به باش ده‌شكێته‌وه یان خراپ، وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی چی له پێشه‌وه‌یه بۆ ئیسرائیل و فه‌له‌ستین، پرسیاری چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی مشتومڕه‌كان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت، له‌وانه‌یه له ده‌ستی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپدا بێت. ئێسته وا دیاره تره‌مپ پشتگیری له داواكاریی ئیسرائیل ده‌كات بۆ چاكسازی له ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی (
فه‌تح) وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاو به‌ره‌و هه‌ر جۆره ئاشتبوونه‌وه‌یه‌ك.
به‌ڵام فه‌له‌ستینیه‌كان ئه‌م چاكسازییانه به بیانوویه‌ك ده‌بینن بۆ درێژه‌پێدان و دواخستنی ئاواتیان بۆ مافی چاره‌ی خۆنووسین و یه‌كسانی.
له سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و چاكسازییانه‌ی كه ئیسرائیلییه‌كان داوا ده‌كه‌ن، ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی بیكات، گۆڕانكاریی گشتییه له میتۆدی خوێندن. "ده‌بێت له په‌روه‌رده‌وه ده‌ست پێ بكات"، دانیێل شڤامێنتال سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی جویش كرۆنیكل، ساڵی پار پێمی گوت، ئه‌و ساته له قاوه‌خانه‌یه‌كی برۆكسل له ژێر سێبه‌ری باڵه‌خانه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، قاوه‌ی ده‌خوارده‌وه. بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌كه‌ی، ئاماژه‌ی به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی یه‌كێتیی ئه‌وروپا كرد له‌سه‌ر ئه‌و كتێبانه‌ی قوتابییه فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌یخوێنن.
له ساڵی 2021 په‌یمانگه‌ی گیۆرگ ئێكێرت، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه كه له‌سه‌ر پرۆگرامی خوێندنی فه‌له‌ستینییه‌كان ئه‌نجام درابوو. ئه‌نجامی ئه‌وه‌بوو كه له كاتێكدا بانگه‌وازی لێبوردن و مافی مرۆڤ ده‌كرێت، "كتێبه‌كانیان بابه‌تی دژه جوو و پاساودان به توندوتیژی" له دژی سه‌ربازان و هاووڵاتییانی ئیسرائیل‌دا له‌خۆ ده‌گرن.
راپۆرته‌كه ده‌ریخستووه، "نه‌خشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئیسرائیل پێشان ناده‌ن و شاره ئیسرائیلییه‌كان كه له‌لایه‌ن جووه‌كانه‌وه دامه‌زراون، وه‌ك ته‌لئه‌بیب نیشانه نه‌كراون". هه‌روه‌ها روون كراوه‌ته‌وه كه "هه‌رێمه‌كه وه‌ك فه‌له‌ستینێكی یه‌كگرتوو له كه‌ناری ده‌ریاوه هه‌تا سنووری ئوردن وێنا كراوه."
ماركۆس شێف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوی ئیسرائیلی IMPACT-se، گوتی كه فه‌له‌ستینییه‌كان له قوتابخانه‌دا مێشكیان شۆراوه‌ته‌وه بۆ رق له ئیسرائیلییه‌كان، ئه‌مه نه‌ك ته‌نیا ڕێگریی له ئاشتبوونه‌وه ده‌كات، به‌ڵكو له كۆتاییدا ده‌گاته توندوتیژی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می 2023 بینرا.
شێف گوتی، "كاتێك سه‌یری ڕووداوه‌كانی حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌م ده‌كه‌یت، كوشتن، ده‌ستدرێژیی سێكسی و ڕفاندن و سه‌یری میتۆدی خوێندنی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی ده‌كه‌یت، ده‌توانیت پێوه‌ندیی نێوان شوشتنه‌وه‌ی مێشكی گه‌نجان و ئه‌و كرده‌وه ترسناكانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ببینیت".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، "پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌له‌ستینی له توندڕه‌وی ده‌ربهێنین، ئه‌مه ده‌كرێت میرنشینه یه‌كگرتووه عه‌ره‌بییه‌كان چاكسازییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ریان له میتۆددا ئه‌نجام دا، كه بیرۆكه‌كانی جیهاد و توندوتیژی له‌لایه‌ن ئیخوان موسلمینه‌وه بڵاو كرابوونه‌وه، ده‌رهێنران و لێبوردن بۆ ئه‌وانی تر كه له‌سه‌ر ده‌قه‌كانی قورئان و مێژووی گه‌وره‌ی عه‌ره‌بی دامه‌زرابوو، هێنرانه ناوه‌وه. زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو."
هه‌روه‌ها ئیسرائیل داوای كۆتاهێنان به سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی كردووه بۆ پاره‌دان به زیندانیان، یارمه‌تی دارایی پێشكه‌ش به خێزانه‌كانی ئه‌و فه‌له‌ستینییانه ده‌كات كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیله‌وه گیراون. له ئه‌یلوولدا گیدۆن ساعه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، له ڕێگه‌ی ئێكسه‌وه ره‌خنه‌ی له ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فڕه‌نسا گرت و گوتی، ئه‌و پشتگیریی فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌كات، له كاتێكدا "هاندانی به‌رفراوان له سیستمی په‌روه‌رده‌ی فه‌له‌ستینیدا له دژی ئیسرائیل و جووه‌كان" پشتگوێ ده‌خات.
ئه‌و رای گه‌یاند كه ماكرۆن "ناكۆكی له‌گه‌ڵ ئه‌و پاره‌یه نییه كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینییه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ تیرۆریستان و خێزانه‌كانیان له ژێر شێوازی 'پاره بۆ كوشتن'دا. هه‌رچه‌نده كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه توندتر بێت، خه‌ڵاتی به‌رزتر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینییه‌وه ده‌درێت."
به‌ڵام ژان نوێل بارۆت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا گوتی، بانگه‌شه‌كانی ساعر "به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا نادادپه‌روه‌رانه"یه. بارۆت گوتی، به‌ره‌وپێشچوون هه‌یه ته‌ریب له‌گه‌ڵ ئاره‌زووه‌كانی ئیسرائیل. "پاره بۆ كوشتن له یه‌كه‌می ئابدا كۆتایی پێ هات، پشكنینێكی سه‌ربه‌خۆ به‌مزووانه ئه‌مه ده‌سه‌لمێنێت"، بارۆت له‌سه‌ر ئێكس نووسیبووی. "پێداچوونه‌وه به كتێبه‌كانی خوێندن بۆ ڕێگریكردن له هاندان بۆ توندوتیژی به‌رده‌وامه. ئێمه ده‌سه‌ڵاتداری فه‌له‌ستینی به به‌رپرسیار ده‌زانین له‌سه‌ر ئه‌م به‌ڵێنانه."
بۆچوونی گشتی له فه‌له‌ستیندا ئه‌وه‌یه كه زیندانییه‌كان شه‌ڕكه‌ری ئازادین كه خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ ده‌وڵه‌تێكی ئازاد. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی، له شوباتدا كۆتایی به به‌رنامه‌ی پاره‌دان هێنا و ده‌ستی كرد به پێدانی ده‌رماڵه‌ی خێزانه‌كانی زیندانییه فه‌له‌ستینیه‌كان له گرتووخانه‌كانی ئیسرائیل، به پشتبه‌ستن به پێداویستیی دارایی، وه‌ك فه‌له‌ستینییه‌كانی تر كه پێویستیان به پشتگیرییه، نه‌ك له‌سه‌ر درێژی ماوه‌ی زیندان. ئه‌و بانگهێشتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی كردووه بۆ پشكنین و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی به‌ره‌وپێشچوونه‌كان به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ.
به‌ڵام هێشتا ئیسرائیلییه‌كان رازی نین به بوار و ئاستی چاكسازییه‌كان و ده‌ڵێن، گۆڕانكاریی بنچینه‌یی پێویسته. له‌وه‌ش زیاتر، پێداگریی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی ناوچه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ مه‌به‌ستی ئاسایش.
ئێران لێرمان، جێگری پێشتری راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل گوتی، "پێویسته چاكسازییه‌كی زۆر قووڵ هه‌بێت، له غه‌زه‌ش نه‌وه‌یه‌كی نوێ له سیاسییه‌كان ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست". "ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌مانه روو بدات، ئه‌وا بژارده‌ی ده‌وڵه‌تێكی فه‌له‌ستینی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێز، به‌ڵام من هێشتا ناوی ده‌نێم چاره‌سه‌ری 1.8 یان 1.9 ده‌وڵه‌ت، نه‌ك چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت. هه‌ندێك سنوورداری له‌سه‌ر سه‌روه‌ریی فه‌له‌ستینی ده‌بێت. به سه‌یركردنی جیۆگرافیاكه‌مان، ئاسایش له هه‌ندێك ناوچه‌دا ده‌بێت له ده‌ستی ئیسرائیل‌دا بمێنێته‌وه."
حه‌سه‌ن جه‌بارین پارێزه‌ری مافی مرۆڤی فه‌له‌ستینی و دامه‌زرێنه‌ری عه‌داله، كۆمپانیایه‌كی یاسایی كه له ئیسرائیل‌دا كار له‌سه‌ر یاسای مافی مرۆڤ ده‌كات، زۆر تووڕه بوو دوای ئه‌وه‌ی فشاری زیاتر خرایه سه‌ر فه‌له‌ستینییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئاشتییان ده‌وێت، مه‌رجه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئه‌و گوتی، "هه‌موو كات ئیسرائیل و دنیا مه‌رجی زیاتر له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی داده‌نێن". "من پێم وایه سیستمی په‌روه‌رده‌ی ئیسرائیلی خراپتره به‌رانبه‌ر به فه‌له‌ستینییه‌كان له سیستمی په‌روه‌رده‌ی فه‌له‌ستینی به‌رانبه‌ر به ئیسرائیل. پشتگیری له داگیركاری ده‌كات، دژی یاساكانی نێوده‌وڵه‌تییه. له بنه‌ڕه‌تدا، ئیسرائیل ده‌یه‌وێت فه‌له‌ستین مێژووی خۆی بسڕێته‌وه كاتێك داوای ئه‌م جۆره چاكسازانه ده‌كات."
هه‌ندێك بیرمه‌ندی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینی مشتومڕه ده‌كه‌ن بۆ كۆنفیدراڵێك—دوو ده‌وڵه‌ت، یه‌ك نیشتمان، خاكێك بۆ هه‌موو بزووتنه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش كه هه‌وڵ بۆ ژیانی هاوبه‌ش ده‌دات نه‌ك جیاكردنه‌وه‌ی هه‌ردووكیان.
له‌ژێر ئه‌م دیده‌دا، فه‌له‌ستینیه‌كان و ئیسرائیلیه‌كان حكوومه‌تی نوێنه‌رایه‌تیی تایبه‌ت به خۆیان ده‌بێت، ڕابه‌رایه‌تیی سیاسیی تایبه‌ت به خۆیان، و سنووره‌كانیشیان نزیك له هێڵی 1967 ده‌بێت. به‌ڵام ئازادیی هاتوچۆ و ئاسایش بۆ هه‌مووان فه‌راهه‌م ده‌بێت. ئه‌مه‌ش واته نیشته‌جێبووه ئیسرائیلییه‌كان ده‌توانن به‌رده‌وام بن له ژیان له فه‌له‌ستیندا وه‌ك دانیشتوو، به‌ڵام وه‌ك هاووڵاتیی ئیسرائیلی و په‌نابه‌ره فه‌له‌ستینییه‌كانیش ده‌توانن مافی گه‌ڕانه‌وه‌یان به ده‌ست بهێنن و هاووڵاتیبوونی فه‌له‌ستینی و له ئیسرائیل‌دا نیشته‌جێ بن به مۆڵه‌تی نیشته‌جێبوونی هه‌میشه‌یی. فه‌له‌ستینییه‌كان له فه‌له‌ستیندا ده‌نگ ده‌ده‌ن و ئیسرائیلیه‌كان له ئیسرائیل‌دا ده‌نگ ده‌ده‌ن، و دانیشتووان له هه‌ڵبژاردنه خۆجێیه‌كاندا ده‌نگ ده‌ده‌ن له‌و شوێنه‌ی كه تێیدا ده‌ژین.
ئه‌م پێشنیازه چاره‌سه‌ری زۆر كێشه ده‌كات كه چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تیان په‌كخستووه، له‌وانه مافی گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌نابه‌ره فه‌له‌ستینییه‌كان و نیگه‌رانی له‌سه‌ر گۆڕانكاری له هاوسه‌نگیی دیمۆگرافی. نیگه‌رانییه‌كانی هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئاسایش چاره‌سه‌ر ده‌كات له ڕێگه‌ی په‌یمانی به‌رگری و به‌ڵێنی هاوكاریكردنه‌وه. له ژێر ئه‌م پلانه‌دا، فه‌له‌ستین و ئیسرائیل هێزی ئاسایشی سه‌ربه‌خۆیان ده‌بێت. ته‌نیا هێزه‌كانی فه‌له‌ستینی له خاكی فه‌له‌ستینیدا كار ده‌كه‌ن، ته‌نیا هێزه‌كانی ئیسرائیلی له ئیسرائیل‌دا كار ده‌كه‌ن. به‌ڵام هه‌ردوو وڵات له بابه‌ته‌كانی ئاسایش، هه‌واڵگری و پۆلیسدا هاوكاریی یه‌كتر ده‌كه‌ن.