عه‌لی شه‌مخانی راوێژكاری عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و نوێنه‌ری رێبه‌ر له ئه‌نجوومه‌نی باڵای به‌رگری، بۆ یه‌كه‌م جار دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كانی زه‌ماوه‌ندی كچه‌كه‌ی، ده‌ركه‌وت و قسه‌ی كرد.
وا دیاره شه‌مخانی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئیسنا قسه‌ی كردووه كه تایبه‌ته به خوێندكارانی ئێران و گوتوویه‌تی، ''ئێمه هه‌موومان سواری یه‌ك كه‌شتی بووین كه شه‌هیدانی شۆڕشی ئیسلامی بنیاتیان ناوه، حه‌یفه ناكۆكییه‌كانمان بگاته ئه‌و ئاسته‌ی خوا نه‌خواسته كونێك بكه‌وێته كه‌شتییه‌كه‌وه.''
ئاژانسی ئیسنا بڵاوی كرده‌وه كه عه‌لی شه‌مخانی له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یامه‌ی، ئاماژه به قسه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی مه‌سعوود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌باره‌ی ناكۆكییه ناوخۆییه‌كان كردووه كه به پێویستی زانیوه هه‌مووان له ژێر فه‌رمانی رێبه‌دا یه‌كگرتوو بن، چونكه دوژمن به‌دوای ئه‌وه‌یه كێشه بۆ تاك به تاكیان بێنێته كایه‌وه و بناغه‌ی وڵاته‌كه له‌رزۆك بكات.
مه‌سعوود پزیشكیان هه‌فته‌ی رابردوو و به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆكانی زه‌ماوه‌ندی شه‌مخانی، له وتارێكدا گوتبووی، ''ئێمه له ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ناترسین، به‌ڵكو له شه‌ڕ و ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانمان ده‌ترسین.''
نه ئاژانسی ئیسنا و نه عه‌لی شه‌مخانی ئه‌وه‌یان رون نه‌كردووه‌ته‌وه كه مه‌به‌ست له ده‌ربڕینی ئه‌م ئامۆژگارییه دوای هه‌فته‌یه‌ك له قسه‌كانی پزیشكیان چییه.
جێی باسه له سێ رۆژی رابردوودا كاتێك وێنه و ڤیدیۆی زه‌ماوه‌ندی كچه‌كه‌ی شه‌مخانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌وه، هه‌رایه‌كی زۆری نایه‌وه، چونكه ئه‌م وێنانه و ئه‌م ره‌فتاره‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌مخانی به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ما و ئایدۆلۆجییانه یه‌كیان نه‌ده‌گرته‌وه كه چوار ده‌یه‌یه شه‌ڕی بۆ ده‌كرد.
به‌شێك له میدیاكان له‌وانه‌ش بی بی سی، هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی زه‌ماوه‌ندی كچه‌كه‌ی شه‌مخانی دوای ساڵ و نیوێكیان بۆ ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی باڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی گه‌ڕانده‌وه، وا باس كرا ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی، رۆڵیان هه‌بووه له بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه و مه‌به‌ستیان ئه‌وه بووه له كه‌سایه‌تیی شه‌مخانی بده‌ن.
له ده‌یه‌كانی رابردوودا ململانێ و ناكۆكیی ناوخۆیی كۆماری ئیسلامی، زیاتر له نێوان دوو باڵی ریفۆرمخواز و بناژۆخواز یان نه‌ریتخوازه‌كان بوون، به‌ڵام ئێسته ناكۆكییه‌كه ناوخۆی بناژۆخوازان و ته‌نانه‌ت كه‌سانی ده‌وروبه‌ری رێبه‌ریشی گرتووه‌ته‌وه.
دیار نییه ئه‌و قسه‌یه‌ی عه‌لی شه‌مخانی كردوویه‌تی، به‌ڕاستی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه‌ی گومانی لێیان هه‌یه ڤیدیۆكه‌یان بڵاو كردبێته‌وه، یان مه‌به‌ستێكی تری هه‌یه. هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه شه‌مخانی مه‌به‌ستی بووه بڵێت هه‌ر شتێك له رابردوودا رووی داوه، با بوه‌ستێنرێت و ناكۆكییه‌كان كۆتاییان پێ بهێنرێت، چونكه له‌م ململانێیه‌دا هیچ به‌رپرسێكی كۆماری ئیسلامی قازانج ناكات و ئه‌گه‌ر زیان به شه‌مخانی بگات، ئه‌وا زیان به كۆماری ئیسلامی گه‌یشتووه.
هه‌ندێك كه‌سی تر وای لێك ده‌ده‌نه‌وه كه شه‌مخانی هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه، كه ئه‌ویش ده‌توانێت شت له‌سه‌ر ئه‌وانی تر ئاشكرا بكات و كه‌سایه‌تییان بشكێنێت، به‌ڵام كه نایكات پێوه‌ندیی به‌وه هه‌یه هه‌مووان له یه‌ك كه‌شتیدان و ئه‌گه‌ر كونێك بكه‌وێته كه‌شتییه‌كه‌وه، ئه‌وا پێكه‌وه نوقمی ئاو ده‌بن.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆكه زۆر به خراپ نه‌ك له‌سه‌ر شه‌مخانی، به‌ڵكو له‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی شكایه‌وه و ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه ئه‌وان یاسا و رێساكانیان ته‌نیا بۆ خه‌ڵكی تر ده‌وێت و خۆیان باوه‌ڕیان به‌و شتانه نییه كه ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی له‌سه‌ر ده‌كوژن.
بۆ نموونه له 13ی ئه‌یلوولی ساڵی 2022 ژینا ئه‌مینی كه له‌گه‌ڵ براكه‌ی چووبووه تاران و له وێستگه‌یه‌كی مێترۆ چاوه‌ڕوانی هاتنی مێترۆی ده‌كرد، له‌پڕ له‌لایه‌ن چه‌ند پۆلیسێكی ناسراو به پۆلیسی ره‌وشت/ئاداب ژینایان رفاند به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ره‌نگه چه‌ند پارچه قژێكی له ژێر له‌چكه‌كه‌یه‌وه هاتبنه ده‌ره‌وه.
پۆلیسه‌كان له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه و له كاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و كچه گه‌نجه كورده بۆ بنكه‌ی پۆلیس، ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یان دا و ئه‌شكه‌نجه‌كه ئه‌وه‌نده به‌ئازار بووه، كاتێك ژینا له بنكه‌ی پۆلیس دابه‌زێنرا له هۆش خۆی چوو، به‌رپرسانی پۆلیس ناچار بوون ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی بكه‌ن. ژینا دوای سێ رۆژ له نه‌خۆشخانه گیانی سپارد، به‌ڵام له سه‌قزی كوردستانه‌وه شۆڕشێك هه‌ڵگیرسا كه كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م شۆڕشه تا ئه‌م ساته به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران‌دا زیندوون و كۆماری ئیسلامی‌یان تا لێواری رووخان برد.