تۆ خاوه‌نی به‌نرخترین موڵكی جیهانیت. له قووڵایی مێشكدا ناوكی ئه‌كه‌مبێنس هه‌یه كه كۆمه‌ڵێك ده‌ماره‌خانه‌یه به قه‌باره‌ی ده‌نكه نۆكێك. كاتێك هه‌ڵده‌ستیت به كارێكی چێژبه‌خش یان پێشبینی ده‌كه‌یت، دۆپامین له‌م به‌شه‌ی مێشكتدا ده‌رده‌درێت وه‌ك پاداشتێك، كه هانت ده‌دات ئه‌و ڕه‌فتاره دووباره بكه‌یته‌وه.
كۆمپانیاكان سه‌تان ملیار دۆلار خه‌رج ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئه‌م سیستمی پاداشته. بازرگانانی دۆپامین به‌رنامه‌ی ئاسان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن وه‌ك سۆشیال میدیا، پۆرنۆگرافی، قوماركردنی ئۆنلاین و ئه‌په‌كانی ر، بۆ دابینكردنی بڕێكی خێرای ئه‌م ماده كیمیاییه، واده‌كات به‌رده‌وام زیاتر بگه‌ڕێیته‌وه سه‌ری و دنیای ڕاسته‌قینه پشتگوێ بخه‌یت.
ئه‌مه دۆپامینی دیجیتاڵییه و كه‌لێنێكی گه‌وره له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا دروست ده‌كات. له‌لایه‌كه‌وه دنیای دیجیتاڵیمان هه‌یه كه هه‌موو شتێك خێرا و ئاسان و دابڕاوه له دنیای راسته‌قینه، ده‌شێت قازانجێكی دارایی زۆری تێدابێت، به‌ڵام مانای راسته‌قینه‌ی تێدا نییه. له‌لایه‌كی تره‌وه ژیانی ڕاسته‌قینه‌مان هه‌یه به‌رده‌وام ده‌چێته‌وه یه‌ك و بچووك ده‌بێته‌وه كه مانای ڕاسته‌قینه‌ی تێیدا دروست ده‌كرێت.
وه‌ك باوكی سێ منداڵی خوار شه‌ش ساڵ، نامه‌وێت مێشكیان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه به‌رنامه‌ڕێژ بكرێت وه‌ك سۆفتوێر، وه‌ك كۆنگرێسمانێكیش له لیژنه‌یه‌كدا كه سه‌رپه‌رشتی زۆربه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا و بازرگانی ده‌كات، ده‌زانم هێزی قووڵتر لێره‌دا كار ده‌كه‌ن: له یاساكانمان و له بازاڕه‌كانماندا، ئه‌مه‌ریكا هه‌موو شتێكی له به‌رژه‌وه‌ندیی واقیعی گریمانه‌یی به‌سه‌ر واقیعی ڕاسته‌قینه داناوه.
خه‌ریكه دۆخه‌كه زۆر خراپتر ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌هێزكردنی گه‌شه‌ی زیره‌كی ده‌ستكرد، مێتا، گووگڵ و زلهێزه‌كانی تری ته‌كنه‌لۆجیا، بڕێكی زۆر وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن له‌م ژێرخانه‌دا، وه‌ك سه‌نته‌ری داتا و كارگه‌كانی نیمچه‌گه‌یه‌نه‌ر كه له سه‌رده‌می هێڵی ئاسنینه‌وه نه‌بینراوه. زیره‌كی ده‌ستكرد له ڕۆبۆته‌كانی پێوه‌ندی، ده‌مه‌ته‌قێكان وچه‌ندان بواری تر جێگیر ده‌كرێن. مۆبایل و ته‌كنه‌لۆجیای تری به‌كاربه‌ر به‌مزووانه زیاتر ئالووده‌كار ده‌بن به‌مه.
با سه‌یری دۆخی هه‌رزه‌كاران بكه‌ین، به‌تایبه‌تی گه‌نجانی نێرینه كه له پێشه‌نگی جدنیای دۆپامینی دیجیتاڵیدان. ناوكی ئه‌كه‌مبێنسیان زۆر هه‌ستیاره. قۆڵۆنی پێشه‌وه‌ی مێشكیان كه بۆ كۆنترۆڵكردنی ڕه‌فتار زۆر گرنگه، گه‌شه‌ی نه‌كردووه. ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه ده‌توانێت گه‌نجان هان بدات به توندی به‌دوای ورووژاندن و پێگه‌دا بگه‌ڕێن.
كۆمه‌ڵگه‌كان هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌و غه‌ریزه‌یه‌دا به‌ڕه‌نگاری كردووه. به‌ڵام ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان گه‌نجان ئاراسته ده‌كه‌ن به‌ره‌و قوماركردنی وه‌رزشی ئۆنلاین، پۆرنۆگرافی و پلاتفۆرمه‌كانی سۆشیال میدیای پڕ له بۆت، وه‌ك مێتا كه سیاسه‌ته‌كانی ڕێگه ده‌دات به ده‌مه‌ته‌قه‌ی (بۆته‌كان) بۆ ئه‌وه‌ی منداڵێك تێوه بگلێنن له گفتوگۆی ڕۆمانسی یان سێكسی. له‌م بواره‌دا هه‌مووی پاداشتی دیجیتاڵییه، به‌بێ هه‌وڵی ژیانییانه‌ی ڕاسته‌قینه. گه‌نجان به‌هۆیه‌وه خراپترن، چ له كاردا و چ له خۆشه‌ویستیدا. ئه‌وه ته‌نیا شكست نییه، به‌ڵكو هۆشدارییه‌كه ده‌رباره‌ی ته‌كنه‌لۆجیایه‌ك كه به‌مزووانه ده‌ست به سه‌ر كولتووره‌كه‌مان داده‌گرێت.
ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌مه‌یان ناوێت، ته‌نیا سه‌یری ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی یاسادانه‌رانی ویلایه‌ت و ناوخۆیی هه‌ردوو پارته‌كه بكه‌ن، كاتێك كۆمارییه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن هه‌وڵیاندا ڕێكخستنی زیره‌كی ده‌ستكرد قه‌ده‌غه بكه‌ن له ویلایه‌ته‌كان. پێویسته هه‌نگاو بنێین بۆ ڕێكخستنی جیهانی ئۆنلاین و هه‌وڵ بده‌ین ژیانی ڕاسته‌قینه پاداشت به‌خشتر بكه‌ین.
له ئۆنلاینه‌وه ده‌ست پێ بكه. كۆمسیۆنی سه‌لامه‌تی به‌رهه‌مه‌كانی به‌كاربه‌ر پێداگریی ده‌كات كه كۆمپانیا ده‌رمانسازه‌كان، ده‌رمانه‌كانی منداڵان له بوتڵی سه‌لامه‌تی منداڵاندا دابنێن. ده‌بێت هه‌مان شت بۆ ئه‌په‌كانیش بكات كه دۆپامینی دیجیتاڵی دابین ده‌كه‌ن. نیشانه‌كان ده‌توانن گه‌وره ساڵان ئاگادار بكه‌نه‌وه كه به‌كارهێنانی ئه‌م ئه‌پانه كه مه‌ترسییان هه‌یه و یاساكان ده‌توانن به‌كارهێنانی منداڵان سنووردار بكه‌ن.
بۆ په‌ره‌پێدانی ستاندارده به‌هێز و به‌ڵگه‌داره‌كان، گه‌شه‌پێده‌رانی ئه‌پ ده‌بێت داتای به‌كارهێنه‌ره‌كان له‌گه‌ڵ زانایانی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی دۆپامینی دیجیتاڵی هاوبه‌ش بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به ته‌واوی كاریگه‌رییه‌كانی به‌رهه‌مه‌كانیان تێبگه‌ین.
بۆ نموونه، مێتا تازه له دادگادا ئاشكرای كرد كه به تێكڕا، خه‌ڵك ته‌نیا ٧%ی كۆی كاته‌كانیان له ئینستاگرام بۆ بینینی ناوه‌ڕۆكی هاوڕێیان به‌كار ده‌هێنن. زۆربه‌ی كات ڤیدیۆی كورت ده‌بینن كه له‌لایه‌ن ئه‌لگۆریتمه‌كانی زیره‌كی ده‌ستكرده‌وه پێشنیار كراون. ئه‌و ئه‌لگۆریتمانه به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی هه‌ستی ئه‌مه‌ریكییه‌كان به خۆیان و كۆمه‌ڵگه ده‌گۆڕن. نابێت نهێنیی كۆمپانیا بن.
ئه‌م جۆره ڕێبازه پزیشكییه كاریگه‌رتر ده‌بێت له ڕێوشوێنی دژه مۆنۆپۆلی ناڕاسته‌وخۆ. پلاتفۆرمه‌كان و مۆدێله‌كانی بازرگانی بۆ كانزاكردنی دۆپامین به خێرایی ده‌گۆڕێن. له‌بری ڕاوكردنی كۆمپانیاكان كاتێك شێوه ده‌گۆڕن، ڕێكخه‌ران ده‌بێت سه‌رنج بخه‌نه سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵه ده‌ماره‌خانه قه‌باره نۆكه‌ییه كه تێیدا بازنه‌كانی كاردانه‌وه‌ی چێژ و ئازار، ده‌گۆڕێن بۆ ئالووده‌بوون.
ژیانی ڕاسته‌قینه‌مان پێویستی به نوێكردنه‌وه و باشتركردن هه‌یه. پێویسته ئابوورییه‌ك په‌ره پێبده‌ین كه وه‌ك لێگۆ كار بكات، یارییه‌كی پڕ له سه‌بر و لێهاتوویی كه بریتییه له دروستكردنی شته‌كان پێكه‌وه، نه‌ك یاری مۆنۆپۆلی كه هه‌مووی له‌باره‌ی ده‌رهێنانه. بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، ئابوورییه‌كه‌مان زیاتر له مۆنۆپۆلی ده‌چوو، و زۆر له ئه‌مه‌ریكییه‌كانی له كاره‌كانی پڕ له مانا و مه‌به‌ست بێبه‌ش كردووه.
ئه‌مه‌ریكا پێویستی به دروستكردنی پێنج ملیۆن ماڵ و خانووی تر هه‌یه، هه‌روه‌ها وێستگه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی و گه‌رمیی زه‌وی زیاتر به‌رهه‌م بهێنێت، كه‌شتیی زیاتر له هێزی ده‌ریایی چین دروست بكات. له‌و شوێنانه‌ی حكوومه‌ت ڕێگره، وه‌ك یاساكانی ناوچه‌به‌ندی كه گه‌شه‌پێدانی نیشته‌جێبوون ده‌خنكێنێت، یاسادانه‌ران ده‌بێت ڕێگرییه‌كان لاببه‌ن. له‌و شوێنانه‌ی كۆمپانیاكان زۆر له دۆخی ئێسته‌دا جێگیرن، وه‌ك كۆمپانیا گه‌وره‌كانی نه‌وت و گرێبه‌ستكارانی به‌رگری، حكوومه‌ت ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی كۆمپانیاكان سنووردار بكات و گۆڕه‌پانه‌كه بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان یه‌كسان بكات.
دنیای ژیانی ڕاسته‌قینه‌مان به‌تایبه‌تی پێویستی به داهێنانی زیاتر هه‌یه له‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتوو. كۆمپانیاكانی ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتوو، زانست و ئه‌ندازیاری پێشه‌نگ به‌كار ده‌هێنن بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌ختترین كێشه مادییه‌كانی دنیا، له گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه تا نه‌خۆشی، به داهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا له بواره‌كانی وه‌ك وزه‌ی ناوكیی، بایۆلۆجیای خانه و ڕۆبۆته‌كانی زیره‌كی ده‌ستكرد.
پێویستمان به خه‌ڵكی زیاتره بۆ به‌ڕێوه‌بردنی شوێنه‌كانی بیناسازی و كارگه‌كان كه به‌م ته‌كنه‌لۆجیایه كار ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر نا ئه‌مه‌ریكا به‌به‌راورد به چین، دوا ده‌كه‌وێت. ده‌بێت هه‌زار قوتابخانه‌ی بازرگانیی نوێ له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا دابمه‌زرێنین. له‌گه‌ڵ یه‌كێتییه بازرگانییه‌كاندا، ئه‌م قوتابخانانه ده‌توانن نه‌وه‌ی داهاتوو به‌تایبه‌تی گه‌نجان كه له قوتابخانه‌دا كێشه‌یان هه‌یه، بۆ كاركردن و هه‌وڵدان له ده‌ره‌وه‌ی ئۆنلاین ناونووسیان بكه‌ن.
كاتێك ١٥ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چوومه ناو هێزی ده‌ریایی، هێزه‌كه هاوڕێیه‌تی و لێهاتوویی پێ به‌خشیم له خزمه‌تكردنی ئه‌ركێك كه گه‌وره‌تر بوو له من. ئه‌م ئه‌زموونه كردمی به پیاوێكی باشتر، به‌ڵام گه‌نجانی ئه‌مه‌ریكی نابێت پێویستیان به هه‌ڵگرتنی چه‌كی هێرشبردن بێت، یان كه‌رتی سه‌ربازی بێت بۆ یارمه‌تیدانی نه‌ته‌وه، یان خۆیان. ده‌بێت هانیان بده‌ین بۆ داهاتوویه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی باشتر.
سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆڕسك نییه. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت هه‌وڵی ژیانی ڕاسته‌قینه به‌سه‌ر دۆپامینی دیجیتاڵیدا سه‌ربكه‌وێت، ئه‌وا ده‌بێت له ئه‌كاری گشتیماندا ئه‌وه ڕه‌نگ بداته‌وه. ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌خلاقی باشتر بكه‌ین له یه‌كتر، چ نیشتمانی و چ كه‌سی. ده‌بێت پێداگری بكه‌ین كه ته‌كنه‌لۆجیا خزمه‌ت بكات به‌م به‌هایانه، نه‌ك تێكیان بدات.
له‌لایه‌ن جه‌یك ئۆچینكلۆسه‌وه
به‌ڕێز ئۆچینكلۆس، دیموكراتیكه، نوێنه‌رایه‌تیی ناوچه‌ی چواره‌می كۆنگرێسی ماساچووسێتس ده‌كات له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا.
نیویۆرك تایمز
و: ڕامیار مه‌حموود