ڤلادیمیر پوتین لەگەڵ وەزیری دەرەوە و باڵیۆزی ئێران لە مۆسکۆ. سەرچاوە: روەیتەرز
چه‌ند ساڵێك پێش ئێسته، وا دیار ده‌كه‌وت
ڤلادیمێر پوتین سه‌نگ و قورسایی له‌ده‌ستچووی مۆسكۆ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگه‌ڕێنێته‌وه. سه‌رۆكی رووسیا هاوپه‌یمانه له‌مێژینه‌كانی خۆی كه ئێران و سووریا‌ن، له ئامێز گرت و هاوكات پێوه‌ندیی تۆكمه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو و ئیسرائیل بنیات نا. ئه‌مه‌ی پوتین ده‌یكرد واقیعبینییه‌كی سیاسیی قووڵ بوو، زۆر جیاواز بوو له‌و بانگه‌وازه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی دیموكراسی ده‌یكرد. وڵاتانی ناوچه‌كه ورده ورده به‌ره‌و لای مۆسكۆ ده‌كشان و واشنتنیان فه‌رامۆش ده‌كرد.
رووسیا راسته‌وخۆ به‌ربه‌ره‌كانێی ئه‌مه‌ریكای له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرد كه له شوباتی 2022 ئۆكراینای داگیر كرد، هیچ كام له سه‌ركرده‌كانی ناوچه‌كه سه‌ركۆنه‌یان نه‌كرد، ته‌نانه‌ت ئیسرائیلیش كه هاوپه‌یمانێكی نزیكی ئه‌مه‌ریكایه، مته‌قی لێوه نه‌هات.
به‌ڵام له 20 مانگی رابردوودا هه‌ژموونی رووسیا له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین رووی له داكشان كردووه. وه‌ڵامه به‌زه‌بره‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ هێرشی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری 2023ی حه‌ماس، به‌ره‌ی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی سه‌راوسه‌ر خست. به‌شار ئه‌سه‌د كه بریكارێكی متمانه‌پێكراوی مۆسكۆ بوو، به چه‌ند رۆژێك كه‌وت، هاوكات له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا زیانی گه‌وره به‌ر به‌رنامه مووشه‌كی و ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران كه‌وت. سه‌رئه‌نجام ناوبانگی رووسیا وه‌ك پارێزه‌ری ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌كه‌دار بوو. له‌و هه‌لومه‌رجه نوێیه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رپا ده‌بێت، رووسیا به هیچ شێوه‌یه‌ك پێویست نییه.
كاریگه‌ریی لێكه‌وته‌كانی شكستی مۆسكۆ له ده‌ره‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش ده‌رده‌كه‌ون، به تایبه‌تی بۆ شی جینپینگی سه‌رۆكی چین و پارتی كۆمۆنیستی چینی، چونكه ئه‌وانیش ده‌كه‌ونه دڵه‌ڕاوكێی پشتتێكردنیان له‌لایه‌ن رووسیاوه.
ئه‌مه‌ریكا قووڵتر له‌و پێشهاتانه ده‌ڕوانێت، چونكه چه‌ندان ساڵه سیاسه‌تمه‌دار و زانا سیاسییه‌كانی واشنتن خه‌ریكی هه‌ڵسه‌نگاندنی پێوه‌ندیی نێوان رووسیا و چینن، ده‌یانویست یان درزێك له پێوه‌ندییه‌كه دروست بكه‌ن یان ئه‌وه‌نده له یه‌كتریان نزیك بكه‌نه‌وه كه له دنیا دایانبڕن، نه‌وه‌ك یه‌كگرتنیان زیان به هه‌ژموونی ناوده‌وڵه‌تیی ئه‌مه‌ریكا بگه‌یه‌نێت. به‌ڵام نشوسته‌كانی مۆسكۆ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌ریخست كه ڤلادیمێر پوتین كه‌سێكی ده‌مار سارده، له‌وانه‌یه له حاڵه‌تێكی وه‌ك له‌شكركێشتی چین بۆ سه‌ر تایوان رووسیا له په‌راوێز بهێڵێته‌وه، وه‌ك چۆن له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین كردی.
ڕێگه‌ی به‌ره‌و دیمه‌شق
دوای رووخانی یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت له 1991، رووسیا پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له ده‌ست دا. سه‌رۆكی ئه‌وكاتی رووسیا بۆریس یه‌لسن، ئاره‌زووی لێ بوو وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و باوه‌شی رۆژئاوا به‌رێت، سێره‌ی له ئه‌ندامبوون له ناتۆ و G-7 و رێكخراوی بازرگانیی جیهانی گرتبووه‌وه. هه‌ر ئاوڕی له زیندووكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی سۆڤییه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاته دیكتاتۆره‌كانی وه‌ك ئێران و سووریا نه‌ده‌دایه‌وه.
پوتین له 2000 ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرت، ورده ورده سه‌رنجی رووسیای خسته‌وه سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. له پاش هێرشه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ر، گوتاری خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی "جیهانی دژی تیرۆر"ی جۆرج بوش یه‌كخست. هه‌روه‌ها له ئۆزباكستان و كرگستان كه رووسیا به میراتی سۆڤییه‌تی ده‌زانی، یارمه‌تیی ئه‌مه‌ریكای دا بنكه‌ی سه‌ربازیی ئاوا بكات. راسته له پرسی داگیركردنی عێراق له 2003 پوتین له‌گه‌ڵ بوش ناكۆك بوو، چونكه به‌غدا پێوه‌ندیی باشی له‌گه‌ڵ مۆسكۆ هه‌بوو، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ناكۆكییه‌كان، پوتین له كاركردن له‌گه‌ڵ واشنتن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش به‌رده‌وام بوو، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوڕا بوو كه نابێت ئێران ببێته خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی. له 2010 رووسیا ده‌نگی به بڕیاری ژماره 1929ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دا، كه بۆ سه‌پاندنی گه‌مارۆی سه‌خت به‌سه‌ر ئێران خرابووه پێش. پێنج ساڵ دواتر رووسیا بۆ واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران، چووه پاڵ ئه‌مه‌ریكا و چین و فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا. به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ش رووسیا كاری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا نه‌پچڕاندبوو، به‌تایبه‌تی له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، چونكه ترسی له سه‌رهه‌ڵدانی گرووپی تیرۆریستی له خاكی خۆی لێ په‌یدا بووبوو.
به‌هاری عه‌ره‌بی له 2011 بوو به خاڵی وه‌رچه‌رخان بۆ سیاسه‌تی پوتین به‌رانبه‌ر به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئه‌وده‌م ئه‌مه‌ریكا و سه‌ركرده ئه‌وروپییه‌كان ئاهه‌نگی رووخانی دیكتاتۆره‌كانیان ده‌گێڕا، پوتین ده‌یگوت پێشهاته‌كه ئاسایشی ناوخۆی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێكده‌دات و بره‌و به توندڕه‌وه‌كان ده‌دات و هه‌روه‌ها رێی فراوانخوازی له به‌رده‌م تیرۆریسته‌كان ده‌كاته‌وه. پوتین ئه‌وكات سه‌رۆك وه‌زیران بوو، دیمیتری مێدڤیدێڤی دوو ساڵ كردبوو به سه‌رۆك، چونكه ده‌ستوور رێی نه‌ده‌دا ئه‌و ماوه‌یه له ده‌سه‌ڵات بێت. كه مێدڤیدێڤ له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌نگی بێلایه‌نی له پرسی لابردنی موعه‌مه‌ر قه‌زافی دا، پوتین له به‌رده‌م كه‌ناڵه میدیاییه‌كان ره‌خنه‌ی توندی له مێدڤیدێڤ گرت، ئه‌و گوتی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نه‌كه "كه‌موكوڕی هه‌یه و هه‌ڵه‌یه، رێی به هه‌موو شتێك داوه و له هه‌ڵمه‌تی خاچپه‌رسته‌كانی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست ده‌چێت."
هه‌ر له 2011 بزاوتێك دژی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری له رووسیا به‌رپابوو. سه‌تان هه‌زار رووسی بۆ خۆپێشاندان دژی ئه‌نجامی ساخته‌ی هه‌ڵبژاردن رژانه سه‌ر شه‌قام. پوتین گوتی ئه‌مه‌ریكا له پشت خۆپێشاندانه‌كه‌وه‌یه، پێشتریش هه‌مان شتی بۆ میسر و لیبیا و سووریا و تونس گوتبوو. له دوای خۆپێشاندانه‌كه‌وه پوتین هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵپه‌سارد، ئه‌مه‌ش وایكرد سیاسه‌تی رووسیا به‌رانبه‌ر به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گۆڕانكاریی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا بێت.
پوتین له‌گه‌ڵ شانشینه عه‌ره‌بییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاوڕابوو، هه‌ردوولا پێیان وابوو گۆڕینی رژێم له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جیهادییه توندڕه‌وه‌كان ده‌هێنێته ده‌سه‌ڵات. ته‌نانه‌ت سعوودیه دوای سه‌رهه‌ڵدانی خۆپێشاندان دژی حكوومه‌ت، ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی له به‌حرێن كرد. پوتین ئه‌م بارودۆخه‌ی به هه‌ل زانی، بۆیه كه‌وته قووڵكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو و ئیسرائیل، به تایبه‌تی له كاتێك كه ئه‌مه‌ریكا چاوی له هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی سیاسی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو و له‌گه‌ڵ ئێرانیش خه‌ریكی سازان بوو. هه‌روه‌ها پوتین له‌گه‌ڵ عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر، كه‌وته پێوه‌ندیی به‌ستن. ته‌نانه‌ت له لیبیاش سوودی له كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای بینی و پاڵپشتیی دارایی و سیاسی بۆ خه‌لیفه حه‌فته‌ر دابین كرد، كه ئێسته به‌شی رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌سته. له بابه‌تی كوژرانی جه‌مال خاشوگچیش كه وڵاتان به‌هۆیه‌وه ره‌خنه‌ی توندیان له محه‌مه‌د بن سه‌لمانی شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه گرت، پوتین نه‌چووه ریزیان له پاڵ شازاده سعوودییه‌كه مایه‌وه.
پوتین له‌و ماوه‌یه‌دا پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆش خۆش كرد، كه هه‌مان ترسی سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له دوای رووخانی دیكتاتۆره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌بوو.
له 2012دا پوتین خولی سێیه‌می سه‌رۆكایه‌تیی برده‌وه، له‌وكاته‌وه عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، وڵاته‌كه‌ی له رووسیا نزیكتر كرده‌وه. له 1989ه‌وه خامنه‌یی كاری له‌سه‌ر پته‌وكردنی پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ چین و رووسیا كردووه. دوای ئه‌وه‌ی حزبوڵا یارمه‌تیی رووسیای دا له هێشتنه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات پێوه‌ندییه‌كه به‌هێزتر بوو. بگره حه‌ماسیش كه سه‌ره‌تا تێڕوانینی ئه‌رێنیی بۆ ئه‌سه‌د نه‌بوو، چووه پاڵ ئێران و رووسیاوه. كرێملین هه‌رگیز حه‌ماسی وه‌ك گرووپێكی تیرۆریستی نه‌ناساندووه، به‌ڵكو پێی وایه گرووپێكی رزگاریخوازه هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكای لاتین و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و باشووری ئه‌فه‌ریقا كه یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت پاڵپشتی ده‌كردن. پوتین له یه‌ك كاتدا پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و حه‌ماسیش هه‌بوو، ئه‌مه ده‌رخه‌ری توانا دیپلۆماسییه سه‌رسورهێنه‌ره‌كه‌ی پوتین نه‌بوو.
هاوڕێی هه‌موو دیكتاتۆره‌كان
له سه‌ره‌تادا سیاسه‌ته‌كانی رووسیا به‌رانبه‌ر به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رهه‌می هه‌بوو. ئێران هه‌زاران درۆنی خسته خزمه‌ت رووسیا له دوای سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی ئۆكراینا، شانشینه عه‌ره‌بییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بۆ جه‌نگه‌كه، سه‌ركۆنه‌ی رووسیایان نه‌كرد و گه‌مارۆیان نه‌خسته سه‌ر، بن سه‌لمان له‌گه‌ڵ رووسیا رێككه‌وتنێكی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی واژوو كرد. ته‌نانه‌ت ئیسرائیلیش سه‌ركۆنه‌ی جه‌نگه‌كه‌ی نه‌كرد، ته‌نانه‌ت دژی بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌نگی دا كه مۆسكۆی تۆمه‌تبار ده‌كرد.
رووسیا له 2015 نه‌یهێشت سووریا بكه‌وێت. له به‌رانبه‌ردا ئه‌سه‌د بنكه‌ی ته‌رتوس و خمێنمی به مۆسكۆ دا، كه سه‌رئه‌نجام قورسایی هێزی ده‌ریایی رووسیای له ده‌ریای ناوه‌ڕاست زیاد كرد.
ده‌ستوه‌ردانه سه‌ربازییه‌كه‌ی پوتین له سووریا، وێنه‌یه‌كی تری بۆ رووسیا نه‌خشاند، وێنه‌ی فریادڕه‌سێك بۆ دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانی. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه، رووسیا هه‌رگیز سه‌ری هاوپه‌یمانه‌كانی به پرسی دیموكراسی و مافی مرۆڤ نایه‌شێنێت. دوای به‌هاری عه‌ره‌بی، هه‌نارده‌ی چه‌كی رووسی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیادی كرد، به‌تایبه‌تی بۆ میسر و توركیا. ئه‌گه‌رچی ئه‌میان هاوپه‌یمانی ناتۆیه، به‌ڵام سیستمی به‌رگریی S-400ی رووسی كڕی.
هه‌موو شتێك له هه‌موو شوێنێك و له یه‌ك كاتدا
بارودۆخه‌كه له دوای هێرشه‌كه‌ی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری حه‌ماس گۆڕا. دوای هێرشه‌كه ستراتیجییه‌كه‌ی پوتین ئاشكرابوو. ئیسرائیل زوو توانای حه‌ماس له غه‌زه و حزبوڵای له لبنان په‌كخست. پوتین ده‌یویست لایه‌نگیر نه‌بێت و ناوه‌ندگیر بێت، به‌ڵام نه‌ته‌نیاهۆ و ئیسرائیلییه‌كان به‌وه رازی نه‌بوون. له‌لای خۆشییه‌وه هیچ هاوكارییه‌كی حه‌ماس و حزبوڵای نه‌كرد.
به‌ڵام له كۆتایی 2024 ئه‌سه‌دی دۆسته له مێژینه‌ییه‌كه‌ی پوتین به چه‌ند رۆژێك رووخا. پوتین مافی په‌نابه‌ری به دیكتاتۆره سوورییه‌كه و خێزانه‌كه‌ی دا، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك یارمه‌تیی سوپایه‌كه‌ی نه‌دا. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پوتین بۆ ته‌واوی هه‌رێمه‌كه جێی پرسیار بوو. حزبوڵا زیاتر لاواز بوو، میدیاكانی سه‌ربه پاسدارانی ئێران به ئاشكرا كه‌وتبوونه ره‌خنه‌گرتن له رووسیا به‌وه‌ی یارمه‌تیی هاوپه‌یمانه‌كانی نادات.
ناوبانگی رووسیا له دوای هێرشكردنه سه‌ر بنكه ناوه‌كییه‌كانی ئێران هێنده‌ی تر رووشا. چه‌ند رۆژێك دوای گورز وه‌شاندن له بنكه‌ی فۆردۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران چوو بۆ مۆسكۆ و داوای هاوكاری كرد. پوتین سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی كرد، به‌ڵام هیچ یارمه‌تییه‌كی سه‌ربازیی پێشكه‌ش به هاوپه‌یمانه ستراتیجییه هه‌رێمییه‌كه‌ی نه‌كرد، ئه‌گه‌رچی ئێران له هه‌نارده‌كردنی درۆن و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بۆ رووسیا له جه‌نگی له‌گه‌ڵ ئۆكراینا درێغی نه‌كردووه. له ناوه‌وه ئێران و خامنه‌یی ئێسته زۆر لاواز بوونه، به‌ڵام پوتین هیچی بۆ باشتركردنه‌وه‌ی دۆخیان نه‌كردووه.
ترس و رقلێبوونه‌وه
ئێران هه‌نووكه له پێوه‌ندییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مۆسكۆ به گومانه. سیاسی و چاودێرانی ئێرانی ئێسته به روونی رووی ره‌خنه‌یان له رووسیا كردووه. به دیاریكراوی ده‌ڵێن بۆ پوتین له رێككه‌وتنه ستراتیجییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وان، بڕگه‌یه‌كی له‌باره‌ی به‌رگریی هاوبه‌ش جێ نه‌كردووه، له كاتێكدا بۆ بیلاڕووس و كۆریای باكور كردوویه‌تی. هه‌روه‌ها ئێران پێی سه‌یره كه مۆسكۆ له ناردنی سیستمی S-400 سستی نواندووه، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌یبووایه ده‌یتوانی به‌رپه‌رچی هێرشی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا بداته‌وه.
ئیسرائیلیش زۆر كاری به مۆسكۆ نه‌ماوه. ئه‌وكاته‌ی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می ئۆباما ئێرانی هێنایه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ، نه‌ته‌نیاهۆ به‌ره‌و كرێملین ڕۆیی، به‌ڵام ئێسته ته‌لئه‌بیب هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ رووسیا نییه و وابه‌سته‌ی هه‌وڵه ناوه‌ندگیرییه‌كانی نییه.
ته‌نانه‌ت سعوودییه‌ش لا له مۆسكۆ ناكاته‌وه. له سه‌رێكه‌وه زۆر خۆشی له لێدان له سیستمی ناوه‌كیی ئێرانی دێت، له‌لایه‌كی تره‌وه له‌سه‌ر سنوورداركردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌گه‌ڵ رووسیا لێك گیر بوون. له مانگی ئابه‌وه ئۆپیك ده‌ستی كرده‌وه به زیادكردنی به‌رهه‌مهێنان، ئه‌مه‌ش به زیانی مۆسكۆ و قازانجی واشنتنه.