كاتێك دنیا له ژێر داروپه‌ردووی جه‌نگی جیهانی دووه‌م هاته ده‌ره‌وه و په‌یمانی "قه‌ت قه‌ت دووباره نابێته‌وه"، نه‌ته‌وه‌كان بناغه‌یان دانا بۆ سیستمی دادپه‌روه‌ری نێوده‌وڵه‌تی كه تا ئێسته له‌گه‌ڵ خراپترین تاوانه‌كانی سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه مامه‌ڵه ده‌كات. به‌ڵام ئه‌مڕۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به چالاكی هه‌وڵی له‌ناوبردنی ئه‌مه ده‌دات .
حكوومه‌تی تره‌مپ له چواری ئه‌یلوول، سزای دارایی سه‌پاند به‌سه‌ر سێ ڕێكخراوی سه‌ره‌كیی مافه‌كانی مرۆڤی فه‌له‌ستینی: ئه‌لحه‌ق كه له ساڵی ١٩٧٩ دامه‌زرا و پێشه‌نگ بوو له به‌ڵگه‌نامه‌كردنی پێشێلكارییه‌كان له غه‌زه و ناوچه‌كانی تر، ناوه‌ندی ئه‌لمیزان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه بۆ زیاتر له دوو ده‌یه به وردی پێشێلكارییه‌كانی یاساكانی جه‌نگی له غه‌زه تۆمار كردووه، ناوه‌ندی فه‌له‌ستینی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه ماوه‌یه‌كی درێژه یارمه‌تیی یاسایی ده‌داته قوربانییان، به‌تایبه‌تی له غه‌زه‌وه.
له مانگی حوزه‌یراندا حكوومه‌تی تره‌مپ سزای دارایی سه‌پاند به‌سه‌ر ڕێكخراوێكی سه‌ره‌كیی تری مافه‌كانی فه‌له‌ستینی ئه‌دامێر، له ژێر كۆمه‌ڵه ڕێوشوێنێكی جیاوازدا.
ئه‌مه به‌شێكه له هه‌وڵێكی فراوانتری حكوومه‌تی تره‌مپ، ئه‌وانه به‌ئامانج ده‌گرێت كه پشتگیریی دادپه‌روه‌ری ده‌كه‌ن بۆ فه‌له‌ستینییه‌كان. هۆكاری دیاریكراوی سزاكانی ئه‌یلوول ئه‌وه‌بوو ئه‌و سێ گرووپه هه‌ستاون به‌یارمه‌تیدانی دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یدا له‌سه‌ر ئیسرائیل "به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی ئیسرائیل." به‌ڵام حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها دوای به‌رپرسانی دادگاش كه‌وتووه، به‌هۆی لێكۆڵینه‌وه و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی تاوانی گه‌وره له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیسرائیله‌وه له غه‌زه له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها ده‌ركردنی فه‌رمانی گرتنی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ و وه‌زیری به‌رگریی پێشووی یۆئاڤ گالانت، تۆمه‌تباركردنیان به تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ. حكوومه‌ت سزای دارایی سه‌پاندووه به‌سه‌ر دادپه‌روه‌ری دادگا، جێگره‌كانی دادپه‌روه‌ر و شه‌ش له دادوه‌ره‌كانی دادگا، هه‌روه‌ها فرانچێسكا ئه‌لبانێز، ڕاپۆرته‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ له غه‌زه و كه‌ناری ڕۆژئاوا.
جگه له پرسی فه‌له‌ستینییه‌كان، حكوومه‌تی تره‌مپ ده‌سه‌ڵاتی یاسا و پارێزگاری له مافه‌كانی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ری نێوده‌وڵه‌تیی لاواز كردووه، كه هه‌موویان بنه‌ماگه‌لی یاسایی نێوده‌وڵه‌تین. فه‌رمانی پاره‌داركردنی بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه‌م كردووه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی زیاتری كردووه، له كاتێكدا له ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كشاوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له‌ناكاو نزیكه‌ی هه‌موو یارمه‌تیی ده‌ره‌كیی ئه‌مه‌ریكای كۆتایی پێ هێنا، كه پشتگیریی به‌رگریكارانی مافه‌كانی مرۆڤی ده‌كرد و یارمه‌تیی مرۆڤدۆستانه و ڕزگاركه‌ری ژیانی دابین ده‌كرد له سه‌رانسه‌ری دنیادا. كه‌مكردنه‌وه‌ی گرانته‌كانی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی دیموكراسی، مافه‌كانی مرۆڤ و كاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئۆفیسه‌كانی په‌نابه‌ران، ئافره‌تان و دادپه‌روه‌ری جیهانی، زیاتر به‌ڵێنی ئه‌مه‌ریكای كه‌متر كرده‌وه له بواری مافه‌كانی مرۆڤدا.
ئه‌لحه‌ق، ئه‌لمیزان و ناوه‌ندی فه‌له‌ستینی، ڕێكخراوگه‌لێكن خاوه‌نی خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تین كه له بارودۆخێكی نائاساییدا، پێشێلكارییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و یاسای ژینگه‌یی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین، گرووپه چه‌كداره‌كان و لایه‌نه بازرگانییه‌كانه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ن. ئه‌وان ده‌نگی قوربانییه فه‌له‌ستینییه‌كانن، چیرۆكه‌كانی نادادپه‌روه‌ری به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر نا نه‌بیستراو ده‌مێننه‌وه.
گرووپه‌كان كاری به‌هادارانه‌یان به‌رده‌وام كردووه له غه‌زه و له ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ساڵدا. ئه‌لمیزان و ناوه‌ندی فه‌له‌ستینی له غه‌زه‌دا بنكه‌یان هه‌یه، ئه‌لحه‌ق كه له ڕامه‌ڵا له كه‌ناری رۆژئاوا بنكه‌ی هه‌یه، ستافی له‌وێش هه‌یه. ڕووبه‌ڕووی بۆمباران بوونه‌وه كه بووه‌ته هۆی كوشتن یان برینداربوونی ئه‌ندامانی ستاف و سه‌تان له خزمه‌كانیان، هه‌روه‌ها برسێتی و ڕاگوێزكردنی زۆره‌ملێ. له حه‌وتی ئه‌یلوولدا بۆمبارانه‌كانی ئیسرائیل، باڵه‌خانه‌یه‌كی به‌رزی ئاسۆیی كه باره‌گای ناوه‌ندی فه‌له‌ستینی تێدابوو، به زه‌وییه‌وه ته‌خت كرد. ئۆفیسه‌كانی ئه‌لمیزان له سه‌رانسه‌ری غه‌زه له ساڵی ٢٠٢٤دا زیانیان پێگه‌یشت و وێران كران.

سزاكانی ئه‌مه‌ریكا نه‌ك هه‌ر ته‌نیا تێكدانی ئه‌و كاره سه‌ره‌كییه‌یه كه هێشتا توانای ئه‌نجامدانیان هه‌یه، به‌ڵكو نیشانه‌یه‌كی سامناكیش ده‌نێرێت بۆ به‌رگریكارانی مافه‌كانی مرۆڤ كه كاره‌كه‌یان كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر كه‌سه به‌هێزه‌كان یان هاوپه‌یمانه‌كانیان. گرووپه فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌نگیان به‌رز بووه‌ته‌وه له پشتگیریكردنیان له لێكۆڵینه‌وه‌ی دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی ئیسرائیل و به‌ڵگه‌یان پێشكه‌ش به دادپه‌روه‌ری دادگا كردووه.
ڕێكخراوه‌كانی ئێمه، ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی و چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ، بۆ چه‌ندان ده‌یه كاری نزیكیان له‌گه‌ڵ ئه‌م گرووپانه‌دا كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌ركه دێرین و سه‌ربه‌خۆكانماندا له‌باره‌ی قسه‌كردن له پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ، ده‌توانین بڵێین كاره‌كه‌یان جێگره‌وه‌ی نییه نه‌ك هه‌ر بۆ كۆمه‌ڵه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ له ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵكو له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا.
ئه‌م كاره به‌شێكه له بزووتنه‌وه‌یه‌كی فراوانی جیهانی، بۆ پێشخستنی دادپه‌روه‌ری بۆ قوربانییان و ڕزگاربووان له سووكایه‌تی پێكردن به مافه‌كانی مرۆڤ. سیستمێكی باوه‌ڕپێكراوی دادپه‌روه‌ری نێوده‌وڵه‌تی كه مامه‌ڵه ده‌كات له‌گه‌ڵ كوشتاری گشتی، تاوانه‌كانی جه‌نگ و تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی، توخمێكی بنه‌ڕه‌تییه بۆ بنیاتنانی ڕێز بۆ مافه‌كانی مرۆڤ.
دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كۆڵه‌كه‌یه‌كی ناوه‌ندی ئه‌م سیستمه‌یه. ئه‌مه دروستكراوه له ڕێگه‌ی په‌یماننامه‌یه‌كه‌وه له ساڵی ١٩٩٨، دادگا فۆرمێكی كۆتا چاره‌یه. حكوومه‌ته‌كان ئامانجیان ئه‌وه‌بوو به‌ڵێنی دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌می "قه‌ت قه‌ت دووباره نابێته‌وه" جێبه‌جێ بكه‌ن به دامه‌زراندنی وه‌ها دامه‌زراوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی. سیستمه‌كه میسالی نییه، به‌ڵام ئه‌م ده‌سه‌ڵاته یاساییه ئێسته له مه‌ترسیدایه.
سزای زیاتر یان كرداره‌كانی تری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، له‌وانه درێژكردنه‌وه‌ی سزاكان بۆ دادگاكه به گشتی، مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر مافه‌كانی قوربانییان له سه‌رانسه‌ری دنیا. پێویسته حكوومه‌ته‌كان به ده‌م دۆخه‌كه‌وه بێن بۆ پاراستنی ئه‌و سیستمه‌ی كه خۆیان دروستیان كردووه.
كاتێك ئیسرائیل ڕێكخراوه پێشه‌نگه فه‌له‌ستینییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤیان وه‌ك "ڕێكخراوی تیرۆریستی" ناساند وه‌ك ئه‌دمێر و ئه‌لحه‌ق له ساڵی ٢٠٢١، نۆ وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، تۆمه‌ته‌كانیان وه‌ك بێ بنه‌ما ڕه‌ت كرده‌وه. ئه‌و پاڵپشتییه ڕه‌نگه هۆكارێكی سه‌ره‌كی بووبێت بۆ ئه‌وه‌ی ئیسرائیل زیاتر په‌ل نه‌كوتێ.
تا ئێسته حكوومه‌ته‌كانی تر، به وریایی هاوسه‌نگیان كردووه له كاردانه‌وه‌كانیان بۆ سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له ترسی ورووژاندنی حكوومه‌تی تره‌مپ. ئه‌مه ستراتیجێكی هه‌ڵه‌یه و له‌گه‌ڵ دۆخی به په‌له‌ی ئه‌مڕۆدا ناگونجێت.
پێویسته حكوومه‌ته‌كان سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه بكه‌ن، كه ئامانجیان لاوازكردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و بێده‌نگكردنی ئه‌وانه‌یه كه به‌ڵگه‌ی سووكایه‌تی پێكردنه‌كان تۆمار ده‌كه‌ن. پێویسته یاسا هه‌رێمایه‌تی و نیشتمانییه‌كان به‌كار بهێنن، وه‌ك یاسای ڕێگریكردنی یه‌كێتیی ئه‌وروپا كه ده‌توانرێت به‌كار بهێنرێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسا ده‌ره‌كییه‌كان له یه‌كێتیدا، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ دادگا كار ده‌كه‌ن. ئه‌وانه‌ی یارمه‌تییان دا له دامه‌زراندنی دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كه، بانگه‌شه ده‌كه‌ن بۆ پارێزگاری له به‌ها بنه‌ڕه‌تییه‌كان، پێویسته هه‌نگاو هه‌ڵبگرن بۆ به‌رگریكردن لێیان.
ئاگنێس كالامارد و فێدێریكۆ بۆرێلۆ
خاتوو كالامارد ئه‌مینداری گشتیی ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تییه. بۆرێلۆ به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری به وه‌كاله‌تی ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤه.
نیویۆرك تایمز
وشه