ئایا چەپ و ڕاست دەتوانن لە ترسەکانی لایەنی تر تێ بگەن؟

:: PM:07:52:06/10/2025 ‌

لە سەرەتای مانگی ئەیلوولدا، گراهام لاینهان، نووسەری کۆمیدیای ئیرلەندی، لە فڕۆکەخانەی هیسرۆوە لەلایەن پێنج ئەفسەری پۆلیسەوە گیرا، بەهۆی زنجیرەیەک پۆستی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە لێدان بوو لە چالاکانی ترانسجێندەر، ئەمە نموونەیەکی تایبەت و بەرچاوە لە ڕەوتێکی گشتی لە شانشینی یەکگرتوو: بەپێی هەندێک خەمڵاندن، پۆلیسی بەریتانی زیاتر لە 12 هەزار دەستبەسەرکردنی ئەنجام داوە بۆ خاوەنی ئەو پۆستانەی سوکایەتییان تێدایە لە ساڵی 2023، کە ڕێژەکەی نزیکەی 33 دەستبەسەرکردنە لە ڕۆژێکدا.

دۆسیەى لاینهان هەڵایەکی تایبەتی دروست کرد، بە بەکارهێنانی بەرفراوانی زاراوەکانی وەک "تۆتالیتاریزم" و "دەوڵەتی پۆلیس"، بەڵام بەرگریکارانی کۆمیدیاکە زیاتر هێرشیان دەکردە سەر سیستمی گشتی سانسۆرکردن و پۆلیسی ئایدۆلۆجی، نەک هیچ کەسێکی دیاریکراو لە حکوومەتی چەپگەرای بەریتانیا. زۆر دەگمەن بوو کە ببیسترێتەوە کییر ستارمەر، کە ئێستە یەکێکە لە ناجەماوەریترین سەرۆک وەزیرەکان لە مێژووی بەریتانیادا، وەک دیکتاتۆرێک وەسف بکرێت کە مەبەستی هەیە دوژمنە ئایدۆلۆجییەکانی بخاتە زیندان.

ئەم چیرۆکە بەراورد بکە لەگەڵ ڕووداوی جیمی کیمێل، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، کە ڕاگرتنی کورتخایەنی کۆمیدیایەکی درەنگانی شەو بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک کردەوەیەکی دیکتاتۆرانە لەلایەن دۆناڵد ترامپەوە وەسف کرا، بە بەکارهێنانی سەرۆکی کۆمیتەی پێوەندییە فیدراڵییەکانی وەک یاریدەدەری. جگە لە هەندێک لیبێرتاریەنی نامۆ، هیچ یەکێک لە بەرگریکارانی کیمێل؛ سکاڵایان نەکرد، کە کۆمیتەی پێوەندییە فیدراڵییەکان وەک دامەزراوەیەک گۆڕاوە بۆ دەسەڵاتداریەتی پۆلیسکردنی قسەکردن؛ تەنیا لۆمەی ترمپ کرا بە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی.

ئەم دوو دۆسیەیە یارمەتیدەرن لە تێگەیشتن لە پەرەسەندنە گشتییەکانی سیاسەتی ڕۆژئاوا، لە کاتێکدا کە نۆرمەکانی لیبراڵیزمی دوای جەنگی سارد دادەڕووخێت و ڕەوتە "پۆست-لیبراڵییەکان" جێگەی دەگرنەوە، ئەم ڕەوتانە لەناو هەردوو  ڕەوتی پێشکەوتنخوازی (پرۆگرێسڤیزم) و (پۆپولیزمدان)، وەک هانی پۆلیسکردن و سانسۆرکردنی قسەکردن، هێزی زیادبووی بانگەوازی ناسنامەخوازی، نائارامی بەرانبەر بانگەوازی بێلایەنی و ڕێکارەکانی دادپەروەری، ئارەزووی کورت کردنەوەی هەموو سیاسەت بۆ شەڕی ئێگزستێنشیاڵ.

بەڵام  چەپڕەو و ڕاستڕەو  دوو شێوازی جیاوازیان هەیە  بە  شێوەیەکی جەوهەری  بەهۆی ئەو  جیاوازییەوە  تێدەگەین بۆچی خەڵک گرفتارن بەدەست هەردوو لا دابەشبووەکە،  بەهۆی تێڕوانینیان  لە سەر  نەیارەکانیان و بینینی مەترسییەکانی ئەمڕۆ لە ڕێگەی چاوی ئەوانەوە.

دابەشبوونەکە ناچونیەکییەکی گرنگمان پێ دەناسێنێت، لە هەردوو ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئەورووپا، ڕاستڕەوی سیاسی پشتگیری جەماوەری زۆری هەیە بەڵام کاریگەریی کەمتری هەیە لەناو سیستمە بەڕێوەبەرایەتییەکاندا کە لە ڕێگەیانەوە بەرپرسە هەڵبژێردراوەکان دەسەڵاتیان جێبەجێ دەکەن، پێچەوانەکەیشی، پێشکەوتنخوازی (پرۆگرێسڤیزم) زۆرجار بنکەیەکی لاوازتری پشتگیری میللی هەیە  بۆ چەندان دەیە، چونکە زۆرینەی ئەمەریکییەکان خۆیان وەک کۆنسێرڤاتیڤ ناسیوەتەوە نەک لیبراڵ، بەڵام پێگەیان زۆرە؛ دامەزراوە تایبەت و گشتییەکانیان هەیە، پێکهاتەی دەسەڵات شێوە دەدەن.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەم دووکەرتبوون و جەمسەرگیرییە، نۆرمە لیبراڵییەکان لایەنگری گشتی لەدەست دەدەن، هەر لایەنێک دەخوازێت بەرەو پۆست-لیبراڵیزم بڕوات بۆ زەقکردنەوەی خاڵە بەهێزەکانی. ئەمە ڕێک ئەوەیە کە ڕووی داوە، پێشکەوتنخوازی لە 10 ساڵی ڕابردوودا ڕێوشوێنە ڕادیکاڵییەکانی گرتەبەر بە ناڕاستەوخۆ و دامەزراوەی بیرۆکراتی بەکاربردووە، هەروەها دەسەڵاتی دەوڵەتی بە شێوەیەکی ورد بەکارهێناوە بۆ شێوەدانەوەی دامەزراوە تایبەتەکان و دروستکردنی سیستمەکان کە هەست بە چەوسانەوە بکەن، بەبێ ئەوەی  بە چەوسێنەرێکی زانراو هەبێت، وەک ئەوەی بڵێین ماکارسیزم بەبێ ماکارسی.

لە هەمان ماوەدا، پۆپۆلیزم بەردەوام لە دەوری سیاسەتمەدارە کاریزماتیکە دەرەکییەکان کۆ بووەتەوە، کە هێرش دەکەنە سەر چینی سیاسیی ئێستە وەک سازشکار دەیبینن گەنگەشەی ئەوە دەکەن دەتوانن هەر یاسا یان نۆرمێک کە ڕێگر بێت بۆ ئەجێنداکەیان لایبەرن. دەرچوون هەیە لەم شێوازە، بەڵام لە وڵاتە ڕۆژئاواییەکاندا جارێ هەر بەردەوامە، لەگەڵ ترەمپ بیت یان نایجێل فاراج لە بەریتانیا، یان مارین لەپێن لە فڕەنسە، یان ڤیکتۆر ئۆربان لە هەنگاریا، یان جۆرجیا مێلۆنی لە ئیتالیا، درامای پۆپۆلیزمی پۆست-لیبراڵی بەتەواوی کەسییە، کەسەکان خزمەت دەکەن کە دەبنە تەوەری دڵسۆزی قووڵ و دژایەتیی توند، کە خۆیان وەک پاڵەوانی پیاوی لەبیرکراو پێشکەش دەکەن لە کاتێکدا وەک پیاوە بەهێزەکان لە دروستبووندا هێرش دەبەن.

درامای پێشکەوتنخوازیی پۆست-لیبراڵی، دراماکەی کاریگەری ئایدۆلۆجی و دەسەڵاتی دامەزراوەییە، کە تێیدا چالاکان و ئیلیتەکان گۆڕانکاریی بەرچاو ئەنجام دەدەن لە دەرەوەی پرۆسەی دیموکراتیک و دواتر هەوڵ دەدەن ڕزگاریان بێت لە پاشەکشەی دەنگدەران. درامایەکە کە گۆڕانکارییە لەناکاوەکان دەچێت تەنیا ڕوو دەدەن، شەپۆلی بێ وێنەی کۆچبەری لە هەردوو کیشوەرەکەدا، گۆڕانکاریی ڕادیکاڵ لە نۆرمە فەرمییەکانی ئەمەریکی لەسەر ڕەگەز یان سێکس، ڕژێمێکی نوێی مردنی خواستراو لە کەنەدا، بەبێ ئەوەی ڕابەرێکی پێشکەوتنخواز هەبێت کە بەرپرسیارێتی بگرێتە ئەستۆ و دەموچاوێکی کاریزماتیک بۆ سیاسەتەکە دابین بکات.

لەگەڵ هەندێک لەم گۆڕانکارییانە، پێشکەوتنخوازەکان بانگەشە دەکەن کە ڕووداوەکان لە دەرەوەی سیاسەت ڕوودەدەن، بۆیە ناتوانن وەک ڕووداوی چەوسێنەر یان مەترسیدار بیبینن، بەو شێوەیەی کە کاریزمایەکی دێماگۆگێکی ڕاستڕەو دەیبینێت، چۆن وۆکەکان دەتوانن هەموو شتێک بەڕێوە ببەن لە بەریتانیا، ئەوان دەپرسن، ئەگەر سەرۆک وەزیران تۆڕی سەرۆک بوایە تا ئەم دواییە، چۆن تاوانی پارتی دیموکراتە ئەگەر زانکۆ تایبەتەکان تاقیکردنەوەی ئایدۆلۆجی دابنێن یان جەماوەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خەڵک لەکار دەردەکەن؟ چۆن "پۆست-لیبراڵی" دەتوانێت سانسۆرکەر بێت بۆ کەسە ناودارەکان یان پۆلیسکردنی قسەکردنی بەکارهێنەرەکانیان کاتێک ئەوان کۆمپانیای تایبەتن؟

بەڵام کاریگەریی سیاسی شێوەی جیاواز دەگرێتەخۆ، دەتوانرێت سیاسەتی کۆچبەری لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەستنیشان بکرێت بەگوێرەی  لێکدانەوەکانی دادوەری و بیروکراتیی پابەندبوون بە پەیمانەکان، زیاتر لەوەی وەک بابەتی حیکمەتی هەڵبژێردراوبێت، رۆڵی دیاری وۆک لە کەمپەسی کۆلێژەکاندا لەلایەن جۆش و خرۆشی چالاکەکانەوە هان درا، لەلایەن فشاری بەڕێوەبەرایەتیی ئۆباماشەوە  هان درا بۆ گۆڕینی سیاسەتەکان لەسەر هێرشی سێکسی و ناسنامەی ڕەگەزی، تەنانەت پێش ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی بایدن دەست بکات بە فشارهێنانی ڕاستەوخۆ بکات، کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یاساکانی سانسۆریان دادەنا لەژێر سێبەری ڕەخنەی دیموکراتەکانی کۆنگرێس و بە چاوەڕوانی ئەوەی کە سەردەمی ترامپ کاتی بێت و دەسەڵاتی پێشکەوتنخواز بەردەوام بێت.

لەوانەیە چەپی پۆست-لیبراڵی ڕابەرێکی سیاسی کاریزماتیک بدۆزێتەوە لە کۆتاییدا، هووگۆ چاڤێزێکی ئەمەریکیی پڕ، یان زۆهران مەمدانی کە لە دەرەوەی شاری نیویۆرکیش سەرنجڕاکێش بێت، بەڵام بۆ ئێستە ئاراستەیەک هەیە بەرەو تێکەڵەیەکی ئاڵۆزی کاری گشتی و تایبەت، لەگەڵ بڕیاردەرانی نەناسراوی ئاستی ناوەڕاست کە هەنگاوە ڕادیکاڵ یان زۆرداریانە دەنێن لە ژێرەوە بەبێ ڕابەریی فەرمیی چەپگەرا، لە سەریشەوە با جۆ بایدن بێت یان کییر ستارمەر.

زۆر یارمەتیدەر دەبێت بۆ گفتوگۆکانمان ئەگەر لیبراڵە راستگۆکان ڕازی بکرێن کە ئەم شێوەیە لە پێشکەوتنخوازی بە ڕاستی شێوەیەکی پۆست-لیبراڵی سیاسەتە، ئەمەش دواتر یارمەتیدەر دەبێت بۆ کۆنسێرڤاتیڤەکانیش دان بەوەدا بنێن کە بۆچی بژاردەی پۆپۆلیستیش دەتوانێت ئەوەندە مەترسیدار دەربکەوێت. 

ئەو شوێنەی کە هەستی مەترسی زۆر زیاتر دەکات لایەنی کەسگەرایی پۆپۆلیزمی پۆست-لیبراڵە، ئەو شێوەیەی کە هاندەرە بۆ جۆرێک لە سیاسەتی دەربار، کە لە دەوری دڵسۆزی بۆ ڕابەرێکی گەورە ڕێکخراوە.

پێشکەوتنخوازی بە تەواوی یاسای وەک چەکی بەکارهێناوە دژی دژبەرەکانی، بەڵام هێشتا زیاتر لە ڕووی دەستووری جێگیر نییە کاتێک سەرۆک کۆماری خۆی هاوار دەکات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لەسەر پێویستی ئەوەی کە دوژمنەکانی دادگایی بکات.

کولتووری ئیلیتی پێشکەوتنخواز ڕێگای هەیە بۆ هەموو جۆرێکی خۆدەوڵەمەندکردن و مامەڵەکردنی گرێبەست، بەڵام ئەو شێوەیەی کە سیاسەتمەدارە لیبراڵەکان سامان کۆ دەکەنەوە، هێشتا لاوازترە لە بەراورد لەگەڵ گەندەڵیی بێ شەرمانە و پێکدادانی بەرژەوەندییەکان لە سەردەمی ئێستەی ترەمپدا.

بیروکراسییە بێ دەموچاوەکان دەتوانن و توندوتیژی جێبەجێ بکەن دژی دوژمنەکانیان، بەڵام فەرماندەی گشتی کە پۆست دەکات لەسەر ئەوەی کە چۆن دەتوانێت  هێزی  چەکدار لە شارەکانی ئەمەریکا بەگەڕ بخات، هێشتا وەک "گاڵتەیەکی" دیکتاتۆرانەی تایبەت هەستی پێ دەکرێت.

ئەمەریکا ئەم جۆرە کەسگەراییە پۆست-لیبراڵیزمەی هەڵبژاردووە لە ترسی ئەلتەرنەتیڤی تر، و دانایی گەورە هەیە لە تێگەیشتن لە دیمەنێک کە ئەو بژاردەیە تێیدا کرا.

بەڵام کەسگەرایی بە تەنیا ناتوانێت سەقامگیری بەردەوام دروست بکات، هەروەک چۆن پێشکەوتنخوازیی ئیلیت ناتوانێت هەستی دیموکراسی لەناو ببات، هەر سەرکەوتن و هەر سەقامگیرییەک، سەرچاوەکەی لەیەکگەیشتن و  وانە وەرگرتنی ئەم دوو  جەمسەرەیە لە یەکتری. 

نووسینی: ڕۆس دەوسەت
نیویۆرک تایمز
وشە


وشە - وشه‌