چاودێرانی سیاسی پێیان وایه 100 ساڵه عه‌ره‌بی عێراق سته‌م و دژایه‌تیی كورد و كوردستان ده‌كات، عێراق له سه‌رده‌می شێخ مه‌حموودی حه‌فید تا ئێسته خه‌ریكی ئه‌وه‌یه كه چۆن كورد بخاته چوارچێوه‌یه‌ك و هیچ ده‌سه‌ڵاتی نه‌بێت و لاواز بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌یان بۆ نه‌چووه‌ته سه‌ر، عێراق و به‌رپرسه‌كانی عێراق ده‌یانه‌وێت سووكایه‌تی به كورد بكه‌ن و نان و مووچه‌ی ببڕن، ده‌وڵه‌تێك هه‌موو كار و به‌رنامه‌ی برسیكردنی میله‌تێك بێت، ئه‌و ده‌وڵه‌ته كۆتاییه‌كه‌ی باش نابێت و رۆژێك دێت باجه‌كه‌ی ده‌دات.
كاوه فه‌تحوڵا مامۆستای زانكۆ، به "وشه"ی راگه‌یاند، ''ئه‌وه‌ی عێراق به‌رانبه‌ر به كوردستان و كورد ده‌یكات، ئه‌وپه‌ڕی بێ ئینسافی و نه‌زانیی عه‌ره‌به، عێراق هیچ كات خێروبێری بۆ كورد نه‌بووه تا ئێسته هه‌یبێت، عێراق كه‌ی هی ئه‌وه‌یه پشتی پێ ببه‌سترێت و كاری له‌گه‌ڵ بكرێت، ده‌وڵه‌تێك هه‌موو كاری له‌سه‌ر برسیكردن و پیلان بێت دژی میله‌تێك، ئه‌مه كه‌ی ده‌وڵه‌تدارییه، ئه‌مه وه‌ك كۆمه‌ڵ و گرووپێك وان كه دروست ده‌بن و پێكه‌وه یه‌ك ئامانجیان هه‌یه، كاری ده‌وڵه‌تداریی زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه عه‌ره‌بی عێراقی بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، سه‌یری ده‌وڵه‌تداریی وڵاتانی تر بكه و سه‌یرێكی ده‌وڵه‌تداری ئه‌مانه بكه، ده‌زانی كه چه‌ند له دواوه‌ن.''
ئه‌و روونی كرده‌وه، عه‌ره‌ب 100 ساڵه دژایه‌تیی كورد و كوردستان ده‌كات، هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌رێم و بۆ خۆیان گه‌نده‌ڵی و تاڵانی ده‌كه‌ن، كورد له ماوه‌ی 70 ساڵی رابردوودا گوند و دێهاته‌كانی وێران و خاپوور كران، به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌وه كه ئێسته هیچیان له‌باردا نییه، به‌ڵام نایه‌وێت مووچه به‌رانبه‌ر به كوردی سته‌ملێكراو ببینن، عه‌ره‌ب ده‌یه‌وێت كورد برسی بكات، ئه‌مه ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌یه كه عه‌ره‌ب كاری له‌سه‌ر ده‌كات و خۆیان پێ پێده‌گه‌یه‌نن و ده‌گه‌نه ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام بۆیان نه‌چووه‌ته‌سه‌ر و ناشتوانن به‌وه بگه‌ن كه ده‌یانه‌وێت.
دكتۆر سۆران به‌رزنجی پسپۆڕی بواری یاسا، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌غدا هه‌ركات لاواز بووبێت په‌نای بۆ هه‌رێمی كوردستان هێناوه، روونه له دوای 2003 ئه‌وه‌ی عێراقی نوێی دروست كردووه و كردیه‌وه به عێراق كورد بوو، كورد نه‌بوایه هه‌رگیز عێراق نه‌ده‌بووه‌وه به‌و عێراقه، ئه‌وان كاتێك ده‌سه‌ڵاتیان نییه خۆیان به زه‌لیل پێشان ده‌ده‌ن له‌به‌رانبه‌ر كورد و رێگه‌ی هه‌رێم به‌رناده‌ن، كاتێكیش گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵاتێك، ئه‌وكات بیریان ده‌چێته‌وه كورد چیی بۆ كردوون، هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و دژایه‌تییه‌ی كورد و كوردستان خۆیان پێگه‌یاندووه، به‌ڵام هه‌رگیز به ئامانجه‌كانیان نه‌گه‌یشتوون و هه‌موو كاتێك له خه‌ون و خه‌یاڵێك زیاتر هیچی تر نه‌بووه.
سه‌رباز خۆشناو چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا عێراق و كورد كێشه‌یان هه‌بووه و چه‌ندان سیستمی حوكمڕانی له عێراق دروست بووه، چه‌ندان حكوومه‌تی یه‌ك له‌دوای یه‌ك دروست بوون، به‌ڵام هه‌مان بیركردنه‌وه‌یان به‌رانبه‌ر به كوردستان هه‌بووه، هه‌موویان به‌و چاوه‌وه سه‌یری هه‌رێمیان كردووه كه چۆن گرفتی بۆ دروست بكه‌ن، چۆن لاوازی بكه‌ن و له پێگه‌ی بده‌ن، چۆن هه‌رێم بخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ته‌كه‌ی نه‌هێڵن.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، بۆیه هه‌میشه سیاسه‌تی به‌غدا به‌رانبه‌ر به كورد و كوردستان نه‌گۆڕه و هیچ كات به‌غدا خۆشی له هه‌رێم نه‌هاتووه، به‌غدا ده‌زانێت له ناوخۆ كۆمه‌ڵێك هه‌ن دژی هه‌رێم، بۆیه له‌لایه‌ك پیلانه‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات، له‌لایه‌كی تریشه‌وه پیلانی به‌غدا دروستكردنی ناڕه‌زایه‌تییه له‌ناو هه‌رێم، ئه‌مه هه‌موو ده‌وڵه‌تدارییه‌كه‌ی به‌غدایه به‌رانبه‌ر به كوردستان.
وشه/ هۆشیار عه‌لی