په‌یمانگه‌ى هیدسۆن راپۆرتێكى درێژى له‌سه‌ر رێكخراوى به‌در بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، هه‌رچه‌نده رێكخراوى به‌در كۆنترین لایه‌نى سه‌ربه ئێرانه، كه‌چى تا ئێسته له ده‌ره‌وه‌ى سزاكانى ئه‌مه‌ریكایه. راپۆرته‌كه باس له ورده‌كاریى "فێڵه سیاسییه‌كانى" به‌در ده‌كات كه چۆن تا ئێسته وێڕاى پێوه‌ندى به رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، له لیستى تیرۆردا نییه
له راپۆرتێكدا
په‌یمانگه‌ى هیدسۆن باس له نهێنییه‌كانى رێكخراوى به‌در ده‌كات و له وه‌سفكردنى ده‌ڵێ، "كۆنترین بریكارى ئێرانه له عێراق". دواتر راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات هه‌رچه‌نده 40 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌در له‌سه‌ر ده‌ستى سوپاى پاسداران دامه‌زراوه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى توانیویه‌تى پارێزگارى له پێوه‌ندیى ئایدیۆلۆجى و مه‌یدانى خۆى بكات له‌گه‌ڵ سوپاى پاسداران، كه‌چى له به‌رانبه‌ردا خۆیشى له سزاكانى ئه‌مه‌ریكا پاراستووه، ئه‌مه‌ش تا ئاستێكى زۆر بۆ تێكه‌ڵبوونى به پرۆسه‌ى سیاسیى دیموكراسى عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به راشكاوى هیچ دوژمنایه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا رانه‌گه‌یاندووه. له ساڵى 2020 وه ئه‌ندامانى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكى داواى سزادانى به‌در ده‌كات و ئیسرائیلیش وه‌ك لایه‌نێكى شه‌ڕكه‌ر ده‌یناسێنێ له جه‌نگى غه‌زه.
له رووى مێژووییه‌وه هیچ گومانێك له‌وه‌دا نییه رێكخراوى به‌در دروستكراوى ئێرانه و له ساڵى 1983 دامه‌زراوه. ئه‌و كاته جه‌نگى عێراق و ئێران له سێیه‌م ساڵیدا بوو. ئێران ده‌یویست گرووپێك له نه‌یارانى سه‌دام كۆ بكاته‌وه، بۆیه دوو جۆره خه‌ڵكى تێكه‌ڵ به یه‌كتر كرد، یه‌كه‌میان ئه‌و گرووپه شیعانه بوون كه به "موجاهیدین" ناسرا بوون، دووه‌میش ئازادكردنى هه‌ندێك دیلى شه‌ڕ بوو، ئێران ئازادى كردن بۆ ئه‌وه له‌گه‌ڵ به‌در شه‌ڕ له دژى عێراق بكه‌ن و ئێران ئه‌وانه‌ى ناو نابوو "ئه‌حڕار"، سه‌ره‌تا یه‌كه‌یه‌كى سه‌ربازى بوو و دواتر له 1984 بوو به لیوا، له ساڵى 1988 بوو به فه‌یله‌قی به‌در.
له رووى چوارچێوه‌ى ئایدیۆلۆجییه‌وه، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌در "وه‌لائى" بوو، واته تێگه‌یشتنى خومه‌ینى بۆ ویلایه‌تى فه‌قیه جێبه‌جێ ده‌كات و داوا له كۆمه‌ڵگه ده‌كات بانگه‌واز بكات و شۆڕشى چه‌كدارى بكات. به‌در باوه‌ڕى ته‌واوى به گوێڕایه‌ڵى رێبه‌رى شۆڕشى باڵاى ئیسلامى ئێران هه‌یه. به‌در ئه‌و كاته باڵێكى سه‌ربازى بوو له ئه‌نجوومه‌نى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیى عێراق.
گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا
بوونى پێوه‌ندیى رێكخراوى به‌در له‌گه‌ڵ سوپاى پاسدارانى ئێران و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانى تر، نیگه‌رانیى بۆ بڕیاربه‌ده‌ستانى ئه‌مه‌ریكا دروست كردووه. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌ش رێكخراوى به‌در چه‌ندان جار گوتارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئیسلامى گه‌ڵاڵه كردووه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر "به زاریش" بێت، داواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كردووه و ئه‌مه‌ریكاى به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، ده‌ستى شاراوه‌یه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش.
به‌در راسته‌وخۆ وه‌ك كه‌تائیبى حزبوڵا به راشكاوى هێرش ناكاته سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، هه‌روه‌ها خۆى به دوور ده‌گرێت له‌و جۆره كارانه و ته‌نانه‌ت رێگه به هادى عامرى دراوه له ساڵى 2011 سه‌ردانى كۆشكى سپى ئه‌مه‌ریكا بكات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا راپۆرته‌كه‌ى په‌یمانگه‌ى هیدسۆن چه‌ند خاڵێك باس ده‌كات و پێی وایه هه‌ر یه‌كێك له‌وانه، هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ى بدر بخرێته لیستى تیرۆره‌وه.
كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ى میلیشیاكان كه له‌ناو به‌در بوون له‌وانه: ئه‌بو مسته‌فا شه‌یبانى، قاسم ئه‌عره‌جى، ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس. به‌قاچاخبردنى چه‌ك له ئێرانه‌وه به‌ره‌و عێراق، وه‌رگرتنى پشتیوانى دارایى له ئێران، تێوه‌گلانى به‌در له پێشێلكارییه‌كانى مافى مرۆڤ و چه‌ندان دۆسیه‌ى تر.
كاتێك حه‌ماس هێرشى كرده سه‌ر ئیسرائیل و ئیسرائیلیش وه‌ڵامى دایه‌وه، هادى عامرى سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در دوور له نه‌ریتى خۆى، ده‌ركه‌وت و هه‌ڕه‌شه‌ى له ئه‌مه‌ریكا كرد و گوتى، "ئه‌گه‌ر هاوكارییه‌كانى بۆ ئیسرائیل رانه‌گرێت، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئیسرائیل". سه‌رنجى زۆر له‌سه‌ر رێكخراوى به‌دره و له تشرینى دووه‌مى 2024 ئیسرائیل نامه‌یه‌كى به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوه و له‌وه ئاگادارى كردووه‌ته‌وه، رێكخراوى به‌در یه‌كێكه له‌و میلیشیایانه‌ى له عێراقه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئیسرائیل.
راپۆرته‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات، به‌هۆى ئه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه و ماوه‌یه‌كى زۆریش وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق به‌ده‌ست به‌در بووه، ئه‌وا رێكخراوى به‌در هاوكار بووه له‌وه‌ى هێڵى ئێران و دیمه‌شق و به‌یرووت بۆ هاموشۆ و چه‌ك دابین بكات.
راپۆرتى په‌یمانگه‌ى هیدسۆن، رێكخراوى به‌در وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كى پاره‌داركردنى تیرۆر وه‌سف ده‌كات. راپۆرته‌كه ده‌ڵێ، "له‌وانه‌یه به‌در خێراترین گرووپى سه‌ربه ئێران نه‌بێت له گه‌شه‌كردندا، به‌ڵام نه‌رمونیانییه‌كى سیاسیى زۆرى هه‌یه، شاره‌زاییه‌كى تایبه‌تى هه‌یه له به‌ده‌ستهێنانى به‌هاى دارایى له هه‌ردوو كه‌رتى گشتى و تایبه‌تدا". هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه ده‌ڵێ، "به‌در سه‌ركه‌وتنێكى بێ وێنه‌ى به‌ده‌ست هێناوه له عێراقى دواى سه‌دام، تۆڕێكى به‌هێزیان له سوپا و په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ته‌كانى گواستنه‌وه و ناوخۆ و دارایى هه‌یه، له‌گه‌ڵ دادگاى فیدراڵى، حكوومه‌ته خۆجێیه‌كان، لیژنه‌كانى وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ى رێكخستنى راگه‌یاندن، ده‌سته‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى"، له هه‌موو ئه‌مانه هه‌ژموونى هه‌یه.
له راپۆرته‌كه‌دا چه‌ندان به‌ڵگه بۆ تێوه‌گلانى گه‌نده‌ڵیى رێكخراوى به‌در خراونه‌ته روو، یه‌كێك له دۆسیه‌كانى گه‌نده‌ڵى ئه‌وه‌یه به دزیى سه‌ده ناو ده‌برێت، ئه‌ویش بریتییه له دزینى دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، له چه‌ندان ره‌هه‌ندى دۆسیه‌كه به‌در رۆڵێكى سه‌ره‌كى هه‌بووه و دواجاریش بوونى كه‌سێكى نزیك له عامرى كه له به‌شى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سپیكردنه‌وه‌ى پاره‌یه له بانكى ناوه‌ندى عێراق، توانى لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه به‌لاڕێدا ببات.
جیا له‌وه‌ش مانگانه رێكخراوى به‌در چه‌ندان ملیۆن دۆلارى ئه‌مه‌ریكى له‌لایه‌ن به‌دره‌وه ره‌وانه‌ى ئێران ده‌كرێت. ئه‌وانه‌ى له‌م دۆسیه‌یه به‌رپرسن، ئه‌بوزیا به‌سرى یاریده‌ده‌رى هادى عامرییه بۆ كاروبارى دارایى، دكتۆر محه‌مه‌د خاڵسى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئابوورى رێكخراوى به‌دره. جیا له‌مانه‌ش هه‌ریه‌كه له سه‌ید وه‌هاب و تاڵیب مووسه‌وى و ئه‌بو حوسام سه‌هلانى له‌و قاچاخچێتى و ناردنى پاره بۆ ئێران به‌شدارن.