شاری حومس و ده‌وربه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی نیگه‌رانكه‌ری له حاڵه‌ته‌كانی رفاندن و كوشتن تۆمار كردووه. به‌گوێره‌ی ئاژانسی هاوار نیوز له 17ی تشرینی یه‌كه‌مدا مونیب ئه‌سیلی ته‌مه‌ن 58 ساڵ، خاوه‌نی "كارگه‌ی شیری ئه‌لئه‌سیل" له نزیك حومس ڕفێنرا.
شایه‌تحاڵه‌كان باسیان كرد كه پێنج كه‌س له دوو ئۆتۆمبێلدا ڕفاندنه‌كه‌یان ئه‌نجام دا، هاتنه ناو كارگه‌كه و كرێكارێكی تاقیگه‌یان له ژووره‌كه‌یدا به‌دیل گرت، دواتر ئه‌سیلیان به هه‌ڕه‌شه ده‌رهێنا و بردیان.
هه‌روه‌ها شایه‌تحاڵه‌كان رایان گه‌یاند كه تۆمه‌تباره‌كان نزیكه‌ی 70 ملیۆن لیره‌ی سووری‌یان له كارگه‌كه دزی. دواتر ڕفێنه‌ره‌كان پێوه‌ندییان به خێزانی قوربانییه‌وه كرد و داوای یه‌ك ملیۆن دۆلاریان كرد بۆ ئازادكردنی. هێشتا پرسه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
له 18ی تشرینی یه‌كه‌م، هاووڵاتیی ناسر محه‌مه‌د عیسا 56 ساڵان، له تاو برینی سه‌خت دوای ته‌قه‌كردن لێی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه مرد، هاوكات كوڕه‌كه‌شی كه ته‌مه‌نی 25 ساڵه، بریندار بوو.
باوك و كوڕه‌كه به‌ئامانج گیران له كاتی كاركردنیاندا له دوكانێكی بچووكی گه‌ڕه‌كی وادی ئه‌زهه‌ب له حومس.
له 19ی ئۆكتۆبه‌ر، ئیبراهیم سالح ئه‌لعه‌لی ناسراو به "ئیبراهیم عه‌سفوور،" هاوسه‌ره‌كه‌ی سوعاد نه‌وه‌س كوژران، هاووڵاتی راجح عه‌قوول بریندار بوو، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌سه‌ر مۆتۆڕسكیلێكه‌وه ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵك كرد.
له 20ی ئۆكتۆبه‌ر، چه‌كداری نه‌ناسراو له ئۆتۆمبێلێكدا ته‌قه‌یان له حاته‌م عه‌بوود كرد، گه‌نجێكی كه وه‌ك پاسه‌وانی ته‌ناهی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هۆتێلێكی نزیك ماڵی خۆی كاری ده‌كرد.
به‌پێی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان، هاوسه‌ری قوربانییه‌كه به په‌له چوو بۆ یارمه‌تیدانی، به‌ڵام هیچ سوودی نه‌بوو؛ عه‌بوود دواتر به‌هۆی برینه‌كانیه‌وه مرد.
له 21ی ئۆكتۆبه‌ر، رۆژنامه‌نووسان رایان گه‌یاند، ته‌رمی عه‌لا محه‌مه‌د ئیبراهیم دۆزرایه‌وه، له گه‌ڕه‌كی كه‌رم ئه‌للووز له حمس كه به نهێنی كوژرابوو. عه‌لا شۆفێری تاكسی بوو، له كاتی كاركردنیدا له ئێواره‌ی 20ی ئۆكتۆبه‌ر ون بووبوو، ته‌رمه‌كه‌ی دواتر له نه‌خۆشخانه دۆزرایه‌وه؛ له شه‌ودا تیرۆر كرابوو و ته‌رمه‌كه‌ی فڕێ درابووه گه‌ڕه‌كی قرابیس. ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هێشتا ونه، لایه‌نی به‌رپرس هیچ وه‌ڵامێكی نییه.
له هه‌مان ڕۆژ له گه‌ڕه‌كی ئه‌كره‌مه، چه‌كدارانێك له‌سه‌ر مۆتۆڕسكیلێكه‌وه ته‌قه‌یان له دوو خوشك كرد، یه‌كێكیان كوژرا و ئه‌وی تر به سه‌ختی بریندار بوو و چووه نه‌خۆشخانه. خوشكه‌كان 18 و 14 ساڵان بوون.
له 23ی ئۆكتۆبه‌ر، چه‌كدارانی نه‌ناسراو له‌سه‌ر مۆتۆڕسكیلێكه‌وه ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلی دكتۆر وائیل عابد له گوندی ئه‌نه‌ز له ناوچه‌ی وادی ئه‌ننه‌سارا كرد. هێرشكه‌ره‌كان هه‌ڵاتن و هیچ زیانێكی گیانیان جێنه‌هێشت.
له 25ی ئۆكتۆبه‌ر، گرووپێكی چه‌كدار دوو بۆمبی ده‌ستییان فڕێ دایه ماڵێك له گه‌ڕه‌كی وه‌لید، ریهام نیزار حه‌مووده‌ی 32 ساڵان كوژرا، له كاتێكدا كچێكی تر سارا محه‌مه‌د حه‌میدووش، به سه‌ختی بریندار بوو.
ونبوونه‌كانیش به ڕێژه‌یه‌كی نیگه‌رانكه‌ر له حومس به‌رز ده‌بنه‌وه. باسل شه‌هاده جه‌یفه‌ر له ڕه‌بله له ناوچه‌ی قوسه‌یر له ڕۆژی یه‌كشه‌م 19ی ئۆكتۆبه‌ر، ون بوو له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له كاره‌كه‌ی له حوسه‌ییه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی خێرای دیمه‌شق- حمس؛ چاره‌نووسی هێشتا نه‌زانراوه.
هه‌روه‌ها حه‌جمه‌ت ته‌یسیر ئیدریس له گوندی قه‌رنیه، له به‌یانیی شه‌موو 19ی ئۆكتۆبه‌ر ون بوو. ئۆتۆمبێله‌كه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی حه‌وز و قه‌رنیه به ده‌رگای كراوه‌وه جێ هێڵرابوو، به‌ڵام شوێنی خۆی هێشتا نه‌زانراوه.
به‌پێی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كه چاودێریی دۆخی سووریا ده‌كه‌ن، حومس و ناوچه ده‌وروبه‌ره‌كانی زۆرترین ژماره‌ی قوربانییان له وڵات له‌م مانگه‌دا تۆمار كرد به نزیكه‌ی 20 كه‌س، له ساڵه‌كه‌ش هه‌زار و 118 كوژراون.
بارودۆخی ته‌ناهی له ناوچه ده‌وروبه‌ری حمس خراپتر ده‌بێت به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاژاوه، نه‌بوونی ڕێگرتن و زیادبوونی چالاكیی گرووپه چه‌كداره‌كان، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاته‌كان ناتوانن سه‌قامگیری بگه‌ڕێننه‌وه یان هاووڵاتییان بپارێزن، به‌پێی دانیشتووانی ناوچه‌كه.