ئێستە كەسانێكی زۆر لە بوارە جیا جیاكان پشت بە چاتی جی پی تی دەبەستن، ئەوەندە تێكەڵی ژیان خەڵك بووە، لەسەری ئاڵوودە بوون و بووەتە نزیكترین دۆست و هاوڕێ و راوێژكاریان، ئەوان تەواوی نهێنی و وردەكارییەكانی ژیانیانی بۆ باس دەكەن و گوێڕایەڵی رێنوێنی و چارەسەرییەكانیش دەبن كە بۆیانی دیاری دەكات، بەڵام چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت؟
بابەتەكە وای لێ هاتووە كەسانێك هەست دەكەن كە ئەو چاتە شتی زۆر لەبارەی ئەوانەوە دەزانێت و رایان دەكێشێتە ناو گفتوگۆ و تێكەڵی هزر و پلان و هەستەكانیان دەبێت، تەنانەت قسەی وا باس دەكرێت ئەو ژیرییە دەستكردە بەكارهێنەر دەبینێت، ئەو قسانە لە كاتێكن كە ئەپلیكەیشن و سایت و چاتەكانی ئینتەرنێت و ژیریی دەستكرد بوونەتە بەشێكی ئەكتیڤ و دانەبڕاو لە ژیانی رۆژانە و بۆ هەموو پێویستییەك بۆیان دەگەڕێینەوە و خاوەن توانایەكی زۆر گەورەن.
ئەندازیار
رامی ملیجی شارەزا لە بواری ژیریی دەستكرد و ئاسایشی سیبرانی دەڵێت، لە كاتی داگرتنی هەر بەرنامە و ئەپلیكەیشنێك لە مۆبایل، داوای مۆڵەت دەكات بۆ گەیشتن بە میكرۆفۆن و كامێرای مۆبایلەكەت، ئەوەش مەترسیدارە، بۆیە داوای لە بەكارهێنەران دەكەین راستەوخۆ دوای بەكارهێنانی هەر یەكێك لەوانە ئەو مۆڵەتدانە بوەستێنن، لەوانەش لە چات جی پی تی.
زیاتر گوتی، وەك كردەنی، چات جی پی تی زانیاریی بەكارهێنەران بەكار ناهێنێت، تەنیا هەندێك زانیاریی نەبێت بۆ ئەوەی لە دایەلۆگ و قسەكردنی دواتر بۆی بگەڕێتەوە، وەك ناو و تەمەن و خواردنی خوازراو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانرێت لە ستینگ خەزنكردنی ئەو زانیارییانەش بوەستێنرێت.
ئەو شارەزا دەڵێت، ئەو چاتە سیستمی كۆكردنەوەی داتاكان بەكار ناهێنێت، بۆیە پشت بە مایكرۆفۆن و كامێرا بۆ كۆكردنەوەی زانیاری لەبارەی كەسەكان نابەستێت، رەنگە زۆر كەس بەهۆی وردیی وەڵامەكان وا بیر بكەنەوە كە گوێبیستیانە و دەیانبینێت، راستییەكەی ئەو چاتە و ئەوانی تریش راهێنانیان لەسەر نموونەی زۆری زمانەوانی و زانیاریی زۆر بۆ كراوە، بەشی زۆری لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وەرگیراوە، بۆیە زۆر لە سروشت و پێویستییەكانی مرۆڤ تێ دەگات، بۆیەش توانای لێكدانەوە و پێشبینیكردنی كاردانەوەی بەكارهێنەری هەیە لە رێگەی بەراوردكردنی لەگەڵ كەسانی هاوشێوەی ئەو.
ئەو ئەندازیارە دووپاتی كردەوە كە لەگەڵ پەرەسەندنی گفتوگۆی نێوان بەكارهێنەر و ژیرە دەستكردەكە، ئەو پێشبینییەكانی پەرە پێ دەدات و لە تێگەیشتنی كەسایەتیی بەكارهێنەر نزیك دەبێتەوە، ئەوەش وای كردووە هەندێك كەس وا بزانن كە چات جی پی تی چاودێرییان دەكات، واتە دەیانبینێت و گوێبیستیان دەبێت.
رەنگە پرسیارێك بێتە ئاراوە ئاخۆ ئەو گەرنتییە چییە كە كۆمپانیاكانی لەو بوارە كار دەكەن بە بەكارهێنەرانی دەدەن بۆ پاراستنی نهێنی و زانیارییەكانیان، ئەو شارەزایە دەڵێت، تا ئێستە ئەو مافەی بەكارهێنەران كە كۆمپانیاكانی ژیریی دەستكرد دەیپارێزن كەمە، چونكە پەرەسەندنی ژیریی دەستكرد پێش پەرەسەندنی یاسایی كەوتووە، خۆی مافی پاراستنی نهێنیی زانیارییەكان لە هاككەر و لایەنی رێگەپێنەدراو دەپارێزێت، جیا لە نەمان و رەشكردنەوەی زانیارییەكان، واتە نەهێشتنەوەی گفتوگۆكانی لەگەڵ چاتەكە دەكرێت بۆ تاهەتایە، كە ئەوەش هەر پاراستنی مافی بەكارهێنەرە.
سەبارەت بە رێنوێنییەكان لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ چات جی پی تی و چاتەكانی تری ژیریی دەستكرد، ملیجی دووپاتی كردەوە، لەگەڵ ئەوەش باس كرا، پێویستە پێشبینیی بوونی مەترسی هەر بكرێت، پێویستە بڕی ئەو زانیارییانەی لەگەڵ بەرنامەكە هاوبەشی و ئاڵوگۆڕی دەكەن كەم بكرێتەوە، هەوڵ بدرێت بە بەردەوام تۆمارەكانی گەڕان بسڕێتەوە، چاتەكان بەیەكەوە نەبەسترێنەوە و زانیاریی هەستیار لەبارەی كەسەكە نەدرێتە هیچ چاتێك.