رۆژنامه‌ی به‌ریتانیی تایمز له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بڵاوی كرده‌وه، رووسیا و ئه‌مه‌ریكا له پێناو كۆتاهێنان به جه‌نگی ئۆكراینا، كاریان له‌سه‌ر مۆدێلی فه‌له‌ستین كردووه و پێشبینی ده‌كرێ به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ئالاسكا، پێشنیازه‌كه به فه‌رمی رابگه‌یه‌نرێت.
وه‌ك چۆن ئیسرائیل به‌سه‌ر خاكی فه‌له‌ستیندا زاڵه و داگیری كردووه، له هه‌مان كاتدا حكوومه‌تێكی فه‌له‌ستینیش هه‌یه، هه‌مان مۆدێل بۆ رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرایناش له‌به‌رچاو ده‌گیرێت، رووسیا له رووی ئابووری و سه‌ربازی به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینادا زاڵ ده‌بێت، له‌وێ حكوومه‌تێكی خۆجێیی به‌ستراوه به رووسیا پێكده‌هێنرێت.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه نزیكه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكا و گوتوویه‌تی، ئه‌و پێشنیازه له میانه‌ی دانوستانه‌كانی ستیڤ ویتكۆف نوێنه‌ری تایبه‌تیی تره‌مپ و هاوتا رووسییه‌كه‌ی خراوه‌ته روو.
گرنگترین خاڵی ئه‌و پێشنیازه ئه‌وه‌یه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری رووسیا نییه، سه‌رجه‌م به‌ربه‌سته ده‌ستوورییه‌كان ده‌بڕێت و پێویست ناكات له ئۆكراینا ریفراندۆم بكرێت. له ده‌ستووردا هاتووه به‌بێ ریفراندۆم، هیچ خاكێك راده‌ستی رووسیا ناكرێت و له‌و كاته‌دا و له چوارچێوه‌ی ئه‌و پێشنیازه‌دا، پێویست به ریفراندۆم ناكات و له رووی یاساییه‌وه خاكه‌كه به‌شێكه له ئۆكراینا، به‌ڵام له‌رووی واقیع و دیفاكتۆوه به‌شێكه له رووسیا.
ڤۆلۆدمێر زیلینسكی راشكاوانه دژایه‌تیی خۆی بۆ راده‌ستكردنی خاك به رووسیا راگه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا پێی وایه مۆدێلی ''داگیركاری'' ده‌كرێت ببێته رێكارێك بۆ كۆتاهێنان به‌و جه‌نگه‌ی سێ ساڵ و نیوه درێژه‌ی هه‌یه.
له‌و مۆدێله‌دا رێك هاوشێوه‌ی كه‌ناره‌كانی رۆژئاوای رووباری ئوردن یان فه‌له‌ستینه كه له ساڵی 1967ه‌وه له دوای جه‌نگی شه‌ش رۆژه‌وه نه‌گۆڕاوه، به‌ڵام له ژێر كۆنترۆڵی ئیسرائیل‌دا بووه، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه سنووره‌كانی ئۆكرایناش ناگۆڕێن.
رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا حكوومه‌ت و سه‌رۆكی خۆی ده‌بێت و له جێی ئۆكراینا به رووسیا گرێ ده‌درێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئۆكراینا ئاماده نییه هیچ خاكێك راده‌ست بكات، ئه‌وا به خاكی ئۆكراینا ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام له ژێر ده‌سه‌ڵاتی رووسیادا ده‌بێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئانا كێلی جێگری گوته‌بێژی كۆشكی سپی، هه‌واڵه‌كه‌ی به فه‌یك و ناڕاست ناو بردووه و گوتوویه‌تی، راپۆرتێكی بێ بنه‌مای تایمزه و هیچ پڕۆژه و پێشنیازێك له ئارادا نییه.
جێی باسه دادگای نێوده‌وڵه‌تیی لاهای، داگیركردنی خاكی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ئیسرائیلی به نایاسایی هه‌ژمار كردووه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا و رووسیا گوێیان پێی نه‌داوه.
دادگای لاهای له ئاداری 2022 به ده‌نگی 13 به‌ڵێ و دوو نه‌خێر، فه‌رمانی ده‌ركردووه هه‌رچی زووه رووسیا جه‌نگ بوه‌ستێنێت، به‌ڵام رووسیا قبووڵی نه‌كردووه.
دۆخی ئیسرائیلیش هاوشێوه‌ی هه‌مان دۆخه و هه‌رچه‌نده ئیسرائیل ئه‌ندامی دادگای نێوده‌وڵه‌تیی لاهایه، به‌ڵام حوكمه‌كانی دادگاكه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه.
جگه له‌مه رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆمه‌ڵێك بڕیارنامه‌ی ده‌ركردووه و داوای له ئیسرائیل كردووه كۆتایی به داگیركردنی فه‌له‌ستین بهێنێت، به‌ڵام ئیسرائیل گوێی پێ نه‌داوه.
ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دانوستانی ئه‌مه‌ریكی كه رۆڵی ناوبژیوانییان له دانوستانه‌كانی رووسیا و ئۆكراینادا هه‌بووه، داگیركردنی به‌شێك له خاكی رووسیا به دیفاكتۆ ده‌زانن و پێیان وایه، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بریتییه له دیاریكردنی سنوورێكی نوێی داگیركاری، بۆیه‌ش پوتین له هه‌وڵدایه تا كۆبوونه‌وه‌ی ئالاسكا كه بڕیاره سبه‌ی به‌ڕێوه بچێت، سنووره داگیركارییه‌كه‌ی به‌رفراوانتر بكات.
سباستیه‌ن گوركا به‌ڕێوه‌به‌ری دژه‌تیرۆر له حكوومه‌تی تره‌مپ، له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی پۆله‌تیكۆ ده‌ڵێت، ''ئێمه له دنیایه‌كی واقیعیدا ده‌ژین، حكوومه‌تی تره‌مپیش له دنیای واقیعیدایه، بۆیه‌ش ئێمه واقیعی جه‌نگ و پێشڕه‌وییه‌كانی جه‌نگ به فه‌رمی ده‌ناسین. ئێمه واقیع و دیفاكتۆ قبووڵ ده‌كه‌ین و شتێك لای ئێمه له سه‌رووی هه‌موو شته‌كانی تره، جا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێت یان هه‌ر شوێنێكی تر، ئه‌ویش بریتییه له رێگه‌گرتن له رشتنی خوێن و هه‌موو ده‌ستكه‌وت و ئامانجێك له دوای وه‌ستاندنی رژانی خوێن به‌دی دێت.''
جێی باسه كۆبوونه‌وه‌ی نێوان تره‌مپ و پوتین، سبه‌ی هه‌ینی له ئالاسكا ده‌كرێت و ئومێد هه‌یه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كۆتایی به جه‌نگی ئۆكراینا بهێنرێت كه له 24ی شوباتی ساڵی 2022ه‌وه ده‌ستی پێ كردووه، ژماره‌یه‌ك هه‌رێم و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا له‌وانه‌ش دۆنێتسك و لۆهانسك كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی رووسیاوه، رووسیا پێشتریش له ساڵی 2014 دوورگه‌ی كریمیای داگیر كردبوو.
دیار نییه له به‌رانبه‌ر ئه‌و داگیركارییه كه له پێشنیازه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێ كراوه، چی به ئۆكراینا ده‌درێت، هه‌موو ئامانجی ئۆكراینا ئه‌وه بووه ببێته ئه‌ندامی ناتۆ، به‌ڵام ئه‌و مافه‌ی پێ نه‌دراوه.