به‌رهه‌مهێنانی زێڕ له یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كانگه‌كانی زێڕی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، په‌ره‌ی پێ ده‌درێت و بڕیاره به‌رهه‌مهێنانی زێڕ تێیدا بۆ دوو هێنده به‌رز بكرێته‌وه و بگه‌یه‌نرێته سێ تۆن، له هه‌مان كاتدا تۆنێكیش زیوی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
محه‌مه‌د میرزایی نوێنه‌ری ناوچه‌ی هه‌وشاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له په‌رله‌مانی ئێران كه هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی سایه‌نقه‌ڵا و تیكاب له‌خۆ ده‌گرێت، باسی له به‌رفراوانكردنی پرۆسه‌ی ده‌رهێنانی زێڕ له كانگه‌ی زێڕی زه‌رشۆران كردووه و ده‌ڵێت، بۆ په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌كه پێویستیان به 13 تریلیۆن تمه‌ن وه‌به‌رهێنان هه‌یه و به فه‌رمانی وه‌زیری پیشه‌سازی و كانزاكان، ته‌نده‌رینگ بۆ په‌ره‌پێدانی قۆناغی دووه‌می پڕۆژه‌كه ده‌كرێت و به وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌سپێردرێت.
ئه‌و روونی كرده‌وه، جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی كانگه‌كه دوو ساڵ و نیو ده‌خایه‌نێت، ده‌بێته هۆی ره‌خساندنی 500 هه‌لی نوێی كار و له هه‌مان كاتدا توانای به‌رهه‌مهێنانی زێڕ له كانگه‌كه بۆ دوو هێنده به‌رز بكرێته‌وه.
كانگه‌ی زێڕی زه‌رشۆران به گه‌وره‌ترین كانی زێڕ له ئاستی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت، كانه‌كه چه‌ندان ساڵه زێڕی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت كه كه‌وتووه‌ته نزیك ناوچه‌ی تیكاب له پارێزگای ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ساڵی رابردوو له به‌رهه‌مهێناندا ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاند.
به‌گوته‌ی محه‌مه‌د په‌روین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای په‌ره‌پێدانی كانه‌كان و پیشه‌سازیی زێڕی زه‌رشۆران، له ساڵی رابردووی هه‌تاویدا له به‌رهه‌مهێنانی زێڕ له‌و كانه به‌ناوبانگه، ژماره‌ی پێوانه‌ییان شكاندووه و هه‌زار و 430 كیلۆگرام زێڕی عه‌یار 24یان به‌رهه‌م هێناوه.
وه‌ك خستوویه‌ته روو، به‌رهه‌مهێنانیان به‌گوێره‌ی ستانداردی جیهانییه و ئامانجیانه به‌رهه‌مه‌كه زیاتر په‌ره پێ بده‌ن و داهات زیاد بكه‌ن.
جێی باسه به جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه نوێیه‌ی په‌ره‌پێدانی كانه‌كه، به‌رهه‌مهێنانی زێڕ له زه‌رشۆران بۆ سێ هه‌زار كیلۆگرام یان سێ تۆن به‌رز ده‌كرێته‌وه.
زه‌رشۆران له 35 كیلۆمه‌تری شاری تكاب له باشووری پارێزگای ورمێ هه‌ڵكه‌وتووه، چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر فه‌رمانگه‌ی په‌ره‌پێدانی سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی ئێران ئاشكرای كردبوو، توانیویانه 19 تۆن یه‌ده‌گی زێڕی تر له‌و كانه بدۆزنه‌وه و تا ئاماری ئه‌وكات یه‌ده‌گی زێڕی كانه‌كه ده‌گه‌یشته 108 تۆن.
هه‌ندێك سه‌رچاوه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رهه‌مهێنانی زێڕ له كانی زه‌رشۆران، زۆر زیاتره و ئه‌وه‌نده‌ی راده‌گه‌یه‌نرێت و به‌پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی نافه‌رمی، رۆژانه 20 كیلۆگرام زێڕی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
له رووی ده‌وڵه‌مه‌ندیی به كانه جیاوازه‌كان، ئێران له ریزبه‌ندی 15ی وڵاتانی دنیادا هه‌ڵكه‌وتووه و له ئێرانیش گه‌وره‌ترین كانه‌كانی زێڕ كه‌وتوونه‌ته كوردستانه‌كه‌یه‌وه.
ساڵی 2014 ئه‌وه یه‌كلا بووه‌وه كه كانگه‌ی زێڕی زه‌رشۆران، 20 ملیۆن تۆن خۆڵ و به‌ردی زێڕی هه‌یه و كارگه‌ی زێڕی زه‌رشۆران به گه‌وره‌ترین كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی زێڕ له ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت.
جگه له‌و كانگه‌یه، له قلقله‌ی سنه، خه‌راپه‌ی پیرانشار و سه‌قز و چه‌ند شوێنێكی تری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، زێڕ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. ساڵی 2012 سێ كانگه‌ی زێڕ له سه‌قز دۆزرانه‌وه كه پێشبینی ده‌كرێ یه‌ده‌گی زێڕی ئه‌و كانگه‌یانه بگاته 16 تۆن. له پارێزگای سنه 400 كانگه‌ی جیاواز هه‌ن، به‌ڵام كانگه‌ی زێڕ له گرنگترینیانن و سه‌رووی 50%ی به‌رهه‌می زێڕی هه‌موو ئێران له پارێزگای سنه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
له پارێزگاكانی تری ئێرانیش زێڕ دۆزراوه‌ته‌وه، له هه‌ندێكیاندا ساڵانه بڕێك به‌رهه‌م ده‌هێنرێن، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كه‌یان كه‌مه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كوردستان به‌راورد ناكرێن. ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات، كرمان و خوراسانی ره‌زه‌وی، ئیسفه‌هان، هه‌مه‌دان، سیستان و به‌لووچستان و چه‌ند شوێنێكی تری ئێران، كانگه‌ی زێڕیان لێ دۆزراوه‌ته‌وه.
پێویستە ئاماژە بەو راستییە بکرێت هەموو ئەو زێڕ و نەوت و سامانە سروشتییەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەرهەم دەهێنرێن ناخرێنە خزمەتی ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە، بەڵکوو پارە و داهاتەکەی لە تاران خەرج دەکرێت و گەنجان و دەرچووانی کوردی زانکۆکانی ئێرانیش دەبێت دەست بە کۆڵبەری و کاری قاچاخچێتی بکەن کە بە داخەوە زۆر جار تەقەیان لێ دەکرێت و دەکوژرێن.