كاتێك سه‌رۆك شی جینپینگ ڕۆژی چوارشه‌م، سه‌رۆكایه‌تیی نمایشێكی گه‌وره‌ی هێزی سه‌ربازیی چین له په‌كین كرد، زۆر زیاتر له فڕۆكه‌ی جه‌نگی و مووشه‌ك نمایش كران. شی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ڕووسیا، ئێران و كۆریای باكور، ئه‌و ئاماژه‌یه‌یان به دنیا ده‌دا كه بژارده‌یه‌كی گونجاویان له بری سه‌ركردایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه. چین، به هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه‌ی تردا، ده‌توانێت سیستمی نێوده‌وڵه‌تیی ئێسته هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و به‌ڕه‌نگاری ئه‌مه‌ریكا بێته‌وه كه ته‌لارسازی سه‌ره‌كیی سیستمه‌كه‌یه.
نمایشكردنی ئه‌م یه‌كێتییه له‌وانه‌یه بۆ هه‌ندێك كه‌س سه‌رسوڕهێنه‌ر بووبێت، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه ته‌نهیا دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر، هه‌ندێك چاو‌دێر تێگه‌یشتنی نێوان چوار ده‌وڵه‌ته‌كه، ئه‌وه‌ی كه ئێمه ناومان لێ ناوه "ته‌وه‌ری گۆڕانكاری” به ڕه‌تكراوه‌یان دانا. له مانگی حوزه‌یراندا مۆسكۆ، په‌كین و پیۆنگیانگ كه‌م تا زۆر، له كاتێكدا ئێران ١٢ ڕۆژ له شه‌ڕی سه‌ختی له‌لایه‌ن ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكاوه هاته ده‌ره‌وه و به‌رگه‌ی گرت، به‌یاننامه‌ی سه‌ركۆنه‌كردنی هێرشه‌كانیان ده‌ركرد، به‌ڵام شتێكی ئه‌وتۆیان نه‌كرد.
به‌ڵام ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ته‌وه‌ره‌كه له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه، به هه‌ڵه تێگه‌یشتنه له‌وه‌ی كه ڕاستییه‌كه‌ی چییه: هاوپه‌یمانی چوار وڵات كه سه‌ره‌ڕای جیاوازییه گه‌وره‌كانیان، دوژمنێكی هاوبه‌ش له ئه‌مه‌ریكادا ده‌بینن. هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه هه‌ندێك جار یارمه‌تیی یه‌كتر بده‌ن، وه‌ك سه‌ربازانی كۆریای باكور كه چوونه پاڵ هاوپه‌یمانه ڕووسییه‌كانیان له شه‌ڕی دژی هێزه‌كانی ئۆكرانیا، به‌ڵام ئه‌وه خاڵی سه‌ره‌كی نییه. گرووپه‌كه ئامانجێكی زۆر گه‌وره‌تری هه‌یه. هه‌وڵ ده‌دات وه‌ك هێزه‌كانی ته‌وه‌ره‌یی سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌می ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا و ژاپۆن، "سیستمێكی نوێی شته‌كان” دابمه‌زرێنێت، كه تێیدا هه‌ر وڵاتێك بتوانێت "شوێنی گونجاوی خۆی” داوا بكات. ناڕازین له سیستمێكی نێوده‌وڵه‌تی كه پێیان وایه پێگه و ئازادیی كرداریان لێ زه‌وت ده‌كات كه به‌هۆی هێز و شارستانییه‌ته‌كه‌یانه‌وه شایه‌نیانه، له خواستی گۆڕینیدا یه‌كگرتوون.
پێشوه‌خته هاوكاری نێوان چواره‌كه توانای سه‌ربازیی دوژمنانی ئه‌مه‌ریكای به‌هێزتر كردووه، له هه‌مان كاتدا ئامرازه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی واشنتنی لاواز كردووه كه ده‌توانێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان به‌كاری بهێنێت. له هیچ شوێنێك كاریگه‌رییه‌كه‌یان هێنده‌ی ئۆكرانیا دیار نه‌بووه كه چین، ئێران و كۆریای باكور، وایان له كرێملن كردووه بتوانێت له شه‌ڕه‌كه‌ی به‌رده‌وام بكات و باشتر به‌رگه‌ی فشاری نێوده‌وڵه‌تی بگرێت. وڵاتانی ته‌وه‌ره‌كه ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌رده‌وام بن له په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه ئابووری و ته‌كنه‌لۆجییه‌كانیان، بۆ باشتركردنی توانایان له بازدان به‌سه‌ر سزاكانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی، له كۆنترۆڵی هه‌نارده‌كردندا. له هه‌مان كاتدا بژارده‌یه‌ك پێشكه‌ش به وڵاتانی سێیه‌م بكه‌ن له جیاتی پشتبه‌ستن به بازاڕ، بانك و دراوی ئه‌مه‌ریكا.
كاریگه‌ریی سه‌ربازیی پێوه‌ندییه‌كانی نێوانیان بێگومان گرنگترین ده‌بێت. ئه‌م وڵاتانه ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازی و زانیاری له‌و بواره‌دا به شێوه‌یه‌ك هاوبه‌ش ده‌كه‌ن كه ڕێگه‌یان پێ ده‌دات، كه‌لێنی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا كه‌م بكه‌نه‌وه. هاوكارییه‌كه‌یان ده‌توانێت ئه‌و كاته كورت بكاته‌وه كه ڕووسیا پێویستی پێیه‌تی، بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی هێزه ئاساییه‌كانی له هه‌ر وه‌ستانێكی شه‌ڕی ئۆكرانیادا، به دابینكردنی ته‌قه‌مه‌نی یان ئه‌و پارچانه‌ی كه مۆسكۆ پێویستی پێیه‌تی بۆ دروستكردنی چه‌كی زیاتر به خێرایی. ئه‌مه ده‌توانێت په‌نجه‌ره‌یه‌كی لاواز بۆ ناتۆ دروست بكات، ئه‌گه‌ر ڕووسیا بتوانێت خێراتر له‌وه‌ی ئه‌وروپا تواناكانی به‌رز بكاته‌وه و خۆی دووباره بنیات بنێته‌وه. هاوكاریی ته‌وه‌ره‌كه هه‌روه‌ها وێنه‌كه بۆ پلاندانه‌رانی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ئاڵۆزتر ده‌كات، كه چیتر ناتوانن وای دابنێن هه‌ر یه‌كێك له‌م وڵاتانه به ته‌نیا شه‌ڕ ده‌كات، یان له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێك یان زیاتر له‌م وڵاتانه یارمه‌تیی سه‌ربازی و چه‌ك دابین ده‌كه‌ن، یان، كه‌متر ئه‌گه‌ری هه‌یه چه‌كدار دابین بكه‌ن. هه‌روه‌ها مه‌ترسیی ئه‌وه هه‌یه كه بتوانن قه‌یرانی هاوكات به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و هاوئاهه‌نگ یان هه‌لپه‌رستانه ده‌ست پێ بكه‌ن، كه توانا و كارایی ئه‌مه‌ریكا تاقی ده‌كاته‌وه.

بێگومان كۆبوونه‌وه‌كه له په‌كین ئه‌وه پێشان ده‌دات كه ته‌وه‌ره‌كه، له جیاتی ئه‌وه‌ی دوای شه‌ڕی ئێران له مانگی حوزه‌یراندا لاواز بێت، خه‌ریكه گه‌شه ده‌كات. ئه‌ندامه‌كانی هه‌ست به ده‌رفه‌تێك ده‌كه‌ن. ئیداره‌ی تره‌مپ هاوپه‌یمان و هاوبه‌شه دێرینه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تووڕه ده‌كات، ده‌ستڕاگه‌یشتن به بازاڕه‌كه‌ی داده‌خات، یارمه‌تی مرۆیی و یارمه‌تیی گه‌شه‌پێدان ده‌بڕێت، په‌خشی نێوده‌وڵه‌تی و پشتیوانی دیموكراسی ڕاده‌گرێت. به ئاشكرا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه ڕۆڵی سه‌ركردایه‌تیی جیهانی دێرینی خۆی بگێڕێت. بۆ شی، ڤلادیمێر پوتین و ئه‌وانی تر، له‌وانه‌یه هه‌رگیز ساتێكی باشتر نه‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێسته هه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سیستمی جیهانی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و خێراكردنی پاشه‌كشه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆك مه‌سعوود پزشكیانی سه‌رۆكی ئێران له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدار بوو، بێگومان ئه‌وه پێشان ده‌دات كه زۆر زووه وای دابنێین ئێران په‌راوێز خراوه. هه‌رچه‌نده به‌هۆی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیله‌وه لاواز بووه. چین، ڕووسیا و كۆریای باكور ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌هایه‌ك له یارمه‌تیدانی تاران‌دا ببینن بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی توانای بۆ ورووژاندنی ئه‌مه‌ریكا.
ئیداره‌ی تره‌مپ به باشی ئاگاداری ئه‌و به‌ره‌نگارییه‌یه كه ته‌وه‌ره‌كه دروستی ده‌كات. چاره‌سه‌ره‌كه‌ی تا ئێسته ئه‌وه بووه كه ئامانجی باشتركردنی پێوه‌ندییه‌كانه له‌گه‌ڵ ڕووسیا، له ژێر گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی كه به‌م كاره، ده‌توانێت مۆسكۆ له پشتیوانه‌كانی تری دوور بخاته‌وه. كۆتاهێنان به شه‌ڕی ئۆكرانیا به‌شێوه‌یه‌ك كه ڕێگه به پێوه‌ندییه‌كی باشتر له‌گه‌ڵ ڕووسیادا بدات، وا دیاره هه‌نگاوی یه‌كه‌میان بێت.
به‌ڵام هه‌وڵێكی تر بۆ دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ڕووسیا، نه‌ك هه‌ر بێگومان شكست ده‌هێنێت، وه‌ك چۆن پێشتر شكستی هێناوه، به‌ڵكو كێشه‌كه‌ش خراپتر ده‌كات. كرێملن واز له بۆچوونی خۆی ناهێنێت كه واشنتن به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كی به‌رده‌م ئامانجه‌كانی مۆسكۆیه. پوتین ئه‌گه‌ری نییه باوه‌ڕ بكات كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن، ده‌یان ساڵ له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر به ڕووسیا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
هه‌وڵه‌كان بۆ ڕاكێشانی چین ئه‌گه‌ری هه‌یه به هه‌مانشێوه بێ سوود بن. بێگومان هه‌وڵی ئیداره بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی بازرگانی له‌گه‌ڵ په‌كین به پێدانی سازشی جیۆپۆله‌تیكی بۆ نموونه، ڕێگه‌دان به چیپی پێشكه‌وتووی زیره‌كی ده‌ستكرد بگاته چین، ئه‌گه‌ری نییه سه‌ركه‌وتوو بێت له دوورخستنه‌وه‌ی به‌هێزترین ئه‌ندامی ته‌وه‌ره‌كه له هاوبه‌شه‌كانی. ڕووسیا و چین ئه‌گه‌ری هه‌یه به ساده‌یی ئه‌و سازشانه‌ی كه ئه‌م ئیداره‌یه ئاماده‌یه بیكات، وه‌ربگرن و بۆ به‌هێزكردنی توانایان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌كاری بهێنن.
خۆشبه‌ختانه واشنتن ئامرازی پێویستی له به‌رده‌ستدایه بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كه‌دا. ئابووری ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین و سه‌رنجڕاكێشترینی دنیایه. سیستمی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی هێشتا بێ وێنه‌یه، تۆڕی بنكه سه‌ربازییه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێ هاوتایه و هێزی سه‌ربازیی زۆره. به‌هاكانی ئه‌مه‌ریكا دیموكراسی، مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و كه‌رامه‌ت، ده‌رفه‌ت و یه‌كسانی هێزێكی باڵان، كاتێك له ناوخۆدا باوه‌شیان پێدا ده‌كه‌ین. ئه‌مه‌ریكا ئه‌گه‌ر بیه‌وێت، ده‌توانێ سیستمێكی جیهانی بپارێزێت كه زۆر له‌وه‌ی ته‌وه‌ره‌كه پێشكه‌شی ده‌كات، باشتره. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه ئایا ئیداره‌ی تره‌مپ هه‌ڵیده‌بژێرێت بیكات یان نا.
فۆنتێن ڕاوێژكاری پێشووی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سیناتۆر جۆن مه‌ككه‌ینه. خاتوو كێندال- تایلۆر ئه‌فسه‌ری باڵای پێشووی هه‌واڵگرییه و سه‌رنجی له‌سه‌ر ڕووسیایه.
نیویۆرك تایمز
وشه