له كاتێكدا له‌سه‌ر ده‌ستی حكوومه‌تی ئێسته‌ی عێراق و رژێمه‌كانی پێشوو، خه‌ڵكی كوردستان سه‌تان هه‌زار شه‌هید و قوربانییان داوه و رووبارێك له خوێن دراوه، به‌ڵام كه‌سانێك له هه‌رێمی كوردستانه‌وه كه له پۆستێكی حزبی یان پله و پایه‌یه‌كدان، پێیان وایه ئه‌وه‌ی به‌غدا به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستانی ده‌كات ره‌وایه و ئه‌و سته‌م و برسیكردنه به كارێكی باش ده‌زانن، هه‌رێم به خراپه باس ده‌كه‌ن و پێیان وایه هه‌موو كات به‌غدا سه‌رڕاسته و بگره داوای نه‌مانی قه‌واره‌ی هه‌رێم و نه‌مانی ئیراده‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ن به‌رانبه‌ر به‌غدا.
له رژێمه‌كانی رابردوودا به‌تایبه‌ت له كاتی رژێمی به‌عسی رووخا‌و، عه‌ره‌بی عێراق، به ده‌یان جۆر و به شێوه‌ی جیاجیا هه‌رێمی كوردستان و كوردی رووبه‌ڕووی دۆخێكی ناهه‌موار كردووه‌ته‌وه، جارێك ئه‌نفال، جارێك كۆڕه‌و، جارێك كیمیابارانكردن، جارێك راگواستنی گوند و ناوچه‌كان، جارێكیش به كوشتن و بڕین و گرتن و بێسه‌روشوێنكردن و زیندانیكردن، ئێسته‌یش به‌و شێوه‌یه كه پاره و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له ده‌ستی به‌غدایه و به ویستی خۆی ده‌یبڕێت و نایدات، ده‌یه‌وێت كوردستان برسی بكاته‌وه.
مه‌ولوود حه‌مه‌خان كه‌سوكاری شه‌هید، به "وشه"ی راگه‌یاند، كه‌سوكاری ئێمه شتێك نه‌ما به‌سه‌ری نه‌هێنرێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كانی رابردووی عێراق، ئه‌نفال و راگواستن، له هه‌ر ماڵێكی ئه‌و كوردستانه لانی كه‌م كه‌سێكی له‌لایه‌ن رژێمی پێشووی عێراق ئه‌نفال یان زیندانی كراوه، نوگره‌سه‌لمان نموونه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كات له به‌رچاومان بێت و بزانین ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی عێراق چی به‌رانبه‌ر به كورد كردووه، یان كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه كه هه‌ر خێزانێكی ئه‌و ناوچه‌یه كه‌سێكی رۆیشتووه، یان ئێسته به‌ركه‌وته‌ی چه‌كی كیمیاییه، یان خێزان هه‌یه به‌ته‌واوی سڕاوه‌ته‌وه و نه‌ماوه، هه‌موو رێگه‌كانی تر كه عێراق به‌رانبه‌ر به كورد و كوردستان گرتییه به‌ر، له پێناو نه‌هێشتن و سڕینه‌وه‌ی كورد بووه، به‌ڵام كه‌سانێك ئێسته‌یش پێیان وایه به‌غدا باشتره، ئه‌مه هیچ ره‌وا نییه و له‌به‌رچاونه‌گرتنی ئه‌و هه‌موو كوشتن و بڕینه‌یه كه پێشتر به‌سه‌ر كوردیان هێناوه.
نه‌ژاد ساڵح نووسه‌ر و رۆشنبیری سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌غدا رۆڵێكی زۆر خراپی گێڕاوه به‌رانبه‌ر به كورد له پێنج ده‌یه‌ی رابردوو، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی داوه كوردستان رووبه‌ڕووی ته‌نگژه بكاته‌وه، جا به هه‌ر جۆرێك بێت، ده‌سه‌ڵاته‌كانی رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی دیكتاتۆرانه مامه‌ڵه‌یان كردووه، ئه‌وانه‌ی ئێسته به جۆرێكی تر، هه‌مووشی بۆ قڕكردنی كورد بووه، ئێمه ده‌بێت بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه عه‌ره‌ب به‌رانبه‌ر به كورد كێشه‌یه‌كی ده‌روونیی هه‌یه، هه‌موو كات هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت بیكات، بۆیه هیچ كات ناكرێت عه‌ره‌ب له به‌رانبه‌ر به كورد به باشتر بزانین، ئه‌وان چی نه‌ماوه به‌سه‌ر كورد نه‌یهێنن، بۆیه هیچ كات به‌ڵێ بۆ عه‌ره‌ب چاره‌سه‌ر و باش نییه.
ره‌سووڵ ره‌ئووف ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌غدا له رابردوووه تا ئێسته یه‌ك ئامانجیان هه‌بووه، ئه‌ویش ئه‌وه بووه چۆن كورد لاواز بكه‌ن و چۆن كورد بخه‌نه چوارچێوه‌یه‌ك كه خۆیان مه‌به‌ستیانه، هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانیش به‌پێی سه‌رده‌مه‌كانی خۆیان كاریان كردووه، ئه‌وه‌ی له رابردوو كرا، ئه‌نفال و كوشتن و ماڵوێرانكردن بوو، ئێسته به جۆرێكی تره كه بریتییه له بڕینی مووچه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هیچ نه‌ماوه به‌سه‌ر كورد نه‌یهێنن، ته‌نانه‌ت ده‌خوازن قه‌واره‌ی هه‌رێم نه‌مێنێت.
ئه‌و روونی كرده‌وه، ئه‌و ده‌موچاوانه‌ی عێراق هیچ جیاوازێكیان نییه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی رابردوو، هه‌موو شتێكیان به‌رانبه‌ر به كورد كردووه، هه‌تا بۆشیان بكرێت قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش ناهێڵن، نابێت له به‌رانبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌غدا بێده‌نگ بین، هه‌روه‌ها كه‌سانێكیش دژایه‌تی هه‌رێم بكه‌ن له به‌رانبه‌ر به‌غدا، به‌غدا و ئه‌و ده‌موچاوانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه كار بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌كه‌ن، ئه‌وان له پێناو كورسی هه‌موو شتێك به‌رانبه‌ر به كورد ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌كرێت قبووڵكراو نییه.
وشه/ تایبه‌ت