بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، هۆشداریی به حه‌ماس دا و گوتی ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه 20 ماده‌ییه‌كه‌ی ئاشتی جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، ئه‌وا كاته‌كه‌تان به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت. دوای هەڵوێستی حەماس و ئیسرائیل و هەڕەشەکانی پێشتری ترەمپ ئەو مەترسییە لەئارادایە لە غەزە جەنگ دەست پێ بکاتەوە.
ئه‌و هه‌ڵوێسته نوێیه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بۆ حه‌ماس، دوای ئه‌وه دێت كه حه‌ماس له نوێترین هه‌ڵوێستیدا رای گه‌یاندووه، ئاماده نییه چه‌ك دابنێت، هه‌رچه‌نده وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئاشتی، بارمته‌یه‌كی تری ئیسرائیلی به مردوویی راده‌ست كرده‌وه.
محه‌مه‌د نیزال ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حه‌ماس، له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ رۆیته‌رز كه له ده‌وحه‌ی قه‌ته‌ر كراوه گوتی، گرووپه‌كه‌یان نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه له قۆناغی راگوزه‌ردا به‌سه‌ر ئاسایشی غه‌زه‌دا زاڵ ببێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ڵێنی ئه‌وه نادات چه‌ك دابنێت.
ئه‌و ئاماژه‌ی داوه كه حه‌ماس ئاماده‌ی ئاگربه‌سته تا پێنج ساڵ بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی غه‌زه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به داهاتووی غه‌زه و ئه‌و گه‌ره‌نتییانه گرێ دراوه كه به فه‌له‌ستینییه‌كان دراوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرێنن.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و قسانه‌دا نووسینگه‌ی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رای گه‌یاند، ''حه‌ماس له قۆناغی یه‌كه‌مدا ده‌بێت هه‌موو بارمته‌كان ئازاد بكات، به‌ڵام نه‌یكردووه. حه‌ماس چاك ده‌زانێت ته‌رمی بارمته‌كان له كوێن، حه‌ماس به‌پێی رێككه‌وتنی ئاشتی ده‌بێت له چه‌ك داماڵرێت به بێ هیچ بیانوو و پاساوێك، به‌ڵام ئه‌مه‌ش رووی نه‌داوه. پێویسته حه‌ماس پابه‌ندی رێككه‌وتنه 20 ماده‌ییه‌كه بێت و كاتیان خه‌ریكه ته‌واو ده‌بێت.''
جێی باسه له نیوه‌ڕۆی 10ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه، رێككه‌وتنی ئاشتیی غه‌زه به فه‌رمی جێبه‌جێ كراوه و هه‌رچه‌نده ته‌واوی بارمته زیندووه‌كان ئازاد كراون، له‌به‌رانبه‌ردا ئیسرائیلیش گیراوه‌كانی ئازاد كردووه، به‌ڵام هه‌موو بارمته مردووه‌كان راده‌ست نه‌كراون و جگه له‌مه، له‌و كاته‌وه حه‌ماس له غه‌زه ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتووانی غه‌زه‌ی له سێداره داوه یان كوشتووه و هه‌ژموونی خۆی سه‌پاندووه‌ته‌وه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حه‌ماس، له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا به‌رگریی له‌و كرده‌وانه‌ی حه‌ماس كردوه و گوتوویه‌تی، له جه‌نگدا هه‌ندێك شتی تایبه‌تیش هه‌ن و ئه‌وانه‌ی له‌سێداره‌یان داون بكوژ بوون.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌فته‌ی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕای گه‌یاندبوو، حه‌ماسی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه چه‌ك داده‌نێن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كه‌ن، ئه‌وا به خێرایی لێیان ده‌ستێنن و له‌وانه‌یه توندوتیژی ڕوو بدات.
ئه‌و گوتی ''پێویست ناكات ڕوونی بكه‌مه‌وه كه چۆن ئه‌و كاره ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌رداری چه‌كه‌كانیان نه‌بن، ئه‌وا لێیان ده‌سێنینه‌وه، ئه‌وان ده‌زانن كه من یاری ناكه‌م''.
جێی باسه له دوو ساڵی جه‌نگی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، نزیكه‌ی 68 هه‌زار فه‌له‌ستینی و دوو هه‌زار ئیسرائیلی كوژران و به سه‌تان هه‌زار كه‌س بریندار بوون. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌رتی غه‌زه وێران بوو و به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنێكی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سه‌رووی 90%ی وێران بووه.
شه‌ڕه‌كه له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2023 كاتێك ده‌ستی پێ كرد كه چه‌كدارانی حه‌ماس هێرشیان كرده سه‌ر فێستیڤاڵێكی گۆرانی و موزیك له ئیسرائیل، هه‌زار و 200 كه‌سیان كوشت و 250 كه‌سی تریان به بارمته گرت. ئه‌و رووداوه بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی ئیسرائیل له وه‌ڵامدا ده‌ست بكاته‌وه و ئاگر و ئاسن به‌سه‌ر ئاسمانی غه‌زه‌دا ببارێنێت.
هه‌رچه‌نده زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه له كه‌رته‌كه ئاشتییه و هیچ شه‌ڕێك له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له ئارادا نییه، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ئه‌گه‌ری دانه‌نانی چه‌ك له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه، جارێكی تر جه‌نگ ده‌ست پێ بكاته‌وه.