دیاریكردنی به‌رپرسانی نوێی بۆرده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كێشه ناوخۆییه‌كانی قووڵتر كرده‌وه و باڵێكی حزبه‌كه‌ی زاڵ كرد.
له چه‌ند رۆژی رابردوو و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پێشتر رانه‌گه‌یه‌نراودا، مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له شاری سلێمانی، گۆڕانكاریی له چه‌ند پۆستێك و دانانی كه‌سانی نوێ بۆ بۆرده‌كان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ''وشه''، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی پۆستی نوێیان پێ دراوه، سه‌ربه باڵێكی یه‌كێتین و جومگه هه‌ستیاره‌كانیان كۆنترۆڵ كردووه.
''وشه'' زانیویه‌تی، ئێسته له‌ناو كۆمیته و مه‌ڵبه‌ند و مه‌كته‌به‌كان، نائومێدی و تووڕه‌ییه‌كی زۆر سه‌ریهه‌ڵداوه، به‌هۆی بڕیاری لابردن و بچووككردنه‌وه‌ی ئۆرگانه‌كان و ناردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كادرانی حزبه‌كه بۆ ماڵه‌وه كه له بڕیاره‌كانی دیداره‌كانی یه‌كێتی كراوه.
ئیسماعیل كه‌ریم چاودێری سیاسی، به ''وشه''ی راگه‌یاند، ئاگادارن دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی به‌ره‌و خراپبوون چووه، دیاریكردنی به‌رپرسانی نوێی بۆرده‌كان، ته‌واو زاڵبوونی باڵێكی ناو ده‌باشانه به‌سه‌ر باڵێكی تری هه‌مان شوێن و باڵه‌كانی تری یه‌كێتی.
ئه‌و گوتیشی، "ئه‌ندامان و كادران و به‌رپرسانی باڵای مه‌كته‌بی سیاسی و ئۆرگانه‌كانی تر، ته‌واو له گۆڕانكارییه‌كان نیگه‌رانن و پێیان وایه به‌شداریكردنی یه‌كێتی به‌و شێوه‌یه‌ی ئێسته، كاریگه‌ریی یه‌كجار زۆری ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسی و ده‌نگه‌كانیان له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق كه بڕیاره مانگی 11ی داهاتووی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت".
وه‌ك زیاتر خستیه روو، دۆخی ناوخۆیی یه‌كێتی پڕه له ململانێیه‌كی داپۆشراوی نێوان هێزه ته‌ناهییه‌كان له‌لایه‌ك و هێزه‌كانی تری ده‌باشان و هه‌ولێرییه‌كان و شاره‌كانی تر له‌لایه‌كی تره‌وه، به‌ڵام وادیاره به‌هۆی هه‌ستیاریی پێشهات و گۆڕانكارییه‌كان، جارێ به ئاشكرا نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه.
له دوای رووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مووزی 2021، یه‌كێتی چووه‌ته قۆناغێكی نوێی ململانێ و زاڵبوونی كوڕانی تاڵه‌بانی به‌سه‌ر ته‌واوی جومگه هه‌ستیاره‌كانی ده‌زگای زانیاری و دژه‌تیرۆر و كۆماندۆ و كه‌شێكی ناجۆری سیاسیی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
وشه\ تایبه‌ت