشتووه ئه‌م دۆسیه‌یه یه‌ك هه‌نگاو به‌ره‌وپێشه‌وه بچێت.