خه‌یاڵی ئه‌وه بكه داواكاری بۆ كارێك پێشكه‌ش ده‌كه‌یت، ده‌زانیت كه تۆ به‌ربژێرێكی به‌هێزیت و سیڤییه‌كی ناوازه‌ت هه‌یه، به‌ڵام ته‌نانه‌ت ته‌له‌فۆنیشت بۆ ناكه‌ن. ڕه‌نگه تۆ ئه‌وه نه‌زانیت، به‌ڵام ئه‌لگۆریتمێكی زیره‌كیی ده‌ستكرد كه بۆ پشكنینی داواكاران به‌كار هاتووه، بڕیاری داوه تۆ زۆر مه‌ترسیداریت. له‌وانه‌یه وای ده‌رخستبێت كه تۆ له‌گه‌ڵ كولتووری كۆمپانیاكه‌دا ناگونجێیت، یان ئه‌گه‌ری هه‌یه دواتر به‌شێوه‌یه‌ك ڕه‌فتار بكه‌یت كه ببێته هۆی كێشه (وه‌ك چوونه ناو سه‌ندیكایه‌كی كرێكاری یان ده‌ستپێكردنی دروستكردنی خێزان). هۆكاره‌كانی ئه‌م بڕیاره نادیارن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زۆر قورستره.
گرنگ نییه كه تۆ پارێزگاری له نهێنییه دیجیتاڵییه‌كانت ده‌كه‌یت، زۆربه‌ی ورده‌كارییه كه‌سییه‌كانت بۆ خۆت هه‌ڵده‌گریت، خۆت له ده‌ربڕینی بۆچوونه‌كانت له ئۆنلاین ده‌پارێزیت و ڕێگه ناده‌یت ئه‌پ و وێبسایته‌كان چاودێریت بكه‌ن. له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ورده‌كارییه كه‌مانه‌ی كه له‌باره‌ی تۆوه هه‌یه‌تی، زیره‌كییه ده‌ستكرده‌كه پێشبینی ده‌كات كه چۆن له شوێنی كاره‌كه‌تدا ڕه‌فتار ده‌كه‌یت، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و نه‌خشانه‌ی كه له كه‌سی بێشوماری تره‌وه فێری بووه كه له تۆ ده‌چن.
ئه‌مه ژیانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی زیره‌كیی ده‌ستكرده كه ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر ده‌بێت. بانكه‌كان ده‌توانن ئه‌لگۆریتمه‌كان به‌كار بهێنن بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ ده‌توانێت قه‌رز وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی فێربوون له قه‌رزوه‌رگرانی پێشوو بۆ پێشبینیكردنی ئه‌وه‌ی كێ ناتوانێت قه‌رزه‌كه‌ی بداته‌وه. هه‌ندێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پۆلیس، ساڵانێكی زۆر له چالاكیی تاوانكاری و تۆماره‌كانی گرتنیان داوه‌ته ئه‌لگۆریتمه‌كانی "پۆلیسی پێشبینیكار" كه هه‌ندێك جار ئه‌فسه‌رانیان ناردووه‌ته‌وه بۆ هه‌مان گه‌ڕه‌كه‌كان بۆ به‌دواداچوون .
پلاتفۆرمه‌كانی سۆشیال میدیا گرته به‌كۆمه‌ڵه‌كانمان به‌كار ده‌هێنن بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كام هه‌واڵ یان زانیاریی چه‌واشه‌كارانه هه‌ر یه‌كێك له ئێمه ده‌یبینێت. له هه‌ریه‌ك له‌م حاڵه‌تانه‌دا، له‌وانه‌یه هیوادار بین كه پاراستنی داتاكانی خۆمان، به‌تایبه‌تی بتوانێت هه‌ریه‌كێكمان له ده‌ره‌نجامه نه‌خوازراوه‌كان بپارێزێت، به‌ڵام زیره‌كیی ده‌ستكرد پێویستی به‌وه نییه بزانێت تۆ چیت كردووه، ته‌نیا پێویستی به‌وه‌یه بزانێت كه‌سانی وه‌ك تۆ پێشتر چی‌یان كردووه.
بۆیه چیتر ناتوانرێت پارێزگاری له نهێنییه‌كان بكرێت به‌شێوه‌ی تاكه‌كه‌سی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه خۆمان له‌گه‌ڵ ژیان له‌گه‌ڵ زیره‌كیی ده‌ستكرد وه‌ك به‌شێكی گه‌وره‌تر له ژیانماندا ده‌گونجێنین، پێویسته كۆنترۆڵی به‌كۆمه‌ڵمان به‌سه‌ر هه‌موو داتاكانماندا هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی دیاری بكه‌ین كه ئایا بۆ سوودی ئێمه به‌كار ده‌هێنرێت یان بۆ زیانگه‌یاندن پێمان.
له ساڵانی ٢٠٠٠دا له‌گه‌ڵ زیادبوونی نیگه‌رانییه‌كان له‌باره‌ی نهێنییه دیجیتاڵییه‌كانه‌وه، زانایانی كۆمپیوته‌ر چوارچێوه‌یه‌كی پاراستنی نهێنییان دروست كرد به ناوی "نهێنیی جیاكارانه" (differential privacy) كه ده‌یتوانی ناسنامه‌ی تاكه‌كان بپارێزێت، له هه‌مان كاتدا داتا كۆ بكاته‌وه بۆ فێربوون له‌سه‌ر نه‌خشه‌كانی به‌كارهێنه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی گشتی‌تر. ئه‌و ئه‌لگۆریتمانه‌ی كه نهێنیی جیاكارانه به‌كار ده‌هێنن، به زیادكردنی بڕێكی كه‌م له هه‌ڕه‌مه‌كی بۆ داتاكان كار ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك نه‌توانێت به ته‌واوی بناسرێته‌وه كه كێ له‌ناو داتاكاندایه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌بێ گۆڕینی ده‌ره‌نجامه گشتییه‌كان.
ئه‌م پارێزگارییانه واتای ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك له‌وانه‌یه زیاتر ئاماده‌بن داتاكانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نی سێیه‌مدا هاوبه‌ش بكه‌ن و ئه‌م ئه‌لگۆریتمانه‌ی نهێنیی جیاكارانه ئێسته زۆر باون. ئایفۆنه‌كانی ئه‌پڵ به‌م ئه‌لگۆریتمانه دروست كراون بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ڕه‌فتار و ئاره‌زووه‌كانی به‌كارهێنه‌ران، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌رگیز ئاشكرای بكه‌ن كه كام داتا له كام ته‌له‌فۆنه‌وه هاتووه. سه‌رژمێری ساڵی ٢٠٢٠ی ئه‌مه‌ریكا، نهێنیی جیاكارانه‌ی له ڕاپۆرته‌كانیدا له‌سه‌ر دانیشتووانی ئه‌مه‌ریكا به‌كار هێنا بۆ پاراستنی زانیارییه كه‌سییه‌كانی تاكه‌كان.
به‌ڵام نه‌خشه‌كانی ناو داتاكان وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه و ئه‌وانه به‌سن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێنوێنیی بۆ كرداری به‌هێز بكه‌ن. كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆجیی پالانتیر (Palantir) خه‌ریكی دروستكردنی سیستمێكی زیره‌كیی ده‌ستكرده به ناوی ImmigrationOS بۆ ده‌زگای كۆچ و گومرگی ئه‌مه‌ریكا، بۆ ناسینه‌وه و شوێنپێهه‌ڵگرتنی خه‌ڵك بۆ دیپۆرتكردنه‌وه، له ڕێگه‌ی تێكه‌ڵكردن و شیكردنه‌وه‌ی چه‌ندان سه‌رچاوه‌ی داتا پێكه‌وه (له‌وانه‌ش ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئۆتۆمبێل، خزمه‌تگوزاریی داهاتی ناوخۆ، خوێنه‌ره‌وه‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێل و چالاكیی پاسپۆرت)، به‌مه‌ش به‌سه‌ر ئه‌و به‌ربه‌سته‌دا زاڵ ده‌بێت كه نهێنیی جیاكارانه دروستی ده‌كات.
ته‌نانه‌ت به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانرێت هیچ كه‌سێك كێیه، ئه‌لگۆریتمه‌كه ئه‌گه‌ری هه‌یه بتوانێت پێشبینی ئه‌و گه‌ڕه‌ك و شوێنی كار و قوتابخانانه بكات كه كۆچبه‌ره بێ به‌ڵگه‌نامه‌كان ئه‌گه‌ری زۆره تێیدا بدۆزرێنه‌وه. باس له‌وه ده‌كرێت كه ئه‌لگۆریتمه‌كانی زیره‌كیی ده‌ستكرد به ناوه‌كانی لاڤێنده‌ر (Lavender) و باوكم له كوێیه؟ (?Where's Daddy) به‌شێوه‌یه‌كی هاوشێوه به‌كار هێنراون بۆ یارمه‌تیدانی سوپای ئیسرائیل له دیاریكردن و دۆزینه‌وه‌ی ئامانجه‌كان بۆ بۆردمانكردن له غه‌زه.

له بابه‌تی گۆڕانی كه‌شوهه‌وادا، ده‌رچوونی گازه‌كان واته به هۆی به‌كاربردنی له یه‌ك كه‌سه‌وه كه‌شوهه‌وا ناگۆڕێت، به‌ڵام ده‌رچوونی گازه‌كانی هه‌مووان هه‌ساره‌كه وێران ده‌كات. ده‌رچوونی گازه‌كانی تۆ بۆ هه‌موو كه‌سێكی تر گرنگه. به هه‌مانشێوه هاوبه‌شكردنی داتای یه‌ك كه‌س شتێكی بچووك دیاره، به‌ڵام هاوبه‌شكردنی داتای هه‌مووان و ئه‌ركداركردنی زیره‌كیی ده‌ستكرد بۆ بڕیاردان به به‌كارهێنانی كۆمه‌ڵگه ده‌گۆڕێت. هاوبه‌شكردنی داتای هه‌مووان بۆ ڕاهێنانی زیره‌كیی ده‌ستكرد، شتێكی باشه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامانجانه‌دا بین كه دراون به زیره‌كییه ده‌ستكرده‌كه. ئه‌وه‌نده باش نییه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م ئامانجانه‌دا نه‌بین و ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كانی ئه‌لگۆریتمه‌كه له‌وانه‌یه كاره‌كانمان، به‌خته‌وه‌ریمان، ئازادیمان یان ته‌نانه‌ت ژیانمان بخاته مه‌ترسییه‌وه.
بۆ پاراستنی خۆمان له زیانی به‌كۆمه‌ڵ، پێویسته دامه‌زراوه دروست بكه‌ین و یاسا ده‌ربكه‌ین كه ده‌نگ بداته ئه‌و كه‌سانه‌ی له ژێر كاریگه‌ریی ئه‌لگۆریتمه‌كانی زیره‌كیی ده‌ستكرددان، له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی دیزاینكردنی ئه‌و ئه‌لگۆریتمانه، ئه‌وه‌ی كه ئامانجیان چییه. هه‌نگاوی یه‌كه‌م شه‌فافییه‌ته، هاوشێوه‌ی پێداویستییه‌كانی ڕاپۆرتی دارایی كۆمپانیاكان، ئه‌و كۆمپانیا و ئاژانسانه‌ی كه زیره‌كیی ده‌ستكرد به‌كار ده‌هێنن، ده‌بێت ناچار بكرێن ئامانجه‌كانیان و ئه‌وه‌ی كه ئه‌لگۆریتمه‌كانیان هه‌وڵی چی ده‌ده‌ن بۆ گه‌یشتن پێی ئاشكرا بكه‌ن، جا ئه‌وه گرته‌ی ڕێكلام بێت له سۆشیال میدیا، دامه‌زراندنی كرێكارانێك بێت كه ناچنه ناو یه‌كێتییه‌كان یان كۆی ژماره‌ی دیپۆرتكراوه‌كان.
هه‌نگاوی دووه‌م به‌شداریكردنه. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه داتاكانیان بۆ ڕاهێنانی ئه‌لگۆریتمه‌كان به‌كار ده‌هێنرێت، ژیانیان له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه شێوه ده‌گرێت، ده‌بێت یارمه‌تیده‌ر بن له بڕیاردان له‌سه‌ر ئامانجه‌كانیان. وه‌ك ده‌سته‌ی سوێندخۆرانی هاوتا كه گوێ له دۆسیه‌یه‌كی مه‌ده‌نی یان تاوانكاری ده‌گرن و پێكه‌وه بڕیار ده‌ده‌ن، له‌وانه‌یه بتوانین ئه‌نجوومه‌نی هاووڵاتییان دروست بكه‌ین كه تێیدا كۆمه‌ڵه‌یه‌كی نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ڵبژێردراو، به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی گفتوگۆ ده‌كه‌ن و بڕیار له‌سه‌ر ئامانجه گونجاوه‌كان بۆ ئه‌لگۆریتمه‌كان ده‌ده‌ن. ئه‌مه له‌وانه‌یه واتای ئه‌وه بێت كه كرێكارانی كۆمپانیایه‌ك، گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌كارهێنانی زیره‌كیی ده‌ستكرد له شوێنی كاره‌كه‌یاندا بكه‌ن، یان ئه‌نجوومه‌نێكی شارستانی كه پێداچوونه‌وه به ئامانجه‌كانی ئامرازه‌كانی پۆلیسی پێشبینیكاردا ده‌كات، پێش ئه‌وه‌ی ئاژانسه حكوومییه‌كان به‌كاریان بهێنن. ئه‌مانه ئه‌و جۆره چاودێرییه دیموكراسییانه‌ن كه ده‌توانن زیره‌كیی ده‌ستكرد له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدا هاوته‌ریب بكه‌ن، نه‌ك ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌ت.
داهاتووی زیره‌كیی ده‌ستكرد به ئه‌لگۆریتمی زیره‌كتر یان چیپی خێراتر دیاری ناكرێت، به‌ڵكو پشت به‌وه ده‌به‌ستێت كه كێ كۆنترۆڵی داتاكان ده‌كات و به‌ها و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كێ ڕێنوێنیی ئامێره‌كان ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر زیره‌كیی ده‌ستكردێكمان ده‌وێت كه خزمه‌تی گشتی بكات، ده‌بێت گشتێك بڕیار بدات كه خزمه‌تی چی ده‌كات.
ماكسیمیلیان كه‌یسی پرۆفیسۆری ئابوورییه له زانكۆی ئۆكسفۆرد و نووسه‌ری كتێبی "ئامرازه‌كانی پێشبینی: چۆن زیره‌كیی ده‌ستكرد به‌ڕاستی كار ده‌كات و كێ سوودمه‌ند ده‌بێت)".