بۆ چه‌ندان ده‌یه، ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌و خه‌یاڵه فریویان خواردووه كه ئه‌گه‌ر هێلكه‌كانت له تاوه‌كه نه‌خلیسكێنه‌وه، ئه‌وه به هه‌ڵه ده‌یكه‌یت.
ئه‌مه له ساڵانی ١٩٦٠ و ١٩٧٠ ده‌ستی پێ كرد، كاتێك تاوه‌كانی تێفلۆن به به‌ڵێنێكی زۆره‌وه هاتنه ناو ماڵ و چێشتخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا: بێ سڕینه‌وه، بێ لكان، بێ پیسی. ماركێتینگه ژیره‌كه كه ڕاستییه‌كی مه‌ترسیداری شارده‌وه: ڕووكه‌شه‌كانی تێفلۆن به كیمیاییه‌كان دروست كرابوون، ده‌توانن بكه‌ونه ناو خواردن، كاتێك تاوه‌كان زۆر گه‌رم ده‌بن یان ڕووشاو ده‌بن. له پشت ده‌رگا داخراوه‌كان، كۆمپانیا كیمیاییه‌كان ئاگاداری مه‌ترسییه ژه‌هراوییه‌كان بوون پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی پێی بزانن.
ئه‌م PFAS ـانه(واته ماده‌ی كیمیایی هه‌میشه‌یی كه له دروستكردنی زۆر به‌رهه‌مدا به كار دێت، وه‌ك تاوه و مه‌نجه‌ڵێك كه خواردنی پێدا نه‌نووسێت یان جلوبه‌رگی ئاو دانه‌یه‌ر... هتد، به هۆكارێكی باش پێیان ده‌گوترێ كیمیایی تاهه‌تایی. ئه‌وان تێكناچن و له خوێن و ئاو و خاكمان ده‌مێننه‌وه. پێوه‌ندییان به شێرپه‌نجه و نه‌زۆكی و نه‌خۆشیی غوده‌ی تایرۆید و دواكه‌وتنی گه‌شه‌كردن و كێشه‌ی سیستمی به‌رگرییه‌وه هه‌یه.
كاتێك PFAS دروست ده‌كرێ، بۆ ڕووكه‌شكردنی تاوه یان هه‌ر به‌رهه‌مێكی تر، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئاوی ژێرزه‌وی ده‌وروبه‌ری پیس بكات. كۆمه‌ڵگه‌كانی نزیك شوێنه‌كانی به‌رهه‌مهێنان كه ئه‌م كیمیاییانه به‌كار دێنن، هه‌ندێك له پیسترین ئاوی خواردنه‌وه‌یان له ئه‌مه‌ریكا هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه نزیكه‌ی ٣٠ ویلایه‌ت، له‌وانه ویلایه‌ته‌كه‌یی خۆم، مینیسۆتا، سنوورداركردنیان له‌سه‌ر ئه‌م كیمیاییانه جێبه‌جێ كردووه، به لایه‌نی كه‌مه‌وه ١٤ قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واو یان به‌شێكی له‌سه‌ر فرۆشتنی كاڵای به‌كاربه‌ر كه PFAS ـیان تێدایه خراوه‌ته گه‌ڕ.
كالیفۆرنیاش ڕه‌نگه به‌منزیكانه بێته ناوه‌وه. ئه‌گه‌ر حاكمی ویلایه‌ته‌كه گاڤین نیوسه‌م واژوو له‌و یاسایه بكات كه له‌سه‌ر مێزه‌كه‌یه‌تی، كه‌لوپه‌لی چێشتلێنان كه كیمیایی تاهه‌تایی تێیدایه له ویلایه‌ته‌كه قه‌ده‌غه ده‌كرێ له فرۆشتن له ساڵی ٢٠٣٠ ه‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی كالیفۆرنیا چواره‌مین ئابووریی گه‌وره‌یه له دنیا، ده‌توانێ یارمه‌تی داهێنانه‌وه‌ی پیشه‌سازییه‌كه بدات به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی. ئه‌مه‌ریكا به گشتی باشتر ده‌بێت: ته‌ندروستتر، سه‌لامه‌تتر و له‌وانه‌یه ته‌نانه‌ت له چێشتلێنان شاره‌زاتر ببێت. ته‌نیا دۆڕاوه‌كان ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌بن كه سامان له ڕێگه‌ی ڕازیكردنه‌وه‌مان دروست كردووه، ناتوانین بێ تاقیكردنه‌وه كیمیاییه‌كانی ئه‌وان بژین.

كاردانه‌وه‌ی به‌رچاو هه‌بووه، له‌لایه‌ن شێفه ناوداره‌كانه‌وه، به‌ڵام پێشنیاره‌كه‌ی كالیفۆرنیا باشه، به له‌به‌رچاوگرتنی ڕوونییه زانستییه‌كه‌ی. لابردنی PFAS له كه‌لوپه‌لی چێشتلێنان بڵاوبوونه‌وه‌ی پیسبوون كه‌م ده‌كاته‌وه، نه‌وه‌كانی داهاتوو ده‌پارێزێت و وه‌ك فاكت ڕێگه‌مان پێ ده‌دات، دووباره شێوازی چۆنیه‌تی چێشتلێنانی ڕاسته‌قینه بدۆزینه‌وه.
له سه‌رنجڕاكێشی تاوه نه‌لكاوه‌كانی PFAS تێده‌گه‌م، هه‌م نرخه‌كه‌یان و ساده‌یی ڕواڵه‌تییان. به‌ڵام ئه‌و تاوانه ته‌نانه‌ت بۆ چێشتلێنان باش نین، بۆ زۆربه‌ی ئه‌و خواردنانه‌ی كه له ماڵه‌وه دروستیان ده‌كه‌ین. ئه‌و ئۆملێتانه‌ی هه‌موو كه‌س ئاماژه‌یان پێ ده‌كه‌ن و ده‌یده‌ن به ڕووماندا وه‌ك له ڕێگه‌ی كه‌لوپه‌لی نه‌لكاو؟ شێفه فڕه‌نسییه‌كان پێش ئه‌وه‌ی ڕووكه‌شه كیمیاییه‌كه دابهێنرێت بۆ تاوه، ئه‌وان باشتر له هه‌موو كه‌س ده‌یانكرد. به‌ڕێزان ته‌كنیكه‌كه گرنگه؛ گه‌رمی نه‌رم، كه‌مێك كه‌ره یان ڕۆن و ده‌ست و مه‌چه‌كێكی ئارام، ئه‌وه‌یه كه ئه‌نجامی دڵنیا دروست ده‌كات، نه‌ك به‌ربه‌ستێكی كیمیایی.
ئه‌ی چی له‌باره‌ی ئه‌فسانه‌ی "پاككردنه‌وه‌ی ئاسانتر" بڵێین؟ ئه‌وه ته‌نیا داهێنانێكی تری ماركێتینگه. به‌ڵام كاتێك فێری گرنگیدان ده‌بێت به كه‌لوپه‌لی كاربۆن ستیل و سته‌ینلێس ستیل و كاست ئایرن، ده‌بینیت پاككردنه‌وه‌كه چه‌ند چركه‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت. كه‌مێك ئاوی گه‌رم، ئیسفنجی سڕینه‌وه‌یه‌ی ڕۆن، ئه‌وه هه‌موویه‌تی به ته‌واوی. من بۆ چه‌ندان ده‌یه به‌م مادانه چێشتم دروست كردووه، هێشتا هۆكارێكم نه‌دۆزیوه‌ته‌وه بۆ ده‌ستگرتن به هیچ شتێك كه به تێفلۆن ڕووكه‌ش كرابێت، یان بۆ هه‌ر تاوه‌یه‌كی نه‌لكاوی تری كیمیایی تاهه‌تایی. تاوه‌یه‌كی باش وه‌ك هاوڕێیه‌كی متمانه پێكراوه: به تێپه‌ڕبوونی كات باشتر ده‌بێت، له جیاتی ئه‌وه‌ی به هێواشی ژه‌هرخواردت بكات.
پیشه‌سازیی كیمیایی تاهه‌تایی، نایه‌وێت ئه‌مه تێبگات. ملیۆنان دۆلاری خه‌رج كردووه بۆ ڕازیكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان كه نه‌لكاو هاوواتای ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌میانه‌یه، هه‌موو تاوه‌كانی تر خواستی كه‌سانی مازۆخین كه چێژ به پاككردنه‌وه وه‌رده‌گرن.
له‌مدواییانه‌دا شێفه ناوداره‌كانمان ئاگاداریی ده‌ده‌ن كه قه‌ده‌غه‌كردنی PFAS، زیان به چێشتلێنانی ماڵه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت یان هه‌ڵبژاردنی به‌كاربه‌ر سنووردار ده‌كات. به‌هانه‌كانیان ئه‌وه‌یه كه تاوه‌كانی PFAS سه‌لامه‌تن كاتێك به دروستی به‌كار دێن، یان جێگره‌وه‌كانیان زۆر گرانن، یان ئه‌نجامی چێشتلێنانی باش ته‌نیا به‌م تاوه كیماییانه ده‌كرێت.
یه‌كه‌م، ئێسته چه‌ندان بژارده‌ی هه‌رزان و سه‌لامه‌ت هه‌ن. تاوه‌كانی كاست ئایرن ده‌توانن بۆ چه‌ند نه‌وه‌یه‌ك بمێننه‌وه، هه‌ندێكیان ته‌نانه‌ت له هاوتاكانی نه‌لكاویان نرخیان كه‌متره. تاوه‌یه‌كی كاربۆن ستیلی باش به تێپه‌ڕبوونی كات باشتر ده‌بێت، كاتێك كه‌وچكێكی كانزایی له‌سه‌ر به‌كار ده‌هێنیت، خراپ نابێت و ناڕووشێت.
هه‌ندێك ده‌ڵێن قه‌ده‌غه‌كردن له كالیفۆرنیا زیان به به‌رهه‌مهێنه‌ران ده‌گه‌یه‌نێت یان ده‌بێته هۆی سكاڵا. به‌ڵام ڕه‌وشی ئێسته پێشتر زیان به شتێكی زۆر گرنگتر ده‌گه‌یه‌نێت: خه‌ڵك. جووتیاره‌كان كه ناتوانن گۆشتی مانگا له مانگاكان بفرۆشن كه له‌سه‌ر له‌وه‌ڕگای پیس به PFAS له‌وه‌ڕابن. خێزانه‌كان كه ناتوانن متمانه به ئاوی كه‌ڵه‌كه‌كه‌یان بكه‌ن. كرێكارانی تووشبووی كار. ئه‌مه هاوكێشه‌یه‌كی ئه‌خلاقییه نه‌ك ته‌نیا یاسایی.
من ته‌مه‌نم به چێشتلێنان و گه‌شتكردن به‌سه‌ر بردووه. باوه‌ڕم وایه كه ئاماده‌كردنی خواردن له‌باره‌ی ڕێگه كورته‌كان نییه، به‌ڵكو له‌باره‌ی بایه‌خدانه. كاتێك كه‌ره‌سته‌ی به‌رگه‌گرتووی درێژخایه‌ن ده‌گۆڕین به كه‌ره‌سته‌ی كاتی، نه‌ك ته‌نیا ته‌ندروستیمان له ده‌ست ده‌ده‌ین، به‌ڵكو به‌شێكی بچو‌وكیش له مرۆڤایه‌تیمان، ئه‌و به‌شه‌ی كه ده‌زانێت چۆن گرنگی به شتێك بدات، بیپارێزێت، بۆ نه‌وه‌یه‌كی تری بیگوازێته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا پێویستی به تاوه‌ی نه‌لكاو نییه، حاكمی كالیفۆرنیا نیوسه‌م ده‌رفه‌تی هه‌یه خێراكردنی گۆڕانكاری. قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه له كالیفۆرنیا نه‌ك ته‌نیا هاووڵاتییان له كیمیایی ژه‌هراوی ده‌پارێزێت، یادمان ده‌كاته‌وه كه چێشتلێنانی باشتر پشت به هه‌ڵبژاردنی باشتر ده‌به‌ستێت.
ئاندریو زیمێرن
زیمێرن كه‌سایه‌تییه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی و ته‌باخ و نوسه‌ره، براوه‌ی خه‌ڵاتی ئیمی و چوار جاره براوه‌ی خه‌ڵاتی جه‌یمس بیرده.
نیویۆرك تایمز