له‌گه‌ڵ له‌ده‌ستدانی فه‌رمانده پله‌باڵاكان، رژێمی تاران وه‌ك ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه نیگه‌رانیی نییه، به‌ڵام له پشت دیمه‌نه‌كانه‌وه ئاژاوه هه‌یه. سه‌ركردایه‌تییه‌كه ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕی ململانێی ناوخۆیی بووه‌ته‌وه.
دانیێل بۆهم- به‌یرووت
پوخته
•دوای جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، سه‌ركردایه‌تیی ئێران ڕووبه‌ڕووی ئاڵنگاریی ناوخۆیی بووه‌ته‌وه، له‌وانه شه‌ڕی هێز و نادڵنیایی له‌باره‌ی جێگره‌وه‌ی سه‌رۆك ئایه‌توڵا خامنه‌یی. شاره‌زایان پێشنیار ده‌كه‌ن كه ئێران له‌وانه‌یه به‌ره‌و دیكتاتۆریی سه‌ربازی بچێت.
•جه‌نگه‌كه هه‌روه‌ها بووه هۆی دروستبوونی پارۆنامایه‌كی (گرێی خۆبه‌زلزانین) قووڵیی ڕژێمه‌كه، كه بووه هۆی پاكتاوكردن و سزادانی سیخوڕه گومانلێكراوه‌كانی ئیسرائیل.
•داهاتووی رژێمه‌كه نادیاره، شاره‌زایان پێیان وایه تاران یان كه‌مپه‌ینێكی سه‌ركوتی توندڕه‌وانه ده‌ست پێ ده‌كات، یان پاش جه‌نگ هه‌وڵ ده‌دات پشتیوانیی خه‌ڵكی به‌ده‌ست بهێنێت بۆ دانوستان له‌سه‌ر په‌یماننامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نوێ.
له تاران چه‌ند ڕۆژێك پاش كۆتایی جه‌نگ: هه‌زاران كه‌س له ناوه‌ندی شاره‌كه كۆ ده‌بنه‌وه. هاتوون ڕێز له كوژراوه‌كانیان بگرن. پیاوان چه‌فییه‌ی فه‌له‌ستینی له‌به‌ر ده‌كه‌ن، ژنه په‌چه‌كراوه‌كان وێنه‌ی مردووه‌كان هه‌ڵده‌گرن. ئاڵای سێڕه‌نگیی ئێران له هه‌موو شوێنێكی شه‌قامه‌كانه، خه‌ڵكه‌كه دووباره هاوار ده‌كه‌ن: "مه‌رگ بۆ ئیسرائیل، مه‌رگ بۆ ئه‌مه‌ریكا." ئه‌مه هاواری شه‌ڕی كۆماری ئیسلامییه.
سه‌ركردایه‌تیی تاران زیاتر له ٣٠ فه‌رمانده‌ی پایه‌به‌رزی له جه‌نگی ئاسمانی ١٢ ڕۆژی له دژی ئیسرائیل له ده‌ست دا. زانایانی ناوكی ناسراوانیش كوژران، هه‌روه‌ها سه‌تان هاووڵاتیی ئاسایی. بۆ نزیكه‌ی دوو هه‌فته پاش هێرشی سه‌ركێشانه‌یان، فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل، ترس و پانیكیان له ئاسمانی سه‌رووی پایته‌خته‌كه بڵاو كرده‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازیی ئێران بتوانێت وه‌ڵام بداته‌وه.
قسه‌ی پڕ له لاف و گه‌زاف
ئێسته جه‌نگه‌كه كۆتایی هاتووه، پاش ناشتنی سه‌ركرده كوژراوه‌كانیان، رژێمی تاران ده‌یه‌وێت زوو وه‌ك خۆی بگه‌ڕێته‌وه ناوكاری ئاسایی. كاتێك چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێسته له حه‌شارگه‌كه‌ی هاته ده‌ره‌وه، ڕابه‌ری باڵا ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌یی له یه‌كه‌م قسه‌كه‌ی دوای كۆتایی جه‌نگ، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی "مسته‌كۆڵه‌یه‌كی به ڕووی ئه‌مه‌ریكا دا." "كۆماری ئیسلامی سه‌ركه‌وتوو بوو" .
به‌ڵام قسه‌ی پڕ له لافی خامنه‌یی ناتوانێت ئه‌و ڕاستییه بشارێته‌وه كه حكوومه‌تی تاران له ناوخۆ له ئاڵۆزی و ناكۆكیدایه. له مێژوودا هیچ جه‌نگێك له ئێران‌دا نه‌بووه به‌م شێوه‌یه ته‌نانه‌ت له كاتی هێرشی سه‌ركێشانه‌ی عێراق بۆ سه‌ر كۆماری گه‌نج له ١٩٨٠ه‌وه. بۆ چه‌ندان ده‌یه، ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدان له ئێران، له خزمه‌تگوزاریی ئاسایش‌دا سه‌ركه‌وتوو بوون له هه‌نارده‌كردنی شه‌ڕ بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه. ئێسته شه‌ڕه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناوخۆ.
به‌ڵام كێشه‌كه ته‌نیا له‌ده‌ستدانی جه‌نه‌راڵه پله‌باڵاكان نییه، وه‌ك سه‌رۆكی پاسداران حوسێن سه‌لامی كه كێشه‌ی بۆ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كان دروست ده‌كرد. ڕۆس هه‌ریسه‌ن پسپۆری ئێران له په‌یمانگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له واشنتن ده‌ڵێت، "ئێرانییه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌ك باش له جێگره‌وه‌ی فه‌رمانده‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوو بوون" . "بۆیه زیاتر ئه‌گه‌ری هه‌یه كه خۆخزانی به‌رفراوان له‌لایه‌ن ئیسرائیلییه‌كانه‌وه، بووبێته هۆی نیگه‌رانی له‌ناو خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتاندا."
ئایا ئێران ده‌بێته دیكتاتۆریی سه‌ربازی؟
ڕاستییه‌كه‌ی ئاژانسی هه‌واڵگریی ئیسرائیلییه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت، توانیویانه به‌قووڵی بخزێنه ناو ده‌زگای ئاسایشی ئێران، كاره‌ساتێك دروست بكه‌ن بۆ رژێمی تاریك و سته‌مكاری تاران. له ئه‌نجامدا له‌وانه‌یه گریێ خۆبه‌زلزانینێكی گه‌وره له ئێران دروست بووبێت. ڕژێمه‌كه پێشتر له كاتی جه‌نگدا هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی به‌ڕێوه بردووه، سه‌تان كه‌سی گرتووه و سیخوڕه گومانلێكراوه‌كانی سزا داوه.
ده‌زگای ئاینی و سیاسی و سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان كه حوكمی ئێران ده‌كه‌ن، له‌وانه‌یه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ڕووبه‌ڕووی گۆڕانكاریی تریش ببنه‌وه. ڕابه‌ری باڵا خامنه‌یی ٨٦ ساڵه و پێویستی به ڕێكخستنی جێگره‌وه‌ی خۆی هه‌یه، به‌ڵام هێشتا دڵخوازێك بۆ به‌دیهێنانی میراته‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه، بۆیه شاره‌زایان پێیان وایه كه پاش مردنی، پاسداره به‌هێزه‌كان ده‌توانن ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست. به‌پێی ڕێككه‌وتنی گشتی، ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه ئێران بۆ دیكتاتۆریی سه‌ربازی بگۆڕێت. جه‌نگه‌كه ده‌توانێت زیاتر ئه‌م ئاراسته‌یه به‌هێز بكات.
هه‌ریسه‌ن پێی وایه ئه‌مه ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕوو بدات، به‌ڵام هۆشیاریی ده‌دات له گه‌یشتن به ده‌ره‌نجامی خێرا. گرووپه جیاوازه‌كان بۆ ده‌سه‌ڵات له تاران ململانێ ده‌كه‌ن، ئه‌و ده‌ڵێت هه‌روه‌ها پاسداره‌كان كه كۆمپلێكسی سه‌ربازی-ئابووری یان ده‌وڵه‌تێكی ڕاسته‌قینه‌یه‌ی تر له ناو ده‌وڵه‌ته‌كه‌دا پێكده‌هێنن، به هیچ جۆرێك له یه‌ك ناچن له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا. "فراكسیۆنی جیاواز له‌ناو پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتدا هه‌یه. هه‌ندێك نوێنه‌ر زیاتر وریان و پراگماتیكن، له كاتێكدا ئه‌وانی تر مه‌یلیان بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توندڕه‌وانه و هه‌ندێك جار ئایدۆلۆجی هه‌یه".
بێ ڕقلێبوون له پێشخستنی دیپلۆماتی
وه‌ك دیپلۆماتێكی ئێرانی شه‌ش مانگ پێش ئێسته ڕای گه‌یاند، كێشه‌ی نه‌وه‌كان هه‌یه، نه‌وه كۆنه‌كان وه‌ك زۆر له‌و جه‌نه‌راڵانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كوژران، ئه‌زموونی جه‌نگی خوێناوی ئێران- عێراقی هه‌شتاكانیان به‌سه‌ر بردووه و زیاتر به‌رگری له بیرۆكه كۆنه‌كانیان ده‌كه‌ن. به‌ڵام كادره گه‌نجه‌كان كه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئێران‌دا گه‌وره بوون، كاتێك تاران میلیشیاكانی له سووریا و عێراقدا له شه‌ڕدا بوون، وه‌ك ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه نیگه‌رانیی توندڕه‌وییان ده‌وێت. زۆر له نه‌وه‌ی نوێش بیرۆكه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ناسیونالیست به‌سه‌ریاندا زاڵه.
به‌ڵام دڵنیا نییه كه تاران له داهاتوودا ڕێگه‌ی پێكدادانی نه‌وه‌كان بگرێته‌به‌ر. ئه‌مه‌ش به‌نده به دۆخی پرۆگرامی ناوكی ئێران. تا ئێسته ڕاپۆرتی جیاواز له‌سه‌ر دۆخه‌كه هه‌بووه، له كاتێكدا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ پێداگریی ده‌كات كه دامه‌زراوه‌كان به ته‌واوه‌تی تێك‌شكاون، ئاژانسه زانیاری ئه‌مه‌ریكییه‌كان و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوكی گومانیان هه‌یه. له هه‌ر حاڵه‌تێكدا به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه بۆ ئێرانییه‌كان سه‌خت ده‌بێت كه زوو بۆمب دروست بكه‌ن به‌هۆی ئاستی به‌رزی خزان و چاودێریی بیانی له ناو رژێمه‌كه‌دا.
هه‌ریسه‌ن گومانی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه رژێمه‌كه فاكته‌ری كات بۆ خۆی ده‌پارێزێت و یه‌كه‌م جار ناوماڵی خۆی ڕێك ده‌خات. پسپۆرێك كه تازه كتێبێكی له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بڵاو كردوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه تاران هه‌میشه ستراتیجی جیاوازی به‌كار هێناوه، دیپلۆماسی به ئامرازی سه‌ربازی تێكه‌ڵ كردووه. "ته‌نانه‌ت ئێستاش ڕژێمه‌كه ڕقی له پێشخستنی دیپلۆماتی نییه. ئه‌مه نه‌رمی پێ ده‌دات. ده‌توانێت سه‌ركه‌وتنه دیپلۆماتییه‌كان بنیات بنێت وه‌ك به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌مدواییه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕكابه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی سعوودیه."
په‌یماننامه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی نوێ؟
هه‌روه‌ها نادیاره كه چۆن كاره‌كان له ناوخۆوه به‌رده‌وام ده‌بن. جه‌نگه‌كه ده‌توانێت به‌دوای خۆیه‌وه سه‌رده‌می سه‌ركوتی توند و پاكتاوكردن بهێنێته ئاراوه وه‌ك له ١٩٨٨دا، كاتێك ڕابه‌ری باڵای ئه‌و كاته‌ی ڕۆحوڵا خومه‌ینی، پاش ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ عێراق، هه‌زاران كه‌سی ئۆپۆزیسیۆنی سزا دا. یان فه‌رمانڕه‌وایان ده‌توانن هه‌وڵ بده‌ن هه‌ستی یه‌كگرتوویی به‌كار بهێنن. هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل وه‌ك ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، له‌ناو زۆر له ئێرانییه‌كاندا دروستی كردووه. هه‌ریسه‌ن ده‌ڵێت، "ده‌توانن هه‌وڵ بده‌ن په‌یماننامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی نوێ له‌گه‌ڵ دانیشتووان ببه‌ستن به باش یان خراپی بۆ گه‌لی ئێران".
له هه‌موو دۆخێك‌دا سه‌ركرده‌كانی تاران ناتوانن وه‌ك پێشتر به‌رده‌وام بن. هه‌وڵیان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی جه‌نگ له ماڵه‌وه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه. وڵاته‌كه‌یان له ڕووی ئابوورییه‌وه وێران و ته‌نیا بووه. نه ڕووسیا و نه چین نه‌هاتنه یارمه‌تیی ئێرانییه‌كان. پێشاندانی دڵسۆزی وه‌ك ئه‌وانه‌ی له ناشتنی سه‌ركرده سه‌ربازی و زانا كوژراوه‌كان له تاران بینران، گره‌نتی جێگیری رژێمه‌كه نییه. له كۆتاییدا كه‌متر له سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، سه‌تان هه‌زار كه‌س له هه‌مان ئه‌و شه‌قامانه‌دا خۆپێشاندانیان كردبوو، نه‌ك له پشتیوانی حكومه‌ته‌كه، به‌ڵكو له دژی.
سه‌رچاوه: ئیندپێندت سویز ڤی‌و
وشه