سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وای ده‌بینێت كه كات گونجاوه بۆ كرده‌وه‌ی زیاتر له دژی ئێران، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش ته‌نیا خه‌ڵاتی نۆبڵی ده‌وێت. كۆبوونه‌وه‌ی بیبی نه‌ته‌نیاهو له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ له دووشه‌مدا ده‌كرێت و گۆڕانكاری گه‌وره بێت. به دڵنیاییه‌وه سه‌رنجیان له‌سه‌ر ئێران، غه‌زه و ڕژێمی نوێی سووریا و بابه‌ته‌كانی تر ده‌بێت، به‌ڵام دوو سه‌رۆكه‌كه چه‌ند له یه‌كتر نزیكن، ئایا جیاوازییه‌كانیان ده‌كرێت یه‌كبخرێنه‌وه؟
هه‌ڵبه‌ت هه‌ردووكیان ده‌ڵێن كۆبوونه‌وه‌كه "سه‌ركه‌وتوو" بووه، به‌ڵام ڕاستییه‌كه ڕه‌نگه زۆر جیاواز بێت. تره‌مپ چووه‌ته شوێنێكه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ی نییه، به فه‌رماندانی كرده‌وه‌ی سه‌ربازیی ڕاسته‌خۆی ئه‌مه‌ریكی له دژی ئامانجی چه‌كه ناوكییه‌كانی ئێران. ڕه‌نگه پێی وابێت لێدانه‌كان ته‌نیا "یه‌كجار و ته‌واو" بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وابێت زۆر هه‌ڵه ده‌كات. تره‌مپ هه‌یبه‌تی كه‌سیی خۆیشی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، نه‌ك ته‌نیا ئه‌مه‌ریكاش. سه‌ره‌ڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه هێرشه‌كانی B-2 حهشارگهشكێن به ته‌واوی ئامانجه پرۆگرامه ناوكییه‌كانی له‌ناو برد، به‌ڵام زۆر شت ماوه بۆ كردن.
كه‌س باشتر له نه‌ته‌نیاهۆ ئه‌مه نازانێت كه بۆ سێ ده‌یه‌ی زیاتر سه‌رنجی له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ناوكیی ئێرانه. ئه‌گه‌رچی تره‌مپی ڕازی كرد بۆ به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی، به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌جێ پاشه‌كشێی كرد، پاش وه‌رگرتنی ڕاپۆرتی پۆزه‌تیڤ له‌سه‌ر لێدانه‌كان، ئاگربه‌ستی سه‌پاند له نێوان ئیسرائیل و ئێران.
نه‌ته‌نیاهۆ هیچ بژارده‌یه‌كی نه‌بوو جگه له وه‌ستان، پاش به‌دیهێنانی دوو ئامانجی سه‌ره‌كی: هێنانه‌ناوه‌وه‌ی تره‌مپ بۆ شه‌ڕه‌كه و زیانگه‌یاندنی به‌رچاو به پڕۆژه‌ی ئه‌تۆمی ئیران، ئه‌گه‌رچی كوشنده نه‌بوو. ئێرانیش هیچ هه‌ڵبژارده‌ی نه‌بوو، پاش لێدانی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا، جگه له ئه‌نجامدانی تۆڵه‌ی ڕواڵه‌تییانه و هیوای ده‌رباز بوون له هه‌ر وێرانكردنێكی زیاتر.
به‌ڵام نه‌ته‌نیاهۆ وای ده‌بینێت كه كات گونجاوه بۆ كرده‌وه‌ی زیاتر له دژی ئێران، له‌وانه هانی ناكۆكیی ناوخۆیی ناو ئێران بدرێت بۆ جووڵانی ئۆپۆزیسیۆن له دژی ئایه‌توڵاكان. به‌رگریی ئاسمانیی ئێران ئێسته ته‌خت بووه، به‌ڵام دۆخه‌كه بۆ هه‌میشه وا نامێنێته‌وه. فه‌رمانده و زانای ناوكیی به‌رزی ئێرانی له‌ناو براون، به‌ڵام ڕیزه‌كانیان دووباره پێكدێننهوه و كاری هه‌ركامیان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه. ئایه‌توڵاكان به ڕوونی ئاماژه‌یان به به‌رده‌وامی بڕیاری خۆیان داوه به ده‌ركردنی هه‌موو كارمه‌ندانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوكی له وڵاته‌كه.
دواین شتێك كه نه‌ته‌نیاهۆ ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌یه، تره‌مپ ڕزگاربوونی ئابووری یان سیاسیی تاران گه‌مارۆ بدات. ئیسرائیل داوای گۆڕانی ڕژێم له ئێران ده‌كات، نه‌ته‌نیاهۆ لانیكه‌م په‌سندكردنی تره‌مپی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌رده‌وام بێت له كاولكردنهوهی پاشماوه‌كانی دامه‌زراوه‌ی ناوكیی ئێران. به‌شداریی زیاتری ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته پاداشتی زیاده. به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه تره‌مپ بێتاقه‌تی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵه. پێی وایه باراك ئۆباما یه‌كێكی پێ درا كه شایانی نه‌بوو، بۆیه بۆچی تره‌مپ نه‌یبێت؟
وه‌سوه‌سه‌ی نۆبڵ بۆ تره‌مپ ئێسته وه‌ها دیاره له‌سه‌ر غه‌زه ده‌سووڕێته‌وه، له غه‌زه ململانێی به‌رده‌وام زیاتر توند بووه له كاتی كارپێكردنی ئاگربه‌ستنی ئیسرائیل- ئێران. تره‌مپ فشاری له‌سه‌ر ئیسرائیل و حه‌ماس كردووه بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی هێشتا نهدیاریكراوی دیله‌كان و ته‌رمه‌كانی ئیسرائیل، به‌رانبه‌ر ئازادكردنی نزیكه‌ی هه‌زار زیندانی حه‌ماس له به‌ندیخانه‌ی ئیسرائیل، له‌گه‌ڵ ئاگربه‌ستنی ٦٠ ڕۆژ. خاڵی گرفت و ناكۆك پێوه‌سته به‌وه‌ی حه‌ماس كۆتاهێنانی ته‌واوی شه‌ڕه‌كه‌ی ده‌وێت، یان وه‌ك ڕاپۆرت كراوه، به‌ڵێنێك كه دانوستاندنه‌كان بۆ كۆتاهێنانی شه‌ڕه‌كه ده‌ست پێ بكات ده‌ستبه‌جێ پاش ئاڵوگۆڕی دیله‌كان.
ئه‌م چه‌شنه چوارچێوه‌یه پێشتر به‌كار هاتووه، به‌ڵام گومان به‌رده‌وامییه‌كه‌ی ده‌كرێت هه‌روه‌ك كۆششه‌كانی تری پاش حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٣. تره‌مپ ده‌یه‌وێت ئاگربه‌ست له دووشه‌مدا یان پێشی ڕابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام چه‌ندی ده‌خایه‌نێت كه‌سیش نازانێت. حه‌ماس به دڵنیاییه‌وه ده‌یه‌وێت له لێدانه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل حه‌سانه‌وه وه‌ربگرێت، پشتوپه‌نای سیاسیی ناوخۆ به ده‌ست بێنێت به‌هۆی به‌ده‌ستهێنانی ئازادكردنی زیاتری دیله‌كان. به‌ڵام جگه له ئامانجه مرۆڤایه‌تییه‌كان له‌باره‌ی دیله‌كان، ئیسرائیل هیچ سوودێكی ستراتیجی له ئاگربهستنێكی تری وه‌رناگرێت. ئیسرائیل زۆرجار كرداره سه‌ربازییه‌كانی ڕاگرتووه و له‌و شوێنانه كشاوه‌ته‌وه كه له غه‌زه به‌ده‌ستی هێناون، پاشان ناچار بووه دووباره بیانگرێته‌وه، به تێچووی مرۆیی و مادیی زۆر بۆ هێزه به‌رگرییه‌كانی ئیسرائیل. درێژكردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه فشاری زیاتری له‌سه‌ر ئابووری پڕگرفتی ئیسرائیل ده‌سه‌پێنێت.
ڕووخانی ڕژێمی ئه‌سه‌دی سووریا،جێگرتنه‌وه‌ی به تیرۆریستانی پێشووی جه‌بهه‌ی نه‌سره كه ئێسته به ناوی ته‌حریری شام ناسراون، به دڵنیاییه‌وه زهبریكی كوشنده بوو بۆ ئێران. به گوێڕایه‌ڵی بۆ داواكاریی عه‌ره‌بستانی سعوودی، تره‌مپ سزاكانی ئابووری ئه‌مه‌ریكیی له‌سه‌ر حكوومه‌تی شه‌رع هه‌ڵگرت، به‌ڵام پرسیاری گه‌وره هه‌یه كه ئایا ته‌حریر شام به‌ڕاستی له تیرۆر هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه؟.
سه‌رۆكی به‌كرده‌وه‌ی حكوومه‌تی سووریا، ئه‌حمه‌د شه‌رع كه كه‌سێكی نه‌ناسراوه، پاش لابردنی جلوبه‌رگی شه‌ڕ بۆ قات و چاككردنی ڕیشه‌كه‌ی و جێهێشتنی ناوی هه‌ڵسووڕاوه‌كه‌ی، به‌ڵام له ماوه‌یه‌دا ئیسرائیل به‌رده‌وامه له كاری سه‌ربازی له ناوخۆی سووریا، جگه له گرتنی ناوچه‌یه‌كی به‌رینی فراوان كه پاش كه‌وتنی ئه‌سه‌د داگیری كردووه.
ڕه‌نگه هیچ شتێكی دیاریكراو له‌باره‌ی سووریا له كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ- تره‌مپ ده‌رنه‌كه‌وێت، به‌ڵام دوو سه‌رۆكه‌كه پێویستیان به تێگه‌یشتنی باشتر له نیگه‌رانی و ئامانجه‌كانی یه‌كتر هه‌یه. له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر له هه‌ر شوێنێكی جیۆگرافی، كۆششی دیپلۆماسی شكستخواردووی به خۆیه‌وه بینیوه. ئێران و غه‌زه‌ش ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ری زۆر كه‌میان هه‌یه سه‌ركه‌وتووتر بن.
گرنگترین ده‌رئه‌نجامی دووشه‌م، بڕیاره‌كان ده‌بن له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئه‌گه‌ری زیاتری هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و ئیسرائیل بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كان له هه‌ردوو به‌ره‌كه.
وشه