به‌ره‌به‌ره كاریگه‌ریى تۆم باراك له سیاسه‌تى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌ندێك له میدیاكان به "قه‌یسه‌رى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست" ناوى ده‌به‌ن، هه‌ندێكى تریش به
ده‌نگى نوێى واشنتن له ناوچه‌كه وه‌سفى ده‌كه‌ن. راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ده‌ڵێن، "ئه‌و چێشته سیاسییانه‌ى باراك له ماوه‌ى رابردوودا له‌سه‌ر ئاگرێكى كزى دانابوو، خه‌ریكه پێده‌گات". هه‌ر ئه‌و راپۆرتانه دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، پشتیوانیى كورد یه‌كێكه له چوار ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى تۆم باراك.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م یه‌كى تهمووز، ماڵپه‌ڕه جیهانییه‌كان باس له هه‌وڵه‌كانى تۆمار باراك ده‌كه‌ن له نزیككردنه‌وه‌ى ئیسرائیل و سووریا. به‌گوێره‌ى ئه‌و راپۆرته، باراك ده‌مێكه پلانى بۆ ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه داناوه، ئێسته‌یش خه‌ریكه پێده‌گات. كه‌ناڵى عه‌ره‌بیه ده‌ڵێ، "تۆم باراك ده‌زانێ ئه‌و چێشتهى له‌سه‌ر ئاگرێكى هێمن دانرابوو، ئێسته كاتى پێگهیشتنیهتى". ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ كۆمه‌ڵێك ئه‌ركى نوێ كه باراك و حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا پێشتر كاریان بۆ كردووه.
تۆم باراك له ساڵى 1947 له باشوورى كالیفۆرنیاى ئه‌مه‌ریكى له دایك بووه و له زانكۆى سان دییگۆ بڕوانامه‌ى دكتۆراى له یاسا وه‌رگرتووه، ماوه‌یه‌كى زۆر له كه‌رتى خانووبه‌ره كارى كردووه. ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنج بێت ئه‌و پیاوه پێشتر له بوارى دیپلۆماسى نه‌ناسراوه، به‌ڵكو وه‌ك ملیاردێرێك ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام پێوه‌ندییه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ هه‌یه.
خاڵێكى تر كه جێگه‌ى سه‌رنجى چاودێرانه ئه‌وه‌یه، تۆم به ره‌چه‌ڵه‌ك له مه‌سیحییه‌كانى ناوچه‌ى زهحلهى لبنانه و خێزانه‌كه‌ى له ساڵى 1900 بۆ ئه‌مه‌ریكا كۆچیان كردووه. باراك له ساڵى 1987 له رێگه‌ى كاركردنه‌وه دۆناڵد تره‌مپى ناسیوه و تا ئێسته پێوه‌ندییه‌كه‌یان به‌رده‌وامه.
ده‌ركه‌وتنى تۆم باراك سه‌ره‌تا له توركیا ده‌ركه‌وت و كرایه باڵوێزى ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نكه‌ره، دواتریش له به‌هارى ئه‌مساڵ بووه نوێنه‌رى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له سووریا، به‌ڵام وه‌ك چاودێران دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌ركى تۆم باراك ته‌نیا له سووریا نییه، به‌ڵكو ئه‌و "ده‌نگه نوێیه‌كه‌ى واشنتنه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست".
چوار ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى تۆم باراك
به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كان تۆم باراك كۆمه‌ڵێك ئه‌ركى هه‌یه، له‌وانه:
یه‌كه‌م: ئاساییكردنه‌وه‌ى پێوه‌ندیى نێوان سووریا و ئیسرائیل و پێدانى ره‌وایه‌تى به جۆلان له به‌رژه‌وه‌ندى ئیسرائیل.
دووه‌م: هاندانى توركیا بۆ ئه‌وه‌ى ددان به هێزه‌كانى هه‌سه‌ده و ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌ر بنێت له سووریا.
سێیه‌م: رێگرتن له‌وه‌ى توركیا و ئیسرائیل له سووریا تووشى پێكدادان بن.
چواره‌م: هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ى سیاسه‌ته‌كانى له‌گه‌ڵ واشنتن دژ به یه‌كتر نه‌بن، به‌تایبه‌تى له دۆسیه‌ى ئێران و غه‌زه.
كاتێك تۆم قسه له‌سه‌ر كورد ده‌كات توركیا خۆى بێده‌نگ ده‌كات
محه‌مه‌د عه‌لى گوله‌ر نووسه‌رى تورك وتارێكى له‌سه‌ر تۆم باراك نووسیوه و له راپۆرته‌كه ده‌ڵێ، "باراك ناوهندگیریى نێوان ئه‌نكه‌ره و مه‌زڵووم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ده‌كات، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه واشنتن به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش، هه‌روه‌ها هانى عه‌بدى ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى دانوستاندن له‌گه‌ڵ توركیا بكات".
ئه‌م ئه‌ركه‌ى باراك ئه‌نجامى خۆى هه‌بووه، چونكه عه‌بدى باسى له‌وه كردووه ماوه‌ى دوو مانگه ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ توركیا كراوه، هه‌روه‌ها چه‌ندان كه‌ناڵى راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ بۆ پێوه‌ندى هه‌یه. هه‌روه‌ها له گوتارى توركیایش گۆڕانكاریى به‌دى كراوه، چونكه كه‌سانى وه‌ك یه‌شار گوله‌رى وه‌زیرى به‌رگری و ئه‌ردۆغان خۆیشی له برى یه‌په‌گه و په‌یه‌ده، ناوى "هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات" به‌كار ده‌هێنن.
محه‌مه‌د عه‌لى گوله‌ر باسى له‌وه‌یش كردووه، له ماوه‌ى رابردوودا تۆم باراك به توندى هێرشى كردووه‌ته سه‌ر په‌یماننامه‌ى لۆزان و دووپاتى كردووه‌ته‌وه، له ئه‌نجامى ئه‌و جۆره رێككه‌وتنانه كورد له مافه‌كانى بێبه‌ش بووه. نووسه‌ره توركه‌كه ده‌ڵێ، "سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى لۆزان به به‌ردى بناغه‌ى یاساى كۆمارى توركیا داده‌نرێت، كه‌چى ئه‌نكه‌ره بێده‌نگ بوو، هیچ وه‌ڵامێكى فه‌رمى نه‌بوو". نووسه‌ره‌كه پێی وایه تۆم باراك ده‌یه‌وێ ده‌ستكارى نه‌خشه‌كانى ناوچه‌كه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى له به‌رژه‌وه‌ندیى پڕۆژه‌یه‌كى نوێى كورد بێت.
ئه‌ركه‌كانى تر‌ى باراك له سێگوشهى ئیسرائیل و توركیا و سووریا
میدیاى توركى هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر تێڕوانینه‌كانى له‌سه‌ر كورد، ره‌خنه له تۆم باراك ده‌گرن، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و پیاوه كۆمه‌ڵێك هاوكێشه‌ى وردى له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، له‌وانه ئه‌و له‌گه‌ڵ لادانى به‌شار ئه‌سه‌د بووه، چونكه پێی وابووه ئه‌سه‌د ئاسته‌نگێكه له به‌رده‌م ئه‌ركه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ى سێگوشهى ئیسرائیل و توركیا و سووریا. ئه‌و هانى ئه‌وه‌ى داوه پشتێنه‌یه‌كى پارێزگارى به درووز له ناوه‌وه‌ى سووریا دروست بكرێت بۆ پارێزگارى له ئیسرائیل. هه‌روه‌ها سوپاى سووریا لاواز بكرێت. تۆم باراك بووه ئامۆژگارى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى كردووه، رووبه‌ڕووى سیاسه‌تى تره‌مپ نه‌بێته‌وه و له هه‌مان كاتدا له مه‌ترسیى هه‌ژموونى رووسیا له ناوچه‌كه توركیاى ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
باراك ده‌یه‌وى وا له ئه‌حمه‌د شه‌رع بكات به ئاساییكردنه‌وه‌ى پێوه‌ندیى ئیسرائیل و ده‌سه‌ڵاتى خۆڕێبه‌رى كورد رازى بێت، هه‌روه‌ها ده‌زانێ توركیا خوازیارى ئه‌وه‌یه حوكمێكى ئیسلامى له دیمه‌شق سه‌ربه خۆى بێت. چاودێران دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه هه‌موو ئه‌م ستراتیجیانه له‌لاى تۆم باراكه و كارى له‌سه‌ر ده‌كات.