ماڵپه‌ڕێكى عێراقى به‌داواداچوونى بۆ هێرشه‌كانى چه‌ند رۆژه‌ى رابردووى عێراق كردووه و چاودێرانى سیاسى له راپۆرته‌كه‌دا ده‌ڵێن، ئه‌و هێرشانه هیچ وڵاتێكى ده‌ره‌كى و داعشى له پشته‌وه نییه، به‌ڵكو هێزێكى ناوخۆى له پشته و ئه‌و هێرشانه‌یش پێوه‌ندییان به رووداوه‌كانى ئێرانه‌وه هه‌یه. یه‌كێك له شاره‌زایانیش ده‌ڵێ، "كاتى ئه‌وه هاتووه سوودانى رێگریى بكات، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى، ده‌بێت به‌هێز سه‌ركوتیان بكات".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م دووى ته‌مووز، ماڵپه‌ڕى
عاله‌م جه‌دید به دواداچوونێكى بۆ ئه‌و هێرشانه كردووه، كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به جیا له كه‌ركووك و بێجى ئه‌نجام درا. عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف كه ئه‌فسه‌رێكى خانه‌نشینه وه‌ك شاره‌زاى كاروبارى ته‌ناهى كار ده‌كات، له راپۆرته‌كه‌دا ده‌ڵێ، "ئه‌و پێشێلكارییه ته‌ناهییانه‌ى روویان داوه له پاڵاوگه و فڕۆكه‌خانه‌كان، به‌هۆى ئه‌و رێكارییه‌كانى حكوومه‌ت بووه كه توانى دوور بێت له بازنه‌ى ململانێكان، ئه‌و لایه‌نانه كارى له پێشینه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سپێكێك بێت بۆ كارێكى داهاتوو كه له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجام ده‌درێت". ئه‌و شاره‌زایه زیاتر مه‌به‌سته‌كه‌ى روون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، "ئه‌و هێرشانه پێوه‌ندییان به رووداوه‌كانى ئێرانه‌وه هه‌یه".
عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف باس له‌وه ده‌كات ئامانجگرتنى فڕۆكه‌خانه‌ى كه‌ركووك و دواتر ده‌وروبه‌رى كه‌ركووك، به تایبه‌تى باشوورى كه‌ركووك به ئه‌نقه‌ست بووه، چونكه چه‌كێكى نایاسایى زۆر له‌و ناوچانه هه‌یه و ئه‌مه‌یش وا ده‌كات بارودۆخى ته‌ناهى ئاڵۆز بكات به شێوه‌یه‌ك مایه‌ى نیگه‌رانى بێت.
ئه‌حمه‌د شه‌ریفى شاره‌زایه‌كى تر‌ى عێراقه له كاروبارى ته‌ناهى، ئه‌و له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى عاله‌م جه‌دید ده‌ڵێ، "گومانى ئه‌وه‌ى هێرشه‌كان له ده‌ره‌وه‌ى سنوورى عێراقه‌وه بێت، ئه‌مه زۆر دووره، چونكه هیچ ده‌وڵه‌تێك ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ى نییه. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش ئه‌و ئامرازانه‌ى به‌كار هاتوون ناوخۆیین، بۆیه لایه‌نى هێرشبه‌ر ناوخۆیه و ده‌ره‌كى نییه".
چه‌ندان به‌رپرسى عێراقى باسیان له‌وه كردبوو، ئه‌گه‌رى هه‌یه هێرشه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه له‌لایه‌ن رێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌وه ئه‌نجام درابێت، به‌ڵام شه‌ریفى ئه‌م ئه‌گه‌ره به دوور ده‌زانێ و ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌ش گریمانه‌یه‌كى دووره، به‌هۆى زۆریى ئه‌و درۆنانانه‌ى له هێرشه‌كان به‌كار هاتوون، واقیعیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات پاڵنه‌رى سیاسى هه‌یه و لایه‌نى ناوخۆیى له پشت ئه‌و رووداوانه‌ن".
ئه‌حمه‌د شه‌ریفى پێشتر خۆى ئه‌فسه‌رى باڵا بووه، له راپۆرته‌كه‌دا هۆشداریى به سوودانى ده‌دات و ده‌ڵێ، "میكانیزمى رێگری و سه‌ركوتكردنى هه‌یه" ده‌بێت به‌كاریان بهێنێ. شه‌ریفى ده‌ڵێ، "ئه‌مه ده‌مانخاته بارودۆخێكى ترسناك، ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رنجى پێ بدات، عێراقى رێكاریى ئه‌وتۆى هه‌یه به رێگری و سه‌ركوتكردن به‌كار ده‌هێنرێت".
ئه‌و شاره‌زایه عێراقییه له لێدوانه‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێ، "له ده‌ستووردا حكوومه‌تى عێراق و دامه‌زراوه ته‌ناهى و سه‌ربازییه‌كانى، گره‌نتیی ته‌ناهیى وڵات ده‌كه‌ن له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه، به چاوپۆشین له‌وه‌ى لایه‌نى هێرشبه‌ر كێیه، ده‌بێت رێگرییان لێ بكرێت و ئه‌گه‌ر له‌مه‌یش شكستى هێنا، ئه‌وا بۆ بژارده‌ى به‌رپه‌رچدانه‌وه هه‌یه".
ئه‌عیاد تۆفان له سوپاى عێراق عه‌مید روكن بووه، ئێسته وه‌ك شرۆڤه‌كارێكى سه‌ربازى كار ده‌كات و ده‌ڵێ، "به‌گوێره‌ى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، پێشهاتێكى ته‌ناهى مه‌ترسیدار له بۆردمانى فڕۆكه‌خانه‌ى كه‌ركووك هه‌یه، ئه‌و مووشه‌كه‌ى ئاراسته كراون، جۆرێكه له GR122-LR، مووشه‌كێكى دوورمه‌ودایه، عه‌یار 122 ملمه. له 2023 دروست كراوه. ئه‌وه‌ى گومان ده‌ورووژێنێ، ئه‌وه‌یه ئه‌و مووشه‌كه له ماوه‌یه‌كى كه‌م دواى دروستكردنى به‌كار هاتووه". تۆفان ده‌شڵێ، "ئه‌و مووشه‌كه جیاوازى له گراد هه‌یه، زۆر له گرادى رووسى ده‌چێت، سیستمێكى ئاراسته‌كردنى باشى هه‌یه".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچى ئه‌و مووشه‌كانه ئامانجى خۆیان نه‌پێكاوه، ئه‌عیاد تۆفان ده‌ڵێ، "هۆكارى ئه‌مه بۆ ده‌به‌نگیى ئه‌و كه‌سه ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌كارى هێناوه، نه‌ك به‌هۆى ته‌كنیك و تواناى مووشه‌كه‌كه بێت". له كۆتایى قسه‌كانیشى تۆفان ده‌ڵێ، "ئه‌مه ماناى ئه‌وه‌یه ئه‌و لایه‌نه‌ى هێرشى كردووه، توانایه‌كى دارایى پێویستى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ته‌كنیكه پێشكه‌وتوو و به‌رزه‌ى هه‌بێت".