له دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ده‌وحه‌ی قه‌ته‌ر و ئه‌و نیگه‌رانییانه‌ی له ئاستی وڵاتانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی هاتوونه‌ته كایه‌وه، جارێكی تر پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی هێزێكی هاوبه‌شی سه‌ربازیی هاوشێوه‌ی په‌یمانی ناتۆ ده‌ورووژێنێته‌وه، بڕیاره سبه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی رێبه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی تاوتوێ بكرێت، هاوكات له‌گه‌ڵ میسر، ئێرانیش داوای دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی سه‌ربازیی هاوبه‌شی ئیسلامی له دژی ئیسرائیل كردووه.
پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن میسره‌وه پێشنیار كراوه و قاهیره ئومێده‌واره له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێ دووشه‌م، رێبه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی بخرێته روو و له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی وڵاتانه‌وه پاڵپشتی لێ بكرێت.
رۆژنامه‌ی قودسی عه‌ره‌بی ئاماژه‌ی داوه، عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆك كۆماری میسر له گفتوگۆكانی ئه‌مدواییانه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوتا عه‌ره‌به‌كانی، باسی دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی سه‌ربازی كردووه و ئامانج له دامه‌زراندنی ناوه‌نده‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ر وڵاتێكی عه‌ره‌بی هێرشی كرایه سه‌ر، راسته‌وخۆ وه‌ڵامی هێرشه‌كه بداته‌وه.
هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی تری عه‌ره‌بی باسیان له‌وه كردووه كه قاهیره ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه 20 هه‌زار سه‌ربازی خۆی بخاته خزمه‌تی پڕۆژه‌كه، جه‌نه‌راڵێكی چوار ئه‌ستێره‌یی میسری فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ بگرێت. سعوودیه هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی پڕۆژه‌كه‌یه و جگه له وڵاتانی ناوچه‌كه، ده‌كرێت وڵاتانی مه‌غریب و جه‌زائیریش بێنه ناو پڕۆژه‌كه‌وه.
ناتۆی عه‌ره‌بی
بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی ناتۆی عه‌ره‌بی راستییه‌كه‌ی بۆ 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌تایبه‌تی دوای هێرشی ئه‌مدواییه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ده‌وحه‌ی قه‌ته‌ر بیرۆكه‌كه زیندوو كراوه‌ته‌وه.
له ماوه‌ی رابردوودا دوو جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر قه‌ته‌ر، یه‌كه‌میان له 23ی مانگی حوزه‌یران بوو كاتێك ئێران به 14 مووشه‌ك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا له ده‌وحه‌ی قه‌ته‌ری كرده ئامانج و سنووری ئاسمانیی وڵاته‌كه‌ی به‌زاند، دووه‌میشیان سێشه‌می رابردوو نۆی ئه‌یلوول له‌لایه‌ن ئیسرائیل بوو كه به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س كوژران، كه یه‌كێكیان له ئه‌ندامانی هێزه ته‌ناهییه‌كانی قه‌ته‌ر و ئه‌وانی تر له ئه‌ندانمانی حه‌ماس بوون.
به‌رپرسانی قه‌ته‌ری گوتوویانه وه‌ڵامیان بۆ ئیسرائیل به كۆمه‌ڵه و له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وحه به وردی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێت. ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بیش شاندی ره‌وانه‌ی قه‌ته‌ر كردووه و هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیلی به هێرشێكی ترسنۆكانه ناو بردووه و سه‌ركۆنه‌ی كردووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پێشوازی له پڕۆژه‌كه كردووه و گوتوویه‌تی، ''پێویسته ئه‌و هێزه دامه‌زرێنرێت و هیچ به‌ربه‌ست و رێگرییه‌ك بۆ دامه‌زراندنی نییه و ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانرێت ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیل ته‌نیا بۆ سه‌ر قه‌ته‌ر نابێت، به‌ڵكو وڵاتانی تریش ده‌گرێته‌وه.''
هه‌ڵوێستی ئیسرائیل
رۆژنامه‌ی ئورشه‌لیم پۆست له روانگه‌یه‌كی تر باسی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی میسر كردووه و نووسیویه‌تی، میسر هه‌وڵ ده‌دات به‌م كاره‌ی جارێكی تر رێبه‌رایه‌تیی وڵاتانی عه‌ره‌بی بكاته‌وه و به پشتبه‌ستن به‌و بیرۆكه ته‌ناهییه، پێگه‌ی رابردووی خۆی ده‌سته‌به‌ر بكاته‌وه.
یائیر لاپید رێبه‌ری ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل گوتوویه‌تی، دامه‌زراندنی هێزێكی هاوبه‌شی عه‌ره‌بی له وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل زیان به رێككه‌وتنی ئاشتی و په‌یمانی ئیبراهیم ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌و ئاماژه‌ی به حكوومه‌تی نه‌ته‌نیاهۆ كردووه و گوتوویه‌تی، حكوومه‌تی نه‌ته‌نیاهۆ به كرده‌وه نابه‌رپرسیارانه‌كانی پێگه‌ی ئیسرائیلی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی زۆر لاواز كردوه و پێش ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه خراپتر بكات، پێویسته نه‌ته‌نیاهۆ كورسییه‌كه‌ی بۆ كه‌سێكی تر جێبهێڵێت.
كۆبوونه‌وه‌كه سبه‌ی به فه‌رمی له ده‌وحه ده‌ست پێ ده‌كات و به‌گوته‌ی ماجید ئه‌نساری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، ره‌شنووسی بڕیارنامه‌یه‌ك بۆ سه‌ركۆنه‌كردنی ئیسرائیل ئاماده كراوه.
هه‌ڵوێست و رۆڵی ئێران
سه‌یر له‌وه‌دایه ئێرانیش داوای دامه‌زراندنی ژوورێكی ئۆپراسیۆنی له دژی ئیسرائیل كردووه، پڕۆژه‌كه‌ی ئێران ته‌نیا له بازنه‌ی عه‌ره‌بیدا نییه و بازنه‌كه‌ی بۆ وڵاتانی ئیسلامی به‌رفراوان كراوه.
دوێنێ شه‌موو عه‌لی لاریجانی سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، داوای له وڵاتانی ئیسلامی كرد به‌رانبه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیل، ژوورێكی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش دابمه‌زرێنن. ئه‌و پێی وایه ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی رێبه‌رانی وڵاتانی ئیسلامی ئه‌نجامێكی باشی لێ نه‌كه‌وێته‌وه، ئه‌وا به‌و واتایه دێت كه داوا له ئیسرائیل كرابێت ده‌ستدرێژیی نوێیان بكاته سه‌ر.
عه‌لی لاریجانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس نووسیویه‌تی، لانی كه‌م ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌ش دامه‌زرێنرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌مه روو بدات، ئه‌ربابی رژێمه‌كه كه مه‌به‌ستی ئه‌مه‌ریكایه، زۆر نیگه‌ران ده‌بێت و له پێناو چه‌سپاندنی ئاشتیی جیهانی و وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی، هه‌ندێك بڕیار به‌سه‌ر رژێمی زایۆنیدا ده‌سه‌پێنێت.
ئه‌وه‌ی جێی تێڕامانه ئێران خۆیشی ده‌ستدرێژیكاری قه‌ته‌ر بووه و له 23ی مانگی حوزه‌یران به هێرشی مووشه‌كی ئاسمانی قه‌ته‌ری به‌زاند.