هاوینی ڕابردوو به نامه‌یه‌ك له ڕێگه‌ی تێلێگرامه‌وه ده‌ستی پێكرد كه تێیدا پێشنیاری ده‌ستكه‌وتنی پاره‌یه‌كی ئاسانی تێدابوو. ڤلادیسلاڤ ڤیكتۆرسۆن /٣١ ساڵ/، ئیسرائیلییهك كه له گه‌ڕه‌كێكی ڕۆژهه‌ڵاتی ته‌لئه‌بیب ده‌ژیا، كه‌وته داوه‌كه‌وه. به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی دادگای ئیسرائیل، یه‌كه‌م كاری بریتی بوو له سپراكردنی دروشمی دژه حكوومه‌ت له ده‌وروبه‌ری گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی، له‌ناویاندا یه‌كێكیان سه‌رۆك وه‌زیران بنیامین ناتانیاهۆی به هیتله‌ر به‌راورد ده‌كرد.
به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌ریانخست كه ڤیكتۆرسۆن و هاوبه‌شه‌كه‌ی ئانیا بێرنستاین، كه ئه‌ویش تۆمه‌تبار كرابوو به ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كان، پێكه‌وه ٦٠٠ دۆلاریان ده‌ست كه‌وتبوو. به‌پێی گوته‌ی پۆلیس ده‌ركه‌وت كه خاوه‌نكاره‌كه بریكارێكی ئێرانی بووه. ڤیكتۆرسۆن و خاتوو بێرنستاین كه له تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٤ گیران، به‌شێك بوون له شه‌پۆلێكی ئیسرائیلییه‌كان كه له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه فریو درابوون بۆ كاركردن بۆ ئێران، به‌پێی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیل.
داواكارییه‌كانی نێردراو له ڕێگه‌ی تێلێگرامه‌وه، به‌خێرایی په‌ره‌یان سه‌ند و گه‌یشته تێكدانی بۆكسی كاره‌با به ترشه‌ڵۆكی گۆگرد، سووتاندنی ئۆتۆمبێل، به‌كارهێنانی قوتووی سپرای قژ و یارییه ئاگرینه‌كان بۆ دروستكردنی بۆمب، له كۆتاییدا پیلاندانان بۆ تیرۆركردنی پرۆفیسۆرێكی ئیسرائیلی له به‌رانبه‌ر ١٠٠ هه‌زار دۆلاردا.
ڤیكتۆرسۆن و خاتوو بێرنستاین /ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ/، ئێسته دادگایی ده‌كرێن و تۆمه‌تبارن به پێوه‌ندی هێشتنه‌وه له‌گه‌ڵ بریكارێكی بیانی، تێكدان، ئاگرخستنه‌وه، له كه‌یسی ڤیكتۆرسۆندا به كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستیی پیلاندانان بۆ كوشتن.
هه‌وڵه‌كه‌ی ئێران ڕه‌هه‌ندێكی نوێ ده‌خاته سه‌ر شه‌ڕی سێبه‌ری نێوان ئیسرائیل و ئێران كه ده‌یان ساڵه به‌رده‌وامه، تێیدا ئیسرائیل هه‌وڵی سنوورداركردنی ئاواته ئه‌تۆمییه‌كانی تاران ده‌دات، ئێران پشتیوانی له هێزه بریكاره‌كانی سه‌ر سنووره‌كانی ئیسرائیل ده‌كات. پێشكه‌وتوویی هه‌واڵگریی ئیسرائیل له هێرشه ئاسمانییه‌كانی مانگی حوزه‌یران بۆ سه‌ر بنكه ئه‌تۆمی و ته‌ناهییه‌كان، كه‌سایه‌تییه باڵا سه‌ربازییه‌كان و زانایانی ئێران‌دا كوشت. شاره‌زایانی ته‌ناهی ده‌ڵێن، ئێرانیش هه‌وڵ ده‌دات دزه بكاته ناوه‌نده باڵاكانی ئیسرائیله‌وه.
به‌ڵام به‌رپرسان و شاره‌زایانی ئیسرائیل ده‌ڵێن، دامه‌زراندن و به كاربردنی ئیسرائیلییه ئاساییه‌كان كه له دوای هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٣ و شه‌ڕی له غه‌زه‌ی هه‌ڵگیرساند، په‌ره‌ی سه‌ندووه. ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكی ئێرانه بۆ ورووژاندنی ناكۆكیی ناوخۆیی و تێكدانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسرائیل به دانانی تۆڕێكی فراوان، دامه‌زرێنه‌ره ئێرانییه‌كان هیوایان وابوو چه‌ند كه‌سێك بدۆزنه‌وه كه ئاماده‌بن بكوژن، له هه‌مان كاتدا پرسیاری نیگه‌رانكه‌ر بۆ ئیسرائیل دروست بكه‌ن له‌باره‌ی دڵسۆزیی هه‌ندێك له هاووڵاتییه‌كانی.
به‌رپرسانی ئێران وه‌ڵامی داواكارییه‌كانیان به لێدوان نه‌دایه‌وه. هه‌ندێك له به‌رپرسانی تاران له‌مدواییه‌دا ئیسرائیلیان تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی له پشت زنجیره‌یه‌ك ئاگركه‌وتنه‌وه و ته‌قینه‌وه‌ی نهێنی له ئێران‌دا بووه.
حكوومه‌تی ئیسرائیلیش ده‌ڵێت، له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا، پۆلیس زیاتر له ٢٥ كه‌یسی دامه‌زراندنیان له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه ئاشكرا كردووه و ده‌یان كه‌یسی تریان له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كاندا پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه. دیاره ئێرانییه‌كان پاره و سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر له هه‌وڵێكی به‌رفراواندا بۆ دامه‌زراندنی ئیسرائیلییه‌كان له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كان خه‌رج ده‌كه‌ن.
كه‌مپینێكی هۆشیاریی گشتیی حكوومه‌تی ئیسرائیل له ڕێكلامه‌كانی ڕادیۆ و سۆشیال میدیادا، هۆشداریی ده‌دات كه "پاره‌ی ئاسان" ده‌توانێت ببێته هۆی "باجێكی قورس"ی چه‌ندان ساڵ له پشت شیشه‌كانی گرتووخانه‌وه. شالۆم بێن حه‌نان به‌رپرسێكی پێشووی دژه هه‌واڵگریی گوتی، داواكارییه په‌ره‌سه‌ندووه‌كان له ڤیكتۆرسۆن، جۆری سیخوڕیی كلاسیكین. ئه‌و تاكتیكانه به "پاره‌ی كه‌م بۆ ئه‌ركی بچووك" ده‌ست پێده‌كه‌ن.
بێن حه‌نان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌گه‌ڵ زیادبوونی پاره و مه‌ترسییه‌كان، فریودان و خۆخه‌ڵه‌تاندنیش زیاد ده‌كات. ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ كاری له‌و شێوه‌یه داده‌مه‌زرێن، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به خۆیان ده‌ڵێن، "تۆ ئه‌وه‌ت كرد، ئه‌وه‌نده خراپ نه‌بوو، تۆ كه‌ست نه‌كوشت،" گوتیشی، ئه‌مه‌ش وایان لێ ده‌كات كه ئه‌گه‌ری هه‌یه مه‌ترسیی زیاتر دروست بكه‌ن.
به‌رپرسانی ئیسرائیل ده‌ڵێن، زیاتر له ٤٠ ئیسرائیلی كه له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا گیراون، تۆمه‌تبار كراون یان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تۆمه‌تبار بكرێن، هه‌ندێكیان به هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ دوژمن له كاتی شه‌ڕدا. یه‌كێكیان سزا دراوه: مۆتی مامان بازرگانێكی شكستخواردووی ته‌مه‌ن 70 ساڵ، له ئه‌یلوولی ٢٠٢٤ گیرا. له مانگی نیساندا سزای ١٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، دوای ئه‌وه‌ی دووجار به قاچاخ له پشتی بارهه‌ڵگرێكه‌وه براوه‌ته ئێران و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌واڵگریی ئێران‌دا باسی تیرۆركردنی سیاسه‌تمه‌دارێكی ئیسرائیلی كردبوو.
گومانلێكراوه‌كان نوێنه‌رایه‌تیی چین و توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسرائیل ده‌كه‌ن، له‌ناویاندا جووی ئایندار و عه‌لمانییه‌كان، كۆچبه‌ران، هاووڵاتییانی عه‌ره‌ب، ئیسرائیلییه‌كی له‌دایكبووی ئێران، سه‌ربازێك، دانیشتوویهكی نیشینگهیهكی جووله‌كه‌نشینی كه‌ناری ڕۆژئاوا. به‌ڕێز مامان به‌ته‌مه‌نترینیانه؛ بچووكترینیان ته‌مه‌نی ١٣ ساڵه.
پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به زیاتر له ده‌یان تۆمهتنامهدا ده‌ریخست، ئه‌و بڕه پارانه‌ی كه گوایه خه‌رج كراون، به دراوی كریپتۆ دراون، زۆربه‌ی كات له چه‌ند هه‌زار دۆلارێك تێپه‌ڕی نه‌كردووه. زۆربه‌ی گومانلێكراوه‌كان له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا له یه‌كه‌م پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیان گیراون. تۆمهتنامهكان ده‌ریانخست كه ئه‌ركه‌كان بریتی بوون له ئاگرخستنه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی پاره، چه‌ك یان ته‌قه‌مه‌نیی شاردراوه و پاشان گواستنه‌وه‌یان بۆ شوێنی جیاواز. ئامانجه‌كان فه‌رمانیان پێكرابوو مۆبایل، كامێرا و كه‌ره‌سته‌ی دیكه بكڕن و به‌رنامه‌ی نهێنیكردن بۆ په‌یوه‌ندیی سه‌لامه‌ت دابه‌زێنن.
یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان، كۆچبه‌رێك له ئازه‌ربایجانه‌وه كه له باشووری ئیسرائیل ده‌ژیا، گوایه پێی گوتراوه ڕێگه‌كه‌ی به‌لای بنكه سه‌ربازییه هه‌ستیاره‌كاندا دۆكیومێنت بكات، شوقه‌یه‌ك به كرێ بگرێت كه ڕووی له به‌نده‌ری حه‌یفا بێت. تۆمهتنامهكان ده‌ڵێن، دوو كه‌سی تر پێیان گوتراوه كامێرا له نزیك ماڵی وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل دابنێن، به‌ڵام كاتێك ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسیان بینیوه ترساون. دوو گه‌نج تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی پیلانیان داناوه گه‌شت بكه‌ن بۆ ئێران بۆ ڕاهێنانكردن بۆ تیرۆرێك له ئیسرائیل.
له دادگایه‌كی بچووكی ته‌لئه‌بیب له ڕۆژێكی هه‌فته‌دا، ڤیكتۆرسۆن و خاتوو بێرنستاین به جلوبه‌رگی قاوه‌یی گرتووخانه‌وه له پشت شووشه‌وه دانیشتبوون، به پاسه‌وان لێك جیا كرابوونه‌وه، كاتێك لێكۆڵه‌رێكی پۆلیس شایه‌تی ده‌دا . تۆمه‌تنامه‌ی ئه‌و دوو كه‌سه ده‌ڵێت، ئه‌وان ئه‌ركه‌كانیان ئه‌نجام داوه "به زانینی ئه‌وه‌ی كه بریكارهكه له‌بری ده‌وڵه‌تێكی دوژمن یان ڕێكخراوێكی تیرۆریستی كار ده‌كات"، ئه‌وان ئاگاداربوون كه كاره‌كانیان ده‌توانێت زیان به ئاسایشی نیشتمانی بگه‌یه‌نێت.
پارێزه‌ری نوێنه‌ری ڤیكتۆرسۆن، ئیگال دۆتان گوتی، ئه‌و ئاگاداری هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه كه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی ڤیكتۆرسۆن له ئێران یان ده‌وڵه‌تێكی دوژمنی دیكه‌وه بووبێت.
له‌م كه‌یسه‌دا وه‌ك له هه‌ندێكی تردا، هیچ ئاماژه‌یه‌كی ڕوون به ئێران، سیخوڕی یان گواستنه‌وه‌ی زانیاری بۆ دوژمن له تۆمه‌تنامه‌كه‌دا نه‌بووه، ماده‌كانی كه‌یسه‌كه نهێنین. دۆتان گوتی، ڤیكتۆرسۆن لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه به‌بێ ده‌ستڕاگه‌یشتنی پێشوه‌خته به پارێزه‌ر، پاشان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌كان فیلمیان لێ نه‌گیراوه یان تۆمار نه‌كراون، ئه‌مه‌ش به‌رگرییه‌كه‌ی ئاڵۆز كردووه.
لێكۆڵه‌ری پۆلیس له‌سه‌ر سه‌كۆی شایه‌تیدان ئه‌و ئیدیعایانه‌ی ڕه‌ت نه‌كرده‌وه، به‌ڵام پێداگریی كرد كه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه ئێرانی بووه، لێكۆڵینه‌وه‌كانی به‌پێی پرۆتۆكۆل و له‌ژێر چاودێریی دادوه‌ریدا ئه‌نجام دراون.
یارۆسلاڤ ماتز پارێزه‌ری نوێنه‌ری خاتوو بێرنستاین گوتی، ئه‌و وایزانیوه بۆ چالاكانی تێوه‌گلاو له شه‌ڕه سیاسی و كولتوورییه‌كانی ئیسرائیل كار ده‌كات. ئه‌و كاتێك ڤیكتۆرسۆنی ناسی ته‌مه‌نی ١٧ ساڵ بوو. به‌ڕێز ماتز گوتی: "ئه‌و كچێكی گه‌نجی بێچاره‌یه كه له ژێر كاریگه‌ریی ڤیكتۆرسۆندا" بووه. به‌پێی تۆمه‌تنامه‌كه، ڤیكتۆرسۆن چه‌ندان ئه‌ركی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، له‌ناویاندا تێكدانی بۆكسی كاره‌با- له‌و كه‌یسه‌دا چونكه له برینداربوون به ترشی گۆگرد ترساوه. كاتێك نێردرا بۆ وێنه‌گرتنی خۆپێشانده‌رانی دژه حكوومه‌ت له ته‌لئه‌بیب، به‌رپرسێكی پۆلیس ڕێی لێ گرت و هه‌وڵیدا به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی به وێنه‌یه‌ك كه له ئینته‌رنێت دۆزیبووه‌وه بخه‌ڵه‌تێنێت، داواكاری گشتی وای گوت. به‌پێی تۆمه‌تنامه‌كه، خاتوو بێرنستاین هانی ڤیكتۆرسۆنی داوه ئۆتۆمبێل بسووتێنێت. ماتز گوتی كه ئه‌و تێوه‌نه‌گلاوه له پیلانی كوشتنی پرۆفیسۆره‌كه. به‌پێی تۆمه‌تنامه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه به ڤیكتۆرسۆنی گوتووه كه پرۆفیسۆره‌كه خیانه‌تی لێ كردووه و ئه‌و بۆ حكوومه‌ت كار ناكات.
به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه پێشنیاری كرد قه‌رزه‌كانی ڤیكتۆرسۆن بداته‌وه ئه‌گه‌ر پرۆفیسۆره‌كه بكوژێت، یان ئامانجێكی تر به كرێیه‌كی كه‌متر به بڕی ٤٠ هه‌زار دۆلار، گوتی كه له ڕووسیا چاوی به‌و دوو كه‌سه ده‌كه‌وێت و ده‌یانگوازێته‌وه بۆ وڵاتێكی سێیه‌م.
شه‌وی ٢٢ی ئهیلوول، ڤیكتۆرسۆن به به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی گوت كه ده‌توانێت تفه‌نگێكی نیشانه‌شكێن به ٢١ هه‌زار دۆلار بكڕێت. به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه گوتی كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكدا پێوه‌ندیی پێوه ده‌كاته‌وه. چه‌ند سه‌عاتێك دواتر، ڤیكتۆرسۆن و خاتوو بێرنستاین گیران.
نیویۆرك تایمز
وشه