فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی (چەپ) لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق (ناوەڕاست). سەرچاوە: حکوومەتی عێراقی
عه‌قیل عه‌باس پیاوێكی ئه‌كادیمی به‌ناوبانگه كه له‌باره‌ی كاروباری ناوخۆی عێراق ده‌نووسێت. دوێنێ دووشه‌م هه‌شتی ئه‌یلوول، بابه‌تێكی له ئه‌تلانتیك كۆنسڵ بڵاو كرده‌وه كه دیوه شاراوه‌كانی ناكۆكیی محه‌مه‌د شیاع سوودانی له‌گه‌ڵ هێزه شیعه‌كانی عێراق ده‌خاته ڕوو. له خواره‌وه ده‌قه‌كه‌ی به پوخته‌كراوی، دوای دووباره داڕشتنه‌وه دانراوه:
له ته‌مووزی ئه‌مساڵ هێزێكی سه‌ربه
كه‌تائیبی حزبوڵا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی سه‌ربه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له به‌غدا. له هێرشه‌كه دوو كه‌س كوژران و 15ش بریندار بوون. په‌لاماردانه‌كه‌ش دوای ده‌ركردنی بڕیاری لادانی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگه‌كه هات كه سه‌ربه كه‌تائیبی حزبوڵا بوو.
میلیشیاكه به‌هێزترین و رێكخراوترین گرووپی چه‌كداریی سه‌ربه ئێرانه. حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق، به‌رانبه‌ر خه‌ڵك، هه‌رده‌م جیاوازییان له نێوان "به‌ره‌ی موقاوه‌مه" كه كه‌تائیبی حزبوڵاش ده‌گرێته‌وه، له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی كردووه. گوتوویانه گوایه ئه‌ویان گرووپێكی ئایدۆلۆجییه و له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته، ئه‌میشیان له 2016ه‌وه و دوای ده‌رچوونی یاسایه‌كی په‌رله‌مانی، له ژێر ركێفی حكوومه‌تی عێراقه. ئه‌گه‌رچی جیاوازییه‌كه مایه‌ی پێكه‌نینه، به‌ڵام به‌غدای له زۆر سه‌رئێشه رزگار كردووه: هه‌ر جارێك گرووپێكی وه‌ك كه‌تائیبی حزبوڵا كه‌تنێكی به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان بكردایه، ده‌یگوت سه‌ربه حه‌شد نییه و خۆی لێ بێبه‌ری ده‌كرد.
به‌ڵام رووداوه‌كه‌ی ته‌مووز ئه‌م بارودۆخه‌ی هه‌ڵگێڕایه‌وه. حكوومه‌تی عێراقی به‌فه‌رمی رای گه‌یاند كه تاوانكاره‌كان "به‌شێكن له كه‌تائیبی حزبوڵا و سه‌ربه تیپی 45 و 46ی حه‌شدی شه‌عبین." ئه‌و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له رووداوه‌كه كرد و گوتی، ده‌بێت فه‌رمانده‌ی هه‌ردوو تیپه‌كه ده‌ربكرێن، چونكه هێرشه‌كه ده‌ریخستووه كه "كێشه‌یه‌ك له فه‌رمانده‌یی حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه و هه‌ندێك شانه‌ی سه‌ربه هێزه‌كه پێڕه‌و له فه‌رمانی سه‌ربازی ناكه‌ن." سوودانی وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان، پێشنیازی لیژنه‌كه‌ی په‌سند كرد.
ئه‌م پێشهاته رۆڵی كه‌تائیبی حزبوڵای له ناو حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرا كرد. ماوه‌ته‌وه بزانین حكوومه‌تی عێراق ده‌توانێت ئه‌ندامه تۆمه‌تباره‌كانی بدات به دادگا یان نا.
سوودانی بیر له چی ده‌كاته‌وه؟
سوودانی زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه ده‌كات. دوو ئامانجی له مێشكه، یه‌كیان بردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه و ئه‌وی تریان په‌كخستنی یه‌كجاره‌كیی پڕۆژه‌یاسای حه‌شدی شه‌عبییه له په‌رله‌مان.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به (هاوپه‌یمانیی بنیاتنانه‌وه و گه‌شه‌كردن) ده‌چێته هه‌ڵبژاردنی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه، به‌م جۆره‌ش راسته‌وخۆ به‌ربه‌ره‌كانێی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی ده‌كات، ئه‌و هاوپه‌یمانییه سیاسییه‌ی له رێیه‌وه له 2022 پۆسته‌كه‌ی ئێسته‌ی وه‌رگرت، به‌ڵام ئێسته ده‌یه‌وێت لێی بستێنێته‌وه.
له‌باره‌ی ئامانجی دووه‌میشی، ئه‌و نایه‌وێت په‌یكه‌ری سیاسیی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك هی سوپای پاسدارانی ئێرانی لێ بێت. كه‌تائیبی حزبوڵا له رووی دامه‌زراوه‌ییه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی به‌سه‌ر حه‌شده‌وه هه‌یه، بۆیه له تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاساكه سوودمه‌ندی یه‌كه‌مه، دواتر به‌هۆی رووداوه‌كه‌ی ته‌مووزه‌وه، له دژی راست ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر یاساكه ده‌ربچێت، حه‌شد به‌هێز ده‌بێت و ئه‌گه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سوودانی به سه‌رۆك وه‌زیران لاواز ده‌بێت، چونكه چۆن حه‌شدی شه‌عبی نه‌یهێشت موقته‌دا سه‌در له 2021 حكوومه‌ت پێك بهێنێت سه‌رباری بردنه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردن، به‌م جۆره‌ش ناهێڵن سوودانی له شوێنی خۆی دابنیشێته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیره‌كانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی لێ ده‌رچێت كه به یه‌كجاری ملكه‌چی سیاسه‌ته‌كانی حه‌شد و ئێران بوو، هه‌موویان به ده‌ست ئه‌و گرووپه و ده‌ستوه‌ردانی له دامه‌زراوه حكوومییه‌كان ناڵاندوویانه.
سه‌در چی ده‌كات؟
له‌لای خۆیه‌وه چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی ده‌یه‌وێت حه‌شدی شه‌عبی هێزێكی زۆری دامه‌زراوه‌ی هه‌بێت، بۆیه‌ش له پڕۆژه‌یاساكه بڕگه‌یه‌كیان داناوه كه ده‌سته‌كه ده‌كات به پارێزه‌ری سیستمی سیاسی له عێراق. به‌ڵام چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی له ماوه‌ی رابردوودا شكسی زۆری هه‌بووه، بۆیه ده‌ترسێت سه‌در خه‌ڵك له دژیان جۆش بدا و له رێگه‌ی شه‌قامه‌وه گورزیان لێ بوه‌شێنێت.
ئه‌م نیگه‌رانییه دوای بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن سه‌دره‌وه زیاتر بوو، به تایبه‌تی دوای راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كه ده‌ڵێت، "تا گه‌نده‌ڵی مابێت به‌شداری له هه‌ڵبژاردنێكی ئیفلیجكراو ناكه‌م." سه‌در هه‌روه‌ها داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میلیشیا و به‌هێزكردنی سوپای كردووه.
بێگومان سه‌در ده‌توانێت گورزی توند له چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی بدات. له كه‌سه نزیكه‌كانی سه‌در ده‌بیسترێت كه شوێنكه‌وتووه‌كانیان ده‌نگ به ركابه‌ره‌كانی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی بده‌ن، واته ئه‌و كه‌سانه‌ی "كارنامه‌ی هه‌ڵبژاردنیان پێكهاتووه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میلیشیاكان و تێكه‌ڵكردنی حه‌شدی شه‌عبی به هێزه ته‌ناهییه‌كان." ئه‌گه‌ر ئه‌مه بێته دی، ئه‌وا هاوپه‌یمانیی شیعه‌كانی سه‌ربه ئێران له‌سه‌ر سندووقی ده‌نگدان ده‌دۆڕێن. وا چاوه‌ڕێ ده‌كرێت لایه‌نگرانی سه‌در كه به ملیۆنان ده‌بن، ده‌نگ به سوودانی و حزبه تشرینییه‌كان بده‌ن كه به ناوی "هاوپه‌یمانیی جێگره‌وه"وه ده‌چنه هه‌ڵبژاردنه‌وه. پێ ده‌چێت بۆ ئه‌م هۆیه بێت له‌مدواییانه داوای له شوێنكه‌وتووانی كرد كارتی ده‌نگدان نوێ بكه‌نه‌وه.
فشاری ئه‌مه‌ریكا
وا دیاره له ژێر فشاری واشنتن، چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی پڕۆژه‌یاسای حه‌شدی شه‌عبی به شێوه‌یه‌كی كاتی كشاندبێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر نه‌بێته مژار، ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام لێكه‌وته‌كانی تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاساكه به‌بیر عێراق بهێنێته‌وه، له ناویاندا هه‌ڵگرتنی داهاتی نه‌وتی وڵاته‌كه له نیویۆرك و هه‌روه‌ها كشانه‌وه له رێككه‌وتنی ستراتیجیی ناسراو به SOFA.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا جه‌نگی دژی داعش له عێراق كۆتایی پێ بهێنێت و له وڵاته‌كه بكشێته‌وه، ئه‌وا رێی جڵه‌وگرتنی چاره‌نووسی عێراق بۆ میلیشیاكانی سه‌ربه ئێران خۆش ده‌كات، ئه‌وكات سنگیش ده‌رده‌په‌ڕێنن و ده‌ڵێن، ئێمه ئه‌مه‌ریكامان له عێراق ده‌كردووه.
به توندی له به‌ره‌ی مقاوه‌مه بده‌ن، ئێسته ئێران لاوازه و ده‌توانن بیكه‌ن. ئه‌مه ده‌رفه‌تێكه نابێت له ده‌ست بدرێت.