ورده‌كاریی خاڵه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست هێشتا به فه‌رمی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له میدیاكان باس ده‌كرێت ئه‌وه‌یه، له رێككه‌وتنه‌كه جگه له ئازادكردنی سه‌رجه‌م بارمته‌كان، ده‌بێت 250 گیراوی فه‌له‌ستینی و هه‌زار و 700 كه‌س له گیراوانی غه‌زه كه له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی جه‌نگه‌وه گیراون ئازاد بكرێن.
هێشتا حه‌ماس لیستی ئه‌و زیندانییانه‌ی بڕیاره ئیسرائیل ئازادیان بكات به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند سه‌عاتێكی تردا لیسته‌كه‌یان به‌ده‌ست بگات.
هه‌ر به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه، وه‌ك به‌رپرسێكی فه‌له‌ستینی بۆ ''بی بی سی'' خستوویه‌ته روو، ئیسرائیل رێگه ده‌دات 400 بارهه‌ڵگر كه یارمه‌تیی مرۆییان پێیه، ره‌وانه‌ی غه‌زه بكرێن و له داهاتوودا كاروانه‌كانی گه‌یاندنی یارمه‌تی زیاد ده‌بن.
جگه له‌مه حه‌ماسیش له قۆناغی یه‌كه‌می رێككه‌وتنه‌كه‌دا، 20 بارمته‌ی زیندووی ئیسرائیل ئازاد ده‌كات و راده‌ستكردنی بارمته مردووه‌كان دواتر ده‌بێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌رپرسێكی كۆشكی سپی رای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كابینه‌ی ئیسرائیل به پڕۆژه‌ی ئاشتی رازی بێت و ده‌نگی پێ بدات، ئه‌وا ئیسرائیل ده‌بێت له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا پاشه‌كشه به هێزه‌كانی بكات.
له دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئیسرائیل، سێ رۆژ ده‌رفه‌ت ده‌درێته حه‌ماس بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بارمته‌كان ئازاد بكات و راده‌ستی ئیسرائیلیان بكات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆشكی سپی كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، ئاماژه‌ی داوه كه چاوه‌ڕوانن ئازادكردنی بارمته‌كان رۆژی دووشه‌م ده‌ست پێ بكات، هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه حه‌ماس زووتریش هه‌نگاو بنێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تی، ئه‌گه‌ری زۆره رۆژی دووشه‌م 11 تشرینی یه‌كه‌م بارمته‌كان ئازاد بكرێن.
به‌ربه‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌موو دۆناڵد تره‌مپ رای گه‌یاند، هه‌ریه‌ك له ئیسرائیل و حه‌ماس له‌باره‌ی قۆناغی یه‌كه‌می جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ئاشتی رێككه‌وتوون و له په‌یامێكدا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاماژه‌ی دا، به‌مزووانه ته‌واوی بارمته‌كان ئازاد ده‌كرێن و ئیسرائیلیش هێزه‌كانی تا شوێنی دیاریكراو ده‌كشێنێته‌وه.
دواتر بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه، پشت به خوا هه‌موو بارمته‌كان ده‌گه‌ڕێننه‌وه ماڵه‌كانیان.
حه‌ماسیش به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، كۆتایی جه‌نگی غه‌زه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و داوای له لایه‌نه‌كان كرد خاڵه‌كانی رێككه‌وتن وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن.
پێویسته بگوترێ له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، فه‌له‌ستینییه‌كان له غه‌زه دڵخۆشییان ده‌ربڕی و له ئیسرائیلیش كۆمه‌ڵێك وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارمته‌كان بڵاو كرایه‌وه، كه ده‌یسه‌لمێنن به‌و رێككه‌وتنه زۆر دڵخۆشن.
جه‌نگی غه‌زه دوای دوو ساڵ و یه‌ك رۆژ له ده‌ستپێكردنی خه‌ریكه به ته‌واوی كۆتایی دێت، جه‌نگێك كه له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2023 به ده‌ستپێشخه‌ریی حه‌ماس ده‌ستی پێ كردبوو.
له رۆژی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری 2023 چه‌كدارانی حه‌ماس له ئاسمان و زه‌وییه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر فێستیڤاڵێكی موزیك و گۆرانی له ئیسرائیل و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌زار و 200 ئیسرائیلییان خه‌ڵتانی خوێن كرد و 250 كه‌سیان رفاند، رووداوێك كه دنیای هه‌ژاند و به كاره‌ساتبارترین رووداو و كۆمه‌ڵكوژیی جووه‌كان له‌وه‌ته‌ی هۆلۆكاست هه‌ژمار كرا.
ئه‌مه وایكرد ئیسرائیل له ئاسمان و زه‌وییه‌وه ده‌ست به هێرشێكی فراوان بۆ سه‌ر غه‌زه و حه‌ماس بكات و به ئاگر و ئاسن هه‌وڵی له‌ناوبردنی حه‌ماسی دا، به‌ڵام قوربانیی سه‌ره‌كی خه‌ڵكی غه‌زه و وێرانبوونی شاره‌كه بوو. له ماوه‌ی دوو ساڵی جه‌نگ لانی كه‌م 67 هه‌زار فه‌له‌ستینی كوژران و به ملیۆنان كه‌س له ژیانێكی تاڵ و پڕ له نه‌هامه‌تیدا ژیان و چیرۆكێكی تری تاڵیان به چیرۆكه تاڵه‌كانی مرۆڤایه‌تی زیاد كرد.