له سه‌ره‌تای حه‌وت مانگی ڕابردوودا، سه‌ركرده‌كانی جیهانی ڕۆژئاوا له خولێكی چڕی ترهمپناسیدا بوون. یه‌ك له دوای یه‌ك سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتانی ئه‌وروپا گه‌شتیان كردووه بۆ واشنتن، هه‌موو جۆره وانه‌یه‌ك فێر بوون له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پیاوه سه‌یره‌كه كه له پشت مێزه گه‌وره‌كه، له ژووره زێڕینه‌كه‌دا دانیشتووه كه شێوه‌ی هێلكه‌ییه.
ڕۆژی دووشه‌م هه‌موو پۆله‌كه له كۆشكی سپی كۆبوونه‌وه. كاتی ئه‌وه هاتبوو كه خوێندنه‌كه‌یان به‌كار بهێنن. سه‌رۆكی ئۆكراینا ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی، وادیار بوو زۆرترین شت فێربووبوو له دوایین سه‌ردانیه‌وه، كاتێك گاڵته‌ی پێ ده‌كرا چونكه قاتی له‌به‌ر نه‌بوو، به كه‌سێكی بێ‌ڕێز داده‌نرا و له كۆتاییدا ده‌ركرا. ئه‌مجاره به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیتر، هه‌ستێكی باشی قۆشمه‌یی و نامه‌یه‌ك بۆ خانمی یه‌كه‌م، گه‌یشته كۆبوونه‌وه‌كه له نووسینگه‌ی (ئۆڤاڵ).
تره‌مپ كاتێك سه‌یری به‌ڕێز زیلینسكی ده‌كرد له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه و گوتی، "باوه‌ڕ ناكه‌م"، سه‌یری جله ڕه‌شه نوێیه‌كه‌ی ده‌كرد. "پێم خۆشه. سه‌یری خۆت بكه."
له نووسینگه‌ی هێلكه‌یی (ئۆڤاڵ)، زیلینسكی دووباره ڕووبه‌ڕووی برایان گلێن بووه‌وه، ڕۆژنامه‌نووسی هانده‌ری ڕاستڕه‌و كه ڕه‌خنه‌ی له زیلینسكی گرتبوو له‌سه‌ر جلوبه‌رگه‌كه‌ی له دوایین جار له نووسینگه‌ی هێلكه‌یی(ئۆڤاڵ). گلێن به زیلینسكی گوت ئێسته "زۆر نایاب ده‌رده‌كه‌ویت." زیلینسكی گوتی: "تۆ هه‌مان قاتت له‌به‌ردایه. ده‌بینیت، من گۆڕام، تۆ نا." هه‌مووان پێكه‌نین.
سه‌رۆكی ئۆكراینا نامه‌یه‌كی له هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه پێشكه‌ش كرد كه ئاراسته‌ی میلانیا تره‌مپ كرابوو. تره‌مپ به‌مه زۆر دڵخۆش بوو. "بۆ تۆ نییه، بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ته،" كاتێك تره‌مپ نامه‌كه‌ی گرته ده‌ست زیلینسكی وای گوت. ئه‌مه وای له تره‌مپ كرد پێبكه‌نێت و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی فراوان بكات گوتی "من ده‌مه‌وێت!"
دوای نیوه‌ڕۆ تره‌مپ و زیلینسكی پێوه‌ندییان به سه‌ركرده‌كانی به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، فڕه‌نسا و فینلانده‌وه كرد له ژووری نانخواردنی ده‌وڵه‌ت. سكرتێری گشتیی ناتۆ مارك ڕوته، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا ئۆرسولا ڤۆن دێر لایه‌ن له‌وێ بوون. هه‌ردووكیان له كاته جیاوازه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا ڕێگه‌ی خۆیان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ تره‌مپ دۆزیبووه‌وه. ئێسته پێكه‌وه دانیشتبوون و هه‌وڵیان ده‌دا وه‌ك یه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
له‌سه‌ر مێزه‌كه ڕۆیشتن، بۆ هه‌موو ئه‌وه‌ی كه كردبووی سوپاسیان كرد، له كاتێكدا به هێواشی داواكارییه‌كانیان بۆ گره‌نتییه‌كی ته‌ناهیی هه‌میشه‌یی له ئۆكرانیا و ئاگربه‌ستێكی ده‌ستبه‌جێ خسته‌ڕوو.
ئه‌م دۆخه ناسكه بۆ ساتێك له مه‌ترسیدا بوو كاتێك ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا فریدریش مێرز، كه‌مێك زۆرتر له‌وانی تر دووپاتی كرده‌وه كه ئاگربه‌ست زۆر گرنگه. تره‌مپ چه‌ند ڕۆژێك پێشتر چووبووه ئه‌لاسكا به ئامانجی ڕاگه‌یه‌نراوی گه‌یشتن به ئاگربه‌ست، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی به‌ده‌ستی بهێنێت، قسه‌كانی گۆڕی. هه‌ڵوێستی گشتیی ئێسته‌ی ئه‌وه‌یه كه ئاگربه‌ست پێویست نییه بۆ به‌رده‌وامبوون له دانوستانه‌كان. كاتێك مێرز دووپاتی كرده‌وه كه پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته، زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر ڕووی تره‌مپ نه‌ما.
سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا له ژووری نانخواردنی ده‌وڵه‌ت، له‌وێ بوون بۆ به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانێكی جیهانی. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌بوو كه ده‌بوو باری ده‌روونی پیاوێكی به‌ناوبانگی گۆڕاویش به‌ڕێوه ببه‌ن. بابه‌تی ئه‌م كۆبوونه‌وه دیپلۆماسییه باڵایه دیپلۆماسی بوو تێكه‌ڵ به ده‌روونناسی.
شتێكی تری سه‌یر ئه‌وه‌بوو كه سه‌رۆك ڤلادیمێر پوتین له ڕووسیا به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا ده‌سووڕایه‌وه، ته‌نیا له ده‌ره‌وه‌ی بینین، وه‌ك كاره‌كته‌رێك له پشت په‌رده. تره‌مپ به‌رده‌وام باسی دیدگه‌ی پوتینی ده‌كرد. گوتی "ڤلادیمێر پوتین ده‌یه‌وێت كۆتایی بێت،" چه‌ندان جار ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پێویسته پێوه‌ندیی به پوتینه‌وه بكات بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كان. ئه‌وروپییه‌كان له هه‌موو باسێكدا له‌سه‌ر پوتین بێده‌نگ بوون، وه‌ك ئه‌وه‌ی به زه‌حمه‌ت پێویستیان به بیرخستنه‌وه‌ی دیدگه‌ی سه‌ركرده‌ی ڕووسیا بێت.
كێ باشتر شاره‌زایی له ته‌كنیكی نزیكبوونه‌وه له هه‌سته‌كانی تره‌مپدا هه‌یه، پوتین یان ئه‌وروپییه‌كان؟ دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی ڕووسیا له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له ئهنكۆراژ له ڕۆژی هه‌ینیدا كاتی له‌گه‌ڵ تره‌مپ به‌سه‌ر برد، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا زۆربه‌ی ڕێبازی پوتینی له‌سه‌ر ئۆكرانیا وه‌رگرت. به‌ڵام تا كۆتایی ڕۆژی دووشه‌م، وادیار بوو كه ئه‌وروپییه‌كان شتێك یان دووان فێر بوون.
تره‌مپ له دوای ته‌واوبوونی هه‌موو شتێك، له سۆشیال میدیادا نووسی، "كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆرباشم له‌گه‌ڵ میوانه به‌ڕێزه‌كاندا هه‌بوو".
شۆن مهككریس په‌یامنێری كۆشكی سپییه بۆ ڕۆژنامه‌ی تایمز كه ڕووماڵی ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌كات.
نیویۆرك تایمز
وشه