فیلمه نایابه‌كه‌ی پۆڵ تۆماس ئه‌نده‌رسۆن به ناوی "شه‌ڕ له دوای شه‌ڕ” هه‌فته‌ی ڕابردوو گه‌یشته سینه‌ماكان، به‌ڵام ئه‌م فیلمه له ئه‌مه‌ریكایه‌كدا دروست كراوه كه قۆناغی پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپه بۆ خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی. له كاتی سه‌یركردنی فیلمه‌كه‌دا ئه‌و پرسیاره‌م له خۆم ده‌كرد، ئایا ده‌توانرێت فیلمێكی وا ڕاشكاوانه‌ی دژه فاشیست له‌مڕۆدا له هۆڵیوود به‌رهه‌م بهێنرێت؟
ئه‌مه فیلمێكی ورووژینه‌ری سیاسییه و ئاخنراوه به قۆشمه‌ی بێهوودانه، فیلمه‌كه چه‌ندان دیمه‌نی تێدایه ڕه‌نگه به شێوه‌ی خه‌یاڵی و دیستۆپیایی ده‌ربكه‌وێت كاتێك وێنه‌یان گیراوه، به‌ڵام ئێسته له هه‌واڵه‌كانی ئه‌مڕۆی ئه‌مه‌ریكا ده‌چێت. دژه پاڵه‌وانی فیلمه‌كه ئه‌فسه‌رێكی سه‌ربازییه به ناوی ستیڤن لۆكجاو، كۆنه‌په‌رستێكی دژه كۆچبه‌رانه، له كاتێكدا به بیانووی ناپاكانه‌ی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ كارتێله‌كاندا، گه‌مارۆی شارێك ده‌دات كه په‌ناگه‌یه.
فیلمه‌كه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ناسیۆنالیستی سپی‌پێست له پشتی په‌رده له ئاسته به‌رزه‌كانی دامه‌زراوه‌ی ئه‌مه‌ریكیدا ده‌خاته ڕوو، كه به‌شێوه‌یه‌كی پێكه‌نیناوی پێی ده‌گوترێت (سه‌ركێشه‌كانی كریسمس) كه قسه‌كانیان ئه‌وه‌نده جیاواز نین له قسه‌كانی ئه‌مڕۆی تره‌مپ. ئه‌ندامێك كه ئاواته‌خوازه ببێته به‌شێك له كۆمه‌ڵگه به لۆكجاو ده‌ڵێت: "ئامانجی ئێمه و ئامانجی ئێوه وه‌ك یه‌كه بۆ دۆزینه‌وه‌ی شێتی مه‌ترسیدار و ڕقلێبووان و زبڵی پانك و ڕاگرتنیان. چیتر شێته‌كان شێت نه‌مێنن."
فیلمی "شه‌ڕ له دوای شه‌ڕ" به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش خوێندنه‌وه‌ی بۆ كراوه، ڕه‌خنه‌گرانیش ڕاست ده‌كه‌ن ئه‌مه باشترین فیلمی نوێیه كه له ساڵانی ڕابردوودا بینیومانه. هه‌ڵبه‌ت سه‌ركه‌وتنی هونه‌ری فیلمه‌كه نابێت له سیاسه‌ته‌كه‌یدا كورت بكرێته‌وه. به‌ڵام له ساتێك‌دا كه ئیداره‌یه‌كی خۆسه‌پێن هه‌وڵ ده‌دات دامه‌زراوه كولتوورییه‌كان ناچار به ملكه‌چبوون بكات، بینینی فیلمێكی هۆڵیوود به‌و شێوه‌یه چاونه‌ترس له باوه‌ڕه پێشكه‌وتنخوازه‌كانیدا، به‌هێزییه. فیلمی "شه‌ڕ له دوای شه‌ڕ" شتانێكی ئاڵۆز ده‌خاته ڕوو كه باسی توندوتیژیی سیاسیی چه‌پ و ڕادیكالیزمی خۆپه‌رستانه ده‌كات، به‌ڵام له شه‌ڕی فراوانتری نێوان ئیستبداد و به‌ره‌نگاریدا، لایه‌نێكی ڕوون و ئاشكرا ده‌گرێته‌به‌ر.
فیلمه‌كه‌ی ئه‌نده‌رسۆن ئیلهامی له رۆمانی پۆستمۆدێرنی "ڤاینلاند”ی تۆماس پینچۆنه‌وه وه‌رگرتووه، كه كتێبێكه هیپی و چه‌كدارانی پێشووی ساڵانی شه‌سته‌كان، له ئه‌مه‌ریكای ڕۆناڵد ڕیگان ده‌خاته ڕوو. چیرۆكی فیلمه‌كه ئێسته ڕوو ده‌دات، ئه‌وه‌ش بڕیارێكی سه‌ركێشانه‌یه. ده‌بێت ڕازی بین كه خانه‌یه‌كی شۆڕشگێڕی چه‌پ به‌شێوه‌ی وێزه‌رمه‌ن هه‌بووه به ناوی ٧٥ی فڕه‌نسی كه به نزیكه‌ی له ده‌وروبه‌ری ساڵی ٢٠٠٨ یان ٢٠٠٩ بوونیان هه‌یه. ئه‌م هێڵه كاتییه هاوچه‌رخه هه‌ندێك ئه‌ناكرۆنیزمی جه‌نجاڵ دروست ده‌كات، جوانكارییه شیكییه ڕادیكاڵه‌كانی 75ی فڕه‌نسی و فانتازیا هه‌زاره‌ییه‌كان، ته‌نیا له ساڵانی سه‌ره‌تای ئۆبامادا ناگونجێن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی فیلمه‌كه، وه‌رگرتنی ئه‌و پرسیاره‌ی كه چی شایانی ئه‌وه‌یه له ساتێكی شكست و بێهیوایدا شه‌ڕی بۆ بكرێت، ئه‌مه هه‌ستكردن به ناته‌بایی نامێنێت.
وه‌ك"ڤاینلاند"، "شه‌ڕ له دوای شه‌ڕ"جۆرێك له سێگۆشه‌ی خۆشه‌ویستی له ناودایه. (75ی فڕه‌نسی) له‌لایه‌ن چه‌كدارێكی ڕه‌شپێستی سه‌رنجڕاكێشه‌وه به ناوی Perfidia سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، كه تێیاندا تایلۆر ڕۆڵی تێدا ده‌گێڕێت، ناوه‌كه‌ی ئاماژه‌یه‌كی ناڕوونه بۆ كاره‌كته‌ره‌كه‌ی. لیۆناردۆ دیكاپریۆ ڕۆڵی پسپۆڕی ته‌قه‌مه‌نیی گرووپه‌كه و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێرفیدیا ده‌گێڕێت. له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی فیلمه‌كه‌دا، ئه‌وان كه‌مپێكی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كۆچبه‌ران ئازاد ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن لۆكجاوه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت. پێرفیدیا باز به‌سه‌ر ئه‌فسه‌ره‌كه‌دا ده‌دات، به به‌ستراوی و به زه‌لیكراوی جێی ده‌هێڵێت.
دوای ئه‌م پێشه‌كییه، فیلمه‌كه باز ده‌داته پێشه‌وه بۆ ماوه‌ی ١٦ ساڵ، كه كاره‌كته‌ری دیكاپریۆ له ده‌ره‌وه‌ی تۆڕه‌كه له باكوری كالیفۆرنیا، له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی و پێرفیدیا ده‌ژی، به ناوی خوازراوی بۆب و ویلا فێرگسۆن. باوه‌ڕكردن به هه‌ستی ئه‌وه‌ی لۆكجاو كۆڵ نادات و به دوایانه‌وه‌یه، فیلمه ده‌بێته هه‌ڵكوتانه سه‌ر یه‌كتر، كاتێك بۆب هه‌وڵ ده‌دات كچه‌كه‌ی ڕزگار بكات، یارمه‌تی ده‌درێت له‌لایه‌ن به‌شێك له‌و ڕادیكالانه‌ی هێشتا ماون.
فیلمی "شه‌ڕ له دوای شه‌ڕ" به وێناكردنی هاوسۆزییانه‌ی شۆڕشگێڕانی پێشوو، به دڵنیاییه‌وه كۆنسێرڤه‌تیڤه‌كانی تووڕه كردووه، به‌تایبه‌ت دوای كوژرانی چارلی كیرك و هێرشی قه‌ناسبه‌ده‌سته‌كان بۆ سه‌ر ئۆفیسێكی ICE له داڵاس. ئارمۆند وایت له ڕۆژنامه‌ی ناشناڵ ڕیڤیودا نووسیویه‌تی: فیلمه‌كه‌ی به "نابه‌رپرسیارترین فیلمی ساڵ" ناو بردووه.
ئه‌مه‌ش ساده‌كردنه‌وه‌ی زۆری هه‌ڵوێستی ئه‌نده‌رسۆنه به‌رانبه‌ر به توندوتیژی. وه‌ك نزیكه‌ی هه‌موو فیلمێكی ئه‌كشن، "شه‌ڕ له دوای شه‌ڕ" دیمه‌نێكی پێرفیدیا پێشان ده‌دات، سكی دووگیانی ئاوساوه‌كه‌ی به جله سه‌ربازییه‌كه‌وه به ئاشكرا دیاره، ده‌خوازیت ببێته ئایكۆن، به‌ڵام پێرفیدیا هیچ پاڵه‌وان نییه. فیلمه‌كه ڕوونی ده‌كاته‌وه كه ئه‌و ته‌نیا ئاژاوه ده‌خوڵقێنێت و ناپاكی له هاوڕێكانی ده‌كات، دواتر خێزانه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت و خۆپه‌رستێكه له كڵێشه‌ی لیبڕاڵدا. له ڕێگه‌ی ده‌رچوون له ده‌رگاكه به بۆب ده‌ڵێت: "من خۆم له پێش هه‌موو شتێكه‌وه داده‌نێم و ناڕه‌سه‌نێتییه‌كه‌ت ڕه‌ت ده‌كه‌مه‌وه".
75ی فڕه‌نسی شكستێكه ژیانی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه لێی ڕزگاریان بووه. كاتێك دوای ١٦ ساڵ جارێكی تر بۆب ده‌بینینه‌وه، ئه‌و پارانۆیای كه‌مێك گاڵته‌جاڕانه‌یه، به‌هره‌ی خۆی له ته‌قه‌مه‌نی به‌كار ده‌هێنێ بۆ ڕزگاركردنی ویلا. به‌ڵام "شه‌ڕ له دوای شه‌ڕ " دووره له بریقه‌یه‌كی چه‌پانه‌ی فیلمی "Taken”ی لیام نیسۆن. بۆب قاره‌مانه له خۆشه‌ویستیدا بۆ كچه‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌وه نابێته هۆی ئه‌وه‌ی كه لێهاتوو بێت. له یه‌كێك له كۆمیدیترین به‌شه‌كانی فیلمه‌كه‌دا، داوای یارمه‌تی ده‌كات له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه له ڕادیكاڵێكی ژێرزه‌وینی، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی مێشكی به ماده هۆشبه‌ر پڕ كردووه، ناتوانێت وه‌ڵامی پرسیارێكی نهێنی بداته‌وه. پێی ده‌ڵێت (ده‌بوو كه‌مێك زیاتر شێلگیرانه ده‌قه‌كانی یاخیبوونی بخوێنایه‌ته‌وه.
به‌ڵام "شه‌ڕ له دوای شه‌ڕ" ستایشی توندوتیژی شۆڕشگێڕانه ناكات، هه‌م ئه‌و ئامانجه فراوانانه‌ش سه‌ركۆنه ناكات كه 75ی فڕه‌نسی خه‌باتیان بۆ كردووه، به‌ڵام به‌ڕاستی ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به هێمنی هیوا ڕادیكاڵه‌كان به زیندووی ده‌هێڵنه‌وه. براوه‌ترین كاره‌كته‌ری فیلمه‌كه سێرجیۆ سانت كارلۆسه و هێڵی ئاسنی ژێرزه‌وینیی بۆ كۆچبه‌رانی بێ به‌ڵگه‌نامه به‌ڕێوه ده‌بات، به ئارامییه‌كی هاوشێوه‌ی بودادا به‌ناو ئاژاوه‌ی فیلمه‌كه‌دا ده‌جووڵێت.
شتێكی یاخیگه‌را هه‌یه له دیدگه‌ی فیلمه‌كه‌دا بۆ چاكه و خراپه. هه‌ر له‌و هه‌فته‌یه‌دا كه ده‌رچوو، ئیداره‌ی تره‌مپ یاداشتێكی ئاسایشی نیشتمانی بڵاو كرده‌وه كه سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وانه ده‌كات كه "بنه‌ما بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، (بۆ نموونه پشتگیریكردن له جێبه‌جێكردنی یاسا و كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان) وه‌ك 'فاشیست' پێشان ده‌ده‌ن، بۆ پاساوهێنانه‌وه و هاندانی كرده‌وه‌كانی شۆڕشی توندوتیژ. سه‌یركردنی فیلمی "شه‌ڕ له دوای شه‌ڕ" به‌شێكی هه‌ست به ڕزگاربوون ده‌كات، چونكه بێبایه‌خه له هه‌موو ئه‌و تابۆ نوێیانه‌ی كه تره‌مپ ده‌یسه‌پێنن. فیلمه‌كه به‌ده‌گمه‌ن ده‌توانێت له ئه‌مه‌ریكای تره‌مپدا پێوه‌ندیدار بێت، به‌ڵام گریمانه‌ی وڵاتێكی باشتر له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵده‌گرێت.
میشێل گۆڵدبێرگ
نیویۆرك تایمز
وشه