پرۆگرامی ''خه‌ڵات له پێناو دادپه‌روه‌ری''ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، هه‌ر كه‌سێك زانیاری له‌باره‌ی تۆڕێكی بازرگانی كه سزاكانی ئه‌مه‌ریكای پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه و له خزمه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا كاری كردووه، ئاشكرا بكات، تا 15 ملیۆن دۆلار خه‌ڵات ده‌كرێت.
ئه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێت و ده‌یه‌وێت زانیاری له‌باره‌ی چالاكییه‌كانیان كۆ بكاته‌وه، بریتین له دوو كه‌س به ناوه‌كانی وانگ شائوبون و مه‌حموود ره‌شید عه‌موره‌لحه‌بسی كه سوودیان له كۆمپانیاكانی چین و عومان و توركیا وه‌رگرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی تۆڕێكی بازرگانی رێكبخه‌ن و نه‌وتی ئێران بۆ پاڵاوگه حكوومییه‌كانی چین بگوازنه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه پرۆگرامه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه قازانجی ده‌ستكه‌وتوو له‌م بازرگانییه، چووه‌ته گیرفانی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران. وه‌زاره‌ته‌كه داوای كردووه هه‌ر كه‌سێك زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و دوو كه‌سه‌ی هه‌یه، پێوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه بكات.
چین به كڕیاری سه‌ره‌كیی نه‌وتی ئێران داده‌نرێت و 90% به‌رهه‌می نه‌وتی ئێران هه‌نارده‌ی چین ده‌كرێت. ئه‌مه‌ریكا سزای خستووه‌ته سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئێران و نه‌وته‌كه به قاچاخ و له رێگه‌ی جۆراوجۆری نایاسایی و به پشتبه‌ستن به تۆڕه نهێنییه بازرگانییه‌كان بۆ چین ده‌گوازرێته‌وه.
له گه‌ڕی یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵاتی تره‌مپ سیاسه‌تی زۆرترین گوشار له دژی هه‌نارده و كه‌رتی نه‌وتیی ئێران جێبه‌جێ كرا، توانرا هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بۆ خوارووی 200 هه‌زار به‌رمیل كه‌م بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه زۆر درێژه‌ی نه‌كێشا و دوای هاتنی جۆ بایدن، ئێران جارێكی تر هه‌نارده‌ی به‌رز كرده‌وه و بۆ چه‌ندان ملیۆن په‌ره‌ی پێدا.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ بۆ گه‌ڕی دووه‌م ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكای وه‌رگرت، هه‌مان سیاسه‌تی خولی پێشوو پێڕه‌و ده‌كات و ده‌خوازێت هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بۆ سفر كه‌م بكاته‌وه به‌ڵام ئێران فێڕی فرت و فێڵی نوێی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی سزاكان بووه و له رێڕه‌وی جۆراوجۆر نه‌وت هه‌نارده‌ی چین ده‌كات.
ئه‌مه‌ریكا به ده‌ستنیشانكردنی ئه‌م خه‌ڵاته ده‌خوازێت تۆڕه نهێنییه‌كان ئاشكرا بكات و هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بۆ سفر كه‌م بكاته‌وه. ئه‌و تۆڕه بازرگانییه‌ی ئه‌مه‌ریكا خه‌ڵاتی بۆ دیاری كردووه، سوودی له سیستمی دارایی و بانكیی ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرتووه.
پۆلیسی ''ئێف بی ئای'' ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كرده‌وه، وانگ له پێشێلكردنی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له دژی ئێران، سپیكردنه‌وه‌ی پاره، گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی ئێران بۆ پاڵاوگه‌كانی چین و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهات و پاره‌كه‌ی بۆ قودسی سوپای پاسداران، رۆڵی گێڕاوه.
هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی پۆلسی فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و ژنه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی سوودی له سیستمی بانكی و دارایی ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرتووه، له‌م رێگه‌یه‌وه داهاتی بۆ ئێران كۆ كردووه‌ته‌وه و 100 ملیۆن دۆلاری بۆ سوپای پاسداران گواستووه‌ته‌وه، ئه‌وانیش ئه‌و پاره‌یان خستووه‌ته خزمه‌تی گرووپه تیرۆریستییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌و تۆڕه به هاوكاریی كه‌س و دامه‌زراوه‌گه‌لی توركی، عومانی و ئه‌مه‌ریكی جێبه‌جێ كراوه.
وانگ راسته‌وخۆ هاوكاریی سوپای پاسدارانی كردووه و پاره‌یه‌كی زۆر هه‌ر له رێگه‌ی سیستمی بانكیی ئه‌مه‌ریكییه‌وه بۆ گرووپه‌كان گواستراوه‌ته‌وه.
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دادگای فیدراڵیی واشنتن، حوكمی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی وانگی به تۆمه‌تی پێشێلكردنی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له دژی ئێران و پیلانگێڕی و سپیكردنه‌وه‌ی پاره ده‌ركرد.
ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به هاووڵاتییه عومانییه‌كه‌وه هه‌یه، مه‌حموود ئه‌لحه‌بسی له‌و سه‌رپێچییانه‌دا وه‌ك یارمه‌تیده‌ری وانگ كاری كردووه. ئه‌و له حوزه‌یرانی ساڵی 2020 به وه‌رگرتنی وامێك به به‌های 16 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار له بانكێكی ئه‌مه‌ریكا، كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری كڕیوه كه ناوه‌كه‌ی بریتییه له ''ئێم تی پرایدی عومان''
له ته‌مووزی 2020ه‌وه ئه‌و كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره، نه‌وتی كه‌شتییه‌كانی ئێرانی بۆ لایه‌نی سێیه‌م گواستووه‌ته‌وه و ئه‌وانیش نه‌وته‌كه‌یان بۆ پاڵاوگه حكوومییه‌كانی چین گواستووه‌ته‌وه.
هاووڵاتییه عومانییه‌كه‌ش دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی پێشێلكردنی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له دژی ئێران و پیلانگێڕی بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پاره، فه‌رمانی گرتنی بۆ ده‌ركراوه.