بزووتنه‌وه‌كانی مافی چاره‌ی خۆنووسینی كۆلۆنییه كۆنه‌كان، زۆرجار پێكه‌وه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی پێشكه‌وتوون. وڵاتانی سۆسیالیست له بلۆكی ڕۆژهه‌ڵات و وڵاتانی جۆراوجۆری ئاسیایی و ئیسلامی، پشتگیریی ئایدیۆلۆجیی زۆر له بزووتنه‌وه دژه كۆلۆنیالییه‌كانیان دابین كردووه. به‌ڵام ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه چه‌پ- ئیسلامییه هه‌ڵوێستی ته‌واو جیاوازیی له‌سه‌ر تێكۆشانی كورد و فه‌له‌ستینیی وه‌رگرتووه. ئه‌م جیاوازییه بووه‌ته هۆی دروستبوونی كه‌لێنێكی گه‌وره له نێوان ئه‌م دوو كه‌یسه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.
له كاتێكدا بزووتنه‌وه‌ی فه‌له‌ستینی، پشتگیرییه‌كی زۆر به‌رینی به‌ده‌ست هێناوه، كه‌یسی كورد نادیده گیراوه، به ئاستێكی زۆر گه‌وره له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه. ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی وه‌ك قه‌واره‌ی یاسایی دانراوه، له كاتێكدا كورد سه‌ره‌ڕای به‌رگه‌گرتنی زیاد له 100 ساڵ له زۆرداری و چه‌وسانه‌وه، له‌ناو سنووره‌كانی ئێران، عێراق، توركیا و سووریادا گیریان خواردووه و ئازاره‌كانیان به "كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی" داده‌نرێت كه "نیگه‌رانی ئاسایش" دروست ده‌كات. له هه‌مان كاتدا فه‌له‌ستین، له كاتێكدا وه‌ك "كاتێگۆرییه‌كی تایبه‌تی خۆی" پێشكه‌ش ده‌كرێت، ته‌نیا كه‌یسێكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته وه‌ك كوردستان، به‌ڵام وه‌ك كه‌یسێك ددانی پێدا ده‌نرێت، له‌ناو چوارچێوه‌ی تێكۆشانێكی جیۆپۆلیتیكی فراواندا. ئه‌م گۆڕانه‌ش فه‌له‌ستینی له كێشه‌یه‌كی یاسایی و مرۆیی گۆڕیوه بۆ ناوچه‌یه‌كی جیۆپۆلیتیكی كه هێزه هه‌رێمییه‌كان، دۆخه‌كه‌ی ده‌ستكاری ده‌كه‌ن بۆ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیجییه‌كانیان.
له دوای كۆتا دابه‌شكردنی كوردستان له نێوان ئێران، عێراق، سووریا، توركیا و ده‌وڵه‌تی سۆڤییه‌تی ڕووسیا له ده‌یه‌ی ١٩٢٠ه‌كان، بزووتنه‌وه‌كانی كورد له مێژوودا ته‌نیا بوون، هه‌رگیز ئه‌و ئاسته پشتگیرییه‌یان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا نه‌بووه وه‌ك كه‌یسی فه‌له‌ستینی. له دوای دامه‌زراندنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هاوپه‌یمانێتی چه‌پ- ئیسلامی به‌رده‌وام چاره‌نووسی خۆ بڕیاردانی كوردی نادیده گرتووه، ته‌نیا وه‌ك كاڵا له‌ماوه‌ی جه‌نگی سارددا به‌كاریان هێناون یان وه‌ك ئامرازێك بۆ هاوسه‌نگی و ڕاگرتنی كێشه‌كانی سنوور .
دامه‌زراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ژماره‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ری بڕیارنامه‌یان ته‌نیا له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆ بڕیاردانی فه‌له‌ستینی په‌سند كردووه، به‌ڵام ته‌نیا یه‌ك پێشنیاریش له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆ بڕیاردانی كوردی پێشان نه‌دراوه. ته‌نیا ئاماژه‌كردن به كورد له بڕیارنامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ٦٨٨ (١٩٩١) هات، كه ئاماژه‌ی به "دانیشتووانی كورد" و "ناوچه كورده نیشته‌جێكان" كرد، له چوارچێوه‌ی زۆردارییه دڕندانه‌كانی ڕژێمی عێراقیدا. له هه‌مان كاتدا كۆمكاری عه‌ره‌ب و ڕێكخراوی هاوكارییه‌كانی ئیسلامی (كه پێشتر ڕێكخراوی كۆنفرانسی ئیسلامی بوو)، هه‌رگیز په‌یامیان نه‌داوه دژی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن عێراق، له دژی كوردان له هه‌ڵه‌بجه (١٩٨٨) ، كه نزیكه‌ی ٥٠٠٠ هاووڵاتی بێتاوانی كوشت له چه‌ند سه‌عاتێكدا. ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌رگیز كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناكاویان له‌سه‌ر ئازاری كورد نه‌به‌ستووه، ته‌نانه‌ت ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤیش بێده‌نگ مانه‌وه له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆ بڕیاردانی كورد و چه‌وسانه‌وه‌یان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌كانی داگیركاری كوردستان.
ڕێكخستنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی به بێ وچان به‌رده‌وامه له ڕۆژئاوای كوردستان (كه به ڕۆژاڤا له سووریا ناسراوه)، به‌تایبه‌تی له دوای داگیركردنی توركیا له ٢٠١٨. توركیا به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك پێوه‌سته به پاكتاوكردنی نه‌ته‌وه‌بوونی كورد، به زۆره‌ملێ هه‌زاران غه‌یره كورد - له‌وانه عه‌ره‌بی فه‌له‌ستینی - له ناوچه داگیركراوه‌كانی كوردی نیشته‌جێ كردووه. له شاره‌كانی وه‌ك عه‌فرین، سه‌ری كانی، ته‌ل هه‌له‌ف و گرێ سپی، توركیا سیاسه‌ته‌كانی كۆچپێكردنی زۆره‌ملێ، ڕفاندن و گۆڕانكاری دیمۆگرافی به‌ڕێوه بردووه.
كوێت، پاكستان و قه‌ته‌ر به‌شدارییان له سته‌مه‌دا كردووه، فاندكردنی پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون كه یاسای نێوده‌وڵه‌تی پێشێل ده‌كه‌ن و توندتیژیی توركیایان زیاتر په‌ره پێداوه. له هه‌مان كاتدا تاوانه ژینگه‌ییه‌كانی توركیا له كوردستان، له‌وانه وێرانكردنی باخچه زه‌یتوونه كۆنه‌كان و دارستانه‌كان له‌لایه‌ن جیهانه‌وه چاودێری نه‌كراون.
هێرشه سه‌ربازییه‌كانی توركیا بۆ ناوچه‌كانی كوردستانی هه‌ردوو ڕۆژئاڤا له سووریا و باشوور له عێراق، كوشتنی ئامانجدارانه‌ی هاووڵاتیی كوردان به بێ گوێدانی دنیا و به ئاستێكی كه‌م له ڕاگه‌یاندنه‌كاندا هه‌یه. ده‌بینین كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی چاوی داده‌خات، ئه‌مه‌ش ئه‌و بۆچوونه به‌هێز ده‌كات كه ئازاری كورد شیاوی مامه‌ڵه‌كردن نییه. ئاراسته سیاسییه‌كان به چالاكی كار ده‌كه‌ن بۆ سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كورد له هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌ك له‌ناو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كوردیان به سه‌ردا دابه‌ش كراوه. ته‌ماشای خۆپێشاندانه‌كانی "ژن، ژیان، ئازادی"ی ئێران بكه‌ن، ناوی كوردی "مه‌هسا" ئه‌مینی، ژینا، به ئه‌نقه‌ست له قسه‌كردنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رهێنرا، ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌كه له سڕینه‌وه‌ی فراوانتری تێكۆشانی كورد. ئه‌مه ته‌نیا سڕینه‌وه‌ی ناوێك نه‌بوو، به‌ڵكو نیشانه‌ده‌ری گواستنه‌وه‌یه‌كی ئه‌نقه‌ست له چیرۆكی كوردیدا بوو، گۆڕینی له بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه له كوردستان هه‌ڵگیرسا بۆ براندێكی جیهانی، كه له‌لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانییه‌وه قه‌ده‌غه كرا.
ژماره‌یه‌كی زۆری گیراوانی سیاسیی كورد، حوكمی مردنیان بۆ ده‌رده‌كرێت. پێشێلكردنی مافه ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورییه‌كانی كورد به به‌رده‌وامی تۆمار ده‌كرێت. ته‌نانه‌ت سروشت و ئیكۆسیستمه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (ڕۆژهه‌ڵات) كراونه‌ته بابه‌تی ته‌ناهی و به‌رگه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته ئیكۆ كوژییانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران ناگرن. به‌ڵام هه‌موو ئه‌م پێشێلكردنانه، نه‌بوونه‌ته هۆی كه‌یسی كورد له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یان هه‌ر كۆڕبه‌ندێكی نێوده‌وڵه‌تیی تر به‌رباس بخرێت.
ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سیستماتیكی كورد و زمانه‌كه‌یان له باكور (باكوری كوردستان) له دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وایه‌تیی توركیا له ١٩٢٣دا، ده‌ستیان كرد به هێڕشی دڕندانه بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌كانی كورد له ڕێگه‌ی كوشتاری گشتی و جینۆساید، ئه‌مه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی گوێپێدانی دنیا ڕووی داوه. ته‌نانه‌ت وێرانكردنی فراوانی شاره كوردییه‌كان له شوباتی ٢٠١٥ كه بوون به خۆڵه‌میش له هه‌ڵمه‌تێكی توندوتیژیی ده‌وڵه‌تی توركدا، به‌ڵام سه‌رنجی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕانه‌كێشا. توركیا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی ناتۆیه، به به‌رده‌وامی بڕیاره‌كانی دادگای ئه‌وروپی مافه‌كانی مرۆڤ پشتگوێ ده‌خات. له هه‌مان كاتدا سه‌تان په‌رله‌مه‌نتار و سه‌رۆك شاره‌وانیی كوردی هه‌ڵبژێردراو، حوكمی گرتنی درێژخایه‌نیان بۆ ده‌رده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی دیكتاتۆرانه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر كوردان زیاتر جێگیر ده‌كات، سیاسه‌تێك كه هێشتا كارایه.

كه‌یسی كوردستان هه‌رگیز هێزی ئه‌وه‌ی نه‌بووه كه ڕكابه‌ریی كه‌یسی فه‌له‌ستینی بكات له ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیدا. ئه‌مه به‌زۆری به‌هۆی ده‌رهێنانی سیستماتیكی كورده‌وه‌یه له قسه‌كردنی ئه‌كادیمی، چالاكی سیاسی و گفتوگۆكانی سیاسه‌ت. زۆر له زانكۆكان، بیریاران، چالاكان و دامه‌زراوه‌كانی بیركردنه‌وه كه سه‌رنج ده‌ده‌نه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌گه‌ر به ته‌واوی كوردستان ده‌رنه‌هێنن، ئه‌وا وه‌ك كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی "كێشه‌ی كوردی"، "پرسیار" یان "كێشه" قوتاری ده‌كه‌ن. یان كوردستان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه بۆ یاریی سیاسه‌تی ناسنامه كه دژایه‌تیی ئه‌و ئاره‌زووه مێژووییانه‌ی كوردان ده‌كات بۆ كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییان.
گه‌ڕانێكی ساده له ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات، چۆن به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیكی كورد و كوردستان ده‌رده‌هێنن، زۆرجار نه‌ك هه‌ر كوردی به زمان یان گه‌ل دانانێن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خۆیان وه‌ك پسپۆر له‌سه‌ر كاروباری هه‌رێمی ده‌خه‌نه پێش. ئاماژه به 'ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست' ده‌كه‌ن به عه‌ره‌بی، فارسی، فڕه‌نسی و ئه‌ڵمانی، به‌ڵام به كوردی نه‌خێر، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌ب، فارس و تورك بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن "چوارچێوه‌یه‌كی نوێ" بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، هه‌موویان له‌سه‌ر نادیده‌گرتنی به ئه‌نقه‌ستی كوردستان و كوردان، ئه‌و چوارچێوه‌یه ده‌خه‌نه ڕوو.
تا مارسی ٢٠٢٥، دادگای نێوده‌وڵه‌تی دادپه‌روه‌ری دوو ڕاوێژی ڕاپرسی له ٢٠٠٤ و ٢٠٢٥ له‌سه‌ر فه‌له‌ستینی ده‌ركردووه. هه‌روه‌ها دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێوه‌ند به ڕێكاره یاساییه‌كانه‌وه له‌باره‌ی فه‌له‌ستین، به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی تاوانه‌كانی جه‌نگ تاوانه‌كان دژی مرۆڤایه‌تی.
یاسای نێوده‌وڵه‌تی كه به ڕواڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی چاره‌نووسی خۆ بڕیاردان بۆ "هه‌موو گه‌لان" دامه‌زراوه، به‌ڵام به هه‌ڵاوێردان جێبه‌جێ كراوه. له كاتێكدا چاره‌نووسی خۆ بڕیاردانی فه‌له‌ستینی چه‌شنه یاسایه‌كی فراوان به‌ده‌ست ده‌هێنێت، كه‌یسی كورد سه‌ره‌ڕای ڕه‌گه مێژووییه قووڵه‌كانی و ددانپێدانی ڕوونی مافه‌كانی كوردی له په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر (١٠ی ئاگوستی ١٩٢٠) كه دواتر له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌ریتانییه‌وه به په‌یماننامه‌ی لۆزان (٢٤ی ته‌مووزی ١٩٢٣) گۆڕا، بێ ڕاپرسی له نه‌ته‌وه‌ی كوردی، پشتگوێ خراوه. شكستی سیستمی یاسایی نێوده‌وڵه‌تی له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سكاڵاكانی كوریدا، ناجێگیری زیاتری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خراپتر كردووه. به‌رده‌وامی له‌م سیاسه‌ته ده‌ربه‌ده‌ركردنه‌دا ته‌نیا كێشه‌ی زیاتر به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
پرسیاره‌كه هه‌ر ماوه‌ته‌وه: ئایا ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ڕووبه‌ڕووی ئێران، عێراق، سووریا و توركیا بێته‌وه بۆ تاوانه سیستماتییه‌كانیان دژی كوردان؟ ئایا كه‌س ئاماده‌یه ئازاری كورد بخاته به‌رده‌م دادگای نێوده‌وڵه‌تی دادپه‌روه‌ری؟ ئه‌و ده‌وڵه‌ته به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ری بوونی نییه له هاوپه‌یمانێتی چه‌پ- ئیسلامییه‌وه بێت، چونكه بۆ ئه‌وان ئه‌و لایه‌نه‌ی تری كه كوردان داوای سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌ت لێ ده‌كه‌ن، گرنگی ستراتیجیكی هه‌یه.
هه‌تا ئایدیۆلۆجیا و سیاسه‌ت ڕه‌وشی ده‌وڵه‌تانی چه‌پ- ئیسلامی دیاری بكه‌ن، به‌عه‌ره‌بكردن، تورككردن و فارسكردنی كورد له ده‌ره‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی ده‌وڵه‌تانی چه‌پ- ئیسلامییه‌وه ده‌مێنێته‌وه. به‌م پێیه‌ش كوردستان وه‌ك كه‌یسێكی یاسایی بۆ چاره‌نووسی خۆبڕیاردان كه شیاوی پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی بێت، ناناسرێت.
د. لوقمان ڕه‌دپه‌ی پسپۆری كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هاوه‌ڵ له فۆرمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، له‌گه‌ڵ زیاتر له ده‌یه‌یه‌ك ئه‌زموون له شیكردنه‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده نێوده‌وڵه‌تی یاسایی و سیاسییه‌كانی مافی چاره‌نووسی خۆ بڕیاردان بۆ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كان، له‌وانه كه‌یسی كوردستان. ئه‌و نووسه‌ری كتێبی "به‌ره‌و كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ: چاره‌نووسی خۆ بڕیاردان له یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا"یه (بڵاو كراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن ڕاوتلیج، ٢٠٢٣ه‌وه)
جیۆپۆلیتیكه‌ڵ مۆنیته‌ر
و: وشه