پێش هاتنم بۆ دادگای باڵا له ساڵی ١٩٨٨، 12 ساڵم له سانفرانسیسكۆ له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی نۆیه‌م به‌سه‌ر برد. بێگومان كاتێك گه‌یشتمه واشنتن، هێشتا فێر ده‌بووم و به‌رده‌وام سه‌رنجم له دنیا بوو، وه‌ك چۆن دادوه‌ر ده‌بێت ئاوا بێت. دادوه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت یه‌ك له‌و پیشانه‌یه كه پرۆسه‌یه‌كی ته‌مه‌ندرێژیی فێربوونه.
	
دوای ئه‌وه‌ی له دادگا جێگیر بووم، یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه سه‌رنجی ڕاكێشام، ئه‌وه‌بوو كه ژووره‌كه‌م ڕووی له پێشه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه بوو. ئه‌م چاوئه‌ندازه ڕێگه‌ی پێدام سه‌ردانیكه‌ران ببینم له ته‌مه‌نی جیاواز و شوێنی جیاوازه‌وه ده‌هاتن. ده‌وه‌ستان به ڕێزێكی ئاشكرا و زۆرجار به ته‌واوی وه‌ستاو ده‌مانه‌وه له به‌رده‌م ئه‌و وشانه‌ی له سه‌ره‌وه‌ی كۆڵه‌كه به‌ردینه‌كان نووسراون، "دادپه‌روه‌ری یه‌كسان له به‌رده‌م یاسادا".(ئیكواڵ جه‌ستیس ئه‌نده لۆ).
	
ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه هێشتا بیرخه‌ره‌وه‌یه‌كی به‌هێزه بۆ ئه‌ركی دادوه‌ره‌كان له دادگاكه‌دا، به‌ڵام بۆ منیش بوو به مه‌ته‌ڵێك: ئایا ئه‌مه له كوێوه هاتووه؟ له ده‌ستوور یان هیچ یه‌كێك له چاكسازییه‌كانیدا نه‌هاتووه. ڕاسته ئه‌مه نزیكه له زمانی زۆربه‌ی حوكمی دادگای باڵا، به‌ڵام هێشتا سه‌خت بوو سه‌رچاوه‌كه‌ی به وردی دیاری بكرێت.
	
لێكۆڵینه‌وه‌كه بردمی بۆ دۆسیه‌ی نامه‌كانی چارڵز ئیڤانز هیوز كه له‌و كاته‌دا سه‌رۆكی دادوه‌ران بوو، باڵه‌خانه‌كه نزیك بوو له ته‌واوبوون. له دۆسیه‌كه‌دا زانیارییه‌كانی تێدابوو كه ئه‌وه‌ش نامه‌كانی نێوان ئه‌و و ئه‌وانه بوون به‌شداریی بنیاتنانی باڵه‌خانه‌كه بوون، ده‌رئه‌نجامه‌كه‌م ئه‌وه‌بوو كه ته‌لارسازه‌كان ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌یان دروست كردووه. ئه‌وان ئه‌مه‌یان كرد چونكه درێژیی ده‌سته‌واژه‌كه، قه‌باره گونجاو بووه بۆ سه‌ر ئه‌و سێگۆشه به‌ردینه‌ی پێشه‌وه‌ی ته‌لاره‌كه.
	
كه‌واته ئامانجه‌كه جوانكاری بوو، نه‌ك مێژووی یاسایی. ئه‌و ڕاستییه‌ی كه ئه‌م ده‌سته‌واژه مه‌زنه له‌لایه‌ن ته‌لارسازه‌كانه‌وه دروست كراوه نه‌ك له‌لایه‌ن دادوه‌ر یان بیریارانی ماف و یاساوه، نابێت ببێته هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی. ڕێكه‌وت و یاسا هاوڕێیه‌كی به‌رده‌وامن. هیوز بێگومان ڕازی بوو. له نامه‌یه‌كدا به ته‌لارسازه‌كانی گوت كه له فایله‌كه‌دایه، حه‌زی له‌و ده‌سته‌واژه‌یه كردووه و بیخه‌نه سه‌ر باڵه‌خانه‌كه.
	
چیرۆكه‌كه له‌وێ كۆتایی نایه‌ت. دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌كه له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كه هه‌ڵكۆڵرا، هیوز نامه‌یه‌كی له ڕۆژنامه‌نووسێكی نیویۆرك تایمز پێگه‌یشتووه كه سكاڵای لێ ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌مه. نامه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی نووسرابوو، له یه‌كه‌م گریمانه‌مدا كاتێك كه دۆسیه‌كه‌م بینی، ئه‌وه‌بوو كه ڕۆژنامه‌نووسه‌كه ده‌بێت هاوڕێی هیوز بێت، به‌ڵام شێوه بێڕێزییه‌كی تێدابوو كه دواتر ده‌رچوو كه هاوڕێی نییه.
	
نامه‌كه به هیوز ده‌ڵێت كه پێویسته تۆمه‌تبار بكرێت به به‌كارهێنانی ئینگلیزییه‌كی خراپ. "دادپه‌روه‌ری یه‌كسان"(ئیكواڵ جه‌ستیس)، ڕۆژنامه‌نووسه‌كه گوتبووی، ئه‌مه دووباره‌یه. دادپه‌روه‌ری هه‌میشه یه‌كسانه. نامه‌كه به‌وه كۆتایی هات كه ڕۆژنامه‌نووسه‌كه داوای حوكمی ده‌ستبه‌جێی كرد له‌سه‌ر تۆمه‌تباركردنه‌كه‌ی بۆ هیوز له ئینگلیزیی خراپ، داوای ددانپێدانان به تاوانه‌كه‌ی كه خراپ به‌كارهێنانی ئینگلیزییه و هه‌روه‌ها سڕینه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌كه‌ش.
هیوز یه‌كسه‌ر وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و ئاوا ده‌ستی پێ كرد: "حوكمی ده‌ستبه‌جێ. تۆمه‌تباركردن هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه." پاشان به‌شێوه‌یه‌كی شاره‌زایانه هیوز ڕوونی كرده‌وه كه هه‌موومان پێویستمان به بیرخستنه‌وه‌یه كه یه‌كسانی یه‌كێكه له پێكهاته سه‌ره‌كی و پێویسته‌كانی دادپه‌روه‌ری.
	
وه‌ك زۆرجار ڕوو ده‌دات، هیوز ته‌واو له‌سه‌ر هه‌ق بوو. دادگاكان ده‌بێت به‌ره‌وڕووی كێشه‌یه‌ك ببنه‌وه له یاسادا، له نێوان ڕاگه‌یاندنی یاسا گشتییه‌كان و جێبه‌جێكردنیان له‌سه‌ر كه‌یسه تایبه‌ته‌كان. یاسا پێش ڕووداوێك دروست ده‌كرێت، له كاتێكدا كه‌یسه‌كان دواتر بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌درێت.
	
یه‌كسانی بابه‌تێكی سه‌ره‌كییه له زۆر كه‌یسدا، هه‌روه‌ها مافی بنه‌ڕه‌تییه‌كانیش به هه‌مانشێوه. یه‌كسانی و ئه‌و مافانه ده‌بێت به‌شی بنه‌ڕه‌تی دیموكراسی ده‌ستووری بن. له یاسادا و له بواری ئه‌خلاقیماندا، كه‌س نابێت زیانی پێبگات به‌هۆی ئاین یان باوه‌ڕ، بنه‌چه‌ی نه‌ژادی، ڕه‌گه‌ز، ڕه‌چه‌ڵه‌ك.. هتد. دادگای باڵای ئێمه ده‌بێت هه‌وڵ بدات هه‌له‌كان بڕه‌خسێنێت بۆ به‌كارهێنانی به‌هره و لێهاتووییه‌كانیان، بۆ دروستكردنی ئه‌و ژیانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ بۆ خۆیان و خێزانه‌كانیان.
	
بڕیاری ته‌لارسازه‌كان كه له‌لایه‌ن هیوزه‌وه پشتگیریی كرا، زۆر دروست بوو. ده‌سته‌واژه‌كه له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كه مایه‌وه وه‌ك ئاگادارییه‌ك بۆ دادوه‌ران، ئه‌و بیرۆكه‌یه له بیر نه‌كه‌ن و وه‌ك ئاواتێك بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه خۆی پێوه‌ست كردووه به دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه.
	
نووسینی ئه‌نتۆنی كێنێدی
	
	
دادوه‌ر كێنێدی له ساڵی ١٩٨٨ه‌وه تا ٢٠١٨ وه‌ك دادوه‌ری هاوبه‌ش له دادگای باڵای ئه‌مه‌ریكا خزمه‌تی كردووه، نووسه‌ری كتێبێكه به‌منزیكانه بڵاو  ده‌بێته‌وه به ناوی "ژیان، یاسا و ئازادی: یاده‌وه‌رییه‌ك".
و: ڕامیار مه‌حموود