سه‌رۆك تره‌مپ له ناوه‌ڕاستی مانگی ئایاردا به ڕۆژنامه‌نووسانی گوت، "هیچ شتێك ڕوو نادات تا من و پوتین كۆ ده‌بینه‌وه." تره‌مپ ئه‌و قسه‌یه‌ی ده‌كرد كه بۆ كێشه‌یه‌كی مشتومڕاوی وه‌ك جه‌نگی ڕووسیا له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا، تاكه چاره‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی بیروبۆچوونی سه‌ركرده‌كانی دوو زلهێزهكهیه كه ده‌توانن ڕێككه‌وتن بكه‌ن، سه‌ركێشی بكه‌ن و بیكه‌نه واقیع.
ئێسته نۆ ڕۆژ دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له بنكه‌یه‌كی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكی له ئهنكۆراژ، هه‌موو نیشانه ده‌ره‌كییه‌كان ئه‌وه پێشان ده‌ده‌ن كه هه‌موو پێشكه‌وتنێكی ڕاسته‌قینه وه‌ستاوه. تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه دابوو كه سه‌رۆك ڤلادیمێر پوتینی ڕووسیا و سه‌رۆك ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی ئۆكرانیا یه‌ك به یه‌ك و پاشان پێكه‌وه له‌گه‌ڵ تره‌مپ كۆ ده‌بنه‌وه، به‌ڵام هیچ كام له كۆبوونه‌وه‌كان دیاری نه‌كراون. سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا، ڕۆژی یه‌كشه‌م له كه‌ناڵی ئێن بی سی گوتی: "كارنامه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نییه."
له كاتێكدا تره‌مپ به سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپای گوت كه پوتین ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر ڕێگه‌دان به هێزێكی ئاشتیپارێز له ناو ئۆكرانیادا، تا ناوه‌ڕاستی هه‌فته ڕووسه‌كان باسیان له پێكهاته‌یه‌كی زۆر جیاواز ده‌كرد، كه ڕووسیا به‌شداریی گره‌نتییه ته‌ناهییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌كات كه له شوباتی ٢٠٢٢ دا داگیری كرد. ئه‌مه‌ش به‌و ئیدیۆمه ده‌كرێت ڕهجهتهی بكه‌ین كه (ڕێوی بكه‌ینه پاسه‌وانی كولانه‌ی مریشك).
ئه‌مه هه‌مووی نیشانه‌ی ناته‌بایی ستراتیجی ١٠ ڕۆژی ڕابردووه. هه‌ندێك جار تره‌مپ خۆی وه‌ك ناوهنگیرێك پێشان ده‌دات كه ده‌توانێت كاریگه‌ریی خۆی به‌كار بهێنێت بۆ وه‌رگرتنی سازش له پوتین، پاشان زیلینسكی ناچار بكات هه‌ندێك زه‌ویی پێشكه‌ش بكات و ڕێككه‌وتنێك بكات. له ساته‌كانی تردا وه‌ك هاوپه‌یمانێكی ئۆكرانیا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵێنی یارمه‌تیدانی ده‌دات بۆ پاراستنی له هێرشی داهاتوو. هه‌فته‌ی ڕابردوو پۆستێكی له سۆشیال میدیادا بڵاو كرده‌وه و تێیدا گوتی، ئۆكرانیا "هیچ چانسێكی بردنه‌وه‌ی نییه" به‌بێ ڕێگه‌پێدانی هێرشكردنه سه‌ر قووڵایی ڕووسیا، ڕێگه‌ی نه‌داوه ئۆكرانیا "بجهنگێتهوه، ته‌نیا به‌رگری بكات."
دوای ئه‌وه‌ی له ئهنكۆراژ ڕای گه‌یاند كه پوتین ئاشتیی ده‌وێت، ئێسته ددان به گومانهكانیدا ده‌نێت و ده‌ڵێت، ده‌زانێت كام لایه‌ن به‌رپرسیاره له شكست ئه‌گه‌ر بگاته ئه‌و قۆناغه. ڕۆژی هه‌ینی به ڕۆژنامه‌نووسانی گوت: "ده‌زانم به كام ئاراسته‌دا ده‌ڕۆم، چونكه یان به‌م ڕێگایه‌دا ده‌ڕۆم یان به‌و ڕێگه‌یه‌دا."
بۆ تره‌مپ یه‌كگرتوویی كه‌متر گرنگه له دیپلۆماسیی سه‌ركرده بۆ سه‌ركرده. ئه‌و ته‌نیا نییه له ناو سه‌رۆكه‌كاندا كه پێی وایه توانای كه‌سی خۆی بۆ قه‌ناعه‌تپێكردن، بنه‌مای سه‌ركه‌وتنه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و كۆتاهێنان به جه‌نگه‌كان. تیۆدۆر ڕۆزڤێڵت دڵنیا بوو له هه‌مان شت و ١٢٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كۆتایی به جه‌نگی ڕووسیا- ژاپۆن هێنا. ئه‌و ململانێیه به واژووكردنی په‌یماننامه‌ی پۆرتسمۆس له‌سه‌ر خاكی ئه‌مه‌ریكا كۆتایی هات، بووه هۆی ئه‌وه‌ی ڕۆزڤێڵت خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی به‌ده‌ست بهێنێت، به ته‌واوی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه تره‌مپ شه‌رم ناكات بڵێت كه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت.
به‌ڵام تا ئێسته لانی كه‌م ئه‌م دانوستاندنه له‌گه‌ڵ ڕووسیا به‌دوای مۆدێلی ڕۆزڤێڵتدا ناڕوات. له‌بری ئه‌وه، دانیشتنه‌كه‌ی تره‌مپ له‌گه‌ڵ پوتین له ئهنكۆراژ ده‌ست ده‌كات به بانگهێشتكردنی به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ دیپلۆماسیی ڕووبه‌ڕووی خۆی له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ- ئونی كۆریای باكور حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر: دۆستانه، پڕ له دهستلهقاندن و ساته‌كانی دروستكراو بۆ ته‌له‌ڤزیۆن و ئاڵوگۆڕی گه‌رم، پوتینیش وێنه‌یه‌كی كۆبوونهوهكهیانی بۆ تره‌مپ نارد، به‌ڵام پێشكه‌وتن نه‌بوو. له كۆتایی ڕۆژه‌كه‌دا كۆریای باكور یه‌ك چه‌كی ئه‌تۆمی ڕاده‌ست نه‌كرد، له‌و كاته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كۆگه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی خۆی فراوان كردووه.
ئیڤۆ داڵده‌ر باڵوێزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له ناتۆ كه پێوه‌ندیی به سه‌نته‌ری بێلفه‌ر بۆ زانست و كاروباری نێوده‌وڵه‌تی له هارڤارد ده‌كات، گوتی: "تره‌مپ به پێگه‌یه‌كی ڕۆژئاوایی یه‌كگرتوو چووه ناو ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، پێویسته سه‌ره‌تا ئاگربه‌ستێك هه‌بێت." "پاشان له كۆتاییدا كۆده‌بنه‌وه، تره‌مپ ده‌ستبه‌رداری پێگه‌كه ده‌بێت و له‌بری ئه‌وه‌ی شته‌كان به‌ره‌وپێشه‌وه ببات، گۆڵێك له خۆی ده‌كات."
گوتیشی: "دڵخۆش نابێت ئه‌گه‌ر ئاگربه‌ستێك نه‌بێت كه ده‌رئه‌نجامی سه‌خت ده‌بێت و هیچ شتێك نه‌بوو." تره‌مپ گوتی ئامانجی ئه‌وه‌بوو "ڕاسته‌وخۆ بچێته سه‌ر ڕێككه‌وتنێكی ئاشتی،" له سۆشیال میدیادا نووسی، "كۆتایی به جه‌نگه‌كه ده‌هێنێت"، چونكه ئاگربه‌سته‌كان "زۆرجار به‌رده‌وام نابن."
تره‌مپ ئێسته ده‌ڵێت له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ده‌زانێت ئایا پوتین رژده، هه‌مان ماوه‌ی كات كه چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر به سه‌ركرده‌ی ڕووسیای دابوو بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕه‌كه، واده‌یه‌ك كه پاشان پشتگوێی خست. (دوو هه‌فته یه‌كه‌ی ستانداردی كاته بۆ تره‌مپ بۆ داواكردنی ئه‌نجام.)
به‌ڵام له حاڵه‌تی ئۆكرانیادا تره‌مپ هه‌میشه ڕێگه‌یه‌ك بۆ خۆی ده‌هێڵێته‌وه و ده‌ڵێت، ڕه‌نگه هیچ ئاشتییه‌ك نه‌بێت، ڕه‌نگه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ته‌نیا ناچار بێت پاشه‌كشه بكات و ڕێگه به ئۆكرانییه‌كان و ڕووسه‌كان بدات بجه‌نگن. ده‌ستشوشتنی له ململانێكه، ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی كه ده‌توانێت پوتین و زیلینسكی بهێنێته سه‌ر مێزی دانوستاندن، به‌ڵام ناتوانێت وایان لێ بكات ڕێكبكه‌ون، ڕێگه‌یه‌كی هه‌ڵاتنی پێده‌دات ئه‌گه‌ر دانوستاندنه‌كانی شكست بهێنن.
به‌ڵام ئه‌وه ناته‌باییه‌كی گه‌وره دروست ده‌كات، نادڵنیاییهك له‌سه‌ر ڕۆڵی ئه‌مه‌ریكا له‌م هه‌وڵه‌دا. هه‌ندێك جار تره‌مپ و جێگری سه‌رۆك جه‌ی دی ڤانس وه‌ك ناوهنگیرێكی بێلایه‌ن ده‌رده‌كه‌ون كه ته‌نیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن لایه‌نه‌كان پێكه‌وه كۆ بكه‌نه‌وه، وه‌ك ڕۆزڤێڵت كردی و هه‌ندێك جار وه‌ك ئه‌وه ده‌رده‌كه‌ون ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانی به‌هێزی هه‌یه له دڵنیابوون له‌وه‌ی ئۆكرانیا وڵاتێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ ده‌مێنێته‌وه.
تره‌مپ له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ڕێبازی دووه‌می گرته‌به‌ر. ڕای گه‌یاند كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پێوه‌ندیی به سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپاوه ده‌كات له دروستكردنی گره‌نتییه ته‌ناهییه‌كان بۆ ئۆكرانیا، هه‌رچه‌نده به خێرایی له چاوپێكه‌وتنه‌كاندا ئه‌وه‌ی زیادی كرد كه هیچ سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر زه‌وی نابێت. گوتی ئه‌گه‌ر سه‌رباز هه‌بن، ئه‌وا به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه له چه‌ند وڵاتێكه‌وه دێن، له‌وانه به‌ریتانیا، فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ڕه‌نگه زانیاریی هه‌واڵگری و پشتیوانیی ئاسمانی دابین بكات.

به‌ڵام گره‌نتی ته‌ناهی به واتای ئه‌وه دێت كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پابه‌ند ده‌بێت به به‌رگریی له ئۆكرانیا ئه‌گه‌ر ڕووسیا دووباره هێرشی كرده‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ناتۆش نه‌بێت، جووڵه‌یه‌ك كه تره‌مپ دژیه‌تی. ئۆكرانییه‌كان گوماناوین: له ساڵی ١٩٩٤دا ئه‌وان یاداشتی بوداپێستیان واژوو كرد كه تێیدا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و به‌ریتانیا و ڕووسیا، گره‌نتییه‌كی ته‌ناهی نادیاریان پێشكه‌ش كرد، له به‌رانبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوونی ئۆكرانیا له چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كان كه له‌سه‌ر خاكی خۆی مابوونه‌وه كاتێك یه‌كێتی سۆڤییه‌ت ڕووخا.
تره‌مپ له ئهنكۆراژ گوتی، پوتین له گره‌نتییه ته‌ناهییه‌كانی ڕۆژئاوا بۆ ئۆكرانیا تێگه‌یشتووه و ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه، به‌ڵام تا كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕووسه‌كان ئه‌و مه‌رجه‌یان زیاد كرد كه ده‌بێت ئه‌وان به‌شێك بن له هێزی گره‌نتیی ته‌ناهی، پێشنیاریان كرد كه هیچ وڵاتێكی ناتۆ ناتوانێت سه‌ربازه‌كانی له ئۆكرانیادا بهێڵێته‌وه.
له به‌رنامه‌ی "Meet the Press" له كه‌ناڵی ئێن بی سی ڕۆژی یه‌كشه‌م، ڤانس خۆی له پرسیارێك دزییه‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ڕووسیا ده‌توانێت ڕۆڵێكی له‌و شێوه‌یه بگێڕێت؟ گوتی "دانوستاندن به‌شێكه له دانوستاندن." ئه‌و دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه ئیداره‌ی تره‌مپ "فشاری ئابووری زیاتری خستووه‌ته سه‌ر ڕووسه‌كان بۆ وه‌ستاندنی ئه‌م جه‌نگه له‌وه‌ی بایدن له سێ ساڵدا كردی،" بانگه‌شه‌یه‌ك كه یاریده‌ده‌رانی بایدن ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه، به له‌به‌رچاوگرتنی سزای به‌رفراوان له‌سه‌ر بازرگانی، بانك، دارایی و سێكته‌ره‌كانی تر، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانی دوای داگیركردنه‌كه سه‌پاندیان.
ڤانس له كۆتاییدا گوتی: "له كۆتاییدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بین یان سه‌رمان به دیواردا ده‌ده‌ین". وه‌ك سیناتۆرێك، ڤانس به به‌رده‌وامی ده‌یگوت كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، پێویسته له پشتیوانیكردنی ئۆكرانیا پاشه‌كشه بكات، چونكه هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی نیشتمانیی ڕاسته‌وخۆ له ئه‌نجامه‌كه‌دا نییه.
تره‌مپ پێی وایه ململانێكه له‌سه‌ر خاكه، به‌ڵام ئه‌وه له‌سه‌ر ناسنامه كه ئایا ئۆكرانیا پێوه‌ندیی به ڕۆژئاواوه ده‌كات، یان به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر له ژێر كۆنترۆڵی ڕووسیادا ده‌بێت.
ده‌یڤید ئی. سانگه‌ر ڕووماڵی ئیداره‌ی تره‌مپ و كۆمه‌ڵێك پرسی ئاسایشی نیشتمانی ده‌كات. ئه‌و زیاتر له چوار ده‌یه ڕۆژنامه‌نووسی تایمز بووه، چوار كتێبی له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و كێشه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی نووسیوه.
نیویۆرك تایمز
وشه