حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە كابینەی نۆیەمدا خزمەتێكی یەكجار زۆری لە ھەموو ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان بێ جیاوازی كردووە، لەم ڕاپۆرتە بەداتا باسی پڕۆژەكانی كابینەی نۆیەم دەكەین كە لە پارێزگای دھۆك جێبەجێی كردوون.
بەپێی ئامارێكی تایبەت دەست "وشە" كەوتووە و تێیدا ھاتووە، لە پارێزگای دھۆك لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ھەزار و 314 پڕۆژە جێبەجێ كراون بە گوژمەی سێ ترلیۆن و 107 ملیار دینار، بەجۆرێك لە كەرتی گشتی ھەزار و 249 پڕۆژە بەسەرمایەی دوو ترلیۆن و 18 ملیار و 154 ملیۆن و 966 ھەزار و 246 دینار، لە كەرتی تایبەت 65 پڕۆژە بە سەرمایەی ترلیۆنێك و88 ملیار و 988 ملیۆن و 600 ھەزار دینار و لەوانە ژمارەیەك پڕۆژەی ستراتیجین .
بەپێی ھەمان ئامار، ئەو پڕۆژانەی رەزامەندییان لەسەر دراوە بۆ پارێزگای دھۆك لە كابینەی نۆیەم، لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو، لە ساڵی 2020دا 148 پڕۆژە بەسەرمایەی 549 ملیار و 847 ملیۆن و 568 ھەزار و 642 دینار. لە ساڵی 2021دا 138 پڕۆژە بەسەرمایەی 152 ملیار و 490 ملیۆن و 671 ھەزار و 981 دینار. لە ساڵی 2022دا 325 پڕۆژە بەسەرمایەی 238 ملیار و 133 ملیۆن و 668 ھەزار و 795 دینار و لەساڵی 2023 دا 101پڕۆژە بەسەرمایەی 109ملیار و 514 ملیۆن و 571 ھەزار و 572 دینار و لە ساڵی 2024 دا 419 پڕۆژە بەسەرمایەی 960 ملیار و 515 ملیۆن و 767 ھەزار و 756 دینار، كۆی گشتی ھەزار و 249 پڕۆژە بەسەرمایەی دوو ترلیۆن و 18 ملیار و 154 ملیۆن و 966 ھەزار و 246 دینار، پڕۆژەی كەرتی تایبەت 65 پڕۆژە بەگوژمەی ترلیۆنێك و 88 ملیار و 988 ملیۆن و 600 ھەزار دینار، كۆی گشتیی پڕۆژەكانی كەرتی گشتی و تایبەت ھەزار و 314 پڕۆژە بەسەرمایەی سێ ترلیۆن و 107 ملیار و 143 ملیۆن و 566 ھەزار و 246 دینار .
بەپێی ھەمان ئامار، پڕۆژەكانیش لە ناوەندی دھۆك 221 پڕۆژە بەسەرمایەی 618 ملیار و 677 ملیۆن و 720 ھەزار و 835 دینار، قەزای ئاكرێ 216 پڕۆژە بە سەرمایەی 208 ملیار و 989 ملیۆن و 539 ھەزار و 509 دینار، قەزای ئامێدی 331 پڕۆژە بەسەرمایەی 401 ملیار و 25 ملیۆن و 445 ھەزار و 399 دینار، قەزای سێمێل 159 پڕۆژە بەسەرمایەی 202 ملیار و 825 ملیۆن و 580 ھەزار و 898 دینار، قەزای شێخان 161 پڕۆژە بەسەرمایەی 296 ملیار و 587 ملیۆن و 851 ھەزار و 899 دینار. پڕۆژەكانی قەزای بەردەڕەش 216 پڕۆژە بەسەرمایەی 302 ملیار و 615 ملیۆن و 393 ھەزار و 767دینار .
بەپێی ئامارەكە لە دھۆك ئەمانە ژمارەیەك پڕۆژەن حكوومەتی ھەرێم بودجەی بۆ دابین كردوون و ئەنجام دراون كە كۆمەڵێك پڕۆژەی ستراتیجین، لەوانە رێگەی دووسایدی روڤیا بۆ كۆپال بەدرێژایی 22 كم بە گوژمەی 103 ملیار و 233 ملیۆن دینار، كە لە پردێكی گەورە و دوو پردی پیادە و شەش ئۆڤەرپاسی تێدایە، پڕۆژەی رێگەی قەرەناز بۆ دارەتوو بۆ روڤیا بەدرێژایی 56كم بە گوژمەی 19 ملیار دینار كە تەواو بووە و 25 گوند سوودیان لێ وەرگرتووە. پڕۆژەی ئاوی باتیفا بە گوژمەی پێنج ملیار و 904 ملیۆن دینار كە نزیكەی ٩٠%ی پڕۆژە تەواو بووە. پڕۆژەی باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی ئاكرێ بەگوژمەی ملیارێك و ٣١٩ملیۆن دینار تەواو بووە و لە خزمەت خەڵكدایە، پڕۆژەی ئاوی ستراتیجی ئاكرێ بە گوژمەی ١٠٩ملیار و دوو ملیۆن دینار كە ئێستە كاركردن تێیدا بەردەوامە. پڕۆژەی ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاسی شەقامی بارزان لە دھۆك بە گوژمەی ٦٨ملیار و ١٤٨ملیۆن دینار، پڕۆژە تەواو بووە كە لە یەك ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاس و دوو ئەندەرپاس لە نزیك ئۆتێل ریكسۆس و دوو یوتێرن لە نزیك قوتابخانەی سەفین، شەقامی خزمەتگوزاری و پڕۆژەی نەخۆشخانەی ١٠٠ قەرەوێلەیی شێلادزێ بە گوژمەی ٦٤ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار كە كاركردن تێیدا بەردەوامە. دروستكردنی سایلۆی روڤیا لە قەزای بەردەڕەش بە گوژمەی ١٧ملیار و ٩٤٨ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار دینار، پڕۆژەكە تەواو بووە و ئەمساڵ گەنمی لە جووتیاران وەرگرت .
وشە/ بڵند ئیبراھیم