هێزه ته‌ناهییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه رێگه به رۆژنامه‌نووسان ناده‌ن له شوێنه گشتییه‌كان و ناو بازاڕ، كاری رۆژنامه‌وانی بكه‌ن.
به‌پێی به‌دواداچوونێكی تایبه‌تی ''وشه''، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هێزه‌كانی ئاسایشی یه‌كێتی له‌ناو سلێمانی و ده‌وروبه‌ری، وێڕای ئه‌وه‌ی له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر جۆره كۆبوونه‌وه و گردبوونه‌وه‌یه‌ك، مه‌ودای كاركردنی كاری رۆژنامه‌وانیش له‌وپه‌ڕی به‌رته‌سككردنه‌وه‌دایه.
عه‌لی محه‌مه‌د رۆژنامه‌نووس له سلێمانی، به ''وشه''ی راگه‌یاند، پێشتر هه‌میشه ره‌خنه له‌وه ده‌گیرا گوایه له هه‌ولێر و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئازادیی كاری رۆژنامه‌وانی و راگه‌یاندن كه‌مه، به‌ڵام ئێسته بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وانه ته‌نیا بۆ چه‌واشه‌كردنی رای گشتی بووه.
ئه‌و ده‌ڵێت، "ماوه‌یه‌كه كاتێك ده‌مانه‌وێت بچین بۆ ئه‌و هۆڵانه‌ی ناو هۆتێل و ئه‌و شوێنانه‌ی داخراون كه كار و چالاكیی رۆژانه‌یان لێیه، وه‌ك سیمینار، وۆركشۆپ له بواره جیاوازه‌كان، به‌ڵام له پێشوازی و سیكیوریتییه‌كان بۆ كاتێكی زۆر رامان ده‌گرن و ده‌ڵێن ده‌بێت ره‌زامه‌ندیی ئاسایشتان پێ بێت، له كاتێكدا ئه‌وانه چالاكیی ئاسایین و پێشتر له گرووپه‌كانی رۆژنامه‌وانانی سلێمانی دانراوه".
وه‌ك زیاتر خستیه روو، وای لێ هاتووه ناتوانن له شوێنه گشتییه‌كانی سلێمانی وه‌ك باخی گشتی و چایخانه‌ی شه‌عب و بازاڕ، لێدوان له كه‌س وه‌ربگرن .
هاوكات ئیسماعیل عه‌زیز چالاكی مه‌ده‌نی، بۆ ''وشه''، ئاماژه‌ی دا، پێش رووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مووز، هه‌میشه باس له هه‌بوونی میدیای ئازاد و كاری رۆژنامه‌وانی به‌شێوه‌یه‌كی باش له سنووره‌كه كرا، به‌ڵام ئێسته رۆژ له دوای رۆژ به‌هۆی مه‌ترسیی سه‌رانی باڵای ده‌باشان، له ته‌قینه‌وه‌ی كێشه ناوخۆییه‌كان و به‌تایبه‌تیش چه‌ند لایه‌نێكی نه‌یارانیان، مه‌وداكانی ئازادی كاری میدیا و راده‌ربڕینیان ته‌سك كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له سنووره‌كه‌دان و خۆیان به كه‌سانی ئازادیخواز ناساندووه، خاوه‌نی ده‌زگای سپۆنسه‌ركراوی میدیای یه‌كێتی و هێزه نه‌یاره‌كانی دژ به ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانن، بۆیه ورته‌یان لێوه نایه‌ت. به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌شی له ژێر ناوی سه‌نته‌ر و سه‌ندیكای داكۆكیكار له رۆژنامه‌نووسان ناساندووه، نا‌وێرن هیچ بڵێن و ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌ش بگرن، زۆر شه‌رمنانه دێنه ده‌نگ.
''وشه'' بۆ وه‌رگرتنی زانیاریی زیاتر و گه‌یاندنی ده‌نگی رۆژنامه‌نووسان، چه‌ندان جار پێوه‌ندیی كرد به لقی سلێمانیی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و سه‌نته‌ری میترۆ، به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌درایه‌وه.
به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و فدراسیۆنییه‌كانی رۆژنامه‌وانی جیهانی، ده‌بێت له چوارچێوه‌ی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌ر ده‌وڵه‌ت و شارێك، رێگه به‌كاری ئازادی رۆژنامه‌وانی بدرێت، به‌ڵام له سلێمانی تا دێت به‌هێز و چاوسووركردنه‌وه كاری راگه‌یاندن سانسۆری بۆ داده‌نرێت.
وشه\ تایبه‌ت