ناوه‌نده‌كانی كۆنترۆڵكردن و خۆپاراستن له نه‌خۆشییه‌كان (CDC)، ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌و شوێنه بووه كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان پشت به زانیاری و داتاكانی ده‌به‌ستن بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ته‌ندروستی. نووسینگه‌ی ئاماری كار (Bureau of Labor Statistics) سه‌رچاوه‌ی ژماره‌ی كاره‌كانی بێلایه‌ن بوو له ده‌ره‌وه‌ی جه‌مسه‌رگیریی سیاسی بوون. كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان بتوانن له‌به‌ر ڕۆسنایی ئه‌مه، ئابووری هه‌ڵسه‌نگێنن.
بانكی ناوه‌ندی فیدراڵی (Federal Reserve) بانكی ناوه‌ندی سه‌ربه‌خۆ بوو كه زۆرجار داواكارییه كورتخایه‌نه‌كانی سه‌رۆكه‌كانی ڕه‌ت ده‌كرده‌وه بێ جیاوازی، چاوی له سه‌ر ته‌ندروستیی ئابووری درێژخایه‌نی وڵات بوو. ئێسته سه‌ربه‌خۆیی هه‌ر یه‌كێك له‌م دامه‌زراوه ئه‌مه‌ریكییانه له ژێر پرسیاردایه، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ له هه‌وڵێكدا بۆ بنبڕكردنی كایه سه‌ربه‌خۆكانی حكوومه‌ت، سه‌ركرده‌كانیانی له كار دوور خستووه‌ته‌وه یان هه‌نگاوی ناوه بۆ دوورخستنه‌وه‌یان.
ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن، به‌م كاره ئیداره‌ی تره‌مپ، متمانه‌ی ئه‌و ئاژانسانه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه كه ماوه‌یه‌كی زۆره له ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ته‌وه ڕێزیان لێ گیراوه، ڕۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕن له دابینكردنی زانیاری پێویست بۆ ڕێنوێنیكردنی بڕیاره گه‌وره‌كان له‌باره‌ی ڕێڕه‌وی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
كریس ئێدلسۆن یاریده‌ده‌ری پرۆفیسۆری حكوومه‌ت له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی گوتی: ئه‌م شوێنانه "نابێت حزبی بن." گه‌وره‌ترین مه‌ترسی ئه‌وه‌یه كه دامه‌زراوه‌كه متمانه‌ی له ده‌ست بدات و خه‌ڵك نه‌توانن پشتی پێ ببه‌ستن.
له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا، تره‌مپ سه‌رۆكی نووسینگه‌ی ئاماری له كار دوور خسته‌وه، هه‌وڵی داوه حاكمێكی ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی له كار دوور بخاته‌وه، له هه‌وڵێكدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی كۆنترۆڵی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، پشتیوانیی له بڕیاری وه‌زیری ته‌ندروستی كردووه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری CDC له‌سه‌ر سیاسه‌تی ڤاكسین. بۆیه پارێزه‌رانی سوزان مۆنارێز به‌ڕێوه‌به‌ری CDC، گوتیان ئه‌و كراوه‌ته ئامانج، دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌تی كرده‌وه "ڕێنوێنییه نازانستی و بێباكه‌كان په‌سند بكات."
هه‌وڵه‌كانی كۆشكی سپی، نوێنه‌رایه‌تیی ده‌ستێوه‌ردانی شه‌ڕی سیاسی ده‌كات له كایه‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسه‌تی دارایی و ته‌ندروستی فیدراڵی، كه به‌شێوه‌یه‌كی نه‌ریتی له‌و جۆره ده‌ستێوه‌ردانانه پارێزراو بوو. ویلیا‌م ئه‌ی. گاڵستۆن سه‌رۆكی لێكۆڵینه‌وه‌كانی حوكمڕانی له دامه‌زراوه‌ی بروكینگز گوتی، پاكتاوكردنه‌كه له CDC "شاره‌زایی زانستی و پزیشكی ده‌گۆڕێته‌وه به بیرۆكه‌كان له‌باره‌ی ته‌ندروستی و نه‌خۆشی كه ته‌نیا كه‌مێك له ڕاستییه‌وه نزیكن."
گوتی، ئه‌گه‌ر متمانه‌ی بانكی ناوه‌ندی فیدراڵی تێكبچێت، ته‌نانه‌ت ده‌توانێت "سه‌قامگیری ئابووری دنیا" بخاته مه‌ترسییه‌وه. گاڵستۆن كه ڕاوێژكاری سیاسه‌تی سه‌رۆك بێڵ كلینتن بوو، گوتی كه ئه‌و بینیویه‌تی تره‌مپ ڕۆڵی سه‌رۆكایه‌تی زۆر زیاتر له پێشینه‌كانی به كار ده‌هێنێت.
"ئه‌مه گشتگیرترین هه‌وڵه كه تا ئێسته له سه‌رۆكێكه‌وه بینیبێتمان بۆ ناوه‌ندیكردنی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن له ده‌ستی سه‌رۆكدا، بۆ كه‌مكردنه‌وه یان نه‌هێشتنی كایه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی، بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت بكرێت له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵبژێردراون بۆ ئه‌وه‌ی دژی ویستی ئه‌و نه‌بن، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی لقه كێبه‌ركێكاره‌كانی حكوومه‌ت،". گاڵستۆن گوتی، "ئه‌مه ناوه‌ندیكردنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستوورییه له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردندا."
به‌رپرسانی نزیكی تره‌مپ ده‌ڵێن، سه‌رۆك مافی خۆیه‌تی ئه‌و به‌رپرسانه له كار دوور بخاته‌وه كه هاوبه‌شی به‌رنامه‌ی ئه‌و نین. تایلۆر ڕۆجه‌رز گوته‌بێژی كۆشكی سپی گوتی: "بۆ چه‌ندان ساڵ كاندیده كۆمارییه‌كان، هه‌ڵمه‌تیان بۆ كۆنترۆڵكردنی ده‌سه‌ڵاتی بیرۆكراته هه‌ڵنه‌بژێردراوه‌كان كردووه، به‌ڵام سه‌رۆك تره‌مپ به كرده‌وه ئه‌م به‌ڵێنه ده‌یان ساڵه‌ی جێبه‌جێ كرد بۆ كۆنترۆڵكردنی ده‌سه‌ڵات، چونكه خه‌رجی حكوومه‌تی له كۆنترۆڵ ده‌رچوو."
له ماوه‌ی یه‌كه‌م خولی سه‌رۆكایه‌تی خۆیدا، تره‌مپ ئاماژه‌ی به ماده‌ی دووه‌می ده‌ستوور كرد كه گوتی، مافی ئه‌وه‌ی پێ ده‌دات "هه‌رچییه‌كم بوێت وه‌ك سه‌رۆك بیكه‌م." له خولی دووه‌میدا هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و دیدگه ماكسیمالیستییه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بكاته واقیع.
به په‌سندكردنی تیۆری جێبه‌جێكاری یه‌كگرتوو، تره‌مپ فه‌رمانێكی جێبه‌جێكاری واژوو كردووه كه داوا له ئاژانسه سه‌ربه‌خۆكان وه‌ك كۆمسیۆنی پێوه‌ندییه‌كانی فیدراڵی و كۆمسیۆنی گۆڕینه‌وه‌ی كاغه‌زه به‌هادارییه‌كان ده‌كات، كه ڕێساكانیان و كاره بودجه‌ییه‌كانیان له ڕێگه‌ی كۆشكی سپییه‌وه بۆ پێداچوونه‌وه بنێرن. وه‌زاره‌تی دادی گۆڕیوه كه جارێك شوێنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆ بوو، كه‌سانی دڵسۆز و پارێزه‌ره تایبه‌تییه‌كانی خۆی له پۆسته باڵاكان داناوه.
سیاسه‌تی "خشته‌ی F"ی دووباره جێبه‌جێ كردووه له هه‌وڵێكدا بۆ لاوازكردنی سه‌ربه‌خۆیی كارمه‌ندانی مه‌ده‌نی پیشه‌یی كه وا ده‌كات دوورخستنه‌وه‌یان ئاسانتر بێت. له كاتی ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه زیاتر له 20 پشكنه‌ری گشتی یان پشكنه‌ری گشتیی كاتیی له كار دوور خستووه‌ته‌وه یان پله‌ی دابه‌زاندوون، كه كایه‌كانی لێپرسینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی له حكوومه‌ت داماڵیوه.
ئیداره‌كه نزیكه‌ی 30 كارمه‌ندی ئاژانسی به‌ڕێوه‌بردنی باری له‌ناكاو فیدراڵی (FEMA)ی ڕاگرتووه، دوای ئه‌وه‌ی نامه‌یان بۆ كۆنگرێس نووسی و هۆشدارییان دا كه ئیداره‌ی تره‌مپ، توانای وڵاتی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گه‌رده‌لوول، لافاو و كاره‌ساته‌كانی تری كه‌شوهه‌وای توند تێكداوه. ئێدلسۆن گوتی: "هه‌مووان ئه‌مه ده‌بینن و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت كاره‌كانیان بپارێزن، تێده‌گه‌ن كه ناتوانن قسه بكه‌ن."
كۆنه‌پارێزان ده‌ڵێن كه كارمه‌ندانی حكوومه‌ت، زۆریان كه تره‌مپ به ئه‌ندامانی "ده‌وڵه‌تی قووڵ" ناویان ده‌بات، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌رنامه‌ی ئه‌و تێكبده‌ن. له ساڵانی ڕابردوودا زۆر ده‌سه‌ڵاتیان كۆ كردووه‌ته‌وه، بڕیاریان له‌سه‌ر په‌تای كۆڤید-19 داوه كه له ناو لایه‌نگرانی ڕاستڕه‌ودا ناپه‌سند بوو و به لای ئه‌وانه‌وه زۆر سیاسی بوو.
نیویۆرك تایمز
وشه